کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دادگای پەدەکە لە هەولێر سزای زیندانی بەسەر مامۆستایەکی ناڕازیدا سەپاند
جارێکی دیکە پەدەکە لە رێگەی دادگاوە و بە داتاشینی تۆمەتی بێبنەما سزای زیندانی بە سەر چالاکوانێکدا سەپاند، کە پێشتر بۆ داواکردنی مافەکانی بەشداری چەند گردبوونەوەیەکی کردبوو. -
داوادەکرێت چوارڕێیانێکی سەیدسادق بە ناوی شەهیدان گوڵستان و هێرۆوە ناوبنرێت
داوادەکرێت چوارڕێیانی شوێنی شەهیدبوونی دوو ژنە رۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بە ناوی ئەو دوو رۆژنامەنووسەوە ناوبنرێت. -
حزبی شیوعی: پێویستە هەموو ڕێگاکان بەکاربهێندرێت بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەر لە وڵاتەکەماندا
حزبی شیوعی کوردستان سەرکۆنەی تیرۆرکردنی دوو رۆژنامەنووسی کرد لە سەیدسادق و ڕایگەیاند، ئەو کردەوەیە دەستدرێژییە بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان و پێویستە هەموو ڕێگاکان بەکاربهێندرێت بۆ دەرکردنی سوپای داگیرکەر لە وڵاتەکەماندا. -
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گەرمیان کشانەوە
دوای ئەوەی حەشدی شەعبی هێزێکی زۆری لە سنووری کۆڵەجۆی گەرمیان و کێڵگەی چاڵاو خالید جێگیرکرد، ئەو هێزەیان کشاندەوە. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهید ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٢گەریلای ئاشکرا کرد کە لە خواکورک شەهید بوون و ڕایگەیاند: "بە ئەزموونی خۆیان لەو تێکۆشانەی کە بە ئێمەیان سپاردووە، بۆ هەمیشە لە تێکۆشانماندا زیندوون و دەبنە نموونە". -
پەدەکە هێرشی کردەسەر فەرمانبەران: ژمارەیەکی زۆر دەستبەسەرکران
ئاسایشی پەدەکە هێرشی کردە سەر خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەولێر و ژمارەیەکی زۆری دەستگیرکرد. -
تێکۆشانی چێ گیڤارای کوردستانی
چێ گیڤارا شۆڕشگێڕی کورد لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی داعش ڕووی کردە ڕۆژئاوا. دوای ٣ ساڵ مانەوە لە رۆژئاوا بڕیاریدا دژی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە کە پشتیوانی داعشی دەکرد شەڕ و تێکۆشان بکات. بەم مەبەستەوە روودەکاتە شاخەکانی کوردستان و دەبێتە گەریلا. -
لە ئێلح ناڕەزایەتی: بەرخۆدانمان لە هەموو جێیەک بەردەوام دەبێت
شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان لە سلێمانی، لە ئێلح شەرمەزارکرا. پەیامدرا: "دژی هێرشەکان لە هەموو جێیەک بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت". -
چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی سەیدسادق: خەونی دەوڵەتی تورک زیندەبەچاڵ دەبێت
چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی سەیدسادق لە شوێنی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین چالاکیان ئەنجامدا. -
لە شاری مەریوان شەهیدانی ژینگە یادکرانەوە
لە شەشەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە، مەراسیمێکی یادکردنەوە لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامدرا. -
دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان، لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا
لە سەکۆی ئازادی، لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، دژی بۆردوومانەکەی ناوچەی سەیدسادق لەلایەن دەوڵەتی تورک و شەهیدکردنی دوو ژنی ڕۆژنامەنووس، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو. -
ڕاگەیاندنی ئازادی شەنگال و تاژێ هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسانیان شەرمەزار کرد: دەستی پەدەکەی تێدایە
ڕاگەیاندنی ئازادی شەنگال و تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) تیشکیان خستەسەر ڕۆڵی پەدەکە لە هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسان و دووپاتیان کردەوە، ڕێگە لە چاپەمەنی ئازاد ناگیرێت. -
لە ئێلح بۆ ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا پرسە دانرا
بۆ ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا کە لەلایەن دەوڵەتی تورک شەهیدکرا لە ئێلح پرسە دانرا، بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکە کرا. -
ڕێکخراوی پەیامنێرانی هەولێر دژی شەهیدکردنی دوو ژنە ڕۆژنامەنووس ناڕەزایەتی دەربڕی
ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە شاری هەولێر رایگەیاند، تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە ناوەو و دەرەوەی هەرێم بەردەوامە و داواش لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەین فشار بخەنە سەر وڵاتانی دراوسێی عێراق بۆ دوورخستنەوەی شەڕ لە کەسانی مەدەنی. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دهۆک ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەکی عەرەبی کردە ئامانج
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دهۆک هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەکی عەرەب، راگەیەندرا کە رووداوەکە برینداری لێکەوتووەتەوە. -
باوکی هێرۆ بەهادین: دوژمن دەهێننە سەر کوردستان و رۆڵەکانمان تیرۆردەکەن
باوکی هێرۆ بەهادین رۆژنامەوانی تیرۆرکراو ئەو کەسانەی شەرمەزارکرد کە دەستی دوژمن دەگرن و دەیهێننە سەر کوردستان و رایگەیاند، "بە پارە و نەوتی خۆمان رۆڵەکانمان تیرۆر دەکەن". -
ناڕەزایەتیەکان لە دژی کۆمەڵکوژیەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامن
ناڕەزایەتی لە دژی کۆمەڵکوژی رۆژنامەنووسان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بەردەوامن و رێکخراو و دامودەزگا و کەسایەتیەکان لە رێگەی پەیامەکانیانەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان شەرمەزار کرد. -
گەریلای یەرەکە: پێویستە گەنجان لە دژی شەڕی تایبەت خۆیان رێکبخەن
گەریلای یەرەکە باگەر ئاگر ئاماژەی بەوەدا لە هەموو لایەکەوە شەڕی تایبەت لەدژی گەل بەڕێوەدەبردرێت و ئەم بانگەوازییەی لە گەنجان کرد: "پێویستە گەنجانمان لە هەموو لایەکەوە لە دژی شەڕی تایبەت خۆیان بە رێکبخەن و بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا ببن." -
یەرەدە: هاوڕێ گوڵستان و هیرۆ ڕووناکیەکی نەکوژاوەن
کۆردیناسیۆنی یەرەدە ئاماژەی بەوەدا خەباتکارانی راگەیاندنی ئازادی بە هێرشێکی نامەردانە شەهیدکران و رایگەیاند: "بێگومان هاوڕێ گوڵستان و هێرۆ کە دەنگی حەقیقەت بوون، گەلی کورد و ژنانیان ڕۆشنگەر و پەرەوردەکرد، ڕووناکیەکی نەکوژاوەن." -
پەژاک: دەوڵەتی داگیركەری تورك و پەدەكە دۆژمنی راگەیاندنی ئازادن
کۆمیتەی راگەیاندنی پەژاک: " دەبێت دەوڵەتی تورك و هێزە بەكرێگیراو و نۆكەر و چاوساخەكانی باش بزانن كە هیچ گۆشار و هەڕەشەیەك ناتۆانێت رۆژنامەوانان لەرێگەی راستی و حەقیقەت پاشگەز و بێدەنگیان بكەن". -
بەرەی گەل: دەبێت ئەو تیرۆرە سنووری بۆ دابنرێت نەک هاوئاوازی لەگەڵدا بکرێت
بەرەی گەل بە توندی هێرشەکەی ئەمڕۆ سەیدسادقی شەرمەزار کرد و دەڵێت: " ئەجێندا دەرەکییەکان، کلکایەتی و دابەشبونە حزبی و شەخسیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم هەموو سنورێکی بەزاندووە". -
دژی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان، سبەی لە سلێمانی چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدرێت
دژی شەهیدکردنی ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕاگەیاندنی ئازاد، سبەی لە شاری سلێمانی چالاکی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن. -
بزووتنەوەی گۆڕان: ئەم هێرشانە بێ هاوکاری و سیخوڕی ناوخۆیی بە ئەنجام ناگەن
ئەنجومەنی قەزای سەیدسادقی بزووتنەوەی گۆڕان شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی شەرمەزارکرد و گوتی: "ئەم جۆرە هێرشانە بەبێ هاوکاری و نۆکەرایەتی لایەن و سیخوڕی ناوخۆیی بە ئەنجام ناگەن". -
تەڤگەری ئازادی: با بە یەکگرتوویی دژ بەو تیرۆرەی داگیرکەران و هێڵی خیانەت بوەستینەوە
تەڤگەری ئازادی شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووسی ژنی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەرمەزار کرد و گوتی: "لە ئاست ئەو کردەوە تیرۆریستییە بێدەنگ نەبن، بە یەکگرتوویی دژ بەو تیرۆرەی داگیرکەران و ھێڵی خیانەت رابووەستن". -
فراکسیۆنی یەکێتی: ئەم هێرشە تاوانکارییە پاساوهەڵنەگرە
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) لە پەرلەمانی عێراق هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکی لە سەیدسادق شەرمەزار کرد و دەڵێت: " ئەم جۆرە هێرشە تاوانكارییانە پاساوهەڵنەگرە و دژی هەموو جۆرە یاسا و نەریتێکی نێودەوڵەتییە".