کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ڤیدیۆی ئەو چەکانە بڵاوکرایەوە، کە لە وەرخەل دەستیان بەسەردا گیراوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئەو چەکانەی داگیرکەرانی بڵاو کردەوە، کە لە مانگی ئایاردا لە مەیدانی بەرخودانی وەرخەل لە ئەنجامی چالاکیی تەقاندنەوەدا دەستی بەسەردا گیرابوو. -
قەرەسوو: گۆشەگیری سیاسەتی کۆمەڵکوژی و پاکتاکردنە
مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وتی: "نزیکبوونەوەی دەوڵەتی تورک لە گەلی کورد نزیکبوونەوەی کۆمەڵکوژکردنە. ئەم گۆشەگیرییە توندە، سیاسەتی پاکتاوکردنە، ئەوە ڕێبازێکە بۆ جینۆسایدکردن و پاکتاوکردن". -
هۆڵندا بە هۆی رۆڵی لە کۆیلەداری داوای لێبوردنی کرد
سەرۆکوەزیرانی هۆڵندا مارک روتە بە هۆی رۆڵی وڵاتەکەیان لە کۆیلەداری داوای لێبوردنی کرد. -
حەفتەن: داواكاری بنەڕەتی و مافدارانەی گەل، ئازادی، دیموكراسی و عەداڵەتی كۆمەڵایەتیە
مەزڵوم حەفتەن ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاك) ڕایگەیاند، ئێمە رێكخستنی جەماوەری و شۆڕشگێڕین و بۆ بەدەستهێنانی ئازادی، دیموكراسی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی تێكۆشان دەكەین و پێداگری لەسەر رێبازی نادیموكراتیك هیچ قازانجێكی بۆ هیچ كەس نابێت! -
چارەسەری 'کوردستانی ئازاد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست'
هەروەک چۆن لەسەر بناغەی لەناوبردن و تەسفیەکردنی رێبەر ئاپۆ ویستیان پەکەکە پارچە بکەن و بەکاری بهێنن، ئێستاش دەیانەوێت بەڕێوەبەری پەکەکە بێکاریگەر بکەن و دەستکەوتەکانی پەکەکە لە باکور، باشور و رۆژئاوای کوردستان بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانیان بەکاربهێنن. -
کوردێکی دیکە لە بۆکان بە ئەشکەنجەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا
محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور، كە لە میانی ناڕەزاییەتیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە شاری بۆكان دەستبەسەر كرابوو، دوای ئەوەی بەهۆی ئەشكەنجە رەوانەی نەخۆشخانە كرا، پاش پێنج رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا. -
سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەر هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانی جۆلەمێرگ سەپێندرا
دادگای تورک سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەر دیلەک خەتیبئۆغلۆ و نوڕوڵلا چیفتچی هاوسەرۆکانی پێشووی شارەوانی جۆلەمێرگ سەپاند. -
چوار کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شڕنەخ گیانیان لەدەستدا
لەنێوان رێگەی نێوان جزیر و سلۆپیی سەر بە شڕنەخ رووداوێکی هاتوچۆ روویدا. لە رووداوەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا. و کەسێکیش بریندار بوو. -
لە زاپ ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەندێک چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا ٥ سەربازی داگیرکەر سزادران، گورز لە سەنگەرێک و چەکێکی بۆمبهاوێژ وەشێنرا. -
ناسنامەی ٣ گەریلا کە لە مەتینا شەهید بوون راگەیەندرا
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای راگەیاند کە لە مەتینا شەهیدبوون. لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە "بەردەوام لە یادەوەری گەلەکەماندا دەبن و دەبنە هۆکاری تێکۆشانێکی بەهێزتر". -
کۆمەڵکوژیی پەرەخ، پەدەکە و پلانی سەرەکی
هاوکات لەگەڵ کۆمەڵکوژییەکەی پەرەخ دەوڵەتی تورک لەگەڵ پارتی (پەدەکە) و حکومەتی ناوەندی عێراق، لە حەفتانینەوە تا قەندیل و لە قەندیلەوە تا شەنگال و هێڵی مەخمور و لەوێشەوە بۆ ڕۆژئاوا ئۆپەراسیۆنێکی 'سەرکوتکردن و تێکشکاندن'یان ئەنجام دەدا. -
نزیکەی ١٠٠ خێزان ئاوارەی شەنگال دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان
بەهۆی ئارامی و سەقامگیربوونی شەنگال تادێت گەڕانەوەی ئاوارەکان زیاتر دەبێت و لەو چوارچێوەشدا نزیکەی ١٠٠ خێزانی ئاوارە لە کامپی سەردەشتی چیای شەنگال دەگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان لە تل عزێر. -
سەنەندەجی: رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی بە یەکێتی و ستراتیژێکی هاوبەش هەیە
سەعید سەنەندەجی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە رایگەیاند، کە بۆ چارەسەری هەمیشەیی، حزب و رێکخراوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیارێتیان دەکەوێتەسەر شان و وتی، " ئەوەش بە یەکێتی و ستراتیژی هاوبەش دەکرێت". -
'دەرکەوت کە گەلانی رۆژهەڵات و ئێران دەتوانن چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن'
ئەندامی راگەیاندنی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان کاویان کامدین ئاماژەی بەوەکرد، کە گەلانی رۆژهەڵات و ئێران خوازیاری ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکی نوێن و وتی، "دەرکەوت کە گەل دەتوانێت چارەنووسی خۆی دیاری بکات". -
"دەسەڵات ناچارە نیگەرانیەکان نەهێڵێت"
نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپەی شرنەخ ئەو پرسیارەی کرد، "ئەوەی لە ئیمرالی دەشاردرێتەوە چییە؟" و وتی: "دەسەڵات ناچارە داواکاریی پارێزەران و بنەماڵەکانمان بۆ چاوپێکەوتن قبوڵ بکات و کۆتایی بە نیگەرانی ملیۆنان کەس بهێنێت". -
گەنجان لە وان لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان سازکرد
لە وان گروپێک لە گەنجان لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد. -
گەنجانی گەرمیان: چالاکیەکان بۆ ئازادی رێبەر ئۆجالان زیاتر و فراوانتر بکەین
گەنجانی وڵاتپارێز لە گەرمیان لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گردبوونەوە و داوایان لە گەنجان کرد، بڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان و چالاکیەکانیان زیاتر و فراوانتر بکەن. -
تەرمی گەریلای هەپەگە سەبری یوماک بەخاکسپیردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە سەبری یوماک کە لە گابار شەهید بوو لە شڕنەخ بەخاکسپێردرا. -
برای شەهید ئاگر تل عوزێر: تا دوا هەناسە پشتیوانی لە گەریلا دەکەین
ڕۆژهات فەقیر برای گەریلای شەهیدی هەپەگە ئاگر تل عوزێر رایگەیاند، دەوڵەتی تورک سەدان ساڵە دوژمنایەتیی کورد دەکات و وتی: "هەتا کۆتایی و تا دوا هەناسە لە بەرامبەر دوژمنی داگیرکەردا دەجەنگین". -
ڤیدیۆیی بۆمبە گازییە قەدەغەکراوەکانی دەوڵەتی تورک بڵاوکرایەوە
ئەو بۆمبە گازییە قەدەغەکراوانە، کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شەڕی دژ بە گەریلاکاندا بەکاریان دەهێنێت، بە بەڵگە و دیکۆمێنت کرا. -
لە زاپ بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا
هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ بە چەکی قورس لە سەربازە داگیرکەرەکانی تورک-یان دا. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە، لەو گورزەدا داگیرکەرێک سزادراوە. -
لە تەقینەوەیەکەدا لە کەرکوک ٨ پۆلیس کوژران و ٢ پۆلیسی تریش بریندار بوون
لە کەرکوک لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس دا تەقینەوەیەک ڕوویدا. لەو تەقینەوەیەدا ٨ پۆلیس کوژران و ٢ پۆلیسی تریش برینداربوون. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیەکەی گەریلای لە شاخی ئامێدی بڵاو کردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆیی چالاکییەکی هێزەکانی گەیلای لە گۆڕەپانی شاخی ئامێدی بڵاوکردەوە، کە گەریلاکان لە ٣ قۆڵەوە هێرشە دەکەنە سەر سوپای تورکی داگیرکەر و ٥ داگیرکەر سزا دەدەن. -
پەژاک: ههڤاڵ عهگید حهڕان له رۆژههڵاتی كوردستان پێشهنگی بهرخۆدانی ئاپۆیی بوو
مهجلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاک) بە بۆنەی ساڵیادی شەهادەتی هەڤاڵ حەسەن حکمەت دەمیر (عەگید حەڕان) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ساڵیادی شەهیدبوونی بەرزراگرت. -
بە سەدان کەس لە سلێمانی لەدژی چەکی کیمیایی رێپێوانیان ئەنجامدا
بە بەشداری سەدان کەس لە شاری سلێمانی هێرشی داگیرکەری، بەکارهێنانی چەکی کیمایی و قەدەغەکراو و گازی ژەهراوی شەرمەزار کرا. لە چالاکیەکەدا بانگەوازی بۆ راگرتنی هێرشەکانی سەر باشور و رۆژئاوا کرا.