کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئەو زیندانییەی کە درەنگ ئازاد کرا گیانی لەدەستدا
کازم کالبیشەن راپۆرتێکی کەمئەندامبوونی سەد لە سەد (١٠٠%) هەبوو، بەهۆی ئەوەی درەنگ ئازادکرا و ڕێگەی پێنەدراوە دەرمانەکەی بەکار بهێنێت، گیانی لە دەستدا. -
لە چەمچۆی زاپ ٩ داگیركەر سزا دران
بەگوێرەی سەرچاوەكانی گەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە چەمچۆی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ٩ سەربازی ئەرتەشی تورك سزا دراون. -
دایك و باوكی شەهید رێناس رۆژ سوپاسی قەسەدەیان کرد
دایك و باوكی فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی گەل"یەپەگە"، رێناس رۆژ، ئامینە و سەعید بە پەیامێك سوپاسی قەسەدەیان كرد، كە ئەو نۆكەر و خیانەتكارانەی دەستیان لەشەهیدكردنی ڕۆڵەکان و شەڕڤانانی رۆژئاوادا هەیە، دەستگیر كردوە. -
مام فارس: عێراق گەیشتە ئەو بڕوایەی کە دەوڵەتی تورکیا داگیرکەرە
فارس حسێن سەرۆکی ڕێکخراوی جووتیارانی کوردستان دهڵێت: "پێویستە هەرێمی کوردستان هەلی تۆمارکردنی سکاڵا لەنەتەوەیەکگرتووەکان بقۆزێتەوە بۆئەوەی سنوور بۆ هێرشەکانی تورکیا دابنێت". -
تانكێك تێكشكێنرا و ٥ داگیركهر سزادان- نوێكراوهتهوه
گهریلاكانی ئازادی كوردستان بۆ بیرهێنانهوهی ئهو گیانبهختكردووانهی له زاخۆ له كۆمهڵكوژی دهوڵهتی توركی داگیركهردا ژیانیان لهدهستدابوو چالاكی ئهنجامدا. لهو چالاكیه تۆڵهسهندنهوانهدا ٥ داگیركهر سزادران و تانكێك و درۆنێك تێكشكێنران. -
سەلاح عەباسی: بنەماڵەی بارزانی ئابوری باشوری كوردستانیان بۆ لەناوبردنی كوردەكان رادەستی تورك کردەوە
سەلاح عەباسی چاودێری سیاسی رایدەگەیەنێت، چەمكی ئابوری سەربەخۆ لەلای بارزانیەوە تەنیا دەستەواژەیەكە بۆ هەڵخەڵەتاندنی كۆمەڵگەی كورد و ئامانجی سەرەكی لەوەش؛ فینانسی بودجەی شەڕی ماڵوێرانكەری دەوڵەتی توركە لەدژی گەلی كورد. -
هەپەگە: لە بەرەی پێشەوەدا بە شێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و وتی، " لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە سوپای داگیرکەری تورک بەرەو رۆژئاوای زاپ بە فراوانی دەستیپێکرد دا، هاوڕێکانمان ئارمانج و رەوشەن لە بەرەی پێشەوەدا بە شێوەیەکی فیدایی شەڕیان کرد. -
د.فایەق گۆڵپی: بنەماڵەی بارزانی و پەدەكە تێكۆشانی ئازادی رۆژهەڵاتیان لەناو برد
سەرۆكی ئاكادیمیای سیاسەتی دیموكراسی لەئاخاوتنێكدا ئاماژە بە نۆكەرایەتیكردنی بنەماڵەی بارزانی بۆ رژێمی گۆڕبەگۆڕی پەهلەوی و رژێمی مەلاكان دەكا و ئەوان بەشەریكە بەشی سیاسەتەكانی رژێمە كوردكۆژ و دژە كوردەكان لەكوردستان بەناو دەكات. -
سەلام عەبدوڵا: تەڤگەری ئازادی ئەڵتەرناتیڤە لە باشوری کوردستان
سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی دەڵیت: تەڤگەری ئازادی پارتیکی ئەڵتەرناتیڤی سیاسی خاوەن پرۆژەیە لە باشوری کوردستان گۆرانێکی فکری دروست دەکات و زهنیەتی دیموکراتێک بونیات دەنێنن. -
شاندێکی سوپای عێراق سەردانی زاخۆ کرد
شاندێک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، سەردانی زاخۆ کرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٠ی تەمووزدا لە گوندی پەرەخ کۆمەڵکوژی ئەنجامدابوو. -
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنیەوە، کەجەکە پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی گۆڕان کرد
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی ١٣مین ساڵیادی دامەزراندنیەوە پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی گۆڕان کرد. -
هەپەگە: هەلیکۆپتەرێکی سکورسکیمان خستەخوارەوە
هەپەگە رایگەیاند کە لە ٢٤ی تەمووزدا هەلیکۆپتەرێکی سکورسکی کو ویستی سەرباز لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران جێگیر بکات لەلایەن گەریلاکانەوە خراوەتە خوارەوە و سەربازانی نێو هەلیکۆپتەرەکە سزادراون. -
گەریلا لە زاپ هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەری خستە خوارەوە
گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران لە ناوچەی زاپ هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیی سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە. -
هەپەگە ڤیدیۆی چالاکییەکەى کانی ماسیی بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای دژ بە بنکەی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر لە کانی ماسی بڵاوکردەوە. لەو چالاکییەدا ٨ داگیرکەر سزادران و چادرێکی سەربازیش تێکشکێنرا. -
دەوڵەتی تورک زیندانییەکی دیکەی لە زیندانی ڕحادا کوشت
دوای ئەوەی زیندانییەک لە زیندانی ئامەد کوژرا، لە زیندانی جۆری ئی لە ڕحا بە شێوەیەکی گوماناوی زیندانییەکی دیکە بە ناوی محەمەد یڵماز کوژرا. -
فوئاد بێریتان: بۆ تێپەڕاندنی سەرکوتکاریی رژێمی ئێران پێویستی بە ستراتیژیی نوێ و کەشی ڕاگۆڕینەوە هەیە
فوئاد بێریتان: له رهوشی ئێستاكهدا، پێكهاتنی دۆخ و ههوایهكی دیمۆكراتیك بۆ تاوتوێ و ئاڵوگوڕی بیروڕا سهبارهت به پرسه سیاسی – كۆمهڵایهتیه گرینگهكان له ئێران، بهتایبهت پرسی گەلان و شوناسه جیاوازهكان، گرینگییهكی مێژوویی ههیه. -
دەوڵەتی تورک لە هێرشی داگیرکارییەکاندا ئاژەڵەکانیش دەکاتە ئامانج و دەیانکوژێت
دکتۆر فرات ڕحا ڕایگەیاند، کاتێک دەوڵەتی تورک سروشتی کوردستان بۆردوومان دەکات لەو بۆردومانانەدا چەندین ئاژەڵیش دەکاتە ئامانج و دەیانکوژێت. داوای لە ئاژەڵ دۆستان کرد، لەسەر ئەو تاوانەى دەوڵەتی تورک هەڵوێست وەربگرن. -
ژنانی پرشنگی رۆژ لە وان ئۆتۆمبێڵێکی هاوکارێکی ئاکەپەیان سووتاند
دەستپیشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ لە ناوچەی رێیا هەڤریشمی وان ئۆتۆمبێڵی کەسێکی هاوکاری ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاند. -
٥٢ دەستگیرکراوی بادینان لە زیندانی هەولێر دەستیان بە مانگرتن کرد
٥٢ کەس لە دەستگیرکراوان و سزادراوانی بادینان لە چاكسازی گەورانی هەولێر، لە دژی دەستێوەردانی كەسی و حزبى مانگرتنی تا سەریان لە زیندان ڕاگەیاندوە، بەوتەی خۆیان ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە مانگرتن ناشکێنن. -
هەپەگە: لە تۆڵەی کۆمەڵکوژی زاخۆ چالاکی ئەنجامدران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە تۆڵەی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە زاخۆ، چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٤ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر، درۆنێک و کامێرایەکی مۆبیس تێکشکێنران و گورز لە ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش وەشێنرا. -
"نابێت ڕێگە بدرێت یەک دامەزراوەی دەوڵەتی تورک لە خاکی عێراق دا بمێنێتەوە"
شیمال ئولکەم گونەش ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی پاژک بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکەی دەوڵەتی تورک لە زاخۆ کاردانەوەی هەبوو و وتی: "دەبێت گەلی عێراق یەک ئاڵا، ڕێکخراو و کۆمەڵەی دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی عێراق نەهێڵن". -
ناسنامەی گەریلا شەهیدەکانی وان بڵاوکرایەوە
هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای شەهیدی لە وان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە بۆ تۆڵەکردنەوەی هەڤاڵانمان، کە لە وان شەهید بوون، پەیمانی سەرخستنی تێکۆشانیان و بە زیندو ڕاگرتنی بیر و یادیان لە کوردستانی ئازاددا دووبارە دەکەینەوە". -
عێراق لیژنەی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی شوێنی کۆمەڵکوژییەکەى زاخۆ دەکات
پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی زاخۆ ئەنجامدا و بڕیاریدا لیژنەی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی شوێنی کۆمەڵکوژییەکە بکات. -
چالاکوانانی گەنج: " پێویستە عێراق هەڵوێست و ڕێکاری توند دژی تورکیا بگرێتەبەر"
گەنجێکی چالاکوان دەڵێت: " هەڵوێستی لاواز و بەیاننامەی شەرمنانەی بەرپرسانی عێراق و باشوری کوردستان بێ رێزیە بەرامبەر خوێنی قوربانیانی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر". -
تەڤگەری ئازادی داواکاریەی ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەکان کرد
دەستەی بەڕێوەبەریی تهڤگهری ئازادیی كۆمهڵگهی كوردستان داوای یەکڕیزیی و پاراستنی دەستکەوتەکانی کوردستان دەکات.