کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
'ئەگەر دەوڵەتی ئێران خۆی نەگۆڕێت هەڵدەوەشێت'
هاوسەرۆکی پژاک رایگەیاند، ئەگەر دەوڵەتی ئێران گۆڕانکاری پێویست لەناوخۆیدا ئەنجام نەدات، هەڵدەوەشێت و وتی، "هەوڵەکانی سەرخستنی هەنگاوەکەمان، مۆتەکەی ڕژێمە." -
ساڵی نوی لە شەنگال بە بەرخۆدانی دەستیپێکرد
خەلکی شەنگال کە زیاترلە یەک مانگە لە بەردەم ئاسایشی ئێزیدخان چادری ئێشکگریان هەڵداوە و خاوەنداریەتی لە ئاسایشی خۆیان دەکەن، بە بەرخۆدانی سالێ ٢٠٢١-یان دەستپێکرد. -
دیرۆک جودی: منیش پێشمەرگە بووم...
دیرۆک جودی گەریلای یەژاستار، کە پێشتر پێشمەرگە بووە باسی لە عەقڵییەتی پەدەکە کرد، کە ئیرادەی ژن قبوڵ ناکات و وتی "پەکەکە بزووتنەوەى مرۆڤایەتییە. ئەو کەسانەى دەیانەوێت ئازاد بن و ئازادیی گەلانیان دەوێت، دەبێت روو لە چیاکانی کوردستان بکەن". -
چیای شاهۆ رۆڵە تێکۆشەرەکانی ورمێ، قەرەچۆغ، ئەرزرۆم و تربەسپیی لە خۆی کۆکردووەتەوە
چیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆڵە تێکۆشەرەکانی گەلی کوردی لە هەر چوارپارچەى کوردستانەوە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وڵاتەکەیان بە یەک دەگەیەنێت. -
چالاکیی مانگرتن لە مەخمور لە ١٥هەمین رۆژدایە
چالاکیی مانگرتن لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە بەشداریی ٨هەمین دەستەى مانگرتوان لە ١٥هەمین رۆژدایە. -
کۆدار: تورکیا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ هەبوونی گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان
كۆمهڵگای دیمۆكراتیك و ئازادی رۆژههڵاتی كوردستان (كۆدار) رایگەیاند، تورکیا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ هەبوونی گەلەکەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان. -
دەوڵەتی تورک ٢٩ ناوچەى دێرسیمی قەدەغە کرد
دەوڵەتی تورک ٢٩ ناوچەى دێرسیمی لە ئەمڕۆ ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ، یەکەم رۆژی ساڵی نوێ تاوەکو ١٦ کانوونی دووەم بە ناوچەى ئەمنیی تایبەت راگەیاند و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی لەو ناوچانەدا قەدەغە کرد. -
لە جۆلەمێرگ قەدەغە بۆماوەی ١٥ ڕۆژی تر درێژکرایەوە
رژێمی تورک لە جۆلەمێرگ قەدەغەی هەمووچالاکیەکانی وەک کۆبوونەوە و خۆپیشاندان بۆ ماوەی ١٥ڕۆژی تردرێژ کردەوە. -
فڕۆکەجەنگیەکانی سوپای تورک هەرێمەکانی گەریلا بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان دەکەن. -
پەکەکە: نابێت هەرگیز قبوڵ بکرێت تەرمی شەهیدان بە شەودا بە خاک بسپێردرێت
کۆمیتەى پشتیوانی لە بنەماڵەى شەهیدانی پەکەکە رایگەیاند، ساڵێکی تری بەرخودانیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک تێپەڕاند و داوایان لە بنمەماڵەى شەهیدان کرد، ئەوە قبوڵ نەکەن تەرمی شەهیدان بە شەودا بە خاک بسپێردرێت. -
لەیلا گیوڤەن پەیامێکی بۆ ساڵی نوێ بڵاوکردەوە
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ، کە لە زیندانی ژنانی خارپێت دا بە بارمتە گیراوە، لە رێگەى تەلەفونەوە بە کچەکەى راگەیاند، هێشتا لە قاوشی قەرەنتینەدایە و ساڵی نوێی لە هەموان پیرۆز بێت. -
حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک: لە کەرکوک هەوڵی دروستکردنی ئاژاوە دەدرێت
حزبە کوردستانییەکانی شاری کەرکوک بۆ وەڵامدانەوەی حزبە عەرەب و تورکمانەکانی شاری کەرکوک کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ئەو لایەنانە بە "نانەوەی ئاژاوە" لە کەرکوک تومەتبار دەکەن. -
فڕۆکە جەنگیەکان تورکی داگیرکەر ژمارەیەک ناوچەی بادینانیان بۆردومانکرد
فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر، چیای گارە و بەرزاییەكانی ناوچەی بەرواریی باڵایان لە پارێزگای دهۆك بۆردمان كرد. -
دەگەهە و دەگەکە – هە لە ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا
دەگەهە و دەگەکە – هە لە باغجلاری ئەستەنبوڵ لە چوارچێوەی هەنگاوی 'تۆڵەی سوور" لەدژی چەتەکانی مادەی هوشبەری دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا. -
چالاکی مانگرتن لە خواردن لە مەخمور لەلایەن گروپی حەوتەمەوە بەردەوامە
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) چالاکی مانگرتن لە خواردن لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ، لەلایەن گروپی حەوتەمەوە بەردەوامە. -
کەژەکە بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی هاوبەش بانگەوازیەکی بڵاو کردەوە
کۆردیناسیۆنی کەژەکە رایگەیاند، لە گەڵ هاتنی ساڵی ٢٠٢١ دەست بە ساڵێکی گرنگ و تایبەت دەکەین و وتی:"لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە خاوەنی زیهنیەتی داعشە، خۆڕاگری و تێکۆشانی هاوبەشمان بەرفراوانتر دەکەین." -
پەدەکە لە مەتینا خاڵێکی تری پشکنینی دروست کرد
هێزەکانی پەدەکە لە ٢٨ی کانونی یەکەمدا لە گوندی خشخاشای مەتینا خاڵێکی دیکەی پشکنینیان دروست کرد. -
هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی حەفتانین دەکەینەوە
هەپەگە یادی شەهیدانی حەفتانینی کردەوە و رایگەیاند، بەردەوامی بە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانیان دەدەن کە ڕێبازی میلیتانی فیدایی ئەفسانەییان خوڵقاند. -
"٢٠٢١ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەرایەتی و تێکشکاندنی فاشیزم" -٢-
ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک وتی، "سالا ٢٠٢١ دەبێتە سەردەمێکی بەهێزی کار و تێکۆشان. بۆ ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و حەسابپرسین لە فاشیزم، لە چوارچێوەی هەنگاوەکەماندا، تێکۆشانمان بە شێوەیەک -
باوکی شەهیدێکی ڕۆبۆسکی: تێکۆشانمان بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت
زەکی تۆسۆن کە لە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا کوڕەکەی شەهید بوو، لەبارەی هەڵوێستی دادگا لەسەر دۆسیەکە قسەی کرد و وتی، "دەیانەوێت بێدەنگمان بکەن، بەڵام تێکۆشانمان بۆ دادپەروەری بەردەوام دەبێت." -
چالاکی مانگرتنی زیندانیان ٣٤ رۆژە بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردن کە لە زیندانەکاندا لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راگەیەنرا، ٣٤ رۆژە بەردەوامە. چالاکی مانگرتن لە مەخموریش دەستیپێکردووە. -
ئاگری قامشلو: شۆڕشی رۆژئاوا چاوی جیهانی کردەوە
ئاگری قامشلو گەریلای یەژا-ستار رایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی رۆژئاوا چاوەکانی جیهان کرانەوە و لە بارەی خۆڕاگری گەنجانیش وتی:"دەبێت گەنجانی باشوری کوردستان روو لە خۆڕاگری بکەن." -
"شەهید رۆناهی هێمای بەرخۆدان و کۆڵنەدانە لە بەرامبەر دوژمنان"
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک یادی شەهید رۆناهی دەنیزی کردەوە و رایگەیاند، هیچ کات بیرەوەریەکانی شەهید لەبیر ناکەین و لە ئاراستەی بەدەست خستنی ئازادی و دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیمۆکراتیک، تێکۆشانمان بەرفراوانتر و بەهێزتر دەکەین. -
لە دێرزور هێرش کرایە سەر ئەندامێکی عەشیرەتی ئەلئەنباز و بریندار کرا
لە شاری دێرزور ئەندامێکی عەشیرەتی ئەلئەنباز بە ناوی عەبدولجەلیل ئەلسالح ئەلحەمد رووبەڕووی هێرشێکی چەکداری بووەوە و لە ئەنجامدا بریندار بوو. -
خۆڕاگری خەڵکی شەنگال لە ٢٨-ەمین رۆژدا بەردەوامە
چالاکیەکەی خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزیدخان کە لە بەردەم ئاسایشیەکە چادریان هەڵداوە، لە ٢٨ەمین رۆژدا بەردەوامە.