ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
جۆمەرد قارەمان: دژی خیانەت هەڵوێست نیشان بدەن
هۆنەرمەندی كورد، جۆمەرد قارەمان رایگەیاند؛ ئەو شەڕە داسەپاوەی لەچیاكانی كوردستان لەدژی گەلی كورد، هەڕەشە بۆ سەر هەموو كوردان و داوای لەهێزەكانی پێشمەرگە و گەلی كوردی لەباشوری كوردستان كرد بەرامبەر بەشەڕ و خیانەت هەڵوێست نیشان بدەن. -
لە بێرن ڕێپێوانی ناڕەزایەتی لە دژی بەکارهێنانی گازی ژەهراوی لە دژی گەریلا بەڕێوەچوو
کوردەکان لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هێزەکانی گەریلا و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕێپێوانیان ئەنجامدا. -
لە درانسی گەنجان لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلا ڕژانە سەر شەقامەکان
لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی گەریلاکانی ئازادی، گەنجان لە ناوچەی درانسیی فەرەنسا ڕژانە سەر شەقامەکان و دەستیان بە چالاکی کرد. -
لە شاری شەفێڵدی بەریتانیا لەدژی داگیرکەری خۆپیشاندان ئەنجامدرا
بە دەستپێشخەری کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئەوروپا لە شاری شەفێڵدی بەریتانیان لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان خۆپیشاندان ئەنجامدرا. -
ئیلهام ئەحمەد: دەوڵەتی تورک بە ئەندازەی کۆبانی دژی هەولێر و بە ئەندازەی قەندیل دژی سلێمانیە
ئیلهام ئەحمەد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری مەسەدە کە لە زۆر شاری ئەوروپا چاوپێکەوتن و کۆبونەوە لەگەڵ گەل دەکات، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی برێمنی رۆژئاوا لە جەمئەڤی بریمین لەگەڵ گەل کۆبووە. -
داگیرکەری لە سیدنی شەرمەزارکرا
لە شاری سیدنی ئوستوڕالیا هێرشی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا. -
فوئاد حسێن ڕێککەوتنی تورکیا و عێراقی بۆ بەزاندنی خاکی عێراق ئاشکرا کرد
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بە پێی ڕێككەوتنی عێراق و توركیا، توركیا تەنیا پێنج كیلۆمەتر بۆی هەیە بێتە خاكی عێراقەوە ئەویش دەبێت حكومەتی عێراق ئاگادار بكاتەوە و پاش ٧٢ كاتژمێریش بكشێتەوە، ئەویش تەنیا بۆ ساڵێک کراوە و هیچ ڕێککەوتنێکی دیکە نەکراوە. -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ١٠ شار چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر لە ١٠ شار ژمارەیەکی زۆر شوێنکار و ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیان سووتاند. -
هەبەدەهە بەرپرسیاری چالاکیەکەی بۆرسای لە ئەستۆ گرت
تەڤگەری بزوتنەوەی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بەرپرسیاری چالاکیەکەی دژی پاسەوانەکانی زیندانی لە شاری بۆرسای تورکیا لە ئەستۆ گرت. -
مسكۆفیان: دەوڵەتی تورك خوێنڕێژە و دەبێت سنورێك بۆ خیانەتكارانیش دابنرێت
حەمۆ مسكۆفیان رۆژنامەوانی لۆبنانی رایگەیاندووە؛ دەوڵەتی داگیركەری تورك وەكو سەیارەی رزیوو، راگۆزەر و خوێنڕژی لێهاتووە.هاوكات راشیگەیاندووە؛ دەبێت بۆ خائینانیش سنورێك دابنرێت. -
لە میونشن داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
هێرشی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا. -
لە لێکۆڵینەوەکانی کۆبانێ دا ١٣ کەسی دیکە زیندانیکران
لە کۆی ئەو ٤٨ کەسە، کە لە چەندین شار بە تۆمەتی لێکۆڵینەوەکانی دۆسیەی کۆبانێ دەستگیرکرابوون، سزای زیندانیکردن لە دژی ١٣ کەسیان دەرکرا. -
لە ستراسبۆرگ کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە بۆ لابردنی قەدەغەی سەر پەکەکە بەڕێوەچوو
ئەندامانی دەستپێشخەریی ژنانی زین لە ستراسبۆرگ لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان" کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەیان بەڕێوەبرد. -
هێرشی داگیرکارییەکان لە ستۆکهۆڵم ئیدانەکرا
ئێوارەی دوێنێ بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەیی گەنجانی شۆڕشگێڕ و تەژەکە-ی سوید لە مەیدانی مێدبۆریاپلاتسینی ستۆکهۆڵم، هێرشە داگیرکارییەکانی سەر کوردستان و هاوکارییەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئیدانە کران. -
کوردستانیان لە ئەوروپا لەبەرانبەر داگیرکەری و خیانەت هەستانە سەرپێ
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپا لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە رژانە نێو گۆڕەپانەکان. -
لهشهقامهكانی ئیستهنبوڵ هێرشه داگیركارییهكان شهرمهزار كران
هێرشه داگیركارییهكانی دهوڵهتی تورك له شهقامهكانی ئیستهنبوڵ به دروشمی ‘بژی بهرخودانی گهریلا‘ شهرمهزاركران. -
چالاکوانانی ئێشکگری ئازادی: لە دژی داگیرکاری دەنگتان بەرز بکەنەوە
چالاکیی ئەم هەفتەیەی ئێشکگریی ئازادی لەلایەن دەستەیەک لە شاری ڕێن-ەوە بەڕێوەدەچێت و داوایان لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە کرد، کە بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان دژی گۆشەگیری و داگیرکاری دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە. -
لە زوریخ بە پێشەنگایەتی ژنان هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزار کران
کوردستانیان لە زوریخ بە پێشەنگایەتی ژنان هێرشە داگیرکارییەکانیان شەرمەزار کرد. -
كتێبخانهی گهڕۆك گهیشته فرانكفۆرت
كتێبخانهی گهڕۆك كه كتێبهكانی رێبهری گهلی كرد عهبدوڵا ئۆجالانی تێدا دهخرێنهڕوو، دوای دارمستات گهیشته فرانكفۆرت. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن. -
پی سی ئیف: هێرشی دەوڵەتی تورك ناتوانێت كوردان چاوترسێن بكات
پارتی كۆمۆنیستی فەرەنسا راگەیاند، هێرشی داگیركەری دەوڵەتی تورك ناتوانێت كوردان بترسێنێت. -
گروپی دۆستایەتی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا: پێویستە دانوستان لەگەڵ پەکەکە بکرێت
گروپی دۆسیتایەتی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی بۆ سەر باشوری کوردستان شەرمەزار کرد و داوای کرد دانوستان لەگەڵ پەکەکە بکرێت. -
کتێبخانەی گەڕۆکی ئۆجالان لە دارمستەیدە
کتێبخانەی گەڕۆکی عەبدوڵلا ئۆجالان کە هێڵ و بارودۆخی گۆشەگیری بە جیهان دەناسێنێت، لە شاری دارمستەیدە ئەڵمانیا لەلایەن پۆلیسەوە ئاستەنگکرا. -
دەوڵەتی تورک لە دۆسەڵدۆڵف شەرمەزارکرا
هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، لە شاری دۆسەڵدۆڵفی ئەڵمانیا شەرمەزارکرا. -
پارتی چەپی سەوز: لەدژی شەڕ دەوەستینەوە
پارتی چەپی سەوز وتی، " رژێمی کۆشک دەیەوێت بە سیاسەتی شەڕ لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە. بۆ پوچەڵکردنەوەی سیاسەتی شەڕ، ئێمە داوا لە لایەنگرانی ئاشتی و دیموکراسی دەکەین کە هەستنە سەرپێ."