ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
سەربازانی ئەفغانی پەنابەر و داعش لە دژی رۆژئاوا شەڕیان پێدەکرێت
هەندێک سەربازی ئەفغانی کە لە ترسی تالیبان بەرەو تورکیا هەڵاتبوون و هەروەها چەتەکانی داعش، دوای پشکنین و رێکاری سەرەتایی رەوانەی ئەرزڕوم دەکرێن و دواتریش لە بارەگای سەردار مەتە یەڵدرم لە سەر سنووری رۆژئاوا جێگیر دەکرێن. -
ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانی ئازادی کۆتایی هات
ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە لە پاریسی پایتەختی فەرەنساوە بەرەو ستراسۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات. -
کوردستانیان لە ژنێڤ دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕێپێوانیان کرد
کوردستانیان لە ژنێڤ دژی داگیرکاری و هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورک ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا. بێدەنگی دەوڵەت و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان شەرمەزارکرا. -
تەجەشە بانگەوازی سەفەربەری بەرخۆدان لە گەنجانی کوردستان دەکات
ناوەندی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە ئەوروپا، دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بانگەوازی سەفەربەریی بەرخۆدانی لە گەنجانی کوردستان کرد. -
ڕێپێوان لە پاریسەوە بۆ ستراسبۆرگ دەستی پێ کرد
ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پاریسی پایتەختی فەرەنساوە تا ستراسبۆرگ دەستی پێ کرد. -
ئێشکگری دادپەروەری: چالاکییەکانی ئازادی لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبنەوە
ئێشکگری دادپەروەری لە چەندین شار بەردەوامە، ئەو پەیامە دووپاتکرایەوە: "چالاکییەکانی ئازادی لە هەموو جێگەیەک بڵاودەبنەوە". -
سزای تەمەلی: هەتا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت قەیرانی ئابووری چارەسەر نابێت
سەزای تەمەلی، سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی، سەرەنجی خستە سەر هێرشە داگیرکەرییەکان و وتی: هەتا کێشەی کورد چارەسەر نەکەن، ناتوانن بودجەش پاشەکەوت بکەن. -
پارتی سوسیالیستی بندەستان- ئەستەنبوڵ دەست بە مانگرتن لە خواردنی سێ ڕۆژە دەکات
مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک ماوەی دوو مانگی تێپێەڕاند. بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیان، ڕێکخستنی سوسیالیستی بندەستانی ئەستەنبوڵ(ئەسەپە) لە سبەینێوە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکات. -
ئۆتۆمبێلی فاشیستێکی مەهەپەیی سوتێندرا
یەکینەی وەڵامدانەوەی شەهید نوری یەکتای یەپەسە لە ٢ی کانونی دووەمدا لە ئارناڤوتکۆی ئیستەنبوڵ ئۆتۆمبێلی فاشیستێکی مەهەپەیان سوتاند. -
لە برێمەن و بۆردۆ لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان چالاکی ئەنجامدرا
بە پێشەنگایەتی چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵ، لە هەر دوو شاری برێمەنی ئەڵمانیا و بۆردۆی فەرەنسا، لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکی و ڕێپێوان ئەنجامدرا. -
ئەنتەرناسیۆنالیستەکان پشتگیری کەمپەینی "١٠٠ هەزار کارت"یان کرد
کەمپەینی ناردنی پۆستکارت ئیمراڵی بەردەوامە، کۆمەڵناس دان براون ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان هەوڵی داوە و گوتی: "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ یەکسانی پێویستە". -
ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا: چارەسەر بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد دێتەدی
ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لیدیا ماسارد و کریس ماکمانۆس داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. -
ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە
چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئەدەنە و ئیستەنبوڵ و مێردین و مێرسین بەردەوامە. -
'دەبێت تێکۆشان لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا بێ وچان و هەمیشەیی بێت'
هاوسەرۆکی ماف-دەر مەحمود شاکار ئاماژەی بەوەکرد، کە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەردەوام و هەمیشەیی ئەنجام بدرێت. -
هەبەدەهە یادی لینینی کردەوە
کۆمیتەیی بەڕێوەبەری هەبەدەهە، یادی سەدساڵەی مردنی سەرکردەی شۆڕشی ئۆکتۆبەری کردەوە و رایگەیاند: "ڕوانگەی لینین بۆ خەبات، لە خەباتی ئەمڕۆی هەبەدەهە ڕەنگ دەداتەوە". -
لە شتۆرتگارت بە دەیان هەزار کەس 'نازییە نوێیە'یە کانیان شەرمەزارکرد
لە شاری شتۆتگارتی ئەڵمانیا بە دەیان هەزار کەس لە دژی ڕاست ڕەوەکان 'نازییە نوێیەکان' ڕژانە گۆڕەپانەکان. -
پارێزەر یوسف ئەردۆغان: مافی ژیانی زیندانیە نەخۆشەکان پێشێل دەکرێت
لە کۆمیسۆنی زیندانیانی ناوەندی ئیهەدە پارێزەر یوسف ئەردۆغان، ئەوەی باسکرد، بەهۆی ڕاپۆرتی 'دەتوانن لە زیندان بمێننەوە'ی دەزگای پزیشکی داد چەندین زیندانی نەخۆش لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەست داوە. -
کۆن-مەد بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانەکەی کۆڵن راگەیاند
کۆن- مەد بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانەکەی ١٧ی شوباتی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کە لە ٢٦ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات بەڕێوەدەچێت، بانگەوازێکی راگەیاند. -
لە مارسیلیا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ستاند دانرا
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ستاندێک دانرا. -
لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشە داگیرکارییەکان شەرمەزارکران- نوێکرایەوە
لە چەند شارێکی ئەوروپا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکران. -
تەژەکە-فە و جەدەکە-فە: هەمووان بانگهێشت دەکەین بۆ ڕێپێوانەکەی ٢٢ ی کانوونی دووەم
تەژەکە-فە و جەدەکە-فە بە ڕاگەیاندراوێک گوتی: "بانگەوازی هەمووان دەکەین بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی درێژمەودای ڕۆژی دووشەممە ٢٥ ی کانوونی دووەم لە پاریس". -
حکومەت نایەوێت هیچ زانیارییەک لە ئیمرالی دەربچێت
ئیبراهیم بیلمەز، یەکێک لە پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایگەیاند: بڕیارەکان نابینین، هۆکاری سزای دیسپلینییەکان شاراوەیە. "ئەوان نایانەوێت هیچ زانیارییەک لە ئیمرالیەوە دەربچێت" -
فرانسۆ دانیێلی: پێویستە هەمووان بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان سەفەربەر ببن
پارێزەر فرانکۆ دانیێلی ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێستی ئەوروپا بەرامبەر بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان هاوشێوەی هەڵوێستی سەردەمی پیلانگێڕییە و وتی: "لە دژی هەڵوێست و بێدەنگی دەوڵەتان، پێویستە هەموو کۆمەڵگا بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان سەفەر بەر بن. -
سی پی جەی: هەرێمی کوردستان لە ریزی ئەو وڵاتانەیە کە تۆمەتی تیرۆر دەخەنە پاڵ رۆژنامەنووسان
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان (سی پی جەی) رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان لە ریزی ئەو وڵاتانەدایە کە تیایاندا تۆمەتی تیرۆر و دژە دەوڵەتبوون دەخرێتە باڵ رۆژنامەنووسان. -
لە ڤیەنا ڕێپێوان: ڕۆژئاوا بپارێزن
لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا کوردستانیان و دۆستەکانیان هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و بانگەوازیان لە دەوڵەتی نەمسا کرد دژی هێرشەکان هەڵوێست وەربگرێت.