جیهان
دوایین ھەواڵ
-
پیسبوونی هەوا لە ئێران: قوتابخانەکان داخراون، فەرمانبەران لە ماڵەوە کار دەکەن
لە تارانی پایتەختی ئێران، بەهۆی زۆری پیسبوونی هەوا، بۆ ڕۆژی چوارشەممە ڕێوشوێن دادەنرێت. بەهۆی خراپی کەشوهەوا و کاریگەری لەسەر تاران و شارەکانی دیکە، قوتابخانەکان داخران. -
شۆڕشگێڕان میانمار پشتیوانی خۆیان بۆ شۆڕشی رۆژئاوا دووپات کردەوە
لە پەیامێکدا شۆڕشگێڕانی میانمار کە ئاراستەی هێزەکانی رۆژئاوای کوردستانیان کردووە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر ئەو بەشەی کوردستان، پاڵپشتی خۆشیان بۆ شۆڕشی رۆژئاوا دەربڕیوە. -
لە لەندەن گەنجان بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان هاتنە مەیدانەکان
لە چوارچێوەی کەمپینی"ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" لە شاری لەندەن بە سەرکردایەتی تەجەشە و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) ڕێپێوانێک بەڕێوەچوو. -
ڕۆژنامەنووسی کورد ئەحمەد ئازاد چاگان لە سویسرا لە ژێر هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەدایە
ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کورد ئەحمەد ئازاد چەگان کە لە سویسرا داوای مافی پەنابەری کردبوو، بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەی بۆ تورکیا دەستبەسەر کرا. -
بومەلەرزە کەناراوەکانی کالیفۆرنیای هەژاند
لە کەناراوەکانی باکووری ویلاتی کالیفۆرنیا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥ پلە بە پێوەری ریختەر روویدا. -
زیاتر لە ١٠٠ کەس سەر بە دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە غەززە کوژراون
ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕەوە زیاتر لە ١٠٠ کەسمان لە غەززە گیانیان لەدەستداوە. -
بەپێی ئامارەکانی حەماس، ژمارەی کوژراوان ١١ هەزار کەسی تێپەڕاندووە
وەزارەتی تەندروستی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کە لە ٧ی تیشرینی یکەمەوە دەستی پێکردووە، ژمارەی کوژراوان ١١ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. -
لە عێراق و سوریا ٤٦ جار هێرش کرایە سەر ئەمریکا: ٥٦ سەرباز بە سوکی بریندار بوون
ڕاگەیەندرا دوای ئەوەی کە ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج، بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٤ جار لەلایەن گروپە "ئێرانیەکان" کراونەتە ئامانج. -
ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتە نزیکەی ١١ هەزار کەس
وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند، لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ١٠ هەزار و ٨١٢ کەس کوژراون. -
گەلی کورد لە دژی قەدەغەکردنی پەکەکە ڕژایە مەیدانەکان
گەلی کورد لە ١٨ی تشرینی دووەم لە بەرلین دژی قەدەغەکردنی پەکەکە دێنە مەیدانەکان. -
هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە باشووری کوردستان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا
دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە فڕۆکەخانەی هەریر لە هەولێر هێرشیان کردە سەر هاوپەیمانانی ناونەتەوەیی دژ بە داعش. -
کەجەدەکە-ئە داوایکرد بەشداری چالاکییەکانی ١١ و ١٢ی تەشرینی دووەم ببن
کۆنگرەی کۆمەڵگە دێموکراتیکەکانی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەک-ئە) داوای بەشداری لە چالاکییەکانی ١١ و ١٢ی تەشرینی دووەمی کرد کە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی تەڤگری گەنجان بەڕێوە دەچێت. -
ئەمریکا لە دێرەزوور دژی گروپەکانی سەر بە ئێران هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامدا
ڕاگەیەندرا کە لە ئەنجامی هێرشەکەی ئەمریکا لە دێرەزۆر کە دەکەوێتە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٩ کەسی سەر بە گروپەکانی ئێران کوژراون. -
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری پرسی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی گەیاندە بەلجیکا
شاندی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بەلجیکا دیداری دیپلۆماتیکی ئەنجامدا. شاندەکە پرسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی کردە تەوەری سەرەکی دیدارەکە و پەرلەمانتارانی بەلجیکاش ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد. -
شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە ٣٣هەمین ڕۆژی خۆیدایە
لە ٣٣هەمین ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل و حەماس، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی خۆی. هەروەها لە باشووری لوبنان لە نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیلدا شەڕ هەیە. -
چین ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەهێز بکات
لەوانەیە هەفتەی داهاتوو شی جینپینگ و جۆبایدن لە سانفرانسیسکۆ کۆببنەوە. پێش کۆبوونەوەکە جێگری سەرۆکی چین ڕایگەیاند کە چین ئامادەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا لە 'هەموو ئاستێکدا' بەهێز بکات. -
تەڤ-چاند ئەوروپا: فەیزۆی ڕزۆ پردێک بوو لە نێوان جیلەکاندا
تەڤ-چاند ئەورووپا بە هۆی کۆچی دوایی دەنگبێژ فەیزۆی ڕزۆ سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەی و گەلی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: "بە کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە هەم تەڤگەرەکەمان و هەم کەلتووری ڕەسەنی گۆرانیبێژی ئەندامێکی پاک و لێبوردەمان لەدەستدا". -
'ئێمەش سوودمەند دەبین لە تێکۆشانی گەنجانی کورد'
ڕۆماین کاتابارا کە لە دوورگەی ڕیونیونەوە بەشداری ناو کۆنفرانسی جیهانی گەنجان بووە، ڕایگەیاند کە ئەوانیش سوودمەند دەبن لە تێکۆشانی گەنجانی کورد و بۆ ئەوان نموونەن. -
ئابیا یاڵا پشتیوانی بۆ گەلی کورد دەربڕی
نوێنەرانی بزوتنەوەکانی خەڵکانی رەسەن و دێرینی ئەمریکای لاتین (ئابیا یالا) هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر خاکی کوردستانیان شەرمەزارکرد و پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی کورد دەربڕی. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: غەززە بۆتە گۆڕستانی مناڵان
وەزارەتی تەندروستی حەماس ڕایگەیاند، لە ٧ ی تشرینی یەکەمەوە، ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتۆتە ١٠ هەزار و ٣٢٨ کەس. نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "غەززە بۆتە گۆڕستانی مناڵان". -
یەمەن بوو بە یەکەم وڵات کە شەڕی بۆشایی ئاسمانی دەستپێکرد!
ئیسرائیل ڕایگەیاند کە مووشەکێکی یەمەن لە دەرەوەی بەرگەهەوای جیهان تێکشکێنراوە. ئەم هێرشە وەک دۆخێکی نوێ لە مێژووی سەربازی جیهاندا دادەنرێت. -
لە ١١-١٢ی تشرینی دووەمدا گەنجان لە پێناو رێبەری گەلی کورددا دەڕژێنە گۆڕەپانەکان
بزوتنەوەکانی گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیستەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' لە زۆر وڵاتی ئەوروپا و کەنەدا دەست بە چالاکیەکە دەکەن. -
لە ئەسیوپیا بە هۆی لافاوەوە لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ناوچەی سۆمالی لە رۆژهەڵاتی ئەسیوپیا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروستبوو. لە ئەنجامدا لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢ هەزار خێزانیش ناچاربوون ماڵ و حاڵەکانیان جێبهێڵن. -
ڕەئیسی ئەمریکای تاوانبار کرد و داوای ئاگربەستی کرد
شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ مەسەلەی غەززە سەردانی تارانی کرد و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە ئەنقەرە لەناو پێوەندی دایە. -
ئیسرائیل ٤٥٠ ئامانجی بۆردومان کرد، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی مرۆیییان کرد
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٥٠ ئامانجی لە شاری غەززە بۆردومان کردووە. هەروەها ١٨ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ڕایانگەیاند کە "ئیتر بەسە" و داوایان کرد کە دەستبەجێ ئاگربەستی مرۆیی ئەنجام بدرێت.