ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: ٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە
ناوەندی گشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتەکەیدا سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ساڵێکی زیندانەکانی ڕاگەیاند و گوتی: "٢٩ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە". -
تەژەکە_ئە بانگەوازدەکات بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکانی ٣ ی ئاب
تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە_ئە) چەند چالاکییەک لە ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی ڕێکدەخات بەبۆنەی ساڵیادی قڕکردنی ئێزدییەکان لە ٣ ی ئاب، بانگەوازدەکات هەمووان بەشداربن. -
دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٥ خێزانی چەتەکانی گواستەوە بۆ سەرێکانی داگیرکراو
دەسەڵاتی داگیرکەری تورک ١٥ خێزانی چەتەکانی گواستەوە بۆ سەرێکانی داگیرکراو، لەچوارچێوەی پرۆسەی گۆڕینی دیمۆگرافی لە هەرێمە داگیرکراوەکانی سوریا. -
چالاکییەک لە تۆرۆنتۆ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد
ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا، ڕێپێوانێکیان ڕێکخست بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
"پەیماننامەی لۆزان مۆری نکۆڵیکردنە لە کورد"
لە کۆنفرانسی لۆزان بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی گەلانی دیموکراتیک (هەدەکە) لە شیشلی لە ئیستەنبوڵ، پارێزەر عیمران ئەمەکچی ئاماژەی بەوە کرد، لۆزان پەیماننامەی قڕکردنی کوردە لە مێژوودا. -
پۆلیسی تورک لە شەرناخ ئەشکەنجەی مناڵان دەدات
لە گەڕەکێکی ناوچەی ئێلکەی شەرناخ، چەند مناڵێک بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە چوونە ئاهەنگ، پۆلیس ڕایگرتن و ڕوویانی کردە دیوارەکە و ناسنامەکانیانی پشکنی. -
گەریلای هەپەگە قەهرەمان کاراتاش یادکرایەوە
گەریلای هەپەگە، قەهرەمان کاراتاش کە لە بەستا شەهید بوو، لە عومرانیە یادکرایەوە. -
لە مارسیلیا رێپێوان بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو
لە مارسیلیای فەرەنسا گەنجان بە بانگەوازی 'جەنگی ئازادی بگەیەننە سەرکەوتن' رژانە گۆڕەپانەکان و لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هاواریان کرد. -
"بەپرسیارێتی مێژوویی ئێمە، مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە"
لە شاری زیوریخی سویسرا، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەنجەکان گوتیان: "بەرپرسیارێتی مێژوویی ئێمە، مسۆگەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە. -
گەنجانی دۆسیلدرۆف بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد
سەدان کەس بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، بانگەوازیان کرد بۆ تێکۆشانی مەزن لەپێناوی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
سوپای تورک دووبارە لە ئاکبەلەن هێرشی کرد
هێشتا بڕینەوەی دارەکان لە ئاکبەلەن بەردەوامە، هاوکات سوپای داگیرکەری تورک دووبارە هێرشی کردە سەر ئەو خەڵکەی ویستیان بچنە نێو گۆڕەپانی ئێشکگری. -
جارێكی دیكه ڕێگری له چالاكی دایكانی شهممه كرا و چهندین كهس دهستگیر كران
دایكانی شهممه كه دهیانویست له درێژهی چالاكی ههفتانهیان بهرهو گۆڕهپانی گالاتاسارای بڕۆن، لهلایهن پۆلیسی دهوڵهتی توركهوه ڕێگیریان لێكرا و چهندین كهسیش دهستگیر كران. -
"لە ٥ زیندان، گۆشەگیری گەیشتۆتە بەرزترین ئاست"
هەریەک لە کۆمەڵەی پارێزەران لەپێناو ئازادی، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، کۆمەڵەی پشتیوانی ماڵباتی زیندانیان و دەستبەسەران و سەندیکای وان، ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە پێشێلکارییەکان لە وان و خەڵات، دەڵێن: "گۆشەگیری گەیشتۆتە بەرزترین ئاست". -
ساڵێک لەپێش OPCW: تێکۆشان تا کۆتایی بەردەوامە
خۆشناو عەتا، ساڵێکە لەبەردەم رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمایی (OPCW) تێدەکۆشێت، بە ڕاگەیاندراوێک کۆتایی بە چالاکییەکەی هێنا، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد، تێکۆشانەکەی بەردەوام دەبێت. -
ڕۆژنامەوان ئەرسەلان خرایە زیندانی تاکەکەسییەوە
پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، فورات جان ئەرسەلان، خرایە زیندانی تاکەکەسی. -
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوادەکات رێگری بکرێت لە بەقاچاغبردنی دراو بۆ دەرەوە
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوا لە هێزە ئەمنییەکان و بەرپرسانی ئابوری ووڵات دەکات ڕێگری بکەن لە تاوانی ئابووری و بەقاچاغبردنی دراو بۆ دەرەوە. -
بهمهبهستی دیدار لهگهڵ ڕێبهری گهلی كورد، عهبدوڵا ئۆجالان داواكارییهك پێشكهش كرد
بهمهبهستی ئهنجامدانی دیدار لهگهڵ ڕێبهری گهلی كورد، عهبدوڵا ئۆجالان و زیندانی دیكهی ئیمراڵی عومهر خهیری كۆنار، حامیلی یڵدرم و وهیسی ئاكتاش، بنهماڵهكان جارێكی دیكه سهردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان كرد. -
سبهی گهنجانی كورد ڕوو له گۆڕهپانهكان دهكهن
بزوتنهوهی گهنجانی كورد، لهپێناو ئازادی جهستهیی ڕیبهری گهلی كورد، عهبدوڵا ئۆجالان له وڵاتانی فهڕهنسا، ئهڵمانیا و سویسرا ڕوو له گۆڕهپانهكهكان دهكهن. -
له قلابان قهدهغهی هاتوچۆ ڕاگهیهندرا
له ١١ ناوچهی سهر به قلابانی شڕنهخ بۆ ماوهی ١٥ ڕۆژ قهدهغهی هاتوچۆ ڕاگهیهندرا. -
له توركیا دوو ههزار و ٥٧٢ منداڵ زیندانی كراون
توركیا بووهته وڵاتی زیندانهكان و شانازی به زۆری ژمارهی زیندانهكانی دهكات. تا مانگی تهمووزی ٢٠٢٣، دوو ههزار و ٥٧٢ منداڵ له توركیا سزا دراون و له زیندانهكان زیندانی كراون. -
داوا کرا سزای زیاتر لە ٢٢ ساڵ زیندان بەسەر ڕۆژنامەنووسێکدا بسەپێنرێت
لە دەقی ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو، محەمەد شاه ئۆروچ، داواکراوە سزای ٢٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت. -
لە کۆڵۆمبیا گفتوگۆ لەسەر پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد دەکرێت
لە کۆنفرانسێکی سێ ڕۆژەدا لە کۆڵۆمبیا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر پارادایمی "نەتەوەی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
بنەماڵەی شەنیاشار لەگەڵ جێگری وەزیری داد کۆبوونەوە
پاش چاوەڕوانییەکی زۆر، بنەماڵەی شەنیاشار لەگەڵ جێگری وەزیری داد، ڕەمەزان جان، کۆبوونەوە. -
مناڵانی فەرەنسا پشتیوانی پەروەردەی ڕۆژئاوا دەکەن
لە ئێڤری لە هەرێمی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ژمارەیەک مناڵ کەرەستە و پێداویستی پەروەردەیی دەنێرن بۆ مناڵانی بنەماڵەی شەهیدانی ڕۆژئاوا. -
ژنانی تۆڵەسێن لە ئیستەنبوڵ بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەکەنە ئامانج
دەسپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن ڕایدەگەیەنن لە ئیستەنبوڵ بازرگانی مادەی هۆشبەریان کردۆتە ئامانج و بە بۆمبی دەستی هێرشیان کردۆتە سەر کۆگاکانیان.