کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
خۆڕاگری خەڵکی شەنگال لە ٢٨-ەمین رۆژدا بەردەوامە
چالاکیەکەی خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزیدخان کە لە بەردەم ئاسایشیەکە چادریان هەڵداوە، لە ٢٨ەمین رۆژدا بەردەوامە. -
"یەژاستار ١١٠ چالاکیی سەربەخۆی ئەنجامداوە"
یەژاستار لە ١١ مانگ دا ١١٠ چالاکیی سەربەخۆی ئەنجامداوە. لە ئەنجامی شەڕ و چالاکییەکاندا ٣ کۆنترا و ٣١٦ سەربازی تورک کوژران و ٢٨ی تریش بریندار بوون. لەو ماوەیەشدا ١١٢ گەریلای یەژاستار شەهید بوون. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندی بانکێی ژێر-یان لە زاخۆ بۆردومانکرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر گوندێ بانکێی ژێر لە قەزای زاخۆی باشووری کوردستان بۆردومانکرد. -
کۆمەڵەى پارێزەرانی ١٤ شاری باکووری کوردستان: دەبێت رۆبۆسکی وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی قبوڵ بکرێت
لە راگەیاندراوێکی هاوبەشی کۆمەڵەى پارێزەرانی ١٤ شاری باکووری کوردستاندا کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی ئیدانە کراوە و داوا لە دەوڵەت کراوە کۆمەڵکوژییەکە "وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی قبوڵ بکات". -
بووڵدان: ئەوانەی کە لە ڕۆبۆسکی کۆمەڵکوژیان کرد، تیرۆریستن
لە ٩هەمین ساڵی کۆمەڵکوژیەکەی ڕۆبۆسکیدا یادی قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژیە کرایەوە. پەرڤین بووڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە لە مەراسیمێکدا قسەیکرد و وتی، " ئەگەربە نیازن بەدوای بکوژەکان وتیرۆریستاندا بگەڕن با بە دوای ئەوانەدا بگەڕن کە لە ڕۆبۆسکی کۆمەڵکوژیان ئەنجامداوە -
چوار حزبی تورکمان و عەرەب لە کەرکوک داوای سەندنەوەی پۆستی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کورد دەکەن
ژمارەیەک حزبی عەرەبی و تورکمانی داوای سەندنەوەی پۆستێک دەکەن کە لەلایەن کوردەوە بەڕێوەدبرێت و ئەو لایەنە بە ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو تومەتبا -
راگەیەنراوی دەبەپە، پارتی ئازادی و سەندیکای پارێزەرانی ئامەد لەبارەی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی
دەبەپە، پارتی ئازادی و سەندیکای پارێزەرانی ئامەد لە ٩مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکەیان کردەوە و داوایان کرد، ئەنجامدەران سزابدرێن. -
هەپەگە یادی فیداییانی ئامانۆسی کردەوە
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە یادی گەریلاکان دۆغان دەمیر بە نازناو هارون فورات و ئیدریس ئینجە بە نازناو زنار تەتوانی کردەوە کە ٢٦ی تشرینی یەکەم لە ئەسکەندەرون لە چالاکیەکی فیداییدا شەهید بوون. -
لە مەخمور یادی شەهیدانی ڕۆبۆسکی کرایەوە
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخمور) لە ٩مین ساڵیادیدا، کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بە راگەیەنراوێک شەرمەزارکرا. لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە ئەوان خاوەنی ئەو دۆزەن و دەست لە تێکۆشانەکەیان هەڵناگرن. -
تەڤگەری ئازادیی: کێشە خودی دەسەڵاتە
ئەنجوومەنی گشتی تەڤگەری ئازادی لە شاری کەرکووک لە سەردواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەبرد. -
کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی.. ئەو تاوانەی مێژووی ئەردۆغان ڕەشتر دەکات
هەرکە ناوی ڕۆبۆسکی دەهێنرێت، ڕاستەوخۆ تاوانێکی گەورەی مرۆڤایەتیی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک بەبیری مرۆڤدا دێت، کە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک سەدان کیلۆ بۆمبیان بە سەر ژمارەیەک گەنج و منداڵدا باراند، کە لە سنوور کاریان دەکرد. -
کەجەکە: کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی نە لە بیری دەکەین، نە رێگەش دەدەن لە بیر بچێتەوە
کەجەکە رایگەیاند، کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی لە بیر ناکرێت و وتی، لەبیرکردنی کارێکی نائەخلاقی، بێویژدانی و خیانەتە. بۆیە نە لە بیری دەکەین، نە رێگەش دەدەین لەبیر بکرێت." -
چالاکیی مانگرتن لە مەخمور لە ١١هەمین رۆژدایە
چالاکیی مانگرتن لە دژی گشەگیری لە کامپی شەهید رۆستەم جودی لە مەەخموور لە ١١هەمین رۆژدایە. -
زۆزان چەولیک فەرماندەی یەژاستار: بەرخودان مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا
زۆزان چەولیک فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستار شیکاریی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بۆ بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان کرد و رایگەیاند، "بەرخودان مۆری خۆی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا". -
چالاکیی شەنگالییەکان لە ٢٧هەمین رۆژدایە
چالاکیی شەنگالییەکان بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان لە رۆژی ٢٧هەمدایە. -
چالاکیی مانگرتنی مەخموورییەکان ١٠ رۆژی تێپەڕاند
چالاکیی مانگرتنی مەخموورییەکان بە بەشداریی دەستەى ٥هەمی مانگرتوان ١٠هەمین رۆژی تێپەڕاند. -
مانگرتنی مەخمور لە دەیەمین رۆژدا بەردەوامە
چالاکی مانگرتن لە خواردن کە هاوڵاتیانی کەمپی مەخمور دەستیان پێکردووە، لە دەیەمین رۆژدا بە بەشداری پێنجەمین گروپ بەردەوامە. -
سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن لە دورتموند ئیدانە کرا
بە دەستپێشخەری بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و تێکۆ-ژن لە شاری دورتموندی ئەلمانیا لە دژی سیاسەتە قێزەوەنەکانی دەوڵەتی تورک کە لە دژی زیندانیان سیاسی پەیرەی دەکات، چالاکیەک بەڕێوەچوو. -
پەدەکە خاڵێکی پشکنینی لەو شوێنەدا دروستکرد، کە بۆسەی بۆ ٣ گەریلای پەکەکەی تیادا دانابوو
پەدەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە نێوان گوندەکانی کانێ و دێرەشێ بۆسەى بۆ ٣ گەریلای پەکەکە دانابوو و تەقەیان لە گەریلاکان کرد و بەو هۆیەوە ئاڵۆزی دروستبوو، پەدەکە ئێستا لە هەمان ئەو شوێنەدا خاڵی چاودێری و پشکنینی داناوە. -
بەرخودانی خەڵکی شەنگال لە ٢٦هەمین رۆژدایە
خەڵکی شەنگال ٢٦ رۆژە لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان لە ئێشکگریدان و بە بڕیار و پێداگرییەوە لە دژی رێککەوتنی هەولێر – بەغدا لەسەر شەنگال، وەستاونەتەوە. -
هەپەگە بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بارەگای سەربازیی دەوڵەتی تورکی لە سیرێ بۆردومانکرد
هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی شەهید دەلالی هەپەگە لە شارۆچکەى شیلازێ لە ئاسمانەوە بارەگای سوپای تورکی داگیرکەریان لە سیرێ بۆردومانکرد. -
"تورکیا دەیەوێت پارتی وەک هێزیکی کۆنترا (دژە گەریلا) بەکار بهێنێت!"
راپەڕین مونزور ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی پاژک رایگەیاند، تورکیا بە دوای شەڕەوەیە و دەیەوێت پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) وەک هێزێکی کۆنترا (دژە گەریلا) بەکار بهێنێت. مونزور هۆشداریی دا، ئەو دۆخە کۆتایی بە پەدەکە دەهێنێت. -
بومەلەرزەیەک لە خارپێتی باکووری کوردستان روویدا
لە خارپێتی باکووری کوردستان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. -
دایە هەدلێ ئۆکتای دایکی ئاشتی کۆچی دوایی کرد
دایە هەدلێ ئۆکتای دایکی ئاشتی لە شاری وێرانشار لە پارێزگای رحای باکووری کوردستان لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. -
دوو چەتەی داعش لە کەرکوک کوژران
لە سنووری شارەدێی ڕەشادی سەر بە شارۆچکەی حەویجەی پارێزگای کەرکوک دوو چەتەی داعش کوژران.