کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ١٤ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی باکووری کوردستانەوە گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ١٤ کەس. -
تەرمی گەریلای هەپەگە شاکر ئەردەمجی بەخاک سپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە شاکر ئەردەمچی کە لە شەڕی چیای ماوادا شەهید بوو، لە گۆڕستانی گونەی کێنتێ شاری مێرسین بە گەمارۆدانی پۆلیس بە خاک سپێردرا. -
تەرمی گەریلای یەژاستار ئۆزکان کە لە ماوا شەهید ببوو، بە خاکسپێردرا
تەرمی گەریلای یەژاستار زەینەب ئۆزکان کە لە هێرشی داگیرکەریدا لە ماوا شەهیدببوو، لەناوچەی باسای شڕنەخ لە ناو گەمارۆی پۆلیسدا بە خاکسپێردرا. -
ژمارەی ئەوانەی لە ئاگرەکەی ئامەد و مێردیندا ژیانیان لەدەستدا گەیشتە ١٣ کەس
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەی چناری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردیندا ژیانیان لەدەستدا بۆ ١٣ کەس بەرزبووەوە. -
بۆ ٩ ڕۆژە شاخی ئێف ئێم کیمیاباران دەکرێت
لە نێوان ٣٠ی ئایار بۆ ٧ی حوزەیران سوپای تورک بە گازی کیمیایی ژەهراوی هێرشی کردووتە سەر تونێلەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم و ٧١ جاران بە تەقەمەنی قەدەغە کراو بۆردوومانی کردووە. -
تەرمی ١٢ قوربانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئامەد و مێردین بە خاکسپێردرا
١٢ کەس لە لە ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەی چناری ئامەد و شەمرەخی مێردین ژیانیان لە دەستدا بەخاکسپێردران. -
ئێشکگری لەبەردەم شارەوانییەکان بەردەوامە
چالاکییەکانی ئێشکگری لەبەردەم شارەوانییەکانی دەم پارتی دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە بەردەوامە و پەیامی درێژەدان بە تێکۆشان دووپاتکرایەوە. -
تەرمی ٤ لەو کەسانەی بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدا، بەخاکسپێردرا
تەرمی ٤ کەس کە بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستدا، لە ناوچەی چنار و شەمرەخ بە بەشداری سەدان کەس بەخاکسپێردرا. -
قودرەت ئۆچوک: میکانیزمەکانی دەوڵەت هۆکاری مەزنبوونی کارەساتەکە بوون
هاوسەرۆکی شارەوانی شەمرەخ قودرەت ئۆچوک ڕایگەیاند، لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەشەنەکردنی و زیانە گیانییەکان، سەرەڕای هەموو بانگەوازەکان میکانیزمەکانی دەوڵەت نەکەوتنەکار و ئەمەش وایکرد کارەساتەکە مەزنتر بێت. -
دەوڵەتی تورک گابار و جودی قەدەغەکرد
پاش تاڵانکردنی سرووشتی چیاکانی گابار و جودی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ ئەو ناوچانەی وەک هەرێمی "ئەمنی کاتی" ڕاگەیاند. -
یەکێتیی ئیکۆلۆژی: دەوڵەتی تورک و DEDAŞ لە ئاگرەکە بەرپرسیارن
یەکێتی ئیکۆلۆژی تیشکی خستەسەر ئاگرەکەی کوردستان، ڕایگەیاند لەبەرئەوەی لەکاتی خۆیدا دەستوەردان نەکراوە کارەسات ڕوویداوە، ناڕەزایەتی بەرامبەری دوڵەت و دامەزراوەی دابەشکردنی کارەبای دیجلە (DEDAŞ) نیشاندا. -
شایەتحاڵان: ئاگرەکە بەهۆی تەلی کارەبا بووە، نەوەک پووش و پەڵاش
گوندنشینان ڕایانگەیاند لێدوانی پارێزگار ناڕاستە و گوتیان: "ئاگرەکە بەهۆی سووتانی پووش و پەڵاشەوە نەبووە، تەلەکانی کارەبا پچڕاون و ئاگرەکە بڵاوبوویەوە. لەم ئاگرەدا، DEDAŞ بەرپرسیارە". -
کەجەکە: پێویستە گەلەکەمان هیچ هیوایەکی بە دەوڵەت نەبێت، خۆی کاری پێویست بکات
کەجەکە بە توندی دەسەڵاتی قڕکەر و نەژادپەرست و فاشیست و داگیرکەری ئاکەپە-مەهەپەی شەرمەزار کرد کە هۆکاری ئەم ئاگرەیە و بۆتە هۆی ئێش و ئازاری گەل، گوتی: "پێویستە گەلەکەمان هیچ هیوایەکی بە دەوڵەت نەبێت، خۆی کاری پێویست بکات". -
کەژەکە: لە کوردستاندا کارەساتی سروشتی نیە، کارەساتی دەوڵەت هەیە
کەژەکە پەیوەست بە کارەساتی ئاگرکەوتنەوەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە و وتی: "لە کوردستاندا کارەساتی سروشتی نیە، کارەساتی دەوڵەتی قڕکەر هەیە. بانگەوازی بۆ بەرخۆدان و ئاوەدانکردنەوە دەکەین." -
بانگەوازی مانگی سوری کوردستان: بەهانای زیان لێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەکەوە بچین
مانگی سوری کوردستان داوای کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی ئاگرەکەی شەمرەخ و چنارە کرد و وتی: "دواواکەین لە کوردستانیانی ئەوروپا و دۆستەکانیان لە ڕێگەی مانگی سوری کوردستانەوە هاوکاریەکانیان بگەیەنن بە بنەماڵەی زیان لێکەوتوانی ئاگرەکە." -
هەپەگە: فەرماندەی فیدایمان شێخ مووس ملازگر شەهیدبوو
هەپەگە وتی: "ئەندامی فەرماندەی ئیلایەتی سەرحەد، فەرماندی فیدای ئاپۆی شێخ مووس ملازگر لە ١٨ی حوزەیران لە شەڕی دژ بە سوپای داگیرکەری تورکدا، هەتا کۆتا هەناسەی ژیانی فەرماندارێتی شەڕیکرد و بە قارەمانێتیەوە شەهیدبوو." -
'بە فکری سەرۆک ئاپۆوە بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێنین'
ژنانی شەنگال کە ماوەیەکە کەمپینی 'سەرۆک میوانی ماڵەکانتانە' بەڕێوەدەبەن، ئاماژەیان بەوەدا لە کاتی فەرمانەکەی سەر شەنگالەوە ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان میوانی ماڵ و دڵیانە و بە فکری ڕێبەری گەلی کوردەوە بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێن. -
'بەهەزاران گەریلا لەسەر هێڵی زیلان هەنگاودەنێن'
گەریلای یەژا ستار ژیندا ئامارا وتی: "هاوڕێ زیلان لە کاتی پێویستدا هەنگاوی پێویستی نا و بەرپرسیارێتی مێژووی بەجێ گەیاند. لەمڕۆدا بە هەزاران گەریلای هاوڕێمان لەسەر هێڵی زیلان هەنگاودەنێن." -
ئاگرێکی گەورە لە شەمرەخ کەوتووەتەوە و بانگەوازی بۆ هاوکاری کرا
دوێنێ شەو لە گوندەکانی دەوروبەری شەمرەخ ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و لە دەرەنجامدا مردن و برینداربوونی لێکەوتەوە. -
سەبری ئۆک: پێویستە ڕۆژەڤی بنەڕەتیمان ڕێبەرێتی بێت
سەبری ئۆک هێنایە زمان پێویستە ڕۆژەڤی بنەڕەتی گەلی کورد ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بێت و وتی: "داهاتووی تورکیا، دیموکراتیکبوون و ئازادی گەلی کورد گرێدراوی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە." -
ژنانی تۆڵەسێن چالاکیان ئەنجام دا
دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیاند لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ، لە دژی داگیرکەران لە وان چالاکیان ئەنجام داوە. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: گرنگ ئەوەیە دان بە کۆمەڵکوژی شەنگالدا بنێن
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ڕایدەگەیەنێت، پێویستە مافی کۆمەڵگای ئێزدی قبوڵ بکرێت و ڕایدەگەیەنێت: "هەنگاوی یەکەم قبوڵکردنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانە. تا ئەو هەنگاوە نەگیرێتەبەر، قسەکردن سەبارەت بە ئێزدییەکان دوورە لە ڕاستییەوە." -
لە خاڵی پشکنینی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای شەنگال تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی شەنگالدا سووڕاوەتەو، لە خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای شەنگال تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە. -
هەپەگە: ٤ درۆن و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێنران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی زاپ لە چالاکیەکدا چوار درۆن و کامێرایەکی چاودێری تێکشکاندووە. -
هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاسکراکرد کە لە ئاڤاشین شەهیدبوون و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان عاکیف و باگەر بوونە دیارترین هێمای گیانبازی گەریلایەتی سەردەمی نوێ"