کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی لە بسملی ئامەد بەرزبووەوە
لە گوندی شیدادای ناوچەی بسملی ئامەد، ناکۆکی لەسەر زەوی و زار گۆڕدرا بۆ کۆمەڵکوژی و لانیکەم ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
سزای ١٢ ساڵ زیندان بەسەر دوو مامۆستای ئایینی رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپێندرا
ئەنجومەنی زیندانیانی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند کە دادگای ئێران سزای ١٢ ساڵ زیندانی بەسەر دوو مامۆستایی ئایینی کورددا سەپاندووە. -
هەپەگە: ١٢ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکێندرا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری ریۆ کە سەربازانی دەگواستەوە بۆ مەتینا چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ١٢ سەربازی تورک سزادران، ئۆتۆمبێلەکەش تێکشکێندرا. -
تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک جووتیارانی تۆپزاوای بەسەر کردەوە
تەڤگەری ئازادی لە کەرکوک سەردانی خێوەتی مانگرتوانی کرد بە مەبەستی پاڵپشتی کردن لە جووتیارانی کورد و تورکمان و ئیدانە کردنی داگیرکردنی زەوییەکانیان. -
هوداپار (حزبوڵا): دەستکێش و مەقاشی دەوڵەتی ئاکەپە- مەهەپە
هوداپار یەکێکە لەو پارتە بەناو ئیسلامییانەی لە ژوورەکانی هەواڵگریی دەوڵەتی تورکدا درووست بووە، لە باشووری کورستان هوداپار بووە بە بەردەباز بۆ چەندین پارت و پێڕ و بنەماڵە تا خزمەت بە ئامانجەکانی دەوڵەتی ئاکەپە مەهەپە بکەن. -
مامۆستایانی ناڕازی لە کەرکوک: "حزبە کوردییەکان کڕین و فرۆشتن بە مامۆستایانی خوێندنی کوردی دەکەن"
پەروین فاتیح : "ئەو مامۆستا ستەملێکراوانە نیشتەجێی ئەو ناوچانەن کە رووبەڕووی سیاسەتی پاکتاوی رەگەزی و گۆڕانی دیمۆگرافی بوونەتەوە". -
دەوڵەتی تورک ناهێڵێت هێزە دیموکراسیەکان لەگەڵ کورد یەکبگرن
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسوو رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک رێگەنادات سۆسیالیست و هێزە دیموکراسیەکانی تورکیا لەگەڵ کوردان یەکبگرن و سەرنجی راکێشا بۆ سەر ئەوەی کە دەبێت سیاسەتەکانی هاوپەمانی بە هەند وەربگیرێن. -
پارێزەر شاهین لە دادگا دەستگیرکرا
پارێزەر سەلیم شاهین ئەوکاتەی چووە دادگا بۆ وەرگرتنی گوتە لێی، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا. -
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "بە هەڵوێست، بەرخودان و فیداکاریان بوونە رێبواری شەهیدان. لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا جێگەیەکی شکۆمەندیان گرت". -
هەپەگە ئاماری شەڕەکانی قۆناغی راگرتنی چالاکییەکانی ئاشکرا کرد
هەپەگە ئاماری شەڕەکانی لە قۆناغی راگرتنی چالاکییەکانی ئاشکرا کرد و بە گوێرەی ئەو ئامارە داگیرکەران لە زەوی و ئاسمانەوە ٤٨٤٨ جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیایان بۆردومان کرد. ٢٢٤ جاریش بە تۆپی فۆسفۆڕ، بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی هێرشیان کردووە. -
قەرەسو: هێرشی شەڕی تایبەت دەکرێتە سەر هەدەپە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە مستەفا قەرەسو ئەو مشتومڕانەی هەڵسەنگاند کە لە دوای هەڵبژاردنەوە لەسەر هەدەپە دەکرێن و رایگەیاند هەندێک قسە بەشێکن لە هێرشی شەڕی تایبەت. -
کاڵکان: تێکۆشان رادیکاڵتر دەبێت-٢
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند، دەبێت هیچ کەس هیوا لەسەر ئاکەپە و مەهەپە هەڵنەچنێت و وتی "تێکۆشان رادیکاڵتر دەبێت". -
لە تاقیکردنەوەکاندا ستەم لە خوێندکارانی ئامەد دەکرێت
بەڕێوەبەری لقی دووەمی ئەیتمسەنی ئامەد فەسیح زیرەک رایگەیاند کە ٤٠ هەزار خوێندکاری خەڵکی ئامەد ناچارن لە شارە جیاجیاکانەوە بەشداری تاقیکردنەوەی زانکۆ بکەن و جەختی کردەوە کە ئەوە پێشێلکردنی مافە. -
لە سەقز دژی تێکدانی گۆڕی ژینا ئەمینی مانگرتن دەستیپێکرد
گەلی سەقز مانگرتنیان دەستپێکرد دژی هەوڵی شارەوانی سەقز بۆ تێکدانی گۆڕستانی ئایچی کە گۆڕی ژینا ئەمینی تێدایە، بەم مەبەستە دوکان و بازاڕەکانیان داخست. -
شەش ناوچەی كەركوك بەهۆی چەتەکانی داعشەوە ناسەقامگیرن
سەکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی مەترسی ناسەقامگیری کەرکوک لە ڕووی ئەمنیەوە بەهۆی چالاکی چەتەکانی داعش ئاشکرا دەکات. -
لە کەرکوک كێڵگەیەكی بۆمب رێژکراو پوچەڵكرایەوە
لەنزیک شاری كەركوکی باشوری کوردستان كێڵگەیەكی بۆمبڕێژكراو پوچەڵكرایەوە کە بۆ بەئامانج کردنی هێزەکانی سوپای عێراق داندرابوو. -
داگیرکەران ٨٣ جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیایان بۆردومان کرد
هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بێ پسانەوە بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەر، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان دەکرێن. -
کاڵکان: تێکۆشان رادیکاڵتر دەبێت-١
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند، دەبێت هیچ کەس هیوا لەسەر ئاکەپە و مەهەپە هەڵنەچنێت و وتی "تێکۆشان رادیکاڵتر دەبێت". -
فەرماندەیی یەرەکە لەبارەی هێرشەکانی هێزەکانی ئێران راگەیەندراوی بڵاوکردەوە
فەرماندەیی یەرەکە لەبارەی ئۆپراسیۆنەکان لە هەرێمی کۆساڵانی شاری مەریوان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە کە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئێراندا پێکدادان روویداوە و سەربازێکی دوژمن کوژراوە. -
لە چەند مزگەوتێکی هەولێر بە زمانی تورکی وتاری هەینی پێشکەش دەکرێت
لەسەر داوای دەوڵەتی تورک و بە ئاسانکاری پەدەکە لە چەند مزگەوتێکی شاری هەولێر زمانی وتاری نوێژی هەینی لە کوردییەوە دەگۆڕدرێت بۆ تورکی، ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەی نوێژخوێنان لە هەندێک لەو مزگەوتانە لە پەنجەکانی دەست تێپەڕناکەن. -
پەکەکە: شارستان ئاسمین رێبواری بەهێزی راستیی رێبەر ئاپۆ بوو
کۆمیتەی پشتیوانی لەبنەماڵەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند شارستان ئاسمین کە چارەکە سەدەیەک تێکۆشا و رێبەری بەهێزی راستیی رێبەر ئاپۆ بوو بە هۆی نەخۆشیەوە شەهیدبووە. -
یەرەکە ناسنامەی شەهیدەکەی ئاسۆسی ئاشکرا کرد
یەرەکە رایگەیاند، کە ئەو گەریلایەی لە هێرشەکەی ٤ی حوزەیرانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمی ئاسۆس شەهید بووە حسێن محەمەدی بە ناسناوی ئەرداڵ ئامەدە. یەرەکە بە دوپاتکردنەوەی بەڵێنی بەجێهێنانی ئامانجی شەهیدان یادی ئەرداڵ ئامەدی بەرزنرخاند. -
کەجەکە قۆناغی وەستاندنی چالاکییەکانی کۆتایی پێهێنا
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، قۆناغی راگرتنی چالاکیەکانیان کە دوای بومەلەرزەکەی ٦ی شوبات رایانگەیاندبوو و لە ماوەی هەڵبژاردنیشدا درێژیان کردبووە، بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە کۆتایی پێهێناوە. -
دانیشتوانی مەخمور پرسەی ئاراسانیان لە سلێمانی بەسەرکردەوە
شاندێک لە دانیشتوانی مەخمور سەردانی خێمەی پرسەی ئاراسانی کرد کە لە سلێمانی داندرابوو. -
لە سلێمانی پرسە بۆ ئاراسان داندرا
لە سلێمانی لە بەردەم بینای رێکخراوی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا خێمەی پرسە بۆ حسێن ئاراسان داندرا کە لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لەو شارە شەهید بوو.