کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەجەکە شەهیدانی مەهاباد و قزڵ دەرەی بیرهێنایەوە
کەجەکە بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو، قازی محەمەد، سەدری قازی وسەیفی قازی کە ٣١ ی ئادار لە مەهاباد و ماهیر چایان و هاوڕێیانی کە ٣٠ ی ئادار لە قزڵ دەرە کوژران، بیرهێنایەوە. -
"بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و دادپەروەری دەستی سەرۆک ئاپۆ بگرن"
سیاسەتمەدار لەیلا زانا لە کۆبوونەوەی گەل لە قلەبان گوتی: "بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و دادپەروەری پێوستە بەزووترین کات دەستی سەرۆک ئاپۆ بگرن". -
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سنووری برادۆستیان بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چیای بۆڵێیان لە سنووری برادۆست بۆردوومان کرد. -
فەدا: ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر عەلەویەکان هێزی خۆیان لە بکوژەکانەوە وەردەگرن
فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەویەکان فەدا سەرنجی بۆ هێرشەکانی سەر عەلەوییەکان ڕاکێشا و وتی: "ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر عەلەوییەکان هێزی خۆیان لە عەقڵیەتی بکوژ و کۆمەڵکوژییەکانەوە وەردەگرن. -
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان لە نسێبین "هاوکارێکی فاشیستانی" کردە ئامانج
جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند، لە ناوچەی نسێبین-ی مێردین بە بۆمبی دەنگی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی کەسێکی هاوکاری فاشیستی دەوڵەتی تورک. -
گەریلاکانی یەژا ستار بە مەشخەڵ جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد
گەریلاکانی یەژا ستار لە چیاکانی کوردستان بە مەشخەڵ نەورۆزیان پیرۆز کرد. -
کەژەکە داوای لە کوردان کرد دەنگ بە ئیرادەی خۆیان بدەن
کوردیناسیۆنی کەژەکە لە ڕاگەیاندراویکدا سەبارەت بە هەفتەی قارەمانەتی بەڵێنی پەرەدانی بە هێڵی سەرکەوتنی دا. کەژەکە سەرنجی بۆ هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار ڕاکێشا و داوای لە کوردان کرد: "لە هەر هەلومەرجێکدا دەبێت دەنگ بە ئیرادە و ئیدارەی خۆیان بدەن." -
کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و چوارکۆڵبەری دیکەش برینداربوون
بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخێک لە سەر سنووری نێوان رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و چوار کۆڵبەری دیکە برینداربوون. -
قەرەیلان بانگەوازێکی ئاراستەی خەڵکی رحا و بۆتان کرد
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە موراد قەرەیلان، سەبارەت بە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئادار داوای لە گەلی رحا و بۆتان کرد دەنگی خۆیان بە خۆیان بدەن. -
نەپەگە هەفتەی قارەمانێتی پیرۆزکرد
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە: هاوڕێیانمان مەزڵوم و مەعسوم بوون بە مەشخەڵی دەرخەری سەردەمی قارەمانی گەلمان. لەسەر ئەم بنەمایە هەفتەی قارەمانێتی لە گەلی کورد و هەموو هاوڕێیانمان لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندان پیرۆز دەکەین. -
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکیەکی لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بڵاوکردەوە، کە بە چەکی قورس پێکهێنراوە و لە ئەنجامی ئەوە چالاکیەدا ٣ داگیرکەر سزادراوون. -
زیاتر لە پێنج مانگە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە بێسەروشوێنکراوە
ماوەی زیاتر لە پێنج مانگە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە رفێندراوە و بێسەروشوێنکراوە و تائێستا رێگە بە پارێزەرانی نادرێت چاویان پێی بکەوێت. -
ئومێد بەرۆشکی: دادگاییکردنی ئێمە سیاسی بوو
ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان دەڵێت: "دەسەڵاتی پەدەکە دەسەڵاتێکی خراپەکار و ستەمکارە" هاوکات کۆی پرۆسەی گرتن و سزادانی خۆی و چالاکوانانی بادینانیش بە سیاسی ناودەبات. -
لە ئیلام دەیان هەزار کەس ئاهەنگی نەورۆزیان گێڕا
لە ناوچەی کارزانی سەر بە ئیلام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەیان هەزار کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆز بوون. -
کۆمیتەی شەهید پێشەوا لە مەهاباد: رێگەی قازی محەمەد درێژەی هەیە
کۆمیتەی شەهید پێشەوا لە مەهاباد لە سەروبەندی ساڵیادی لە سێدارەدانی قازی محەمەد رایگەیاند، رێگەی قازی درێژەی هەیە و داواشی لە پارتە سیاسیەکان کرد، پەرە بە یەکێتیی و یەکریزی نێوانیان بدەن. -
گەنجانی وڵاتپارێز یادی شەهیدان بشەنگ، تۆڵهەڵدان و سارایان کردەوە
گەنجانی وڵاتپارێزی باشووری کوردستان یادی هەریەک لە شەهیدان بشەنگ بروسک، تۆڵهەڵدان قەندیل و سارا هۆگر ڕەحایان کردەوە. -
تەڤ-چاند، هونەرمەندان هەرەکۆڵ و داغی بەبیر هێنایەوە
تەڤ-چاندی ئەوروپا شەهیدان یەکتا هەرەکۆڵ و خەلیل داغی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند کە ئەوان لەسەر هێڵی هەردوو هونەرمەندی شۆڕشگێڕ درێژە بە تێکۆشان دەدەن. -
هێزە سنورییەکانی ئێران و عێراق ١٠ کۆڵبەرییان بریندار کردووە و ١٢ شیان دەستگیرکردەوە
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی هێرشەکانی هێزە سنوورییەکانی عێراق و ئێرانەوە، لە سەر سنوری نەوسود ١٠ کۆڵبەرییان بریندارکردوە و ١٢ کۆڵبەری دیکەشیان دەستگیرکردووە. -
گەلی مەخموور یادی شەهیدانی هەفتەی قارەمانیان کردەوە
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی، مەخموور، شەهیدانی هەفتەی قارەمانی و ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە فازڵ بۆتان کرایەوە. -
هەپەگە بە ڕێزدارییەوە ٢ گەریلای شەهیدی بەبیر هێنایەوە
هەپەگە دوو گەریلای شەهیدی کە لە ئامانۆسانی شەهید بوون بەبیرهێنایەوە و وتی: "بە یەکێتی بێ وێنەی هاوڕێیەتی ئاپۆیی، هێندەی پراکتیکەکانی ژیان، جارێکی دیکە هێڵی بەرخۆدانی مێژوویی فیدایی بوونیان لە بەرامبەر هێرشی دوژمن سەلماند". -
قەرەیلان: هەر گەلێک قارەمانی هەبێت، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیلان قسەی بۆ رادیۆ دەنگی وڵات کرد و ئەوەی خستەڕوو، کە لە ناو پەکەکەدا نەریتی قارەمانێتی بەردەوامە. قەرەیلان باسی لەوەکرد، "هەر گەلێک کە قارەمانی هەبێت، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت". -
گەریلا تیڤی دیمەنی ٢ چالاکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە
گەریلا تی ڤی دیمەنی دوو چالاکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە کە لە ٢٧ و ٢٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ئەنجامدران و لە ئاکامیاندا ٣ داگیرکەر سزادران. -
بەسێ هۆزات: چووینەتە قۆناغی بەرخودانی کۆمەڵایەتی
هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات رایگەیاند کە بە نەورۆزی شکۆدارەوە پێیانناوەتە قۆناغی بەرخودانی کۆمەڵایەتی و وتی، "ئەوەمان بەدی کرد؛ گەلی کورد گەلێکی نەورۆزە، بەڵام گەلی نەورۆز گەلانی تورکیاش دەکاتە گەلی نەورۆز." -
مێرمنداڵێک لە کاتی کۆڵبەریدا رەقبووەوە
لە ناوچەیەکی سنووریی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە کاتی کۆڵبەریدا رەقبووەوە و سێ کۆڵبەری دیکەش، کە دوانیان مێرمنداڵن بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە نەوسود، مەریوان و بانە برینداربوون. -
لە دیلۆک ٣ کەس دەستگیرکران و لەنێویاندا ٢ مناڵ هەن
دوو مناڵی ١٦-١٧ ساڵی بە ناوەکانی ک. ع. و ب. ئا. و گەنجێک بە ناوی ڕەمەزان ئاڵتینتاش بەهۆی بەشداربوون لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئایتەن بەهجەت کە بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری چالاکی فیداکاری ئەنجامدابوو، دەستگیرکران.