کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کاکەڕەش سدیق:"سوپای عێراق پشتیوانی عەرەبی هاوردە دەکات دژ بە کوردانی کەرکوک"
بەرپرسی ئۆفیسی کەرکوکی مادەی ١٤٠ی دەستور، کاکەڕەش سدیق ڕایگەیاند: "ئەو سوپایەی لەو ناوچانە جێگرکراوە بۆ پاراستنی خەڵکی نەهاتووە بەڵکو بۆ دەستدرێژکردنە سەریان هاتوون و بەڵگەی تەواومان هەیە لەسەر هەڵسوکەوتەکانی سوپای عێراق لەو ناوچەیە". -
ناسنامەی ئەندامەکەی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا ئاشکرا کرا
ئەمڕۆ هەینی، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر ئەندامێکی کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی، بەهۆیەوە بریندار بوو. -
لە جزیر چەندین کەس دەستگیرکران
لە ناوچەی جزیری شڕنەخ سەرلەبەیانی ئەمرۆ پۆلیس تورک هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و لە رێگەی بەکارهێنانی توندوتیژی و سوکایەتیەوە چەندین کەسیان دەستگیرکرد. -
سلێمانی بۆ میت بووەتە گۆڕەپانی رەشەکوژی و تیرۆر
رێکخستنی هەواڵگری دەوڵەتی تورک (میت) بە هاوکاری نۆکەر و سیخوڕەکان باشووری کوردستان و بەتایبەتی سلێمانی و عێراقی کردووەتە شوێنێک بۆ ئەنجامدانی تیرۆر. لە دوایین نمونەدا ئەندامێکی کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا لە سلێمانی کرایە ئامانج. -
بریتان گونەش: گەلەکەمان پاڕێزگاری لە نەریتی تێکۆشانی دەکات
بریتان گونەش پەرلەمانتاری مێردینی پارتی چەپی سەوز بە ئاماژەدان بەوەی گەل لە پێناو پارێزگاری لە نەریتی تێکۆشانی خۆی لە گۆڕەپانەکاندایە، وتی، ئەم ئیرادەیە لە سەرووی هەموو مشتومڕەکانەوە بەنرخە. -
لە سلێمانی ئەندامێکی کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا کرایە ئامانج
لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان لە دژی ئەندامێکی کۆمەڵەی کرێکارانی مێزۆپۆتامیا هێرشی چەکداری ئەنجام درا. -
هاوسەرۆکانی شارەوانی پانۆس دەستگیرکران
هاوسەرۆکانی شارەوانی پانۆس موشەرەف گەچەر و ئەمراه کلیچ کە سەر بە هەدەپەن، دەستگیرکران. -
گەریلای یەژاستار کە لەشەڕدا بریندار ببوو نەشتەرگەری بۆکرا
گەریلای یەژا ستار گوڵستان رەمزیە گوڵمەز کە لە شەڕدا لە هەرێمی زاپ بە برینداری بە دیل گیرابوو نەشتەرگەری بۆکرا. -
چیفتیورەک: نەبینە مایەی دڵخۆشی دوژمن
پەرلەمانتاری وانی پارتی چەپی سەوز سینان چیفتیورک رایگەیاند، کە کادر و جەماوەری هەدەپە لە گوندەکانەوە تا ناوەندی شارەکان بە وردی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵدەسەنگێنن و وتی، "دەبێت زمانی تۆمەبەخشینەوە و زمانێک کە بەدڵی دوژمنە بەکارنەهێندرێت". -
جوتیارانی کەرکوک، دژ بە داگیرکارییەکانی سوپای عێراق راگەیاندراوێک بڵاودەكەنەوە
جوتیارانی کورد و تورکمان لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان دژ بە دەستدرێژی و داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن سوپای عێراقەوە، راگەیاندراوێکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. -
لە شاری سلێمانی یادی شەهید زەردەشت باشووری بەرزڕاگیرا
لە گەڕەکی بەکرەجۆ، خێمەی سەرەخۆشی بۆ گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، زەردەشت باشووری دانرا. -
داعش لە عێراق چەکی کیمایی بەکارهێناوە
تیمی لێکۆڵینەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەکارهێنانی چەکی کیمایی لەلایەن داعشەوە پشتڕاست دەکاتەوە، دەرکەوتووە هێشتا کاریگەرییەکانی بەسەر بەرکەوتووەکانەوە ماوە. -
کوشتنی سەربازێکی داگیرکەری تورک و برینداربوونی سەربازێکی تر لە سێرت
لە هەرێمی سێرت لە باکوری کوردستان، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و سوپای داگیرکەری تورک ڕوویدا، بەهۆیەوە سەربازێک کوژرا و سەربازێکی تر بریندار بوو. -
هەپەگە: هاوڕێمان زەردەشت باشووری شەهیدبوو
هەپەگە رایگەیاند کە گەریلا زەردەشت باشووری کە لە سلێمانییەوە بەشداریی ریزەکانی بەرخودانی کردبوو، شەهیدبووە. بە گوێرەی راگەیەندراوی هەپەگە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لانیکەم ١١٠ جار بۆردومان کراون. -
ملکۆ بازیانی: دەوڵەتی تورک ٤ ملیۆن داری لە بادینان بریوەتەوە
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان ملکۆ بازیانی رایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تەنیا لە ناوچەی بادینان لانیکەم ٤ ملیۆن داری بڕیوەتەوە. -
لەبارەی دوو گەریلاوە کە بە برینداری بە دیلگیراون هیچ زانیارییەک بەردەست نییە
دوو گەریلا کە بە برینداری لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بە دیلگیران هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە بەردەست نییە. بنەماڵەکان نیگەرانی دۆخی دۆخی رۆڵەکانیانن. -
تەرمی دوو گەریلای شەهید ئایهان و گۆکاڵپ بەخاکسپێردرا
تەرمی دوو گەریلا بە ناوەکانی وەدات ئایهان و دیلان و گۆکاڵپ کە لە لجێ شەهیدببوون لە زێدی خۆیان بە خاکسپێردران. -
سەربازانی تورک لە گەڤەر مناڵێکیان کوشت
ئۆتۆمبیلێکی گولەنەبڕی داگیرکەری تورک لە گەڤەر مناڵێکی ٥ ساڵە بەناوی (E. A.) دەشێلێت و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات. -
تەرمی گەریلاکانی هەپەگە گۆکاڵپ و ئەیهان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە
گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دیلان گۆکاڵپ و ڤیدات ئەیهان لە شەڕی دەشتاییەکانی لیچە شەهیدبوون، تەرمی هەردووکیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە و گوزرانەوە بۆ زێدی خۆیان. -
یەنەکە کوشتنی گەنجەکەی هەولێر شەرمەزار دەکات
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) پشتیوانی خۆی ڕاگەیاند بۆ بنەماڵەی زیرەک عەلی محەمەد کە لە هەولێر لەلایەن ئاسیشی پەدەکەوە ڕفێنراوە. -
هەپەگە بە رێزەوە یادی شەهیدانی گارەی بەرزڕاگرت
هەپەگە ٥ گەریلای بەبیرهێنایەوە کە ساڵی ٢٠١٩ لە گارە شەهیدبوون و رایگەیاند، "تا کۆتا هەناسە پەیوەست و دڵسۆزی نەریتی بەرخودانی پارتەکەمان پەکەکە بوون". -
'گەلی کورد ئیرادەی خۆی نیشاندا'
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک رایگەیاند، لە هەڵبژاردندا گەلی کورد ئیرادەی خۆی نیشندا و لە کوردستان ئەردۆغانی تێکشاندووە. -
هەپەگە: کۆنترایەک بەناوی مستەفا ئەردەم سزادرا
هەپەگە: کۆنترایەک بە ناوی مستەفا ئەردەم کە لە خزمەت دوژمنی قڕکەردا بەشداری زۆر هێرشی سەر گەلەکەمانی کردبوو، زۆر تاوانی ئەنجامدابوو و دەستی بە خوێنی زۆر هاوڕێمان سووربوو، سزا درا. -
لە جزیر هەڵکوتانە سەر ماڵان: ٢ کەس دەستگیرکران
لەناوچەی جزیری شڕنەخ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٢ کەس دەستگیرکران. -
ئومید: ئێمە خاوەنی هێزی گۆڕانکاری دیموکراتیکین!-٢
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومید رایگەیاند کە تورکیا پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە و ئەو پرۆسەیە بەردەوامە و وتی، "هەم وەک وڵات و هەمیش وەک گەل، ئێمە خاوەنی هێز و نەرمەوزەی گۆڕانکاری دیموکراتیکین".