کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لەگەڵ هاتنی وەزیری شەڕی تورک بۆ عێراق چەتەکانی تورکیا نمایشی سەربازی فاشیستییان ئەنجامدا
ماوەی دوو ڕۆژە خولوسی ئاکار وەزیری شەڕی دەوڵەتی تورک لە عێراقە و هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەو وەزیرە، چەتەکانی تورکیا لە کەرکوک دەستیان بە جموجۆڵ كردووە و نمایشی سەربازی دەکەن. -
چادری خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٤٩هەمین رۆژدایە
خەڵکی شەنگال ٤٠ رۆژە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان ئێشکگری دەکەن و پشتیوانی لە هێزەکانی خۆپاراستنی شەنگال دەکەن. -
تەرمی گەریلاکانی هەپەگە پەهلیڤان و ئابی بە خاکسپێردران
تەرمی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) مەروان ئابی (کەنداڵ ئومێد)، کە ٧ مانگ لەوە پێش لە جۆلەمێرگ شەهیدبوو و هەروەها تەرمی قوربانی پەهلیڤان، کە لە دارستانی ساهی لە بەدلیس شەهید بوو بوو، لە زێدی خۆیاندا بەخاکسپێردران. -
قەدەغەی چالاکیەکان لە وان ١٥ رۆژی دیکە درێژکرایەوە
پارێزگاری وان جارێکیتر قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندانەکانی لە پارێزگای وانی درێژکردەوە کە هەزار و ١٩ رۆژە بەردەوامە. -
هاوڵاتیانی ناحیەی لەیلان دژی پیسبوونی ژینگەی ناوچەکەیان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا
لەدژی پیسبوونی ژینگەی ناوچەکەیان هاوڵاتیانی ناحیەی لەیلان-ی سەر بە پارێزگای کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا. -
دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال، یەكەمین كۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢١ی خۆی ساز كرد
دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال، یەكەمین كۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢١ی خۆی ساز كرد و لە كۆبوونەوەكەیدا، بریاریدا چالاكییەكان بۆ بەهێزكردنی تێكۆشانی دژ بە پیلانەكانی سەر شەنگال، بەردەوام بن و دەشلێت: ساڵی ٢٠٢١ ، ساڵی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال دەبێت. -
رێگای سەدان گوندی باکووری کوردستان بەهۆی بەفرەوە داخران
لە شارەکانی دەرسیم، خارپێت، چەولک، مەلەتی، جۆلەمێرگ و وان، ب سەدەما بارینی بەفرێکی زۆر، رێگای سەدان گوند داخران. -
ههرهسی بهفر، ٦ کۆڵبەر له سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چارەنووسیان نادیارە
بەهۆی ڕوودانی هەرەسی بەفر لە ناوچە سنووریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی گەڤەری جوولەمێرگ-ی باکووری کوردستان، ٦کۆڵبەر بێسەروشوێنن. -
ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی؛ لە لیجە٨ کەس دەستگیرکران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە ناوچەی لیجەی ئامەد ٨کەسی دەستگیرکرد. -
گەریلا ڤیان لە جوانڕۆوە: هەرگیز سەنگەر و شوێنی شەهید زیلان چۆڵ ناکەم
گەریلا ڤیان لەگەڵ شەهید زیلان وەک دوو خوشک گەورەبوون و بەشداری ریزەکانی پەکەکە بوون. ڤیان وتی، "شەهیدبوونی زیلان کاریگەرییەکی زۆر گەورەی لەسەرم دروستکرد. من هەرگیز سەنگەرەکەی و شوێنی شەهیدبوونەکەى چۆڵ ناکەم". -
کەنەکە ئەنجامنامەی کۆتایی کۆنفرانسی ' ڕۆڵی میداکارلە ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەییدا' بڵاوکردەوە
کەنەکە لە ڕێگەی ئۆنلاین و پڕۆگرامی زۆم کۆنفرانسێکی لەسەرناوی' ڕۆڵی میدیاکارلە ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی' بەڕێوە برد. کەنەکە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەی کە بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژنامەوان و میدیاکاری هەرچوارپارچەی کوردستان تێیدا بەشداربوون، بڵاوکردەوە. -
کۆدار: زمانی رژێمی داگیرکەری ئێران، تەنیا زمانی گرتن و شەڕە
کۆمەڵگەی دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بە بۆنەی شاڵاوی دەستگیرکردنی گەنجان و چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوەى دەبینرێت راگەیاندنی شەڕە لە دژی کۆمەڵگە. -
ئێشکگریی بەرخودانی شەنگال لە ٤٨هەمین رۆژدایە
چالاکیی چادری خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٤٨هەمین رۆژدایە. -
شەڕڤانێکی سەر رێگای راستی لە رۆژهەڵات؛ لێگەڕین
لێگەڕین لە رۆژهەڵات بە توڕەیی و رەقێکی گەورەوە لە دژی رژێمی ئێران بە دوای راستیدا گەڕاوە و وتی، "بە قوڵی بە دوای راستیدا دەگەڕام و بزووتنەوەى رێبەرایەتی منی بە خۆم ناساند. بزووتنەوەیەکە ژنبوون و تامەزرۆییەکانی بە یەک گەیاندووە و خۆی پێ رەنگاڵە کردووە". -
لە دیلۆک بینایەک رووخا؛ ٤ کەس بریندار بوون
لە دیلۆک بینایەک رووخا و ٤ کەس بریندار بوون. -
بهختیار عهلی سهرهتایهكی باشی دهستپێكرد
داگیركهری دهوڵهتی تورك له كوردستان بهگشتی وهك بهجێكردنی شۆڤینزمی دهوڵهت – نهتهوهی تورك هاوشان لهگهڵ شۆڤینزمی مهزههبی سوونهی ئیسلامیه. -
لە سلێمانی هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە بۆ دادگاییکردنی ئەردۆغان راگەیەنرا
لە سلێمانی هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دادگاییکردنی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری دەوڵەتی تورک دەستیپێکرد و بڕیارە هەڵمەتەکە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت. -
35 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیەکانی سنە، سەقز و قروە دا تێدەپەرێت
35 ساڵ بەر لە ئێستا لە میانی جەنگی 8 ساڵەی 'ئێران و ئێراق'دا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئێراق بۆردومانی 'سنە، سەقز و قروە'ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و بەهۆیەوە 279 کەس شەهید بوون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون. -
تەرمی ٤ کرێکارەکەی کەمپی مەخمور بە مەراسیمێک بەخاکسپێردران
بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی ئەو چوار کرێکارەی مەخمور ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا، لە کامپەکەدا بەخاکسپێردران. -
لە شەنگال تەقینەوە روویدا: ٨ سەربازی عێراقی و کەسێکی مەدەنی گیانیان لەدەستدا
لە گوندێکی شەنگال مینێکی بەجێماوی داعش تەقیەوە و ٨ سەربازی عێراقی و هاوڵاتیەکی مەدەنی گیانیان لەدەستدا. -
لە بەدلیس ٢٤ کەسی بەهۆی بەشداریکردنیان لە یادی کۆمەڵکوژییەکەى پاریس دا زیندانیکرد
دەوڵەتی تورک بە پاساوی ئەوەى، لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا لە بەدلیس بەشدارییان لە چالاکیی ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریس دا کردووە، سزای زیندانیکردنی بەسەر ٢٤ کەس دا سەپاند. -
لە رووداوی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی کرێکارانی کامپی مەخموردا ٤ کەس گیانیان لە دەستدا
ئۆتۆمبێلی کرێکارانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) ئەم بەیانییە تووشی رووداوی هاتوچوو بوو و بەو هۆیەوە ٤ کرێکاری دانیشتونی کامپەکە گیانیان لە دەستدا و ٢ کرێکاری تریش بریندار بوون. -
چالاکیی چادری بەرخودانی خەڵکی شەنگال لە ٤٧هەمین رۆژدایە
چادری بەرخودانی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٤٧هەمین رۆژدایە. شەنگالییەکان بە بڕیار و پێداگرن، کە ئاسایش و بەڕێوەبەرییەکەى بە بەغدا بدەنە قبوڵکردن. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیراوانی سیاسی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد
ئەمڕۆ بە مەبەستی خاوەنداریکردن لە چالاکی مانگرتن لەخواردنی زیندانیانی پەکەکە و پاژک، ١٧ گیراوی سیاسی لە زیندانی ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک سمبوڵێک ڕۆژێک دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد. -
کەنەکە کۆنفڕانسی میدیای کوردی سازکرد
رۆژنامەنووسانی کورد لە کۆنفڕانسێکدا، لەبارەی ڕۆڵی میدیا لە خەباتی یەکێتی نەتەوەییدا کۆبونەوە. لە کۆنفڕانسەکەدا کە کەنەکە سازی کرد راگەیەنرا، پێویستە میدیای کوردی، بەپێی زمانی یەکێتی نەتەوەیی کار بکات.