ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئەو دوو گەنجەی بەبۆنەی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی پیرسوس دەستگیرکرابوون خرانە زیندانەوە
ئەو دوو گەنجەی بەهۆی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی پیرسوس دەستگیرکران، خرانە زیندانەوە. -
کەجەدە هێرشی سەر ئێزدییەکان شەرمەزار دەکات
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، هێرشی سەر ئێزدییەکان شەرمەزاردەکات و دەڵێت: "ئەم هێرشانە بە پشتیوانی دەوڵەت، دەریدەخات دەیانەوێت جڤاکی ئێزدی بێ شوێن و یادگە بمێنێتەوە". -
دامەزراوە ئێزدییەکان دەستبەسەرداگرتنی ماڵوموڵکی ئێزدییەکان شەرمەزاردەکەن
دامەزراوە ئێزدییەکان دەستبەسەرداگرتنی ماڵوموڵکی ئێزدییەکان لە باکوری کوردستان شەرمەزاردەکەن و دەڵێن: "دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لە باکوری کوردستان دژایەتی ئایین دەکات، بەتایبەت لە ناوچە ئێزدییەکان". -
'دۆخی ئیمراڵی زۆر لە دۆخی ئەو دوورگەیەی ماندێلای تێدا دەستبەسەر کرابوو دژوارترە'
پەرلەمانتاری سویسری د. بێپی ساڤاری-بۆریۆلی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و رایگەیاند، "دۆخی ئیمراڵی زۆر لە هەلومەرجی دوورگەی رۆبێن کە نێلسۆن ماندێلا ٢٧ ساڵ تیایدا زیندانیبوو، دژوارترە". -
بنه‌ماڵه‌كان به‌مه‌به‌ستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد
بنه‌ماڵه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و بنه‌ماڵه‌ی سێ زیندانی دیكه‌ی ئیمراڵی به‌مه‌به‌ستی دیدار، جارێكی دیكه داواكاریان پێشكه‌ش كرد. -
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له ئیسته‌نبوڵ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا
جه‌نگاوه‌رانی ئارین میركان سه‌ر به هه‌به‌ده‌هه ڕایانگه‌یاند، ڕۆژی ١٩ی ئه‌م مانگه له ناوچه‌ی سوڵتانبه‌یلیی ئیسته‌نبوڵ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه. -
"پرسوس بووه سه‌رتای كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دیكه"
توڵای حاتیمئۆگولاری، په‌رله‌مانتاری ئه‌ده‌نه‌ی پارتی چه‌پی سه‌وز ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵكوژی پرسوس بووه سه‌رتای كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دیكه و نابێت مرۆڤ به‌رامبه‌ری بێ هه‌ڵوێست بێت. -
شەهیدانی کۆمەڵکوژی پیرسوس یادکرانەوە
لە مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی پیرسوس پەیامێک بەرزکرایەوە: "خەونەکانیان بوو بە خەونی ملیۆنان کەس. تا کۆتایی شۆڕش دەپارێزین". -
یادکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکەی پیرسوس لە شارەکانی کوردستان و تورکیا
شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی پیرسوس لە چەند شارێکی کوردستان و تورکیا یادکرانەوە. -
تەرمی گەریلای یەژاستار سیبەل چەلیک لە خارپیت بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلای یەژاستار سیبەل چەلیک کە لە شەرناخ شەهیدبوو، لە خارپیت بەخاکسپێردرا. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە لە ڕاگواستنی زۆرەملێ
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، چوار خێزانی تری لە هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریا نیشتەجێ کرد. -
جارێكی تر پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، داواكارییان پێشكه‌ش كرد
پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ٣ ساڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه وه‌رنه‌گیراوه، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد -
لە ئەڵمانیا و فەڕەنسا شۆڕشی ١٩ی تەمووز پیڕۆز کرا
لە هەر دوو شاری بەرلینی ئەڵمانیا و مارسیلیای فەڕەنسا، ١١یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا به ئه‌نجامدانی چالاكی پیرۆز کرا و تێیدا ڕاگه‌یه‌ندرا، شۆڕش به فه‌لسه‌فه‌ی "ژن، ژیان، ئازادی" ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی هیوا بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی. -
هەدەپە: شۆڕشی ڕۆژئاوا شکۆی مرۆڤایەتییە، خاوەندارێتی لێ بکەن
پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا و دەڵێت: "شۆڕشی ڕۆژئاوا شکۆی مرۆڤایەتییە، خاوەندارێتی لێ بکەن". -
کۆن_مەد بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی لۆزان
(کۆن_مەد) بانگەوازدەکات بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی لۆزان، دووپاتی دەکاتەوە: "پێویستە گەلی کوردستان بڵێت بەسە پەیماننامەی لۆزان، چیتر مانایەک نەماوە بۆ ئەو نەخشانەی سەد ساڵ پێش ئێستە کێشراون، داخوازییەکان لەپێناو ستاتۆیەک بۆ کوردستان ڕێگە لە قڕکردن دەگرێت" -
مانگرتنی ئەر و دا‌غ گەیشتە ٦٣ ڕۆژ
بەهۆی مامەڵەی خراپ و نامرۆڤانەی نێو زیندانی هەولێر، مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر ماوەی ٦٣ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە. -
ئامادەکارییەکانی کۆنفڕانسی لۆزان گەیشتنە کۆتایی
بە بۆنەی سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان، بە دروشمی "لە سەد ساڵەی پەیمانی لۆزاندا ئێمەی کورد و کوردستانی لە لۆزانین و ئەو پەیمانە قەبوڵ ناکەین" کۆنفڕاسێک ساز دەکرێت. -
هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر بینایه‌كی هه‌ده‌په
هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر بینای هه‌ده‌په له ناوچه‌ی ئاڵتنداغی ئه‌نقه‌ره. -
ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر له ٣ شار دژی گۆشه‌گیری چالاكییان ئه‌نجامدرا
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی تۆڵه‌سێنه‌ر ڕایگه‌یاند، له ٣ شار دژی گۆشه‌گیری سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان چالاكییان ئه‌نجام داوه. -
'لێپرسینەوە لەو ستەمە دەکەین کە لە سەر رێبەرایەتیمان هەیە'
گەنجان رایدەگەیەنن تا شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادی ئەو درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن. -
لە دێرک ٩٢ شەهید یادکرانەوە
مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری دێرک، مەراسیمێکی ڕێکخست بۆ یادکردنەوەی ٩٢ شەهید کە لە شوێن و کاتی جیاواز لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموز شەهیدبوون. -
مەسەدە: شۆڕشی ڕۆژئاوا نوێنەرایەتی ڕۆح و ئازادی گەلی سوری دەکات
مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموز و دەڵێت: "شۆڕشی ڕۆژئاوا نوێنەرایەتی ڕۆح و ئازادی گەلی سوری دەکات". -
داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەیان دار دەبڕنەوە
چەتەکانی داگیرکەری تورک ١٥ داری زەیتون و چەندین داری هەمەجۆری هاوڵاتییەکی گوندی خەلنیرە لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو دەبڕنەوە. -
کەژەکە: چارەسەری سەدەی نوێ، کوردستانێکی ئازاد و ڕۆژهەڵاتێکی ناوینی دیموکراتیکە
دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە، بەبۆنەی یادی سەدساڵەی واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ناکرێت ڕێگە خۆش بکرێت بۆ لۆزانێکی نوێ، چارەسەری سەدەی نوێ، کوردستانێکی ئازاد و ڕۆژهەڵاتێکی ناوینی دیموکراتیکە". -
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، داواكاری پێشكه‌ش كرا
پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵییان كرد.