ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
پارتەکانی سویسرا داوایان کرد فشار لەسەر دەوڵەتی تورک دروست بکرێت
پارتە سیاسی و رێکخراوە کوردستانی و تورکیەکان لە سویسرا لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلی کورد و ئۆپۆزسیۆن داوایان کرد، فشار لەسەر دەوڵەتی تورک دروست بکرێت. -
مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی ١١٩ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی کوردستان وتورکیا لە دژی گۆشەگیری لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە ٢٧ی تەشرینی دووهەم دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ١١٩ هەمینی خۆیدا بەردەوامە. -
لە ئێلح ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: چوارکەس دەستگیرکران
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورکدا پۆلیس لە ئێلح هەڵیکووتایە سەرماڵان و ١٢کەسی دەسبەسەر کرد. لەو ١٢ کەسە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوارکەس دەرکرا. -
شەنیاشارەکان دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لەبەردەم دادگەی ڕەحا ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشارکە ئێشک-یان گرتبوو دەستگیرکرد. -
٣ داوای نوێ بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری کورد
بۆ ئەوەى چاوپێکەوتنی خێرا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجام بدرێت، بنەماڵەکەى، پارێزەرانی و وەسییەکەى و بنەماڵەى زیندانیانی تری ئیمراڵی هەر یەکەیان بە داوایەکی نوێوە سەردانی داواکاری گشتییان کرد. -
لە کۆڵن چالاکی بۆ پشتیوانی لە دایکانی شەممە بەڕێوەچوو
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە دایکانی شەممە چالاکییەک رێکخرا. -
چالاکوانانی تەجەشە لە پاریس هەڵکوتانی پۆلیسی فەرەنسایان بۆ سەر کوردان ئیدانە کرد
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بە رێکخستنی چالاکییەک هەڵکوتانی پۆلیسی فەرەنسایان بۆ سەر رێکخراوە کوردییەکان و دەستگیرکردنی هاووڵاتییانی کورد ئیدانە کرد. -
پۆلیسی فەرەنسا بە پاساوی "سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان" وتەی لە وەدات بینگۆل وەرگرت
فەرەنسا بە گوشار خستنە سەر کورد پەیام بۆ حکومەتی ئەردۆغان دەنێرێت. ئێستاش پۆلیسی فەرەنسا بە پاساوی "سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان" لێکۆڵینەوەی لە سیاسەتمەداری کورد وەدات بینگۆل دەکات. -
پەژاک لە کۆڵن چالاکییەک لە دژی رەشبگیرییەکانی رژێمی ئێران رێکدەخات
کۆمیتەى پەژاک لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە ٢٧ی ئادار چالاکییەک بۆ ئیدانەکردنی رەشبگیرییەکانی رژێم ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان رێکدەخەن و داوای لە هەموو ئازادیخوازان کردووە بەشداری چالاکییەکە ببن. -
کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان و ساکینە جانسز لە پێشانگای کتێبی وڵاتی ئیکوادۆر دان
کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، کە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆرکرا، لە پێشانگای کتێبی ئیکوادۆر بۆ خوێنەران نمایش کراون. نەورۆزیش لە پێشانگاکە پیرۆز کرا. -
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ: ئەردۆغان مافی کورد و چەندین پێکهاتەی تر پێشێل دەکات
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی جیهانی (HRW)لە نوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، مافی چەندین گروپ و پێکهاتەی جیاوازی لە تورکیا پیشێلکردووە. -
لە ئانتالیا پێنج کەس دەستگیرکران
لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی دەوڵەتی تورک لە ئانتالیا پۆلیس هەڵیکووتایە سەرماڵان و ٥کەسیان بە تۆمەتی ئەوەی لە پیرۆزبایی نەووۆزدا درووشم-یان داوە دەستگیرکرد. -
لە مەخموور نزیکەی ١٠٠ ڕۆژە مانگرتن لە خواردن بەردەوامە
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی( مەخموور) چالاکی مانگرتن لەخواردن دژبە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ماوەی ٩٧ ڕۆژە بەردەوامە. -
لە مارسێلیا بە هەزاران کەس گووشارەکان-یان ئیدانەکرد
دەستگیرکردنی ١٢ کورد کە ڕۆژی شەممە لە لایەن پۆلیسی فەرانسەوە دەستگیرکرابوون لە لایەن هەزاران کوردستانی ئیدانەکرا. -
کەجەدەکە-ی ئەورووپا: بە ملیۆنان کەس وتیان ' ڕێبەری ئازاد، کوردستانی ئازاد'
کەجەدەکەی ئەورووپا سڵاوی نارد بۆ بەشداری میلیۆنان کەسی لە نەورۆز و دەستنیشانیکرد، کە بە ملیۆنان مرۆڤ بە درووشمی " ڕێبەری ئازاد، کوردستانی ئازاد" ڕژانە مەیدانەکان و دەرسێکی مێژووییان بە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەدا. -
دەستەی باڵای ئایینی ئێزدی: بە هێزی خۆمانەوە ڕووبەڕووتان دەبینەوە
کەسایەتی ئایینی ئێزدی شەنگال، بە توندی ئیدانەی هەر جۆرە پەلامارێک دەکەن بۆ سەر چیای شەنگال و داوا لە ڕای گشتی جیهان دەکەن کە لە بەرامبەر هەرهەوڵێکی لێسەندنەوەی خۆسەرییەکەیان و ئەوەی کە لە بەرنامەدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی چیای شەنگال بوەستنەوە. -
ئیهەدە: ئێمە پاڵپشتی دایکانی شەممە دەکەین
لقی ئیهەدەی ئامەد لە هەمبەر کردنەوەی دۆسیە بۆ دایکانی شەممە ناڕەزایەتی نیشاندا و پیش دانیشتنەکەی ٢٥ی ئادار پەیامی یەکگرتنیدا. -
لە سلێمانی سێ تيرۆرست دەستگيرکران
وەزارەتی بەرگریی عێراق رايگەياند: "سێ تیرۆرستمان لە پارێزگای سلێمانی بە هاوكاریی ئاسایشی پارێزگاكە دەستگیركردووە." -
لە بەرلین بۆ ئیدانەکردنی دۆزی دژ بە دایکانی شەممە چالاکییەک رێکخرا
دەوڵەتی تورک لە دژی دایکانی شەممە دۆز و سکاڵای کردووەتەوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی لێکەوتەوە و لە شاری بەرلینی ئەڵمانیا بۆ ئیدانەکردنی ئەو دۆز و سکاڵایە چالاکییەک رێکخرا. -
لە ئیڤری هەڵکوتانی پۆلیسی فەرەنسا بۆ سەر کوردان ئیدانە کرا
هەڵکوتانی دەوڵەتی فەرەنسا بۆ سەر کوردان لە ناوچەى ئیڤریی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەکی ناڕەزایەتی ئیدانە کرا. -
میلانشۆن رەخنەى لە بێدەنگی فەرەنسا بەرامبەر بە داخستنی هەدەپە گرت
ژان لوک میلانشۆن سەرۆکی حیزبی راپەڕینی فەرەنسا لەبارەی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی فەرەنسا لە بەرامبەر دۆزی داخستنی هەدەپە، رەخنەى لە حکومەتی فەرەنسا گرت. -
گەنجان هەڵکوتانی فەرەنسایان بۆ سەر کوردان ئیدانە کرد
گەنجانی کورد گوشار و هەڵکوتانی فەرەنسا بۆ سەر کوردانیان بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرد. -
لە ئەدەنە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی: ٤ کەس دەستگیرکران
لە ئەدەنە لە ئۆپەڕاسیۆنی قرکردنی سیاسیدا ١٥ کەس دەستبەسەرکران و لەو ژمارەیە ٤ کەسیان دەستگیرکران. -
کۆمەڵکوژی پاریس: با هەواڵگری فەڕەنسا زانیاریەکانی بە لیژنەی لێپرسینەوە بدات
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە کانونی دووەمی ٢٠١٣دا سێ شۆڕشگیری کورد شەهیدکران. بۆ ئەوەی هەواڵگری فەڕەنسا زانیاریەکانی کە کەوتوەتە دەستی بە لیژنەی لێپرسینەوە بدات، رۆژی پێنجشەمە چالاکی ئەنجام دەدرێت. -
لە کۆجائەلی ٤ کەس کە بەرلە نەورۆز دەستگیرکرابوون رەوانەی زیندانکران
لە شاری کۆجائەلی ١٣ کەس بەر لە نەورۆز لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون و ٤ کەس لەوان رەوانەی زیندانکران.