کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە هەڵەبجەوە داوای هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دژی کیمیابارانی تورکیا دەکرێت
دژی بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی كیمیایی بەرامبەر گەریلا، ڕێپێوانێک لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەنجامدارا و تێیدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی كرا، فشارەكانیان لەسەر توركیا زیادبکەن و ڕێگریی لە بەكارهێنانی ئەو جۆرە چەكە قەدەغەكراوانە بكەن. -
وەک ناوەکەی رۆناهی بوو
ئەندریا وۆڵف کە لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا پەیوەندی بە گەڕان بەدژی سیستەمەوە کرد، دواجار کڵپەری تێکۆشانی دۆزیەوە و لە ساڵی ١٩٩٦دا چووە ڕیزەکانی پەکەکە. -
هەپەگە: سکۆرسکیەک خرایەخوارەوە، داگیرکەرێک سزادرا
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستاردا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی خراوەتەخوارەوە و داگیرکەرێک سزادراوە. -
پاژک: چالاکیەکەی بێریتان یەکێکە لە قۆناغە گرنگەکانی تێکۆشانی ئێمە
دەستەی بەڕێوەبەری پاژک لە سیهەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ی بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند "چالاکی و شەهیدبوونی شکۆداری هەڤاڵ بێریتان یەک لە بەرخودانە سەرەکیەکانی تێکۆشانی ئازادی ئێمەیە". -
موعینی و عەلیزادە: پێویستە هاوکاریی نێوانمان زیاتر بکەین و بەرەیەک دروست بکرێت
سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پەژاک و ئیبراهیم عەلیزادە سکرتێری کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆبوونەوە و جەخیتان لە هاوکاریکردنی زیاتری یەکتر و کارکردن بۆ دروستکردنی بەرەیەک کرد. -
ڕاگەیاندراوی کۆمیتەى شەهیدانی پەژاک بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی حەبیبوڵا گوڵپەری پور و ڕەزا مامەدی
کۆمیتەى شەهیدانی پەژاک بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی هەڤاڵان حەبیبوڵا گوڵپەری پور (باهۆز سنە) و ڕەزا مامەدی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک ڕۆژنامەنووسانیان لەكاتی دەستگیركرندا ئەشكەنجە داوە
لەهەڵكۆتانە سەر رۆژنامەنوسان لەلایەن پۆلیسی توركەوە، دەستی رۆژنامەوانان لەپشتەوە كەلەبچەكراون، بەدەمەوە لەسەر زەوی درێژكراون، رووی چەكەكانیان لەرۆژنامەوانان كردوە و هەڕەشە و بێ رێزیان بەرۆژنامەوانان كردوە. -
کەجەکە سڵاوی لە هەڵوێستی خەڵکی ئامەد کرد
کەجەکە رایگەیاند، کە هەڵوێستی خەڵکی ئامەد لە بەرامبەر ئەردۆغان هەڵوێستی گەلی کوردستانە و وتی، "گرنگە خەڵکی باکوری کوردستان ئەو هەڵوێستە شکۆمەندانەی خەڵکی ئامەد بۆخۆیان بکەنە نمونە و لە دژی فاشیزم خاوەن هەڵوێستێکی روون و پێداگرانە بن". -
گەریلا هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەری خستەخوارەوە
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکییان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی خستەخوارەوە. -
کرۆنۆلۆژیای پەژاک بڵاوکرایەوە
کرۆنۆلۆژیای پەژاک بە ئامانجی وێناکردنی مێژووی ڕووداوەکان، بە شێوەیەکی کورت و پوخت یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێگەیشتنێکی قوڵ لە شێوە و ڕەوتی گەشە و پەرەسەندنی پەژاک. -
برۆشۆری ناسینی پێکهاتە و ئامانجەکانی پەژاک بڵاوکرایەوە
بۆ زیاتر ناسینی پێکهاتە و ئامانجەکانی پەژاک برۆشۆرێکی کورت و تێروتەسەل ئامادەکراوە کە لێرەدا دەکەوێتە بەردەستی خوێنەرانی بەڕێز و ئەوانەی خوازیاری ناسینی ئاسانتری پەژاکن. -
زیندانیان لەدژی هێرشی کیمیایی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد
زیندانیان لە زیندانی ژمارە یەکی ئاسایشی باڵای ئامەد، رایانگەیاند کە لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی و بە ئامانجی هوشیاری کۆمەڵگا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. -
لە ئەنجامی لێکۆلینەوەی تیرۆرکردنی مامۆستا شەمالدا کەسێک دەستگیرکراوە
دوای دوو مانگ لە تیرۆرکردنی مامۆستا شەماڵ، تا ئێستا لێکۆڵینەوە لەکەیسەکەی بەردەوامە و کەیسەکەشی گۆڕاوە بۆ تیرۆر. ئەمڕۆش ئاسایشی کفری بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، برای بکوژەکە دەستگیرکراوە، کە لە نەتەوەی تورکمانە و خەڵکی کەرکوکە. -
هەشتەمین فێستیڤاڵی كەلتووری و هونەری شەهید بێریتان لە مەخمور دەستیپێكرد
هەشتەمین فێستیڤاڵی كەلتووری و هونەری شەهید بێریتان، لە كامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بە كردنەوەی پێشانگایەك دەستی پێكرد. -
دار دبڕنەوە و بۆ بارەگای سەربازی دەبەن
لە ناوچە شاخاویەکانی شڕنەخ تاڵانکردنی دروشت بەردەوامە. دار دەبڕنە و بۆ سوتان دەبەنە بارەگا سەربازیەکان. -
هەپەگە: ١٤ داگیرکەر سزادران، گورز لە دوو هەلیکۆپتەری سکۆرسکی وەشێنران
تیمە گەڕۆکەکان بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی بێریتان (گوڵناز کاراتاش) چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا ١٤ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورز لە ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی و سەنگەرێک وەشێنرا. -
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ گەریلاکان بڵاوکردەوە
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شەڕڤانان و فەرماندەکانی هەڵمەتی شەهید دڵژین- شەهید شەڕڤان ئەرکەندیی عەگیدەکانی بۆتانی کرد. -
بەسێ هۆزات: دەبێت هەموو کەس لە ڕۆژئاوا لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵییەوە خۆی بۆ شەڕ ئامادە بکات
هۆزات ئاماژەی بە جموجوڵەکان لە عەفرین و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە کرد و وتی، دەوڵەتی تورک لە ئێستا بەدواوە لەگەڵ بەرەی نوسرە شەڕ لە دژی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر دەکات. -
هێزل ئۆزگور: بێریتان لە دژی خۆبەدەستەوەدان و تەسلیمبوون پێشەنگایەتیی بەرخۆدانی کرد
هێزل ئۆزگور ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی یەژاستار وتی: بێریتان پێشەنگی هێڵی بەرخۆدان بوو لە دژی خۆبەدەستەوەدان و دوای شەهیدبوونی، ڕێبەر ئاپۆ بیرۆکەی بە سوپاکردنی ژنانی ئافراند. -
ماسکەکانی گاز چی دەڵێن..
هەپەگە ڕایگەیاند، هێرشی چەکی کیمیاییان دەکرێتەسەر و دەوڵەتی تورکیش هێرشی کیمیایی ڕەتدەکاتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک دیمەنی ماسکی گاز و ئۆکسیجن و لولەی هەناسەدانی بڵاوکردەوە، کە دەستیان بەسەردا گرتوە. ئەم دیمەن و وێنانە چیمان پێدەڵێن؟ -
شەنگالیەکان بەکارهینانی چەکی کیمیاییان شەرمەزار کرد
دانیشتووانی شەنگال دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە ناوچەکانی گەریلا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بە دەنگی بەرز پشتیوانیی خۆیان بۆ گەریلا دەربڕی. -
ئەردۆغان ئامەدی گەمارۆدا، لایەنگرانی لە هەموو شارەکانەوە هێنراون
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک بەر لە میتینگی ئامەد، فەرمانی بە پۆلیسەکانیدا کە شارەکە گەمارۆ بدەن و لە زۆر شارەوە لایەنگرانیان بێنن بۆ میتینگەکە. -
هێزەکانی گەریلا تۆڵەیان کردەوە: ٢٨ داگیرکەر سزادران
بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی بێریتان (گوڵناز قەرەتاش) و لە تۆڵەی ئەو گەریلایانەی کە لە هێرشی چەکی کیمیاییدا شەهید بوون، هێزەکانی گەریلا چەندین چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا ٢٨ داگیرکەر سزادران و ٧ چادری سەربازی و سەنگەرێک خاپوورکران. -
یەژا ستار: سەرکەوتنی فیداییە نەمرەکان لەسەر هێڵی بێریتان دەبێت!
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیی یەژا ستار ڕایگەیاند، بە ناوی گەریلاکانی یەژا ستارەوە ئێمە لە ٣٠هەمین ساڵدا بە شەڕ و شێوازی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین. سەرکەوتنی فیداییە نەمرەکان لەسەر هێڵی بێریتان دەبێت. -
بنەماڵەی شەنیاشار داوایان لە دەوڵەت کرد، کە بەپێی یاسا هەڵسوکەوت بکات
بنەماڵەی شینەشار لە ڕحا بەردەوامن لە تێکۆشانەکەی بۆ دادپەروەری و داوا لە دەوڵەت دەکەن، کە بەپێی یاسا و مافەکان هەڵسوکەوت بکات.