ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
"ئێشکگری ئازادی" ئەم هەفتەیە، بە بەشداری خێزانێک بەڕێوەچوو
ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگ لە هەفتەی ٥٨٢ بەردەوامە، چالاکیی ئەم هەفتەیە بە بەشداری چالاکوانانی زیوریخ و مناڵەکانیان بەڕێوەچوو. -
ئەنجامنامەی کۆنگرەی یەکەمی ڕێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادی لە ئەوروپا بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ یەکەمین کۆنگرەی ڕێکخستنەکانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە ئەوروپا لە سوید بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەنجامنامەی کۆنگرەکە بڵاوکرایەوە. -
لە ئەسینا و شتۆتگارت ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا
ساڵیادی ١٥ ی ئاب لە ئەسینای پایتەختی یۆنان و شاری شتۆتگارتی ئەڵمانیا پیرۆز کرا. -
ساڵیادی ١٥ ی ئاب لە هێلسینکی پیرۆزکرا
کوردانی فینلەندا، بەبۆنەی هەڵمەتی ژیانەوەی گەلی کورد ١٥ ی ئاب، ئاهەنگێکیان سازکرد. -
پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە لە ئەوروپا
کوردستانیان لە فەرەنسا و سویسرا و ئەڵمانیا، بە چەند ئاهەنگێک ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئابیان پیرۆز کرد. -
دەرگای وەزارەتی داد بەڕووی بنەماڵەی شەنیاشار داخرا
بەبێ هیچ پاساوێک ڕێگە نەدرا بنەماڵەی شەنیاشار بچنە نێو وەزارەتی داد. -
لە گوندەکانی خیزان ٢ کەس گیران
ئۆپەراسیۆنەکان لە چەند گوندێکی گرێدراوی خیزان بەردەوامە. ئەو ٢ گوندنشینەی لە پرۆسەکانی هەڵکوتانەسەردا دەستگیرکران، خرانە زیندانەوە. -
هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە ستراسبۆرگ پیرۆزکرا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کۆبوونەوەی بۆ پیرۆزکردنی ٣٩ هەمین ساڵیادی ١٥ ی ئاب. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئامەد و سێرت ١٥ ی ئاب پیرۆز دەکەن
جەنگاوەرانی مەعسوم کۆرکمازی هەبەدەهە ئاشکرایان کرد، بە یاری ئاگرین هەڵمەتی ١٥ ی ئابیان لە کۆڵانەکانی ئامەد و سێرت پیرۆز کردووە. -
لە ئیزمیر و مێرسین ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران
ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا، ئەمڕو لە ئیزمیر و مێرسین چەندین کەس دەستگیر کران. -
هەدەپە و پارتی چەپی سەوز کۆتاییان بەکۆڕبەند و وۆرکشۆپەکان ھێنا
هەدەپە و پارتی چەپی سەوز کۆتاییان بەو کۆڕبەند، وۆرکشۆپانە ھێنا، کە دوای کۆبوونەوەکان لەگەڵ خەڵک، لە چوارچێوەی قۆناغی ڕەخنە و ڕەخنەدان دەستیانپێکردبوو. -
زیندانیانی پەکەکە و پاژک بۆ گەورەکردنی ریزەکانی گەریلا بانگەوازیان راگەیاند
زیندانیانی رێبازی پەکەکە و پاژک، لە یادی ٣٩ ساڵەی هەڵمەتی ١٥ی ئابدا راگەیەندراویان بڵاوکردەوە و داوایان لە گەل کرد، چالاکی بەو جۆرە ئەنجام بدەن کە خەباتی گەریلا گەورەتر بکەن و وەڵامدەرەوەی تێکۆشانی گەریلا بن. -
پارێزەران بهمهبهستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكاری نوێیان پێشكهش كرد
پارێزهرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئهوهی بتوانن چاویان به موهكیلهكەیان بكهوێت، داواكارییهكی نوێیان پێشكهش كرد. -
لە ئەدەنە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی بەردەوامە
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە ئەدەنە، چەندین کەسی دیکە دەستگیرکران. -
لە پاریس "میتینگی ئازادی" بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەچوو
ئەندامانی تێکۆژن لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە پاریس میتینگێکی ڕێکخست، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە پیرۆزکردنی ١٥ ی ئاب. -
هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە لینز پیرۆزکرا
کوردستانیان لە شاری لینز بە جۆشوخرۆشەوە ٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابیان بەرزڕاگرت. -
بنەماڵەی شەنیاشار لە پەرلەمانەوە تا وەزارەتی داد ڕێپێوانیان کرد
بنەماڵەی شەنیاشار لەپێناو کەسوکارەکەیان کە لە ڕحا کوژران، درێژە بە تێکۆشانی دادپەوەری دەدەن، جارێکی تر لە پەرلەمانەوە بەرەو وەزارەتی داد ڕێپێوانیان کرد. بەڵام بەو پاساوەی "وەزیری لەوێ نییە" نەیانهێشت بنەماڵەکە بچنە نێو وەزارەت. -
جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە ئیستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیر سەر بە ھەبەدەھە ڕایانگەیاند، بە ئەنجامدانی چالاکییەکی سابۆتاژ لە شاری ئیستەنبوڵ پێشوازییان لەھەڵمەتی ١٥ی ئاب کردووە و کۆگایەکی فاشیستەکانیان سووتاندووە. -
لە ئەدەنە ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران
لە ئەدەنە لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵاندا ژمارەیەکی زۆر دەستگیرکران. -
١٥ ی ئاب لە ئەوروپا پیرۆزکرا
٣٩ هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب لە چەند شارێکی ئەوروپا بە چالاکی جیاواز پیرۆزکرا. -
جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە سێرت چالاکییەکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیر سەر بە ھەبەدەھە، لە شاری سێرت، بە نارنجۆک و کۆکتێل مۆلۆتۆڤ ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش، کە لە جوڵەدا بوو، کردە ئامانج. -
کەجەدەکە- ئە: دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە هێرشەکانی گەلی کورد شکست بدات
کەجەدەکە – ئە، هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و سروشتی کوردستان شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، "داگیرکاری، هێرش و بۆردومانی دەوڵەتی تورک ناتوانێت گەلی کورد شکست بدات". -
لە گرۆسیتۆ ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا
کوردستانیانی نیشتەجێی شارەکانی ئیتاڵیا، لە شارۆچکەی گرۆسیتۆ کۆبوونەوە بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی ١٥ ی ئاب. -
کارتال پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا: شانازی دەکەم تاکێکم لەنێو ئەم تێکۆشانەدا
زیندانی نەخۆش محەمەد کارتال، پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا، گوتی: "بە شانازییەوە تێکۆشانمان دەست پێ کرد و بەم شێوەیەش بەردەوام دەبین". -
دایکانی شەممە ڕێگەیان لێ گیرا و ٢٠ کەس دەستگیرکران
پۆلیس دیسان دایکانی شەممەی گەمارۆدا و نزیکەی ٢٠ کەسی دەستگیرکرد.