کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دەوڵەتی تورک کەمپی سەردەشتی بۆردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک کەمپی سەردەشتی شەنگالی بۆردومان کرد کە ئاوارەکانی شەنگال تێیددا دەژین و لەسەردەمی هێرشی داعشدا لەوێ جێگیر بوون. -
پەیامنێرانی بێ‌سنور لەسەر تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل داوای لێکۆڵینەوە دەکات
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور تیرۆرکردنی سەرنوسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی شەرمەزارکرد و دەڵێت، فیمینیستێکی کورد بێدەنگ کرا. -
کەجەکە: بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕی لە ئاستێکی بەرزدا تێ‌بکۆشین!
دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە: بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری رەهای سەر رێبەر ئاپۆ، پووچەڵکردنی پلانەکانی شەڕی گشتی دەوڵەتی تورک و تێکشکاندنی پیلانگێڕی لە ساڵی نوێ‌دا بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین کە لە ئاستێکی بەرزدا تێ‌بکۆشن! -
پژاك: رژێمی ئێران و دەوڵەتی تورك دەیانەوێت سەرهەڵدان و راپەڕینی گەلانی ئێران سەركۆت بكەن
پژاك سەبارەت بە گۆڕانكاریە سیاسیەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و كوردستان شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە. -
"سیستەمی ئێمە بنەمای پەروەردەی زمانی دایکە بۆ چوار پارچەی کوردستان"
بێریڤان کایا، هاوسەرۆک وتەبێژی پەروەردەی کەمپی مەخمور، رایگەیاند کە ماوەی ٢٧ ساڵە لە کەمپی مەخمور بە زمانی دایک وانە دەڵێنەوە و وتی کە سیستەمی پەروەردە لەسەر هێڵی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بنیات نراوە. -
یەژەئاستار: ژنە شەهیدانی چاپەمەنی ئازاد سەرچاوەی هێزمانن
یەژەئاستار: کەسانێک کە شوێنپێی غوربەتئەلی کەوتوون، واقیعی ئەشکەنجەیان لە کوردستان پیشانی کۆمەڵگا داوە. ژنە شەهیدەکانی چاپەمەنی ئازاد کە مەشخەڵی درەوشاوەی حەقن، سەرچاوەی مۆڕاڵ و هێزی ئێمەن. -
هه‌په‌گه: ٦ داگیركه‌ر سزادران، ٢ گه‌ریلا شه‌هیدبوون
له‌چالاكی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه/یهژهاستاردا ٦ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران. له مه‌تینا له شه‌ڕ دا ٢ گه‌ریلا شه‌هیدبوون. -
كۆنگره‌ی گه‌ل: ئێمه تێكۆشان به گوڕتر ده‌كه‌ین
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تی كۆنگره‌ی گه‌ل به بۆنه‌ی ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م راگه‌یه‌نراوێكیدا و باسی له‌وه‌كرد، "به دروشمی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ ئێمه تێكۆشان به گوڕتر ده‌كه‌ین". -
دەوڵەتی تورک ڕۆژنامەوان چەتین کورشونی بە ١٣ ساڵ زیندان سزا دا
چەتین کورشون خەباتکاری رۆژنامەی ئازادیا وڵات لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە سزای ١٣ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا. -
فەریدە ئاڵکان: ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی وەڵامی ئێمە دەبێت بۆ پیلانگێڕییەکە
فەریدە ئاڵکان فەرماندەی یەژەئا ستار ڕایگەیاند، پیلانگێڕانی ٩ی تشرینی یەکەم بەرامبەر بە تێکۆشانی ٢٤ ساڵە شکستیان هێناوە و وتی: "ئێستا دەیانەوێت بە تێکشکاندنی گەریلاکان ئامانجەکانیان بەدەست بهێنن". -
فه‌رمانده‌یی یه‌ره‌كه: ئه‌و ناوچانه‌ی هێرشیان كرایه‌سه‌ر هێزی ئێمه‌یان تێدا نییه
فه‌رمانده‌یی یه‌ره‌كه رایگه‌یاند، كه له ناوچه‌كانی پێنجوێن و شارباژێر و چوارتا كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه بۆردومان كراون، هیچ هێزێكی ئه‌وان بوونی نییه و راشیگه‌یاند، هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندنی باشور كاری سیخوڕی بۆ داگیركه‌ران ده‌كه‌ن. -
ڕۆزا تۆڵهەڵدان گەریلای یەژا ستار: ورەی گەریلا زۆر بەرزە
ڕۆزا تۆڵهەڵدان گەریلای یەژا ستار رایگەیاند، گەریلاکان بە ورە و لێهاتوویی بەرزەوە شەڕ دەکەن و ڕاشیگەیاند، ئەو ڕاستییە لە قەبارەی و ئاستی چالاکیەکاندا دەبینرێت. -
فرۆكەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر جارێكی تر پێنجوێن بۆردوومان دەكەن
ماوەی دوو رۆژە ولەسەر یەك فرۆكەی بێ فرۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆردوومانی گوندەكانی سنوری شارۆچكەی پێنجوێن دەكات. -
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور یادی شەهیدان سارا و روکەن بەرزڕاگیرا
شەهید سارا تۆڵهەڵدان (دلارا ئورپەر) و شەهید روکەن زەلال (ئەمەل فەرەمەرز حسێن) کە لە مێرسین چالاکی گیانبازییان کردبوو لە مەخمور یادیان کرایەوە. -
ته‌رمی گه‌ریلای هه‌په‌گه یڵماز له رحا به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی گه‌ریلای هه‌په‌گه یڵماز ئارسلان كه له شه‌ڕێك له به‌ستای شڕنه‌خ شه‌هید ببوو، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه وه‌رگیرایه‌وه و له رحا به‌خاكسپێردرا. -
هه‌په‌گه: ١٠ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك روخێنرا-نوێكراوه‌ته‌وه
له ١٧ چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستاندا لانیكه‌م ١٠ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، ٣ ی دیكه‌ش برینداربوون، سه‌نگه‌رێكیش روخێنرا. -
هه‌په‌گه: هێمای نه‌مری بهرخودانمانن!
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له زاپ شه‌هید بوون و رایگه‌یاند، "به شێوه‌یه‌كی گیانبازانه به‌شدارییان له به‌رخودان كردووه، ئه‌ركی مێژوویی خۆیان به‌جێگه‌یاندووه و له بهرخودانماندا له سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتن بوونه‌ته هێمای نه‌مران". -
'هەڵۆی گەورە شاران' بە بۆمبی دەنگیی لە پۆلیسیان دا
یەکەکانی تۆڵەی محەمەد شەڤاگات لە هەڵۆی گەورە شاران بە بۆمبی دەنگیی هێرشیان کردە سەر تیمە تایبەتەکانی پۆلیس لە ئامەد. -
ئێمە درێژەپێدەری رێگای ڕۆڵەکانمانین
کەسوکاری زیندانیان لە چالاکیی ئێشکگری دا وتیان: "هەتا ئێمە زیندوو بین، ئێمە درێژە بە ڕێگای ڕۆڵەکانمان دەدەین". -
بە چەک هێرشی کرایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولیک
لە کانی ڕەشی پارێزگای چەولیک بە چەک هێرش کرایە سەر بارەگای هەدەپە. هێرشبەرەکە کەسێک بوو بە ناوی تانژو بینگۆل و دەستگیرکرا. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بومەلەرزە ڕوویدا و سەدان کەس برینداربوون
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بومەلەرزە ڕوویدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ٢٧٦ کەس برینداربوون. -
کەژەکە لەبارەی تیرۆری ئاکارسەل؛ هەرچییەک بکەن ناتوانن ڕێگریی لە شۆڕشی ژنان بکەن
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کەژەکە ڕایدەگەیەنێت، کوشتنی ناگیهان ئاکارسەل دوایین نمونەی سیاسەتی قڕکەری دەوڵەتی فاشیستی تورکە، کە لە کوردستان دژی ژنانی پێشەنگ ئەنجامی دەدات و پێویستە لە ئیدارەی سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسن لە دۆزینەویە تاوانباران. -
ژنانی مەخمور شەهیدکردن ئاكارسەلیان بەرێپێوانێك شەرمەزار كرد
دانیشتوانی كەمپی پەنابەرانی مەخمور لەدژی شەهیدکردنی ئەندامی ناوەندی لێكۆڵینی ژنۆلۆژی ناگیهان ئاكارسەل بە رێپێوانێكی جەماوەری شەمەزار كرد. -
ئاسایشی سلێمانی: تاوانبارانی شەهیدکردنی ئاکارسەل دەستگیرکراون
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارانی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە دەستگیرکراون. -
درۆنەکان بۆ دووەم جار شارباژێر بۆردومان دەكەن
درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ دووەم جار سنوری گوندی شێخەڵامارێنی لەناوچەی شارباژێری سەر بە شاری سلێمانی بۆردومان دەكەن.