ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
'دادگا لە رێگەی دەستبەسەرکردنی درێژخایەنەوە تۆڵە لە سیاسەتمەدارانی کورد دەکاتەوە'
سەرحەد ئەرەن، پەلەمانتاری پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند، بەهۆی دەسەڵاتی دادوەری، کە بووەتە ئامێرێکی دەست دەسەڵات، سیاسەتمەدارانی کورد و ئۆپۆزسیۆن ساڵانێک زیندانی دەکرێن، وتیشی: پێویستە ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی دژی ئەو سیاسەتانە خۆی بەڕێکخستن بکات. -
شێخی عەشیرەتێک: تورکیا لە رێگەی گرتنەوەی ئاوەوە عێراق دەکاتە ئامانج
شێخ سەدام زامل، سەرۆکی عەشیرەتێکی عێراقە و دەڵێت: " بەپێی پێوەرە نێونەتەوەییەکان بەکارهێنانی ئاو بۆ داژیەتی و فشار خستنەسەر دەوڵەتێک تاوانە". -
کۆن-مەد دژی خیانەت بانگەوازی کرد
کۆن-مەد دژی خیانەتی پەدەکە ناڕەزایەتی دەربڕی، بانگەواز لە کوردانی سەرانسەری ئەڵمانیا دەکات بێنە گۆڕەپانەکان و چالاکی بکەن. -
پارتی چەپی سەوز و هەدەپە بانگەواز دەکەن بۆ بەشداربوون لە میتینگی ١ ی ئەیلول
پارتی چەپی سەوز و هەدەپە بانگەواز دەکەن بۆ بەشداری لە میتینگی ١ ی ئەیلول، ڕۆژی ئاشتی جیهانی. -
ئامینە شەنیاشار: بۆچی بکوژانی بنەماڵەکەم ناگرن
ئامینە شەنیاشار کە بنەماڵەکەی لەلایەن ئاکەپەییەکانەوە کوژرا، ناڕەزایەتی بەرامبەر پۆلیس دەربڕی و گوتی: "بۆچی بکوژانی بنەماڵەکەم ناگرن؟ بۆچی ئیبراهیم خەلیل یەڵدز دەپارێزن؟". -
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی بۆ پەدەکە: دەبێت شێروانی و زێباری ئازاد بکرێن
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، پێویستە زیندانیانی بادینان، شێروان شێروانی و گوهدار زێباری ئازاد بکرێن. -
ئەسەپە و سەگەدەفە: تێکۆشانی ڕێکخراو بۆ ئێمە شەرەفە
ئەسەپە و سەگەدەفە پەیوەست بە سەپاندنی سیخوڕێتی و فشار و هێرشی دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە، دەڵێت: "تێکۆشانی ڕێکخراو بۆ ئێمە شەرەفە". -
دەم-نەد: پەدەکە دەبێت واز لە هێڵی خیانەت بھێنێت
دەم-نەد ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەرانی پەدەکە لەبری ویژدانیان گوێ لە گیرفانیان دەگرن، لە بەرامبەر داگیرکردنی وڵاتەکەیان و جێگیربوونی داگیرکەران تیایدا، بێدەنگن و لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان دەکەونە جموجۆڵەوە". -
بنهماڵهكان بهمهبهستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی جارێکی دیکە داواكارییان پێشكهش كرد
بنهماڵهی ڕێبهری گهلی كورد، عهبدوڵا ئۆجالان و بنهماڵهی سێ زیندانی دیكهی ئیمراڵی، بهمهبهستی دیدار، جارێكی دیكه داواكاریان پێشكهش كرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە پۆلیسەکانیان کردە ئامانج
جەنگاوەرانی بەران ئۆزەن قرمزیگوڵی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ لە بەرامبەر پۆلیسە مەدەنیەکاندا چالاکییان کرد. -
دۆزی کۆبانێ بۆ ٤ ی ئەیلول دواخرا
دادگا کاتی بەخشییە سیاسەتمەداران و پارێزەران بۆ بەرگری، دانیشتنی دۆزی کۆبانێ بۆ ٤ ی ئەیلول دواخرا. -
هەفتەی ٥٨٣ ی ئێشکگری ئازادی: بێ ڕێبەرێتی ژیان نابێ
٥٨٣ هەمین هەفتەی ئێشکگری ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەردەوامە، کۆمەڵێک لە پاریسەوە هاتن و ئێشکگرییان لە کۆمەڵەی پێشوو وەرگرت. -
داوای چاوپێکەوتنی بنەماڵەی شەنیاشار دیسان ڕەتکرایەوە
داخوازی چاوپێکەوتنی ئامینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی دادی تورک، دیسان ڕەتکرایەوە. -
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی: لە زیندانی ئەکچاداغی مەلەتی مافی تەندروستی پێشێل دەکرێت
پارێزەرانی ئەندامی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی لە ئامەد، دووپاتیان کردەوە، لەکاتی سەردانی زیندانی ئەکچاداغی مەلەتی، پشکنینی دەم لەسەر زیندانییەکان دەسەپێنرێت. -
ڕێکخستنەکانی ڕۆژنامەوانان هێرشی سەر ژن تی ڤی شەرمەزار دەکەن
کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە و فورات و پلاتفۆرمی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا، بە ڕاگەیاندراوێک هێرشی سەر تیمەکەی ژن تی ڤی-یان شەرمەزار کرد، بانگەواز لە هێزە نێونەتەوەییەکان دەکەن بێدەنگ نەبن. -
گەنجان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکیان ئەنجامدا
گەنجانی کورد لە درانسی گردبوونەوە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
پارێزهران بهمهبهستی ڕۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواكارییان پێشكهش كرد
پارێزهرانی نووسینگهی یاسایی سهده، بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، سهردانی ههریهك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و بهڕێوهبهرایهتی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد. -
ناڤ-بەل لە دژی خیانەت داوایەکی ئاراستەی گەلی کورد کرد
ناڤ-بەل داوای لە گەلی کورد کرد، لە دژی خیانەتی پەدەکە و خزمەتکردنی داگیرکەران، هەڵوێستیان هەبێت. -
ئاکدەمیر: تەنیا یەک وتەی ئۆجالان هەناسە بەبەر تورکیادا دەکات
شەوکەت ئاکدەمیر، ئەندامی دەستەی فەخری ناوەندی گشتی ئیهەدە ڕایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠٢١ەوە بە توندی گۆشەگیر کراوە و وتی: نە لە یاساکانی تورکیا و نە لە جیهاندا گۆشەگیرکردنێکی لەمجۆرە بوونی نییە. -
هاوسەرۆکی شارەوانی پەری دووبارە گیرا
هاوسەرۆکی شارەوانی پەری، ئۆرهان چەلەبی کە ١١ ی ئاب ئازادکرا، بەهۆی تانەی داواکاری گشتی، دیسان گیرا. -
دایکانی ئاشتی لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان یادکرانەوە
لە چالاکییەکەی بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان، گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا، هەروەها ئەو دایکانەی ئاشتی کە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا، یادکرانەوە. -
چالاکییەکەی بنەماڵەی شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە
بنەماڵەی شەنیاشار لە ئەنقەرە درێژە بە ئێشکگری دادپەروەری دەدات، ئەوە مانگێکە دەرگای وەزارەتیان بۆ ناکرێتەوە. -
کەجەدەکە-ئە: لە ٢ ی ئەیلول، لەپێناو ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان دەکەین
کەجەدەکە-ئە بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، گەلی ئازادە" لە ستراسبۆرگ و تەواوی ئەوروپا و ئوسترالیا و کەنەدا، ڕێپێوانی جەماوەری ڕێکدەخات. بانگەواز لە هەمووان دەکات بەشداری چالاکییەکان بکەن. -
فەجەدەکە- کاوا: پێویستە گەلی کورد دژی سیاسەتی خیانەتکاری پەدەکە بوەستێتەوە
فەجەدەکە- کاوا دەڵێت: "لە کەسێتی عەلی عەونی سەر بە پەدەکە، دووبارە خیانەت ڕووی قێزەونی خۆی دەرخست. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین هەستیاربن و بەرامبەر ئەم سیاسەتە خیانەتکارە هەڵوێست وەربگرن". -
فەد-کورد داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات لە بەرامبەر خیانەتی پەدەکە ھەڵوێستیان ھەبێت
فەد-کورد ناڕەزایی بەرامبەر خیانەتی پەدەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، "داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت".