کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
له شڕنه‌خ دارستانه‌كان قڕده‌كرێن
له ناوچه‌ی به‌ستا سه‌ربازانی تورك و جاشه‌كان دارستانه‌كان قڕده‌كه‌ن. بینرا كه له دارستانه‌كه یه‌ك داریش نه‌هیڵراوه‌ته‌وه. -
هه‌په‌گه: ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران
چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا ٧ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران و داگیركه‌رێكیش بریندار كرا. -
یه‌كینه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید به‌دران گوندیكرهمۆ دیمه‌نی چالاكی بڵاوكرده‌وه
یه‌كینه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید به‌دران گوندیكرهمۆ كه له شاخی ئامێدی له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكی ئه‌نجامدابوو، دیمه‌نی چالاكیهكهی بڵاوكرده‌وه. -
به‌رپرسی كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه‌یه
گه‌لی وان ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ نیشاندا و باسی له‌وه‌كرد هۆكاری ئه‌مه سیاسه‌ته‌كانی په‌ده‌كه‌یه. -
بەهۆی بێدەنگیی دونیاوە دەوڵەتی تورک لەباشور دەیان کۆمەڵکوژیی ئەنجامداوە؛ ١٣٠ کەسی شەهید کردوە
دەوڵەتی توركی داگیركەر لەكوردستان بێ راوەستان كۆمەڵكۆژی پێكدێنێت. لەباشوری كوردستان لەساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا ١٢٩ كەسی كۆمەڵكۆژكردوە. دواین کۆمەڵکوژیی بۆردومانکردنی گەشیتارانی عێراقی بوو لەگوندی پەرەخێ و ٩ كەسی كۆمەڵكۆژ و ٢٣ كەسێشی بریندار كرد. -
کەرکوک، سیمیناری(پێشخستنی گەنج بەرەو دیموکراتی) بەڕێوەچوو
لەپێناو هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە چەمکی دیموکراتی، لەشاری کەرکوک سیمینارێک ڕێکخرا لەژێر ناونیشانی(پێشخستنی گەنج بەرەو دیموکراتی). -
له هه‌ولێر سێ چالاكوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی په‌ده‌كه‌وه ده‌ستگیركران
بڕیاربوو له دژی كۆمه‌ڵكوژیی زاخۆ كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئه‌نجامدرا، له هه‌ولێر خۆپیشاندان ساز بكرێت، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی په‌ده‌كه رێگرییان كرد و سێ چالاكوانیان ده‌ستگیركرد. -
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه بینای دادوه‌ر و داواكاره گشتییه‌كانی كرده ئامانج
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ی رێبه‌ر ئامه‌د له دژیی ترانسفۆرماتۆری بینای دادوه‌ر و داواكارانی گشتیی چالاكی ئه‌نجامدا. -
له زیندانی ئامه‌د زیندانییه‌كی سیاسی كوژرا
زیندانی سیاسی قادر ئه‌كیجی كه له زیندانی ژماره ٢ی ئامه‌د راگیررابوو، له ژووری تاكه‌كه‌سیدا كوژرا. -
له مێردین كۆمه‌ڵكوژی زاخۆ شه‌رمه‌زار كران
له مێردین ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له زاخۆ ئه‌نجامی دابوو شه‌رمه‌زار كرا. وته‌بێژی هه‌ده‌په ئه‌برو گونای رایگه‌یاند، كاتێك لێپێچینه‌وه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كان نه‌كرێت، كۆمه‌ڵكوژی نوێ ئه‌نجام ده‌درێن. -
هه‌په‌گه: ٢درۆن و سه‌نگه‌رێك تێك‌شكێنران- نوێكراوه‌ته‌وه
له چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كاندا ٢ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك و دوو درۆن تێك‌شكێنران و گورز له سه‌نگه‌رێك وه‌شێنرا. -
چالاکوانان و رۆژنامەنووسان: شەقامی عێراقی حکومەتی ناچارکرد کە هەڵوێست بنوێنێت لەدژی تورکیا
چالاکوانێکی مەدەنی دەلێت: "داواکارم لە هاووڵاتیانی باشوری کوردستان کە چاو لە هاووڵاتیانی عێراق بکەن تا حکومەتی هەرێمیش ناچار بکرێت سنورێک بۆ هێرشەکانی تورکیا دابنێت". -
ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر جارێكی تر گوندی په‌ره‌خی تۆپباران كرد
راگه‌یه‌نرا كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر جارێكی تر به تۆپ له گوندی په‌ره‌خی زاخۆی داوه. -
دانیشتووانی زاخۆ له دژی كۆمه‌ڵكوژی چالاكییان ئه‌نجامدا
شه‌وی رابردوو له زاخۆ به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامدرا چالاكی سازكرا. -
پێنج دەستگیرکراوی شێلادزێ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن تاوەکو مردن کرد
پێنج لە دەستگیرکراوانی شیلادزێ كە بڕیاربوو دوای جەژنی قوربان ئازادبكرێن، مانگرتنیان تاوەکو مردن ڕاگەیاند و بەوتەی پارێزەرەكەیان، بەهۆی دەستێوەردانی حزبەوە ئازاد ناكرێن. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن. -
پەکەکە یادی شەهید ئامارا تۆڵهەڵدانی کردەوە
کۆمیتەی پشتگیری خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە، یادی ئامارا تۆڵهەڵدانی کردەوە و ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بەهۆی لافاوەوە شەهید بوو. کۆمیتەکە وتی، " بیرەوەری شەهیدانمان دەکەینەوە بناغەی وڵاتێکی ئازاد و ژیانێکی یەکسان." -
زانیار جومعە: "بۆردوومانکردنی گەشتیاران لە زاخۆ، پەیامێکی تورکیایە بۆ عێراق"
زانیار جومعە چالاکوانی مەدەنی شاری کەرکوکی دەڵێت: "تورکیا بەو بۆردوومانە ڕایگەیاند کە شەڕی ئەو لەگەڵ پەکەکە نیە، بەڵکو بەئامانجکردنی گەلی عێراقە، بەڵام حکومەت لە پەیامەکە تێنەگەیشت". -
گەنجانی هەولێر هێرشی تورکیان شەرمەزار کرد
گەنجان لە بەردەم قەڵای هەولێر کۆبوونەوە و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بەهۆی کۆمەڵکەژی زاخۆ شەرمەزار کرد. -
تەرمی شەهید بەرفین ڕێباز لە سلێمانی بەخاک سپێردرا
دوای ئەوەی تەرمی شەهید بەرفین ڕێباز، گەریلای یەژاستار بە مەراسیمێک گەیشتەوە شاری سلێمانی شەوی رابردوو، بەشکۆوە تەرمەکەی بەخاک سێردرا و تاجە گوڵینە سەر مەزارەکەی دانرا. -
کەرکوک، یادی١٤ساڵەی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە کرایەوە
لە شاری کەرکوک، ١٤هەمین ساڵرۆژی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە بەرزڕاگیرا، بنەماڵەی سۆرانی مامە حەمە، دەسەڵاتی کوردی تۆمەتبار دەکەن بە تیرۆرکردنی سۆران مامە حەمە. -
حەسەن شێخانی: "لەئیستادا عێراق لەبەردەم چوار ئەگەرە، دۆخەکەش بەرەو خراپتر دەچێت"
حەسەن شێخانی چاودێری سیاسی و سیاسەتمەدار دەڵێت: "حکومەتی ناوەندی عێڕاق لاوازە بۆیە سەروەری وڵات و سنورەکان نەپارێزراون لەبەردەم هێرش و دەستێوەردانی وڵاتان". -
کۆنگرا گەل: ئەو هێزانەی چاوپۆشی لە دەوڵەتی تورک دەکەن بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکەن!
کۆنگرا گەل، کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک لە زاخۆ بە توندی شەرمەزار کرد و وتی، " ئەو هێزانەی چاوپۆشی لە دەوڵەتی تورک دەکەن بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکەن." -
تەرمی شەهید بەرفین ڕێباز گەیشتە سلێمانی
تەرمی شەهید بەرفین ڕێباز کە ١١ی حوزەیران لە مەتینا شەهید بوو، لە دەڤەری بادینانەوە بەڕێکرا و لە ناوچەی دووکان لەلایەن دەیان کەسەوە وەرگیرایەوە و گەیەندرایە شاری سلێمانی. -
کۆمەڵکوژی زاخۆ لە شڕنەخ شەرمەزارکرا
ڕێکخستنی هەدەپەی شڕنەخ کۆمەڵکوژی گوندی پەرەخی زاخۆی شەرمەزار کرد کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدرا و داوای هەڵوێستی لە هەموو لایەک کرد.