کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
خانەوادەی ژینا ئەمینی راپۆرتی پزیشکی رەتکردەوە
خانەوادەی ژینا ئەمینی راپۆرتی پزیشکی دادی رەتکردەوە و رایگەیاند، پێویستە هۆکاری کوشتنی ژینا ئەمینی جارێکی دیکە لێکۆلینەوەی تێدا بکرێت. -
كەمپەینی ‘من ژیانم’ بۆ پشتیوانیی ژنانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەستپێدەكات
بە ئامانجی پشتیوانییكردن لە سەرهەڵدانە ناڕەزایەتیەكان بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران بە و ناڕەزایەتیی ژنانی ئەفغانستان، گروپێك لە ژنان هەڵمەتێكی جیهانیی بەناوی ‘من ژیانم’ لەپاڵ دروشمی ‘ژن ژیان ئازادیی’دا، دەستپێدەكەن. -
هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی بەردەوامە
سوپای تورکی داگیرکەر کە ناتوانێت بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان تێکبشکێنێت، بەردەوام بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکاردێنێت لە ١٩ی مانگدا داگیرکەران ١٦ جار بۆمب و چەکی کیمیایی قەدەغەکراویان لە دژی تونێلەکانی جەنگ بەکارهێنا. -
هەڵمەتی چەواشەکاری رژێم لەدژی داهێنەری درووشمی ژن ژیان ئازادی دەستیپێکردووە
درووشمی ژن ژیان ئازادی هەموو پێکهاتەکانی ناو کۆمەڵگای ئێرانی هێنایە سەر شەقام و شۆڕشی ئازادی ژنی گەشاوەتر کرد. دەسەڵات بۆ بە لاڕێدا بردنی ئەو درووشمە هەڵمەتێکی لەنێوان مامۆستایان و بەرپرسانی خوێندگاکان دەستپێکردووە. -
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە
لە گەڕەکی عەلی ناجی لە سلێمانی لە ئۆتۆمبێلێکدا تەقینەوە روویدا. بە پێی زانیارییەکان تەقینەوەکە برینداری لێکەوتووەتەوە. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە وان لە پۆلیسەکانیاندا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چەکدار جانفەدا رایگەیاند، لە دژی هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە وان چالاکییان کردووە. -
بانە؛ کۆڵبەرێکیتر کوژرا
هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کرد. لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک ژیانی لەدەستدا. -
گۆران.. لە کەرکوکەوە تا بەستا
گۆران محەمەد (سەرکەوت) گەریلایەکی باشوری کوردستان بوو، لە کەرکوکەوە تا بەستا شەڕی کرد و لە بەستا چووە کاروانی شەهیدانەوە. -
لە گوندە چۆڵەکان 'دەنگدەر' تۆمار دەکرێن
دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە گوندەکانی جۆلەمێرگ کە پێشتر چۆڵکراون تۆماری دەنگدانی سوریەیی و سەرباز و پۆلیسەکان دروست دەکات. -
ساتی بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغە لە ئاڤاشین و زاپ
دوو ڤیدیۆ بڵاوکرانەوە کە تیایاندا دەردەکەوێت سوپای تورک لەبەرامبەر گەریلاکاندا بۆمبی قەدەغە بەکاردەهێنێت. -
"لەدەستدانی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان جێبەجێ کردنی ئەجیندای تورکیا بوو"
پێشەنگ شێخ بورهان: "سەرکردایەتی کورد بەتایبەتی پەدەکە لەپێناو مانەوەیان لەدەسەلاتدا گۆێڕایەڵی ئەو ئامۆژگاری و هۆشداریانە نەبوون کە بووە هۆی لەدەستدانی ٥١٪ی خاکی باشوری کوردستان". -
ئاسایشی ئێزدخان: کاتێک لە ئەرکدابووین تەقینەوەیەک روویدا
ئەندامی بەڕێوەبەری ئاسایشی ئێزدخان حەجی خەلەف بە نوێنەرایەتی ئاسایشی ئێزدخان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کاتێک کە ئەوان لەسەر ئەرکی خۆیان بوون، تەقینەوەیەک روویداوە. راشیگەیاند، پۆلیس و سوپای عێراق لەو بابەتەدا ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکردووە. -
هەپەگە: ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی وەشێنرا
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، یەکێکیش برینداربوو. گورز لە هەلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی وەشێنرا. -
تەرمی سارا تۆڵهڵدان لە قلەبان بەخاکسپێردرا
تەرمی سارا تۆڵهڵدان (دلارا ئورپەر) کە لە مێرسین چالاکی گیانبازی ئەنجامدابوو، لە قلەبان بەخاکسپێردرا. -
کۆنگرە-گەل: با لە دژی تیرۆری دەوڵەتی تورک ڕاپەڕین
کۆنگرە-گەل ڕایگەیاند، "بۆ ئەوەی ڕای گشتی و ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان بێدەنگی بەرامبەر بە تیرۆری دەوڵەتی تورک بشکێنن پێویستە دەست بە جموجوڵ بکەین و ڕاپەڕین. دەبێت تووڕەیی خۆمان لە ڕێگەی چالاکییەکانمانەوە لە بەرزترین ئاستدا نیشان بدەین". -
ڕەژاک: داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی باشوور دەکەین لە دژی چەکی کیمیایی بڕژێنە سەر شەقام
ڕەژاک لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە ڕایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی باشوور دەکەین لە دژی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بڕژێنە سەر شەقامەکان. -
کۆنتراگەریلا لە زیندانی ئەلبیستان زیندانیان ئەشکەنجە دەکەن و بە کۆمەڵ دووریان دەخەنەوە
لە زیندانی جۆری ئیی ئەلبیستان کەسانێک، کە خۆیان بە "کۆنتراگەریلا" ناساندووە هەڵیانکوتاوەتە سەر قاوشەکان و دوای ئەشکەنجەیەکی قورسی زیندانیان سەدا ٩٠ی زیندانیانی زیندانەکەیان دوورخستووەتەوە. -
مەخەدەشە: هێرش بۆ سەر گەریلا هێرشە بۆ سەر کۆمەڵگای ئێزدی
ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی شەنگال هێرشەکانی سەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند: "ئێمە هێرش بۆ سەر هێزەکانی گەریلا بە هێرش بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتی و بەتایبەتی هێرش بۆ سەر کۆمەڵگای ئێزدی دەزانین". -
ئۆپەراسیۆنەکانی پاکتاوکردنی سیاسی لە ئەردیش
لە ئەردیش لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا فاتمە سەرحەدلی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەردیش و ئیدریس ئیشلەین ئەندامی هەدەپە دەستگیرکران. -
ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو خۆی بە هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخاندا تەقاندەوە
لەناوەی شەنگال ئۆتۆمبێڵێک خۆی بەهێزەكانی ئاسایشی ئێزیدخاندا تەقاندەوە و لەئەنجامدا چوار كەس بریندار بوون. -
هەدەپە: بەکارهێنانی چەکی کیمایی تاوانی جەنگیە
لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە رایگەیاند کە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی شەڕە و گوتی، " پێویستە لێکۆلینەوەی تێدا بکرێت." -
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ لە نزیک ئامێدی چالاکی ئەمجامدا
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ بە چەکی قورس لەدژی داگیرکەران لە نزیک ئامێدی چالاکی ئەنجامدا. -
کوردستانیان لە فەڕەنسا دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەڕژێنە نێو گۆڕەپانەکان
جەدەکە – فە و تەژەکە – فە لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمایی بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چالاکی کرد. لەم ئێوارەوە چالاکیەکان دەستپێدەکەن. -
زیندانی ئیمراڵی بووەتە ناوەندی ئەشکەنجە و گۆشەگیری
لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تاوەکو ئێستا ٢٩ جار سزای دیسیپلین بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە و لە ساڵی ٢٠١١ تاوەکو ئێستا ١٢١٨ سەردانی پارێزەران و ٢٤٩ سەردانی پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رەتکراونەتەوە. -
هەپەگە: داگیرکەران ١٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هێرشیان کرد
هەپەگە ڕایگەیاند، "سوپای داگیرکەری تورک ١٤ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی و ٢٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە تۆپی جۆری ئۆبۆس و تانک و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بۆردومانکرد".