کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سلێمانى: پێویستە هەرگیز ڤیان لە یاد نەکەین
باکوور سلێمانى گەریلاى هەپەگە، کە لە عەشرەتى جافە و خزمى ڤیان سۆرانە و رایگەیاند "پێویستە ئێمەى گەلی باشوور هەرگیز چالاکییەکە و ئامانجەکەی هەڤاڵ ڤیان لە یاد نەکەین". -
له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر مانگرتن ده‌ستی پێكرد
كۆمه‌ڵێك له ژنانی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له مه‌خموور، دژی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كرد. -
ئاسایشی بادینان ٨٠ كه‌سی ده‌ستگیر كردووه
دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێ دژ به داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك، ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ٨٠ كه‌سی ده‌ستگیر كرد. -
كه‌جه‌كه بۆ كۆچی دوایی میر ته‌حسین به‌گ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه
كۆمیته‌ی گه‌ل و باوه‌ڕییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) بۆ كۆچی دوایی میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدیان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی میر ته‌حسین و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی كرد. -
لە چوارقوڕنە مەراسیمێک بۆ شەهید عەبدولباس ئەحمەد بەڕێوەچوو
لە شاڕۆچکەی چوارقوڕنە پرسەی گەریلایەکى شەهیدی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بە ناوی شەهید عەبدولباست ئەحمەد بەڕێوەچوو. -
لە قەزای سۆران مەراسیمێک بۆ چوارەمین ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ بەڕێوەچوو
لە شاری سۆرانی باشووری كوردستان مەراسیمێكی تایبەت بە بۆنەی ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان ئەنجامدرا و ھەر لە مەراسیمەكەدا یادی یەكەم شەھیدی پێشمەرگە لە كۆبانێی رۆژئاوایی كوردستان كرایەوە. -
بایک: پێویستە کورد گوێ لە لەیلا گیوڤەن بگرێت
جەمیل بایک رایگەیاند، لەیلا گیوڤەن و ئەو بەرخودانە کە ئەو پێشەنگایەتیى بۆ دەکات گەمەکانى دەوڵەتى تورکی تێکدا. راشیگەیاند، دەبیت هەموو کوردێک ئەنجامێکى بەهێز لە لێدوان و راگەیاندراوە بەهێزەکانى بە دەست بهێنێت. -
سوپای توركیا گونده‌كانی برادۆستی تۆپباران كرد
سوپای توركی داگیركه‌ر تۆپبارانی ده‌ڤه‌ری برادۆست-یان كرد له باشووری كوردستان. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان گونده‌كانی بێسنۆك، كه‌نده‌گه‌ری و كۆرته‌ك كراونه‌ته ئامانجی هێرشه‌كه. -
یه‌به‌شه: میر ته‌حسین به‌گ له خزمه‌تی گه‌له‌كه‌یدا بوو
یه‌به‌شه بۆ كۆچی دوایی میری ئێزدییان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه. -
هه‌په‌گه: له لێلیكان ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان كردووه، له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژراون. -
مەسیحییەکانى عێراق لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچوون و کۆچی ناچاریدا
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ بە هۆی هێرشی گروپە تیرۆریستییەکان و نەپاراستنیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، زیاتر لە ملوێنێک هاوڵاتیی کریستیانی عێراقیان بەجێهێشتووە. -
نامەی پشتیوانیى ٩٣ ژنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لەیلا گیوڤەن و هاوڕێکانی
تا دێت پشتیوانى لە بەرخودانى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن روو لە زیادبوون دەکات. لە رۆژهەڵاتى کوردستانەوە ٩٣ ژنە چالاکوان و کەسایەتى نامەیەکى پشتگیری‌یان بۆ لەیلا گیوڤەن بڵاوکردەوە. -
٣ زیندانیى تر دەستیان بە چالاکیى مانگرتنى بێ‌سنوور کرد
بۆ کۆتایهاتن بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە زیندانى جۆری تیى دیلۆک دا ٣ زیندانیى تر دەستیان بە چالاکیی مانگرتنى بێ‌سنوور کرد. لە زیندانى مەلەتیش ٤ زیندانی ماوەى ٢٥ رۆژە لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردان. -
پۆلیسی تورک لە وان ژنە چالاکوانێکى لە ٨ مانگیى دووگیانی‌دا دەستگیرکرد
پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ناوچەى رێیا ئارمووش لە وان، ئایفەر شاهین بیلیجی نوێنەری وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ - TIHV) دەستیگرکرد. ئەو ژنە چالاکوانە دووگیانە و دووگیانەکەى ٨ مانگە. -
پاڵێوراوی هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شاروانیى جزیر و چەندین کەسی تر دەستگیرکران
دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنى سڕینەوەى سیاسیى گەلی کورد دا، بێریڤان کوتلو پاڵێوراوی هەدەپەی بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى جزیر و چەندین بەڕێوەبەر ئەندامی تری هەدەپە و دەبەپەی کەسی تری دەستگیرکرد. -
کاڵکان: ئەمە بەرخودانى سەرکەوتنە
دوران کاڵکان ئەندامى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پەکەکە رایگەیاند، بەرخودان بە پیشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن بەرخودانى سەرکەوتنە و راشیگەیاند "چالاکییەکە بە بچووکی دەستیپێکرد، بەشداریکردن لە چالاکییەکەدا بەدیهات، گەورە بوو، نوێ بوویەوە و بە ئەنجامیش دەگات". -
تەڤگەری ئازادی: پارتى بەرپرسە لە سەلامەتیى کەسە دەستگیرکراوەکان و ئەندامەکانمان
ته‌ڤگه‌ری ئازادی لەبارەى دەستگیرکردنى چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و ئەندامەکانى تەڤگەری ئازادى لە دەڤەری بادینان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. تەڤگەری ئازادى داوا لە لایەنەکان و فراکسیۆنەکان و عەشیرەتەکان کردووە پشتیوانى لە خەڵکى راپەڕیو بکەن. -
راگەیاندراوی دەستەى دین و باوەڕیى تەڤگەری ئازادی بۆ كۆچی دوایی میر تەحسین بەگ
ده‌سته‌ی دین و باوه‌ڕیی تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان بە بۆنەى کۆچی دوایى میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. -
ئاسایشی په‌ده‌كه له بادینان ده‌یان ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستگیر كرد
ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) له ده‌ڤه‌ری بادینان ٩ ڕۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نیی دیكه‌ی له شوێنی جیاواز ده‌ستگیر كرد. -
مانگرتنی ناسر یاگز له ڕۆژی ٦٩هه‌مدا به‌رده‌وامه
مانگرتنی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په ناسر یاگز له خواردن، ٦٩ ڕۆژی پڕكرده‌وه. ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی ته‌ندرووستیی یاگز خراپتر ده‌بێت. -
مه‌له‌كه‌په-كوردستان: پێویسته ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ هه‌موو شوێنێك بگرێته‌وه
مه‌له‌كه‌په-كوردستان سڵاوی ئاراسته‌ی ڕاپه‌ڕینی شیلادزێ كرد و بانگی هه‌موو هێزه وهڵاتپارێزهكانی كرد كه له دژی هێرشه مێتینگهرییهكان خاوه‌نداره‌تی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێ بكه‌ن و به‌رفره‌وانی بكه‌ن. -
ده‌ستپێشخه‌ریی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد ئیدانه‌ی پێشێلكارییه‌كانی ئاسایشی بادینان به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه‌وانان ده‌كات
ڕێكخراوێكی ڕۆژنامه‌وانانی باكووری كوردستان ئیدانه‌ی هێرش و ڕێگرییه‌كانی ئاسایشی بادینان ده‌كات له به‌رانبه‌ر مێدیاكااران و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن له كاتی ڕووماڵكردنی ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێ. -
له ٢ گوندی به‌دلیس هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
له ٢ گوندی سه‌ر به شاری به‌دلیس هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا. -
كه‌ژه‌كه: ده‌بێ لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان به‌باشی له په‌یامی شیلادزێ تێبگه‌ن
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه ڕاپه‌ڕینی گه‌لی شیلادزێی دژ به داگیركاری توركیا پیرۆز كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له مێژووی باشووری كوردستاندا زۆر گرینگه. -
كه‌نه‌كه بۆ كۆچی دوایی میری ئێزدییان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) بۆ كۆچی دوایی میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «کۆچی دوایی میر تەحسین لە دۆخی ئێستادا زیانێکی گەورەیە.»