ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
مانگرتنی ئەر و دا‌غ لە زیندانەکانی پەدەکە گەیشتە ٥٦ ڕۆژ
بەهۆی مامەڵەی خراپ و نامرۆڤانەی نێو زیندانی هەولێر، مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر ماوەی ٥٦ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە. -
دەقی پەیماننامەی لۆزان وەگێڕدرا بۆ زمانی کوردی
پاش سەد ساڵ لە واژۆکردنی پەیماننامەی لۆزان، دەقی پەیماننامەکە وەرگێڕدرا بۆ زمانی کوردی، وەرگێڕەکەی دەڵێت: "ئامانجم لە وەرگێڕانی کتێبەکە سودوەگرتنە لە هەڵەکانی ڕابردوومان". -
بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە بالیکەسیر دەستگیرکران
دەسەڵاتی تورک بەڕێوەبەرانی هەدەپەی لە بالیکەسیر و دەوروبەری دەستگیرکرد. -
هەسەدە سەبارەت بە جووڵە سەربازییەکان لە دەیرەزۆر ڕوونکردنەوە دەدات
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ئاماژە بەوە دەکات، ئەو زانیارییانە بڵاوبوونەتەوە دەربارەی جووڵەی هێزەکانیان لە دەیرەزۆر ناڕاستن و هیچ بنەمایەکیان نییە. -
بۆ بینینی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد داواكارییه‌ك پێشكه‌ش كرا
پارێزه‌رانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت، داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌ش كرد. -
له ده‌نهاگ و تۆرۆنتۆ چالاكیی دژی گۆشه‌گیری ئه‌نجامدرا
گه‌نجانی كورد له شاره‌كانی دهنهاگی هۆڵه‌ندا و تۆرۆنتۆی كه‌نه‌دا، چالاكی ناڕه‌زاییه‌تییان به‌رامبه‌ر به گۆشه‌گیری سازكرد. -
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: ١٥ ڕۆژنامەوان بەهۆی کارەکانیان گیراون
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD) لقی ئامەد، دووپاتی کردەوە، زیاتر لە ١٣ مانگە ١٥ ڕۆژنامەوان بەهۆی کارەکانیانەوە گیراون، پێویستە سبەی لە دانیشتنی یەکەمدا ئازادبکرێن. -
بانگەواز دەکرێت بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و چالاکییەکانی لۆزان
کۆمیتەی چالاکییەکانی یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزان، بانگەواز دەکات بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوان و چالاکییەکانی ٢٢ ی تەمموز لە لۆزان. -
کوردانی ڕوسیا: پێویستە لە هەموو شوێنێک لەپێناو ڕێبەری گەلی کورد چالاکی بکرێت
کوردانی ڕوسیا دژی گۆشەگیری ئیمراڵی کۆبوونەوە، ڕوونیان کردەوە ئەوان نیگەرانن سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بانگەوازیان بۆ چالاکی کرد. -
کۆنگرەی گەل لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بانگەواز دەکات
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە دژی گۆشەگیری و بانگەواز دەکات هەمووان لەدەوری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆببنەوە. -
گونای: دەبێت گۆشەگیری ئیمراڵی کۆتایی بێت لەپێناو چارەسەردا
وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)، ئەبرو گونای، ڕایگەیاند لە ٨ هەرێمدا کۆبوونەوەی جەماوەری ڕێکدەخەن و گوتی: "لەپێناو پتەوکردنی سیاسەتی چارەسەر، پێویستە دەستوبرد گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان کۆتایی بێت". -
ئینته‌رناسیۆنالیسته‌كان له شاری هانۆڤه‌ر بۆ ڕۆژئاوا ڕێپێوانیان كرد
له‌شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئینته‌رناسیۆنالیست له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆسه‌ر ڕۆژئاوا، ڕێپێوانیان كرد. -
له ئانتالیا زیندانییانی نه‌خۆش ناگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه
له زیندانی ئانتالیا، زیندانیانی نه‌خۆش ناگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ڕێگری له چاره‌سه‌ری پزیشكی زیندانیانی نه‌خۆش ده‌كرێت. -
له ئه‌ڵمانیا گه‌نجان یادی شه‌هیدانی ئینتهرناسیۆنالیستیان كرده‌وه
گه‌نجانی ئینته‌رناسیۆنالیست له هه‌ردوو شاری فرانكفۆرت و لایپزیگی وڵاتی ئا‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه و یادی شه‌هیدانیان كرده‌وه. -
كۆن-مهد: له دژی گۆشه‌گیری به ڕۆحێكی ئاماده‌باشیه‌وه ڕوو له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌كه‌ین
هاوسه‌رۆكانی كۆن-مهد داوایان له گه‌لی كورد كرد، له دژێ گۆشه‌گیری سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان به گیانی ئاماده‌باشیه‌وه ڕوو له گۆڕه‌پانه‌كان بكه‌ن. -
كه‌نه‌كه له‌باره‌ی عەبدوڵا ئۆجالانه‌وه داوایه‌كی ئاراسته‌ی ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرد
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه)، دوای لێدوانی سه‌بری ئۆك، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، له‌باره‌ی ئه‌و نامه ههڕهشهئامێزانەی ئاراسته‌ی ڕێبه‌ری گەلی کورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان کراون، داوایه‌كی ئاراسته‌ی ڕێكخراو و دامەزراوە نێونهتهوەییەكان كرد. -
بنەماڵەی شەنیاشار: بکوژان و بڕیاردەرانی کوشتنەکە هێشتا ئازادن
بنەماڵەی شەنیاشار لە ماڵەکەی خۆیان لە پیرسوس ٨٣٩ هەمین ڕۆژی چالاکی ئێشکگرتنی دادپەروەرییان درێژەپێدا. -
لە مارسیلیا شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی یادکرانەوە
لە مارسیلیا، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، مەراسیمێکی مەزن ڕێکخرا بۆ یادکردنەوەی باران ماوا و دەلیل چیاگەر و جەسور ئازاد و شەهیدانی چالاکی ڕۆژووگرتنی مردنی مەزن. -
" ناچارین گۆشه‌گیری بخه‌ینه به‌رباس و كۆتایی پێ بهێنین"
سه‌زایی ته‌مه‌للی، په‌رله‌مانتاری پارتی چه‌پی سه‌وز ڕایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌درێت گۆشه‌گیری له ئیمرالی نه‌بێته بابه‌تێكی سه‌ره‌كی و به‌ره‌و لایه‌كی دیكه به‌لاڕێدا ده‌بردرێت، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێمه ناچارین گۆشه‌گیری بخه‌ینه به‌رباس و كۆتایی پێ بهێنین. -
به هۆی لافاوه‌وه ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا
به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خوڕ له چه‌ندین شاری ناوچه‌ی ده‌ریایی ڕه‌ش، ژماره‌یه‌كی زۆر خانوو و كارگه ژێر ئاو كه‌وتن، هه‌روه‌ها ژنێكی گه‌نجیش به هۆی لافاو گیانی له‌ده‌ستدا. -
له ریوتلینگن و پاریس گه‌نجان ڕرژانە گۆڕەپانەکان
له شاری ریوتلینگنی ئه‌ڵمانیا و ناوچه‌ی ڤیلیهرس لیبەلی پاریس گه‌نجان ڕوویان له گۆڕه‌پانه‌كان كرد و ڕایانگه‌یاند، بۆ ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد له هه‌موو شوێنێك تێكۆشان گه‌وره ده‌كه‌ین. -
ڕووداوێكی هاتوچۆ له ئه‌رزینجان كوژران و برینداربوونی ١٤ كه‌سی لێكهوتهوه
به هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی پاسێك له ناوچه‌ی ئه‌رزینجان له باكووری كوردستان، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون. -
'دەبینە وتەبێژی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی'
ئەحمەد ئاسەنا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، گەل پارتیەکی دەوێت کە زمانحاڵی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بێت و وتی: ده‌بینه وتەبێژی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی. -
کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا ناردنی نامەی هەڕەشەئامێز بۆ ڕێبەرێتی شەرمەزار دەکات
کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا ناردنی نامەی هەڕەشەئامێز بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی شەرمەزار دەکات، داوا لە ژنان دەکات چالاکییەکان چڕبکەنەوە لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی. -
بنەماڵەی شەنیاشار: تا بەدیهاتنی دادپەروەری تێدەکۆشین
بنەماڵەی شەنیاشار کە بەردەوامن لە تێکۆشانی دادپەروەری، ئاماژە دەکەن بە دانیشتنی ١٨ ی تەمموز و دەڵێن: "تا بەدیهاتنی دادپەروەری تێدەکۆشین".