کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لەسەر پێخەفی نەخۆشخانە چووه سەر سندووقەکانی دەنگدان
لە شاری ئێلحی باكووری كوردستان پرۆسەی دەنگدان بەردەوامە. سەرەڕای هەموو فشارهكان، له زۆر بنكهی دهنگداندا، نەخۆش و بهساڵاچوان دهبینرێن و دهچنه سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان دەدەن. -
له ٣ شار پسووڵهی دهنگدان ڕادهستی سهربازان كران
له شارهكانی ئامهد، سێرت و وان-ی باكووری كوردستان پسووڵهكانی دهنگدان و ئهركدارانی ههڵبژاردن به كۆپتهری سهربازی گواسترانهوه. -
دایكێكی تهمهن ١٠٧ ساڵان له كاتی دهنگداندا: بۆ ئهوهی ههدهپه بهربهستی ههڵبژاردن تێپهڕێنێت هاتووم دهنگ بدهم
له شاری ئێلیحی باكووری كوردستان دایكێكی تهمهن ١٠٧ ساڵان به ناوی قومری ئاگدهمیر چووه سهر سندووقی دهنگدان و دهنگی خۆی دا. -
باشاک دەمیرتاش لە کاتى دەنگداندا: گۆڕانکارى گەورە روو دەدات
باشاک دەمیرتاش هاوژینى سەڵاحەدین دەمیرتاش پاڵێوراوى هەدەپە بۆ سەرۆکایەتیى کۆمارى تورکیا لە ئامەد دەنگى دا. باشاک لە دواى دەنگدان رایگەیاند "ئیدی کۆتایهێنان بە نادادپەروەری و ناهەقی، ئەمڕۆ لە دەستى ئێمەدایە". -
لە ئامەد ١١ هەزار و ٥٠٠ کەس سندووقەکانی دەنگدان دەپارێزن
ڕێکخستنەکانی هەدەپە لە ئامەد، دژی گومانەکانی سهر ئاسایشی ههڵبژاردن، ١١ هەزار و ٥٠٠ کەسی دەستنیشان کرد بۆ پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان و بانگەوازی خاوەندارهتیكردن لە ئیرادهی گەلی كرد. -
گەلی باشوور: دەوڵەتی تورکیا لەسەرخاکی ئێمە بۆدەرەوە
لە ڕێپێوانی جەماوەری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی- باشوور کوردستان بە دروشمی " دەوڵەتی تورکیا لەسەر خاکی ئێمە بۆ جەهەنەم" دەستیپێکرد. -
ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان لەمەترسیدایە
ڕێکخراوی ئامنستی ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند، کە ڕێگانەدان بە وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکیی لەلایەن زەینەب جەلالیانەوە، ئەشکەنجەیە، ئەویش لە کاتێکدا کە بە دەست چەند نەخۆشییەوە ئازار دەچێژێت. -
بڕیاری کەجەکە: چالاکییە سەربازییەکان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕادەگیردرێت
فەرمانداریەتی بڕیارگەی ناوەند پاراستنی گەل دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/٣ی پوووشپەڕبەیاننامەیەکی بڵاو کردوە و تێیدا ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لە کاتژمێر ١٩:٠٠ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر هیچ چالاکییەکی سەربازی ئەنجام نادەن. -
کۆدار چارەسەرى بۆ ئێران دەخاتەڕوو
زیلان تانیا هاوسەرۆکى کۆدار رایگەیاند، ئێران لە قەیرانێکى گەورەى سیستمدایە. راشیگەیاند "ئێمە بۆ گەلان پرۆژەى چارەسەری دەخەینەڕوو و مۆدێلێکى چارەسەریمان هەیە". -
سەفەربەری بۆ پاراستنی قەندیل دەستی پێکرد
گروپێک کە پێکهاتوون لە کچان و کوڕانی گەنج-ی باشووری کوردستان، لە پەیامێکدا ئامادەیی خۆیان نیشان دا بۆ پشتیوانی کردن لە بەرخۆدانی قەندیل. -
قەرەسوو: ئەردۆغان لە بێزاریدا پەناى بردووەتە بەر درۆکردن
مستەفا قەرەسوو رایگەیاند، ئاکەپە لەبارەى قەندیلەوە گەل فریو دەدات. تەنها چۆڵەوانییەکان بۆردومان دەکەن. راشیگەیاند "تاوەکو کاتى هەڵبژاردن نزیکتر بێتەوە ئەردۆغان درۆى زیاتر دەکات. ئەوەش نیشانەى ئەوەیە ئاکەپە لە ٢٤ى حوزەیراندا لە دەسەڵات دەکەوێت". -
جەمیل بایک: ئەردۆغان هەر کات بەرەو تێکشکان دەڕوات دەست بە درۆکردن دەکات
جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە وەڵامى ئەو ئیدعایەى ئەردۆغانى دایەوە کە وتبوی "کادێرە سەرکردەکانى پەکەکەمان لە قەندیل بۆردومان کردووە" و رایگەیاند، هەموو ئەو قسانە بە تەواوی درۆن. -
جەمیل بایک وەڵامى ئیدعاکانى ئەدرۆغانى دایەوە
جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە وەڵامى ئیدعاکانی ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیاى لەبارەى پەکەکەوە دایەوە. چاوپێکەوتنەکەى جەمیل بایک لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە ئاژانسى هەواڵی فورات (ANF) بڵاودەکرێتەوە. -
لە دواى گۆڕستانە مێژووییەکان دەستیانکردووە بە رووخاندنى بینا مێژوویەکانیش
شارەوانییە داگیرکەرەکەى ئەدرەمیت کە پێشتر گۆڕستانى ئەرمەنییەکانى وانى ڕووخاند ئێستا بە پاساوى 'کەلاوە و چۆڵ' دەستیکردووە بە رووخاندنى بینا مێژووییەکان. -
بایک: گەل و گەریلا داگیرکەری تێکدەشکێنن
جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریی کەجەکە رایگەیاند، گەلی کورد ئەو هێرشە بە هێرش لە دژى هەموو باشوورى کوردستان دەزانێت. بایک راشیگەیاند "گەل و گەریلا دەبنە یەک و لە دژى داگیرکەری کۆمەڵکوژکار شەڕ دەکەن". -
گەلی باشووری کوردستان لە قەندیل بانگەوازی بەرخۆدان-یان کرد
بەهەزاران هاووڵاتی لە شارو ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان خۆیان گەیاندە قەندیل، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا-یان شەرمەزارکرد و لە دژی داگیرکەری سوپای تورکیا داوای بەرخۆدانییان کرد. -
ڕؤشنبێرانی باشور: حکومەتی عێراق وهەرێم لە بەرانبەر ئە هێرشانەدا بەرپرسیارن
ڕۆشنبیرانی باشوری کوردستان پشتگیری خۆیان بۆ چالاکی قەڵغانی زیندوو ڕاگەیاند و دەستنیشانیان کرد کە دەبێت گەلی کورد باش بزانن کە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا بەس داگیرکردنی قەندیل نییە،بەڵکو ئامانجی داگیرکردنی هەرێمی کوردستانە. -
هەپەگە لە جولەمێرگ کاروانێکی سەربازی کردە ئامانج، ٣٣ سەرباز کوژران
گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا بەلانی کەمەوە ٣٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. -
ئاکەپە لە پەشۆکاندایە؛ ٣٠ ناوچەى جۆلەمێرگی قەدەغەکرد
ئاکەپە ٢ رۆژ پێش هەڵبژاردن، ٣٠ ناوچەى هاووڵاتییانى جۆلەمێرگی قەدەغەکرد. -
گەلی باشووری کوردستان بەرەو قەندیل بەڕێکەوتن
چالاکییەکانی گەل دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان بەردەوامن. -
موعەزەز ئۆرهان: گەل بۆ سەرکەوتن بە بڕیارە
موعەزەز ئۆرهان پاڵێوراوی هەدەپە بۆ پەرلەمان لە شاری وان وتی "هیوا لە چاوەکانی ژنان، منداڵان و گەنجان مانای 'ئێمە سەردەکەوین، غەمتان نەبێت' هەموو شتێک دەخاتە پێش چاوان". -
کەجەکە: ئیدعاى ئەردۆغان لەبارەی "بۆردومانکردنى کۆبوونەوەیەکمان"ەوە درۆیە
هاوسەرۆکایەتیى دەستەى بەڕێوەبەرى کەجەکە رایگەیاند، ئەردۆغان لە ئیدعایەکیدا وتبوی "ئێمە کۆبوونەوەى کادرە پێشەنگەکانى پەکەکەمان بۆردومانکرد"، کەجەکە رایگەیاند، ئەو ئیدعایە درۆیە و ئەو درۆیەش لە کۆشکەوە ئامادەکراو و دوایین هەوڵیانە بۆ پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن. -
بایک: تێکشکاندنى فاشیزمى ئاکەپە – مەهەپە دوژمنانی کورد و دیموکراسی و گەلان بێزار دەکات
جەمیل بایک رایگەیاند "بە ڕوونى دیارە ئەو مرۆڤانەى دەیانەوێت لە ئاکەپە رزگاریان بێت، هێشتا پێداگر و بە بڕیارن. ئەگەر ئەو هێزانە باشتر کار بکەن و خاوەندارى لە سندوقەکان بکەن، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، کۆتایى بە دەسەڵاتى ئاکەپە دێت". -
گورپیکی دیکە لە گەنجان-ی ئەنتیەرناسێۆناڵ بەشداری چالاکی قەلغانی زیندوویان کرد
دوای ئەوەی گروپیکی گەنجی وەڵاتی فەڕانسا لە ١٧ی حوزەیران بەشاداری چالاکی قەلغانی زێندووی گەنجانی وڵاتپارێز بوون ، ئەمرۆ گروپیکی دیکەی گەنجی ئیتاڵی ڕویان کردە باشوری کوردستان وابڕیارە بڕۆنە قەندیل بەشدارلە قەڵغانی زیندوو بکەن.