ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە بەرلین کەمپەینی " ١٠٠ هەزار کارت بۆ ئیمراڵی" دەستی پێ کرد
کوردستانیان بۆ کەمپەینی " ١٠٠ کارت بۆ ئیمراڵی" کۆبوونەوە و سەندا کارتیان خستە نێو سندووقی پۆستە. -
لە دارمشتاد گردبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا ئەنجامدرا
دەیان کوردستانی لە سەرمایەکی سەختدا کۆبوونەوە و گوتیان "دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەست لەسەر ڕۆژئاوا هەڵبگرە". -
خەباتکاری ئینستیوتی کوردی کۆکلەر گیانی لەدەستدا
خەباتکاری ئینستیوتی کوردی ئەڵمانیا مولازم کۆکلەر لە بەرلین گیانی لەدەستدا. -
لە یادکردنەوەی هەرانت دینک ناڕەزایەتی دژی فاشیزم پیشاندرا
ڕۆژنامەوانی ئەرمەنی هەرانت دینک لە ساڵیادی تیرۆرکردنی لەبەردەم بینای ڕۆژنامەکە یادکرایەوە. لە یادەەکە پەیام دژی فاشیزم بەرزکرایەوە و سڵاو لە زیندانیان کرا. -
"نەوەک تەنها لابردنی گۆشەگیری، بەڵکو ئازادیشمان دەوێت"
ئێشکگری دادپەروەری بنەماڵەی زیندانیان بەردەوامە، لە ئێشکگری دادپەروەری پەیام درا: "ئێمە نەوەک هەر لابردنی گۆشەگیری، ئازادی عەبدوڵا ئۆجالانیشمان دەوێت". -
بنەماڵەکان بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی تر، کە لە گۆشەگیری ئمراڵیدان، بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد. -
دادگا بڕیاری بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووس دیجلە موفتۆئۆغڵوی درێژکردەوە
لێژنەی دادگا بڕیاری بەردەوامی دەستبەسەرکردنی بۆ هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە فورات دەفەگە سەدات یڵماز و هەواڵسازی ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) دیجلە موفتوئۆغڵۆی درێژکردەوە. -
دەم پارتی بانگەوازی کرد: ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری ڕۆڵی گرنگی هەیە
ڕێکخستنی دەم پارتیی ئەنقەرە بانگەوازی "گفتوگۆی بەپەلە"ی بۆ چارەسەری پرسی کورد کرد و ڕایگەیاند کەسێکە گرنگترین ڕۆڵ لە چارەسەریدا بگێڕێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە. -
زیندانی ئوغور تاشدەڤرەن: پێویستە هەموو کەسێک بەشداری ئەم پرۆسەیە ببێت
ئوغور تاشدەڤرەن، کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری کێشەکانی گەلی کورد، بەشداری مانگرتن لە خواردن بووە وتی: "گرنگە هەموو کەسێک بەشداری ئەم پرۆسەیە ببێت". -
جەنگاوەرانی هرانت دینکی هەبەدەهە لە دوو شار چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی هرانت دینکی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە دیلۆک و ئیستەنبوڵ بە چالاکی سڵاویان بۆ گەریلاکان ناردووە و لێپرسینەوەیان لە کوژرانی رۆژنامەوان هرانت دینک کردووە کە بەر لە ١٧ ساڵ تیرۆر کراوە. -
کەمپینی ناردنی کارت پۆستاڵ بۆ ئیمراڵی لە لیڤەرپوڵ بەردەوامە
لە شەقامەکانی لیڤەرپول سەکۆ دانرا و نامە بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نێردرا. -
پارێزەران بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت کە نزیکەی سێ ساڵە بە هیچ جۆرێک زانیاری لە بارەیەوە بەردەست نییە، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد. -
لە لیماسۆل هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن شەرمەزارکران
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە لیماسۆل ڕژانە گۆڕەپانەکان و هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردنیان شەرمەزارکرد. -
خۆپیشاندانەکەی ژنێڤ: پێشمەرجی ئاشتی ڕێبەری گەلی کوردە
لە چالاکی بەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە کرا پێشمەرجی ئاشتییەکی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، هەروەها سڵاو لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرا. -
چالاکییەکەی دان هاگ: ئامانجی دەوڵەتی تورک قڕکردنە
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە شاری دان هاگی هۆڵەندا شەرمەزار کرا. -
ڕێکخراوە ئێزدییەکانی ئەوروپا بەشداری کۆنفرانسەکەی ئەڵمانیا ناکەن
کەجەئێ-ئە بەناوی ڕێکخراوە ئێزدییەکانی ئەوروپاوە ڕایگەیاند تا ڕێککەوتن دروست و دڵخواز نەبێ، بەشداری کۆنفرانسی ١٨ ی کانوونی دووەمی پەرلەمانی هەرێمی ڕاینی باکوور-وێستفالیا ناکەن. -
ئاکەپە و ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن: ٣٢٠ دەنگدەر براونەتە بنکەی ئاسایش
ئاکەپە جارێکی تر بۆ هەڵبژاردن ساختەکاری دەستی پێکردەوە، ٣٢٠ دەنگدەر براونەتە بنکەی ئاسایش. -
راپۆرتی نوسینگەی یاسایی سەدە: دەبێت ئەمساڵ ببێتە ساڵی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان
نوسینگەی یاسایی سەدە پەیوەست بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە زیندانی ئیمرآڵی راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٣ی ئاشکرا کرد. -
کۆن- مەد سیاسەتی بە تاوانبارنیشاندانی کوردان لە ئەڵمانیای شەرمەزارکرد
کۆن-مەد ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵکوتانە سەرماڵ و دامودەزگاکانی کوردانی لە هانوڤەر و برێمن نیشاندا و داوای لە وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا کرد کە دەست لە بە تاوانبارنیشاندان و قەدەغەکردنی کوردان هەڵبگرێت. -
گەنجانی شۆڕشگێڕ خۆیان بۆ چالاکی 'رێپێوانی ئازادی' ئامادە دەکەن
گەنجانی کوردستانی و ئەنتەرناسیۆنال بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، خۆیان بۆ چالاکی دووەمی 'رێپێوانی ئازادی' ئامادە دەکەن. -
لە کۆپنهاگن و باخوم گردبوونەوەی ڕۆژئاوا بپارێزە ئەنجامدرا
لە کۆپنهاگن و باخوم هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرا. -
چالاکوانانی ئێشکگری دادپەروەری: تا بەدیهاتنی ئازادی چالاکی ئەنجام دەدەین
چالاکوانان لە چەند شارێک درێژە بە ئێشکگری دادپەروەری دەدەن، دووپاتیان کردەوە "تا ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو زیندانیان، درێژە بە چالاکی دەدەین". -
لە برێمەن پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندی جڤاکی کورد
پۆلیسی ئەڵمانیا لە برێمەن هەڵیکوتایە سەر ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک و دەستیان گرت بەسەر کەرەستەکاندا. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: لە ڕۆژئاوا خەڵکی سڤیل دەکوژرێن
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری گوتی: "ڕۆژئاوا بۆردوومان دەکرێت، سڤیل دەکوژرێت. وێستگەی کارەبا، کۆگای خۆراک و نەخۆشخانە و گۆڕەپانی ژیانی سڤیل بۆردوومان دەکرێن". -
بانگەوازێک لە کەجەدەکە ئەوروپاوە: لە دژی هێرشە قڕکارییەکان بوەستنەوە
کەجەدەکە-ئە رایگەیاند، "دەوڵەتی تورک شەڕ بە سەر کورددا دەسەپێنێت، لە رێگەی کۆمەڵکوژیەکانەوە لە هەوڵی جینۆسایددایە، لە خوێنڕشتن تێر نابێت"، هاوکات بۆ خاوەنداری لە رۆژئاوا داوای لە کوردستانیان و دۆستانیان کرد دەستبەجێ بڕژێنە شەقامەکان.