کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە چەمچۆ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
لە ٢ چالاکی لە هەرێمی چەمچۆ ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەرانیش جارێک بە بۆمبی قەدەغە و ١٠ جاریش بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا. -
لە ٩ شاری باکوری کوردستان ١٤ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لەدژی ئەندامانی دەبەپە ١٤ کەس دەستگیرکران کە کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپەش یەکێکە لە دەستگیرکراوەکان. -
لە کەرکوک لە هێرشێکی چەکداریدا پۆلیسێک کوژرا
لە کەرکوک لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا پۆلیسێک کوژرا و ٢ پۆلیسیش بریندار بوون. -
حەوت چەتەی داعش لەلایەن هاتەوە دەستگیرکران
هێزەکانی دژە تیرۆر لە تەبقا حەوت چەتەی داعشیان دەستگیر کرد. -
"بە یەکگرتوویی کوردستان، پەیمانەکانی قڕکردن هەڵدەوەشێنرێنەوە"
فوزا یوسف ئەندامی کۆمیتەی سەرۆکایەتی پەیەدە ئاماژەی بە گرنگی کاری هاوبەشی پەیەدە و یەنەکە کرد لە پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان کورد. فوزا ئاماژەی بەوەشکرد، بە یەکگرتوویی کوردستان، پەیمانەکانی قڕکردن هەڵدەوەشێنرێنەوە. -
داواکرا سزای ١٥ ساڵ زیندان بەسەر پارێزەر ئوڵاشدا بسەپێندرێت
لەبارەی پارێزەر ئەلیف تیرەنچ ئیپەک ئوڵاش کە لە دۆسیەی کۆمەڵەی ژنانی رۆسا دادگایی دەکرێت، ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێندرێت. -
هەپەگە: دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایەگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغە هێرش دەکاتە سەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گەریلا. -
هەپەگە چوار هاوڕێمان شەهید بوون
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزدا لە هەرێمی زاپ گەریلا گۆکسو، ئاڤەنت، تۆڵهەڵدان و دلسۆز شەهید بوون. -
کەجەکە: ئێمە لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکان دەکەین
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا کۆمەڵکوژیی مەرەش و کۆمەڵکوژی ١٩ی کانوونی یەکەمی زیندانەکانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، لێپرسینەوە لە هەموو کۆمەڵکوژییەکان دەکرێت. -
دیمەنی چالاکی سابۆتاژ لە بەستا بڵاوکرایەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی سابۆتاژی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن گەریلاوە لە هەرێمی بەستا ئەنجامدرا و تیایدا ٤ داگیرکەر سزادران. -
قەریلان: دەوڵەتی تورک دەیەوێت باشوور داگیربکات و پەکەکەش باشوور دەپارێزێت
موراد قەریلان ئەندامی کۆمیتەى بەرێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، هەندێک لایەن لە هەرێمی کوردستان بوونەتە هاوکاری دەوڵەتى تورک، چونکە حسابی تایبەتى خۆیان هەیە، بەڵام ئەمە سیاسەتێکى هەڵەیەو دژ بە گەلی کوردە و مەترسیدارە. -
٥٤ چەتەی داعش لە سلێمانی دەستگیرکران
ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنوری سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور و خانەقین دا پلانێکی گەورەی چەتەکانی داعش-یان تێکشکاندووە و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ٥ مانگیدا ٥٤ چەتەی داعش دەستگیرکراون و ٣ چەتەش کوژراون. -
تەرمی گەریلای هەپەگە یورگون دوای ٧ مانگ بە خاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە شابان یۆرگون کە لە گوندی ئانیتۆسی جۆلەمێرگ شەهید ببوو، دوای ٧ مانگ رادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە جۆلەمێرگ بەخاکسپێردرا. -
تەرمی گەریلاکان بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردران
تەرمی ئەو گەریلایانەی لە دەوروبەری شڕنەخ لە کاتی جیاجیادا لە شەڕدا شەهیدبوون، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردران. -
داواکاری گشتی داوای کرد ١٥ ساڵ سزای زیندان بەسەر پارێزەر نەورۆز ئویساڵدا بسەپێنرێت
لە دۆسیەی نەورۆز ئۆیساڵ کە یەک لە پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، داواکاری گشتی داوای کرد ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت. -
هەپەگە: سوپای تورک لە ٢٤ کاتژمێردا ١٢ جار چەکی کیمیایی بەکارهێنا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ماوەی رۆژێکدا ١٢ جار بە چەکی کیمیایی گۆڕەپانەکانی گەریلای بۆردومان کردووە. -
فەرمانێکی سەدساڵە و هەڵوێستی رێبەرتی
دوران کاڵکان: شێواز، رەفتار و تەمپۆی رێبەرتی و راستی رێبەرتی دەتوانێت رووی راستەقینەی دوژمن ئاشکرا بکات، شیکاری بۆ بکات، جێگرەوەکەی بدۆزێتەوە و تێی پەڕێنێت. -
مەزلۆم عەبدی تویتێکی لەبارەی سەردانی سەرۆکی یەنەکە و شاندی هاوپەیمانان بۆلایان بڵاوکردەوە
فەرماندەی گشتی قەسەدە لە بارەی کۆبونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، شانازی دەکات بەو کارە هاوبەشانەی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و یەنەکە و کاردەکەن بۆ فراوانکردنی کارە هاوبەشەکان. -
سەرۆکی یەنەکە و فەرماندەی گشتی هەسەدە کۆبونەوە و دۆخی رۆژئاوایان تاوتوێ کرد
سەرۆکی یەنەکە و فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سوریای دیموكراتی کۆبونەوە و بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەری کێشەکانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی. -
لە ئێلح سێ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک، هێرشیان کردە سەر گەنجانی هەدەپە لە کۆجائەلی و لە شاری ئێلحی باکوری کوردستانیش ٣ کەس دەستگیرکران. -
هەپەگە:٣ داگیرکەر سزادران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. -
هەپەگە یادی فەرماندە ئەکین رەشیدی بەرزراگرت
هەپەگە فەرماندە ئەکین رەشیدی بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند: "هاوڕێمان ئەکین بە تێکۆشانی ئەفسانەیی خۆی هەموو کات بۆ بەرخودانمان دەبێتە سەرچاوەر سوودوەرگرتن". -
چوارەم کۆنگرەی پادێ دەستیپێکرد
پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدییان (پادێ)چوارەم کۆنگرەی خۆی دەبەستێت. گۆنگرەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر دەستیپێکرد. -
فەرماندەی خۆڕاگری چیاکانی ئامەد: دیرەن وان
دیرەن وان ئەو کاتە بڕیاریدا ببێتە گەریلا، گەورەترین ئامانجی خۆی هێنایەدی و رووی کردە چیاکانی ئامەد. ١١ ساڵ وەک فەرماندەی یەژاستار لە چیا سەرکەش و سەختەکانی ئامەد تێکۆشا. -
ڤیدیۆی ئەو چەکانە بڵاوکرایەوە، کە لە وەرخەل دەستیان بەسەردا گیراوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئەو چەکانەی داگیرکەرانی بڵاو کردەوە، کە لە مانگی ئایاردا لە مەیدانی بەرخودانی وەرخەل لە ئەنجامی چالاکیی تەقاندنەوەدا دەستی بەسەردا گیرابوو.