کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پەژاک یادی فەسیح یاسەمەنی و حسێن خزری و هەورام ژیانی کردەوە
مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) بە بۆنەى ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهادەتی فەسیح یاسەمەنی و حسێن خزری و هەورام ژیان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. -
لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٧٩ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون و ٢٤یان زیندانیکراون
کۆمەڵەى رۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە تورکیا ٧٩ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون و سزای زیندانیکردن بەسەر ٢٤ رۆژنامەنووسیاندا سەپێنراوە. -
ژنێکی ئێزدی لە کامپی ئیسیانی دهۆک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ژنێکی ئێزدی لە کامپی ئیسیانی دهۆک بە پەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. -
پادێ: ئێمە ئامادەین لەگەڵ هەموو هێزێک دانوستان بکەین کە خۆسەری شەنگال قبوڵ بکات
ئەنجومەنی نوێی پادێ دوای سێیەمین کۆنگرەکەی، کۆبوە و سەرۆک و جێگرەکانی هەڵبژارد. لە راگەیەنراوێک کە لەدوای کۆبونەوەکە خوێندرایەوە پادێ ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانی ئامادەن لەگەڵ هەموو هێزێک دانوستان بکەن کە خۆسەری شەنگال قبوڵ دەکات. -
بەرخۆدانی شەنگال بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری خەڵکی شەنگال بە ئامانجی پشتگیری لە ئاسایشی ئێزدخان ماوەی ٣٤ڕۆژە بەردەوامە. -
هەپەگە: ورەی تێکۆشانی هاوڕێ بارگران رێکردنی شۆڕشگێڕییمان گەورەتر دەکات!
هەپەگە رایگەیاند، بارگران ئەرکەندی ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی حەفتانین لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠دا شەهید بووە. راشیگەیاند، "ورەی تێکۆشان، شەڕڤانی و هەڵوێستەکانی هاوڕێ بارگران رێکردنی شۆڕشگێڕیی ئێمە گەورەتر دەکات". -
گەشتێک بە دەم دەنگی شمشاڵەوە لە هەورامان و شاهۆی رۆژهەڵاتی کوردستان
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی ناوچەکانی هەورامان و شاهۆ شمشاڵ ئامێرە گرنگەکەى خەڵک و شوانەکان، باخەوانەکان، دانیشتنەکانی شەوان و گەشتەکانی گەریلاشە. ئاوازی شمشاڵی گەریلا لە ناوچەکانی هەورامان و شاهۆ سەرمەستی کردین. -
موعینی: کورد فاکتەرێکی گرنگی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیە
هاوسەرۆکی پژاک رایگەیاند، کورد هەبوونی خۆی سەلماندووە و دەیەوێت خۆی چارەنووسی خۆی دیاری بکات، کورد ئەمڕۆ فاکتەرێکی دیاریکەرە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و لەم کێبڕکێیەدا سەرکەوتوو دەبێت. -
چالاکوانانی کەمپی مەخمور: ئامانجمان ئازادی ڕێبەرمانە
چالاکوانانی بەشدار لە چالاکی مانگرتن لەخواردن لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی رایگەیاند، ئامانجی چالاکیەکەیان ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە و تاوەکو نەگەنە ئامانجەکەیان دەست لە بەرخۆدان هەڵناگرن. -
کەژەکە: پێویستە ساڵی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی حەسابپرسینەوە
کەژەکە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی پاریسەوە ڕایگەیاند: پێویست ساڵی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی حەسابپرسینەوە لە دەسەڵاتداریی پیاوان، دەستدرێژیکاران و قڕکەرەکان، دەبێت ڕۆژی ٩ی مانگی یەک ببێتە ڕۆژی گەشکردنی تێکۆشان. -
رادیۆی دەنگی چرا شەنگال سەرلەنوێ دەستی بە پەخش کردەوە
رایدیۆی دەنگی چرا شەنگال کە ماوەیەک بوو بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە پەخشەکەی راگرتبوو، بە ناوەڕۆکێکی نوێوە لە سەر فریکانسی پێشوو دەستی بە پەخش کردەوە. -
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، قەندیل، زاپ و ئاڤاشینیان بۆردومان کرد. هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوت. -
چالاکیی مانگرتنی مەخمور لە ١٧هەمین رۆژدایە
چالاکیی مانگرتن لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە بەشداریی دەستەى ٩هەمی مانگرتوان بەردەوامە. -
دەوڵەتی تورک جارێکیتر قەدەغەکارییەکانى لە وان درێژ کردەوە
دەوڵەتی تورک نزیکەى ٥ ساڵە لە وان هەموو جۆرە چالاکی، خۆپشاندان و کۆبوونەوەیەکی قەدەغە کردووە. ئەو دەوڵەتە جارێکیتریش بە پاساوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو قەدەغەکارییەى درێژ کردەوە. -
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییە فیداییەکەی سەما کۆچەری بڵاوکردەوە
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییە فیداییەکەی سەما کۆچەری بڵاوکردەوە، کە لە ناوچەى بازیدی ئاگری ئەنجامیدا و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٣٠ سەربازی تورک کوژرابوون. -
رۆزا ئامارا؛ چیرۆکی هەستانەوەیەک لە سویدیەوە بۆ چیای شاهۆی سەرکەشی رۆژهەڵاتی کوردستان
رۆزا ئامارا گەریلای ئازادیی کوردستان لە چیای شاهۆی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، "پێویستە ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دۆزینەوە و بە دەستهێنانەوەى بەها و نرخە لە دەستچووەکانى ژنان بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئاپۆیی بن". -
ئێشکگری بۆ ئاسایشی ئێزدخان لە ٣٣هەمین رۆژدایە
ئێشکگریی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە شەنگال لە ٣٣هەمین رۆژدایە و بە بڕیار و پێداگرییەوە درێژەى هەیە. -
شارەوانیی ئارتوکلو پیتە کوردییەکانی سەر تابلۆکانی سڕییەوە
شارەوانیی ئارتوکلوی سەر بە ئاکەپە لە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، پیتە کوردییەکانی سەر تابلۆکانی ناوی گوندەکانی سڕییەوە. -
درێژەدەری ڕێبازی هەڵمەتەکانە
ڤەژین هەڵمەت گەریلای یەژاستار وتی:" کاتێک سەیری پەدەکە و یەنەکەم دەکرد، بەچاوی خۆم دەمدی کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان شەڕدەکەن. من بە چاوی خۆم بینین کە پەکەکە پارتی گەلە." -
هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئاڤاشین شەهید بوون
هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوون. -
بۆمبێکی چێندراو لە ژێر ئاڵای داعش لە سەید سادق بە هێزەکانی ئاسایشدا تەقییەوە
لە قەزای سەید سادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی ئاسایشدا تەقییەوە. -
لە ناو بنەماڵەیەکی جەردەوانەوە بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە
گەریلا میتان گەڤەر لە بنەماڵەیەکی جەردەوانی گەڤەرەوە بەشداری ریزەکانی گەریلا بووە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەریلایەتی دەکات و داوای لە جەردەوانەکان کرد، کە نابێت خوێنی خوشک و براکانی خۆیان بڕێژن. -
چالاکیی ئێشکگریی شەنگال بۆ ئاسایشی ئێزدخان بەردەوامە
چالاکیی ئێشکگریی خەڵکی شەنگال بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە رۆژی ٣٢هەمیندایە. -
لە کەرکوک تەقینەوەیەک ڕوویدا و ئەفسەرێک و دوو سەربازی عێراق کوژران
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لە سنووری شارۆچکەی داقوق، ئەفسەرێک و دوو سەربازی عێراق گیانیان لەدەستدا.