کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
نەپەگە داوای لە شاندە سەربەخۆکان کرد لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکان بکەن
نەپەگە ڕایگەیاند، خولوسی ئاکار لە پەرلەمان دا هێرشی چەکی کیمیایی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام بە فەرمانی ئاکار ئەو هێرشە کیمیاییەکان ئەنجام دەدرێن. بۆ ئەوەش نەپەگە داوای لە شاندە سەربەخۆکان کرد، کە بچنە ناوچەکە و لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکان بکەن. -
یەرەکە: ئێران و تورکیا بۆ شاردنەوەی شکستەکانیان ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان بۆردومان دەکەن
فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە / YRK) لەبارەی بۆردومانکردنی ماڵ و موڵکی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن ئێران و تورکیاوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
حزبی شیوعی داوای ئازادکردنی رێبەر ئۆجالان دەکات
بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد، حزبی شیوعی کوردستان گردبونەوەیەکی رێکخست و داوای ئازادی ئەو سەرکردەیە دەکەن. -
لە ئامەد بۆ رێپێوانی دژی گۆشەگیری بانگەوازی کرا
ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، لە ئامەد سەردانی دوکاندارەکانی کرد و بۆ رێپێوانی سبەینێ لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجاکان رێبەری گەلی کورد بانگەوازی کرد. -
هەپەگە: سوپای تورک ١٥٠ جار بە چەکی کیمیایی هێرشی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر لە نێوان ٧ و ٩ی کانونی یەکەمدا لانیکەم ١٥٠ جار سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆی بە چەکی کیمیایی بۆردومان کردووە. -
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی راگەیاند
هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "ئەو هەڤاڵە بەنرخانەمان ئەرکەکانی سەردەمیان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو جێبەجێ کرد و هێرشە پاکتاوکارییەکانی دوژمنیان پوچەڵ کردەوە". -
تەرمی گەریلای هەپەگە بەهادین ئابی بە خاکسپێردا
گەریلای هەپەگە بەهادین ئابی کە ساڵی ٢٠١٦ لە شەڕێکدا لە مێردین شەهید ببوو، دوای شەش ساڵ تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە. بنەماڵەکەی تەرمەکەیان لە وان بە خاکسپارد. -
دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی ژمارەیەک کاسبکار و دووکانداری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە
ژمارەیەک کاسبکار و دووکانداری شنۆ بە بیانووی ئەوەی بەشدارییان لە مانگرتنە گشتییەکاندا کردووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە و بە قورسی ئەشکەنجە دراون. -
گەشتێک بەرەو لوتکەی چیاکان
بۆ ئەوەی ببینە میوانی لوتکەی چیاکان ئێمە کەوتینە رێ. دوای گەشتێکی درێژ بووینە میوانی شاخی عەگید لە هەرێمی بەهدینان. -
دەوڵەتی تورک تاهیر گورداڵ زیندانی نەخۆشی کوشت
زیندانی نەخۆش تاهیر گورداڵ کە دوای ئەوەی خرابووە زیندان تووشی شێرپەنجەی سییەکان ببوو، دوای ئەوەی بۆماوەی ١٩ رۆژ بە شێوەیەکی کەلەپچەکراو لە نەخۆشخانەدا مایەوە، کوژرا. -
ئێشکگریی بنەماڵەی شەنیاشار لە پێشانگای کتێب بەردەوام بوو
بنەماڵەی شەنیاشار لە پێنجەم پێشانگای کتێبی رحا درێژەیان بە ئێشکگری خۆیان دا. -
"دۆزی کورد بەنێودەوڵەتی کراوە، ناتوانرێت کورد لە گۆڕانی ناوچەکە دەربکرێت"
سیاسەتمەدارێکی باشوری کوردستان دەڵێت: "پەرتەوازەبوونی پێکهاتەکانی عێراق وایکردووە وولاتانی ناوچەکە بڕیار بدەن لەسەر سەروەری و بڕیارە ناوخۆیەکانی حکومەتی عێراق". -
پاڵپشت بە دانپێدانانی درۆ سزای ٦ ساڵ زیندان بەسەر دەنگیزدا سەپێندرا
هەرچەندە بە بەڵگەش ناڕاستی دانپێدانانەکانی هیجران بەرنا ئایڤەردی سەلمێنران،بەڵام سزای ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندان بەسەر بەڕێوەبەری هەدەپە رەمەزان دەنگیزدا سەپێندرا. -
داگیرکەران ٢٠ جار بە چەکی کیمیایی هێرشیان ئەنجامدا
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لەبەرامبەر بەرخودانی گەریلا دەستەوەتان و بێچارە بووە لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ٢٠ جار بە بۆمبی کیمیایی هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان. -
زیندانیەکی دیکەی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژرا
دەوڵەتی تورک زیندانیەکانی بەناوی ئەمرە ئابالاک کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو کوشت کە لە زیندانی پیتی تی شڕنەخ رادەگیرا. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی ٢ چالاکی نیشان شکێنی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی ٢ چالاکی نیشان شکێنی بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران. -
گەنجێکی رۆژهەڵاتی بە ئەشکەنجەی هێزەکانی ئێران کوژرا
لە شاری دێهگولانی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێکی کورد بە ناوی شادمان ئەحمەدی، ٨ی کانونی یەکەم لە زیندانی ئێراندا بە ئەشکەنجە کوژرا. -
لە کەرکوک بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک لەژێر ناونیشانی(بەرەو دەرونێکی باشتر) لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان کۆڕێک رێکخرا. -
شارەزای بواری جینوساید: دەبێت نموونەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی بگەینینە دەرەوەی وڵات
هێمن حەسیب شارەزای بواری چەکی کیمیای ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت گەلی کورد کار لەسەر ئەوە بکات کە نموونەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لەلاین دەوڵەتی تورکەوە بگەیێنێتە دەرەوەی وڵات. -
هەپەگە یادی ئەو گەریلایانەی بەرزراگرت کە لە ساڵی ٢٠١٩دا شەهید بوون
هەپەگە ٥ گەریلای شەهیدی بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان بە تێکۆشانی خۆیان نیشانیاندا کە گەلەکەمان هەرگیز سەری خۆی لەبەرامبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا دانەنەواندووە". -
دەرگای دادپەروەری ٦٤٠ رۆژ بەڕووی بنەماڵەی شەنیاشاردا داخراوە
بنەماڵەی شەنیاشار کە لە رحا چالاکی ئێشکگریی دادپەروەری درێژە پێدەدەن، رایانگەیاند، کە ٦٤٠ رۆژە دەرگای دادپەروەری بەڕوویاندا داخراوە. -
داگیرکەران لانیکەم ١٢ جار بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا
ناوەندی راگەیاندن و چامەپەمەنی هەپگە رایگەیاند، کە لە ٧ی کانونی یەکەمدا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بۆتان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ١٢ جار بێ پسانەوە بە چەکی کیمیایی بۆردومان کراون. -
ناوەندی پاراستنی گەلی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەرماندەیی ئەیاڵەتی زاپ کرد
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پیرۆزبایی لە شەڕڤانان و فەرماندەکانی ئەیالەتی زاپ کرد، بۆ ئەو چالاکییە سەرکەوتووانەیەی ئەنجامیان داوە. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیی چالاکییەکی گەریلای لە زاپ بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە زاپ بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٤ داگیرکەری سزادران و تەرمی دوو داگیرکەریش کەوتە ژێر دەستی گەریلا. -
بەرپرسێکی یەکێتی: شاندە سیخوڕییە ٣٠ کەسییەکەی میت لە موسڵ چی دەکەن؟
ڕەشاد گەڵاڵی جێگری مەڵبەندی سێی یەکێتی لەهەولێر و چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، نزیکەی مانگێکە وەفدێکی هەواڵگری میت گەیشتوونەتە موسڵ و کاری هەواڵگری و تایبەتی لەسەر ناوچەی شەنگال و دەوروبەری دەکەن.