کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەجەکە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی نەپەگە کرد
کەجەکە بە بۆنەی چالاکی و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی دوو رۆژی رابردوو کە گورزی قورسیان لە داگیرکەران وەشینرابوو، پیرۆزبایی لە فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە کرد. کەجەکە رایگەیاند، "ئەم چالاکییانەی گەریلا بۆجڤاتی پارتەکەمان، گەلەکەمان و دۆستانمان بوونە ورەیەکی گەورە". -
ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە گەڤەر پیرۆز کرا
یادی ٢٧ی تشرینی دووەم ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە چەند گەڕەکی گەڤەر لەلایەن گەنجانەوە پیرۆزکرا. -
لە هاتنیان بۆ زاپ پەشیمان دەبنەوە!
گەریلای یەژاستار زنارین جودی بەر لە دەستپێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەم جۆرە دوا: لەبەر ئەوەی هاتوونەتە زاپ پەشیمان دەبنەوە. رێگە نادەین بە ئاسانی بێتە ئێرە. -
لە قەرس سێ کەس دەستگیرکران
لە شاری قەرسی باکوری کوردستان سێ کەس لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران. -
لە کەرکوک سێ چەتەی داعش دەستگیرکران
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كەركوك دەستگیركردنی گروپێكی تیرۆریستی مەترسیداری سەر بە چەتەکانى داعش، كە پێكهاتبون لە سێ كەس ڕاگەیاند، دەشڵێن، ئەو تیرۆرستانە بەنیازی ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی بوون دژی هێزە ئەمنییەكان. -
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار: هێزمان پاراستنمانە
گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و رایانگەیاند، " پەکەکە بە رەنجی شەهیدان و تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ گەیشتە ئەم ئاستە. باوەڕێ و هێزمان پارتەکەمانە." -
هێزەکانی گەریلا ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان بە مەشخەڵەوە پیرۆز کرد
لەکاتێکدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشی دەکرد، گەریلاکانی ئازادی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان لە چیاکانی کوردستان بە کردنەوەی ئاگر و مەشخەڵ پیرۆز کرد. -
لە جۆلەمێرگ ١٦ کەس دەستگیرکران
لە ناوەندی جۆلەمێرگ و ناوچەی گەڤەڕ و شەمزینانی سەر بە پارێزگاکە هێزەکانی دەوڵەت هەڵیانکوتایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا ١٦ کەس دەستگیرکران کە سێیانیان ژنن. -
هەپەگە: لە ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێریەکاندا ٣١ داگیرکەر سزادران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆن و چالاکیە شۆڕشگێریەکانیاندا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک، ٣١ داگیرکەر سزادران. -
گەنجانی قەندیل ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد
گەنجانی قەندیل ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکیان بە فیشەکی هەوایی پیرۆز کرد. -
پاژک: پەکەکە حیزبی شەهیدان و ژیانەوەی ژنان و گەلانی بندەستە
پاژک ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆزکرد و ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە ژنان، گەنجان و گەلی کورد لە ٤٥هەمین ساڵدا بە بڕیار و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دژی پلانە پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییەکان و فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە تێدەکۆشن. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکی نوێی هێزەکانی گەریلای بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی هێزەکانی گەریلای لە شاخی هەکاری بڵاو کردەوە، کە ٤ داگیرکەری تیادا کوژرا. -
بەلایەنی کەمەوە تەرمی ١٧ سەربازی تورک براونەتە جۆلەمێرگ
تەرمی ئەو سەربازانە، کە لە هێرشی داگیرکەری بۆ سەر باشووری کوردستان کوژران براونەتە جۆلەمێرگ و بەپێی زانیارییەکان، بەلانیکەمەوە تەرمی ١٧ سەربازی سوپای تورک براونەتە جۆلەمێرگ. -
لە زاپ چالاکی تۆڵەکردنەوە: ١٧ داگیرکەر سزادران و ١٠ سەنگەر تارومارکران
لە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوەی شۆڕشگێریدا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدرا، ١٧ داگیرکەر سزادران و ١٠ سەنگەری داگیرکەرانیش تارومارکران. -
لە راپەرینی رۆژهەڵات و ئێراندا نزیکەی ٤٥٠ کەس کوژراون
ناوەندی مافی مرۆڤی هرانا ئاشکرایکرد، لە ناڕەزایەتیەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەلانی کەمەوە ٤٤٨ خۆپێشاندەر کوژراون و زیاتر لە ١٨ هەزار خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون. -
کۆنگرا ستار: ئاستی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرز بکەینەوە
کۆنگرا ستار ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی بە راگەیەندراوێک پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: ئاستی تێکۆشان لە دژی فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوبەشەکانی بەرز بکەینەوە و بەهاکانی شەهیدان و شۆڕش بپارێزین و دەستکەوتی گەورەتر بەدەست بهێنین." -
ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی: ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران و هەموو سەنگەرەکان رووخێنران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گردی هەکاری ئۆپەراسیۆنی تۆڵکردنەوەی شۆڕشگێری شەهیدانی ئەنجامدا. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ئەنجامدرا، ژمارەیەکی زۆر داگیرکەر سزادران و ژمارەیەکی زۆر سەنگەریش رووخێنران. -
'٤٥مین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە دەبێتە ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و گەلانی ژێردەستە'
گەریلاکانی هەپەگە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و رایانگەیاند، ٤٥مین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە دەبێتە ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و گەلانی ژێردەستە. -
پژاک: پەکەکە مژدەی ژیانەوەی مێژووی تێکۆشانی پڕ لە جۆش و خڕۆشە
پژاک بە ڕاگەیاندرارێک، یادی ٤٤ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەی کردەوە و ڕایگەیاند؛ "ئەمڕۆ پەکەکە بووەتە پێشەنگی تێکۆشان بۆ ئازادی گەلانی ستەملێکراو و زیاتر لە جاران ڕێگەی بۆ تێکۆشانی گەلانی چەوساوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردۆتەوە". -
کەجەکە: وەرن بە بەرخودان لەچەشنی رۆح و شێوازی پەکەکە گوڕ بە تێکۆشان بدەین!
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە: گەلی کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە ساڵیادی ٤٤ەمینی پەکەکە پیرۆز دەکات، دەبێت بە رۆح و شێوازی پەکەکە لەبەرامبەر هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەسەڵاتداری فاشیشتی ئاکەپە-مەهەپە گوڕ بە تێکۆشان بدرێت. -
کەجەرە: گەنجانی شۆڕشگێڕ، بڵێسەی شۆڕش گەشاوەتر دەکەن
كۆمەڵگای جوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان (کەجەرە) وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بۆ سەر خۆپیشاندەران و گەنجا رایگەیاندووە: "ئیرادەی گەنجانی راپەڕیو كە لەدوای ژیانێكی ئازاد و یەكساندان بەهێرش و توندوتیژی سەركۆت ناكرێت". -
پەکەکە: لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکان دەبێت لە هەموو گۆڕەپانێکدا پەرە بە بەرخودان بدرێت
کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بە بۆنەی ٤٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای گەورەکردنی بەرخودانی ئازادی لە هەموو گۆڕەپانەکان کرد. -
خەڵکی وڵاتپارێزی کەرکوک: "بە یەکریزی، پیلانگێڕی و هێرشی داگیرکەران تێکدەشکێنین"
هاووڵاتیان و کەسایەتییە وڵاتپارێزەکانی شاری کەرکوک لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا ئیدانەی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی داگیرکەرانیان کرد بۆسەر گەلی کورد. -
زیلان ڤەژین: ئەوەی روودەدات لە سەرووی رووخاندنی سیستمێکەوەیە و شۆڕشێکی هزرییە
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکی پەژاک رایگەیاند، سەرهەڵدانەکانی ئێران و رۆژهەڵات کە بەپێشەنگایەتی ژنان و گەنجان بەردەوامە، ئەویە روودەدات لە سەرووی رووخاندنی سیستمێک، شۆڕشێکی هزر و ئەندێشەییە. -
هەپەگە: ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بۆ سڵاوکردن لە ساڵیادی ٤٤ەمینی دامەزراندنی پەکەکە بەردەوامن. لە چالاکییەکاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٢ی دیکەش برینداربوون.