کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
یەبەشە: جڤاکەکەمان دەپارێزین، با کۆچبەران بگەڕێنەوە زێدی خۆیان
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە باشترین ڕەوشدایە بۆ پاراستنی خاک و جڤاکەکەی، بانگەواز لە گەلی کۆچبەری شەنگال دەکات بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لەپێناو بونیادنانەوەی شەنگال و پتەوکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک -
دوای تەقینەوەکەی مێردین بنەماڵەکە تەرمەکەیان ناسیەوە، بەڵام رادەستیان نەکرایەوە
لە نسێبینی مێردین لە ماڵێکدا تەقینەوە روویدا. راگەیەندرا کە لە تەقینەوەکەدا ئەندامی یەژاستار قەدەر ئاجار شەهیدبووە. سەرباری ئەوەی بنەماڵەکە تەرمەکەیان ناسیوەتەوە، بەڵام تەرمەکەیان رادەست نەکراوەتەوە. -
گەنجانی ئێزدی لە ساڵیادی جینۆساید دا بە مەشخەڵەوە ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا
یەکێتی گەنجانی ئیزیدخان و یەکێتیی ژنانی گەنجی شنگال بە مەشخەڵەوە لە ٩ یەمین سالیادی فەرمانەکەدا ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. -
هەپەگە تۆڵەی کردەوە: ١٢ داگیرکەر سزادران
لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا گەریلا ١٧ جار چالاکی کرد و ١٢ داگیرکەری سزادا، خێمەیەک لەناوبرا، گورز لە حەفارەیەک و ٥ سەنگەر درا. هەپەگە رایگەیاند کە چالاکییەکان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان رۆبین ئاڤەنت و یڵدز شاهین بۆتان ئەنجامدراون. -
نەپەگە: بوێری و گیانبازی کۆمەڵگەی ئێزدیمان شایەنی سەرفرازییە!
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل (نەپەگە): لە دژی هەموو هەڕەشە و مەترسییەکان ژنان و گەنجان و هەموو کۆمەڵگای ئێزدی دەستبەرداری شەنگال نەبوون و بەشدارییان لە بەرخوداندا کرد. ئەو گیانبازی، بوێری و پێداگرییەی کۆمەڵگای ئێزدیمان شایەنی سەرفرازییە. -
ھەپەگە بەڕێزەوە یادی شەھید ئەلەفتەریا ھامبی کردەوە
ھەپەگە یادی شەھید ئەلەفتەریا ھامبی بەرزڕاگرت و ڕایگەیاند، ئەو میراتی تێکۆشانەی کە ھاوڕێمان ئەلەفتەریا لە دوای خۆی بەجێیھێشتووە، ههمیشه ڕێگای بهردهممان ڕووناك دهكاتهوە و بەدڵنیاییەوە بەسەرکەوتن تاجداری دەکات. -
"قەیومەکان بە ئەنقەست بینا مێژووییەکان دەڕوخێنن"
مەسعود بۆر، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئیکۆلۆژی هەدەپە ڕایگەیاند، ئەو قەیومانەی دەستیان بەسەر شارەوانییەکانی هەدەپەدا گرتووە، بە ئەنقەست بینا مێژووییەکانی شاری وان دەڕوخێنن. -
کەجەکە: لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکان دەکەین
کەجەکە: وەک بزووتنەوەی ئازادیی کورد تا کۆتایی لە تەنیشت خەڵکی شەنگال و کۆمەڵگای ئێزدیدا دەوەستین و لێپرسینەوەی مێژوویی لە ئەنجامدەرانی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەین کە ئێزدییەکانیان تووشی ئەم ئازار و مەینەتیە کرد. -
لە باشوور فیدراسیۆنی رۆژنامەوانان و نوسەرانی سەربەخۆ دامەزرا
رۆژنامەوانان و نوسەرانی باشووری کوردستان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین و هێرشەکان بۆ سەر رۆژنامەوانان و نوسەران، فیدراسیۆنی رۆژنامەوان و نوسەرانی ئازاد و سەربەخۆیان دامەزراند. -
یەژەشە: بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و شەنگالی خۆبەڕێوەبەر تۆڵە دەکەینەوە
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی شەنگال (یەژەشە) بەبۆنەی نۆهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "یەژەشە ٧٤ هەمین کۆمەڵکوژی لەیادناکات، تۆڵەی یەژەشە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و شەنگالی خۆبەڕێوەبەر دەبێت". -
هێلین ئومێد: پێویستە هەمووان ڕووبکەنە تێکۆشانی ئیکۆلۆژی
هێلین ئومێد ڕایگەیاند، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت دەستبەسەر دەسکەوتی ڕەنجدەران و گەل و گوندنشیناندا بگرێت، گوتی: "ئەوانەی خاکی خۆیان خۆشدەوێت و پاشەڕۆژێکی گەش و هەناسەیەکی پاکژیان دەوێت، پێویستە ڕووبکەنە تێکۆشانی ئیکۆلۆژی". -
کۆنگرەی گەل: دەبێت خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بە فەرمی بناسرێت
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل لە نۆیەم ساڵیادی هێرشە کۆمەڵکوژکارانەکان بۆ سەر شەنگال یادی شەهیدانی ئەو کۆمەڵکوژییەی بەبیرهێنایەوە و داوای لە رای گشتی نێونەتەوەیی کرد کە خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بە فەرمی بناسن. -
لە سێواس سەربازێکی خەڵکی شڕنەخ بەشێوەی گوماناوی گیانیلەدەستدا
کەرەم شک خەڵکی شڕنەخ،کە لە سێواس لە سەربازی زۆرەملێ دا بوو، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا. -
پەکەکە لە دژی هێرشکارییە فاشیستیەکانی ئاکەپە و مەهەپە داوای گەشترکردنی بەرخودانی کرد
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند کە لە ماوەکانی رابردوودا هێرشەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپە زیاتر بوون و داوای لە گەلانی تورکیا و مرۆڤایەتی دیموکراتیک کرد کە لە بەرامبەر ئەوەدا خۆڕاگری بکەن. -
هەپەگە ئاماری مانگی تەمووزی ئاشکرا کرد: ٧٢ داگیرکەر سزادراون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی تەمووزی ئاشکراکرد، بە پێی ئامارەکە گەریلاکان لە ١٣٠ چالاکیدا ٧٢ داگیرکەریان سزاداوە. گورزیان لە ٥ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی وەشاندووە و لەو مانگەدا ٧ گەریلا شەهیدبوون. -
ههپهگه ناسنامهی دوو گهریلای شههیدی ئاشكرا كرد
ههپهگه ناسنامهی دوو گهریلا، كه رۆژی ٢٥ی تهمووز له زاپ شههیدبوون ئاشكرا كرد و ڕایگهیاند، "هاوڕێیانمان ڕۆبین و یڵدز به ڕۆحێكی گیانبازی له دژی داگیركهران شهڕیان كرد و بهرخۆدانی ئهوان ههمیشه ڕێگای بهردهممان ڕووناك دهكاتهوه". -
لەژێر ناونیشانی(کەرکوک و لۆزان لەماوەی سەد ساڵدا) کۆڕێک ڕێکخرا
د.دڵشاد عومەر نووسەر و شارەزای مێژوو: "بەرژەوەندییە نەوتییەکانی کەرکوک کاریگەری هەبوو لەسەر یەکلاکردنەوەی پەیماننامەی لۆزان و دابەش کردنی کوردستان". -
له خیزان سوپای تورك داری دارستانهكان دهبڕێتهوه
له ناحیهی خیزانی بهدلیس، له ناوچهكانی ئۆپهڕاسیۆن، كه قهدهغهی هاتوچۆی تێدا ڕاگهیهنرابوو، سهرباری تهواوبوونی وادهی فهرمی قهدهغهكه، سهربازهكان داری دارستانهكان دهبڕیهوه. -
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک نیگەرانن لە پەرتەوازەیی کورد
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک: "پەدەکە و یەنەکە بەرپرسن لە پەرتەوازەیی لایەنە کوردییەکانی کەرکوک لە هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان". -
ههپهگه: ١٢ داگیركهر سزادران.. سهنگهرێك و چهكێكی ئهی ٤ لهناوبران
ههپهگه ڕایگهیاند، لهماوهی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، گەریلا گورزی قورسی لە داگیرکەران وەشاندووە وله چالاكییانهدا ١٢ داگیركهر، كه یهكێكیان ئهفسهرێكی باڵایه سزا دران، سهنگهرێك و چهكێكی ئهی ٤ لهناوبران و گورز لە حەفارەیەکیش وەشێنرا. -
ههپهگه ناسنامهی ٣ شههیدی بڵاوكردهوه
ههپهگه ناسنامهی ٣ گهریلای ئاشكرا كرد، كه له مهتینا شههید بوون و ڕایگهیاند، "ئێمه جارێكی دیكه بهڵێنمان دووپاتدهكهینهوه، كه درێژه به هێنانهدی خهونهكانیان دهدهین". -
له شهنگال به پێشانگا و شانۆ یادی قوربانیانی فهرمان كرایهوه
له ناوچهكانی سنۆنێ و خانهسۆری سهر به شهنگال، بۆ بیرهێنانهوهی قوربانیانی فهرمان، شانۆ و پێشانگای وێنه بهڕێوهچوو. -
ئادار ئامهد ئهو فهرماندهیهی یهژاستار كه ڕێچكهی ڤیان سۆرانی گرتهبهر
ئادار ئامهد، كه بههۆی كاریگهری چالاكییهكهی ڤیان سۆران، ساڵی ٢٠٠٨ پهیوهندی به ڕێزهكانی گهریلاوه كرد، بوو به یهكێك له فهرمانده قارهمانهكانی یهژاستار و ڕهمزێك له كوردستان. -
لە مەتینا ٦ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
گەریلاکان لە گۆڕەپانی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا چالاکییان ئەنجامدا، ئەوەی تائێستا یەکلایی بووەتەوە لە چالاکیەکەدا ٦ داگیرکەر سزادراون. -
زاگرۆس هیوا: دەوڵەتی تورک دەیەوێت لۆزانێکی تر بەسەر کورددا بسەپێنێت
وتەبێژی (كەجەكە) لەبارەی تێپەربوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر لۆزاندا دەڵێت: دەوڵەتی تورک دەیەوێت لۆزانێكی نوێ بەسەر كورددا بسەپێنێت، دەشڵێت: بێدەنگی و بێهەڵوێستی لەبەرامبەر ئەشكەنجەی ئیمرالی قبووڵكردنی لۆزان و ئەرێكردنی جینۆسایدی كوردە".