کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: لە دەرسیم و جولەمێرگ ٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
هەپەگە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ئاشکرای کرد کە هێزەکان-یان لە دەرسیم وجولەمێرگ، بەگشتی ٦ سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران. -
گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى گەریلا لە شەمزینان بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤى ڤیدیۆى چالاکیى رۆژى ٣ى حوزەیرانى هێزەکانى گەریلاى لە ناوچەى شەمزینانى جۆلەمیرگ بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٤ سەربازى سوپاى تورکیا کوژرابوون. -
چیگدەم دۆغو: ئاکەپە هەموو سیاسەتەکانى ئینکارکردنى رەوا کردووە
هەموو دەسەڵاتدارێتیەکان ستەمیان کردووە، گەلانیان کۆمەڵکوژ کردووە. لە سەردەمی دەسەڵاتدارێتیی ئاکەپەدا ڕەنجی کرێکاران خوراوە، گەل زیاتر هەژار بوون، بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتى ئاکەپەدا هەموو ئەم شتانە ڕەوایەتیان پێدراوە. -
بایک: دەکرێت رۆژی ٢٤ى حوزەیران بکرێتە رۆژی تێکشکاندنى ئاکەپە
جەمیل بایک رایگەیاند "بە ڕوونى دیارە ئەو مرۆڤانەى کە دەیانەوێت لە ئاکەپە رزگاریان بێت، هێشتا پێداگر و بە بڕیارن. ئەگەر ئەو هێزانە باشتر کار بکەن و خاوەندارى لە سندوقەکان بکەن، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، کۆتایى بە دەسەڵاتى ئاکەپە دێت". -
لە باب-ەوە بەرەو چیا بە شکۆکان
لە گوندی کەفەر زخەرە ی سەر بە باب لەدایکبووە. باوکی کوردە و دایکی عەرەبە. یەکێکە لە ٧ منداڵەکانی ناو خێزانەکەی. چیرۆکی گەریلا گوڵبەهار لە باب-ەوە دەستپێدەکات و هەتا چیا سەرکەشەکانی باشوور بەردەوام دەبێت. -
ئایینە جیاوازەکانی کوردستان داوای هەڵوێست لە دژی تورکیا دەکەن
پیکهاتە و بیر و باوەڕە جیاوازەکانی باشووری کوردستان بانگەواز لە گەل و حکومەت دەکەن، لەمەڕ داگیرکاریی تورکیا بێدەنگ نەبن و بەرەنگاری ببنەوە. هەروەها دەڵێن، ئەگەر تورکیا ئەمڕۆ قەندیل داگیر بکات سبەی کەرکوکیش داگیر دەکات. -
باپیرە و داپیرەکان دوعا بۆ سەرکەوتنى دەمیرتاش و هەدەپە دەکەن
حاجی محەمەد گەنلی تەمەنی ٨٠ ساڵە و دەڵێت، ناتوانێت پەیوەست بە کاروخەبات ببێت بۆ هەڵبژاردن، بەڵام بۆ دەمیرتاش دوعا دەکات. حامیدەی تەمەن ٨٢ ساڵیش هێز و ورە دەدات بەو کەسانەی کە سەردانی دەکەن. -
سەدان هەزار کەس لە ئامەد بەشدارى کۆبوونەوەی بانگەشەى هەڵبژاردنى هەدەپە بوون
سەدان هەزار کەس لە ئامەد رۆیشتن بۆ گۆڕەپانى ستاسیۆن بۆ بەشداریکردن لە بانگەشەى هەڵبژاردنى هەدەپە و کۆبوونەوەیەکەى سەدان هەزار کەسییان رێکخست. -
کۆبوونەوەى هەڵبژاردن لە ئاگری؛ گەلی کورد زوڵمى لە بیرناچێتەوە!
هەدەپە لە ئاگرى کۆبوونەوەیەکى جەماوەریى بەرفراوانى رێکخست. لەو کۆبوونەوەیەدا راگەیاندرا، هەدەپە وەک بەرد لە بەرامبەر فاشیزمدا راوەستاوە و گەلی کورد هیچ شتێکی لە یاد ناچێتەوە و دەنگ بە ئاکەپە نادات. -
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا گوندەکانى قەندیل بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ناوچە ئاوەدانەکانى قەندیل و سنوورى گوندەکان بۆردومان دەکەن. -
هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای بڵاوکردەوە کە لە شرنەخ شەهیدبوون
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە'، ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ١ی حوزەیران لە شرنەخ شەهید بوون. هەپەگەدا لە ماڵپەڕی فەرمیدا زانیاری دەربارەی دوو گەریلای شەهید بەناوەکانی دەنیز هەرەکۆل و ڕۆژهات نسێبین بڵاوکردەوە. -
ژنانى گەنج لە قەندیل بەشداری چالاکیى قەڵغانى زیندوو بوون
گروپێک لە ژنانى گەنجى باشوورى کوردستان لە دژى داگیرکاریى دەوڵەتى تورکیا بۆ سەر قەندیل، چوون بۆ قەندیل تاوەکو بەشداری لە چالاکیى قەڵغانى زیندوودا بکەن، کە لەلایەن گەنجانى وڵاتپارێزەوە بەڕێوە دەچێت. -
هەپەگە: لە جۆلەمێرگ و شرنەخ و سێرت ٣٥ سەربازى تورکیا کوژران
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانیان لە جۆلەمێرگ و شرنەخ و سێرت چالاکییان لە دژى سوپاى تورکیا ئەنجامداوە و بەو هۆی ئەو چالاکییانەوە ٣٥ سەربازى سوپاى تورکیا کوژراون. -
سوپاى تورکیا دووبارە دەستیکردەوە بە بۆرمانکردنەوەى سیدەکان
سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە بارەگاکانییەوە لە باشوورى کوردستان، گوندی سنین لە سیدەکان تۆپباران دەکات. -
لە چەلێ هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکى سوپاى تورکیا و ٢ سەرباز کوژران
لە ناوچەى چەلێى جۆلەمێرگ بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێکى سوپاى تورکیا. بەلانیکەمەوە لەو چالاکییەدا ٢ سەربازى تورکیا کوژران. -
سوپای تورکیا سیدەکان تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورکیا لە بنەکەکانی خۆی لە هەرێمەکە، چیای قەلەڕەش-ی سەربە سیدەکان تۆپباران دەکات. -
هێرشی ئاسمانی بۆسەر برادۆست
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا هەرێم-ی برادۆست-ی باشووری کوردستان بۆردمان دەکەن. -
لە هەرێمی جوودی ئۆپەراسیۆنی سەربازی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەرێمی جوودی سەر بە شەڕناخ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەست پێکردووە. -
گەنجان لە قەندیل ڕێپێوانێک-ی بە مەشخەڵ-یان ئەنجامدا
لە ١٣یەمین ڕۆژی چالاکیی قەڵغانی زیندوویی گەنجانی باشوری کوردستان لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان، یەدا ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا. -
کۆچەر: بەسەختی وەلامی داگیرکەر دەدەینەوە
فەرماندەی هەپەگە جێگەر کۆچەر: لە مێژوویی تەڤگەری ئێمەدا هەموو کاتێک لە هەمبەر کۆماری فاشیستی تورکیادا بەرخۆدانی کراوە. ئەویش بەرخۆدانیی گەریلایە. -
کەجەکە پەیامێکی ئاراستەی گەلی باشوری کوردستان کرد
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، بەبڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بانگەوازیی گەلی کورد لە باشوری کوردستانی کرد، کە پشتگیریی هێزی گەریلا بکەن. -
هەپەگە: لە جولەمێرگ و بەدلیس ١٨ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان لە جولەمێرگ و برادۆست لەدژی سوپای ترکیا چالاکییان ئەنجامداوە، هەپەگە ڕایگەیاند کە لەو چالاکییەدا ژماریکی زۆر لەسەربازانی سوپای تورکیا کوژران. -
هەپەگە ناسنامەى ٤ گەریلاى شەهیدی بڵاوکردەوە
ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە ناسنامەى ٤ى گەریلاى شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە شەڕەکانی ٧ و ١٣ى حوزەیراندا لە ئامەد ژیانیان لە دەستدابوو. -
کەنەکە بەڵگەى ستراتیژیى یەکێتیى نەتەوەیى کوردستانى بڵاوکردەوە
کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەڵگەى ستراتیژیى یەکێتیى نەتەوەیى کوردستانى بڵاوکردەوە. -
کەنەکە: ئامانجی بنەڕەتیى هێرشەکانى تورکیا بۆ لەناوبردنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردستانە
کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان (کەنەکە) راگەیاند، ئامانجى بنەڕەتیى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر باشوورى کوردستان بۆ لەناوبردنى دەستکەوتەکانى گەلی کوردستانە. راشیگەیاند، بێدەنگیى حکومەتى هەرێم و هەندێک لایەنى سیاسیى باشووری کوردستان جێگاى نیگەرانییە.