ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە پاریس بە دەیان هەزار کەس دەستیان بە رێپێوان کرد
کوردستانیان و دۆستانیان لە پاریس کۆبوونەوە و لە گۆڕەپانی ریپابلیکەوە دەستیان بە رێپێوانکرد و لە رێپێوانەکەدا بە دەیان هەزار کەس دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەن. -
لە ئەسینا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکران
کورد و دۆستەکانیان لە ئەسینا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکران. -
لە بەریتانیاوە تا سویسرا کوردستانیان و دۆستانیان روویانکردە پاریس
بەمەبەستی بەسداری لە رێپێوانی ناوەندی لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس، کوردستانیان و دۆستانیان لە بەریتانیاوە روودەکەنە پاریس. -
پارێزەر بیلمەز: ئەگەر یاسایەک هەبێت با سەرەتا لە ئیمرالی جێبەجێ بکرێت
ئیبراهیم بیلمەز، لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، ڕایگەیاند، ستەمکاری شوێنی یاسای لە ئیمرالی گرتووە و وتی:"ئەو کەسانەی گۆشەگیریی سەپێندراو بە سەر عەبدوڵا ئۆجالان نابینن و ناتوانن باسی یاسا بکەن، دووڕوون". -
'دەبێت دەستبەجێ سلێمان ئەحمەد ئازاد بکرێت'
ژمارەیک رۆژنامەنووس، مامۆستا، چالاکوان و پارێزەری کورد لەپێناو ئازادکردنی سلێمان ئەحمەد کە لەلایەن ئاسایشی گشتیی دهۆکەوە دەستبەسەرکراوە و زیاتر لە ٢ مانگە بێسەروشوێنە، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. -
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی سەردانی زیندانی ئەدرنە و کاندیرایان کرد
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، سەردانی زیندانی ئەدرنە و کاندیرایان کرد و وتیان: "دەربارەی ستراتیژمان لەسەر پرسی کورد، مانگرتوان لەخواردن و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی دانوستنانمان کرد". -
"داوای لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس دەکەین"
نوێنەرانی تەڤگەری ئازادی جڤاکی کوردی ئەوروپا بۆ ڕێپێوانە جەماوەرییەکەی سبەی داوای لێپرسینەوەیان لە کۆمەڵکوژییەکانی پاریس کرد. -
ئێشکگری ئاشتی ئیهەدە: پێویستە ڕووبەڕووی تاوانەکانتان ببنەوە
ئیهەدە لە چەندین شار ئێشکگری ئاشتی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، پێویستە دەوڵەتی تورک ڕووبەڕووی تاوانەکانی ببێتەوە. -
پەیوەست بە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، کۆن-مەد بانگەوازی لە کوردستانیانی ئەڵمانیا کرد
کۆنفیدارسیۆنی جڤاکی کوردستانیان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، بۆ ڕێپێوانەکەی سبەینێ بانگەوازی بەشداری کرد و کاتژمێری دەرچوونی پاسەکانی بڵاوکردەوە. -
ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوانی پاریس بەردەوامە
ئامادەکارییەکانی ڕێپێوانی جەماوەری بۆ یادی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد کە لە پاریس تیرۆرکران، بەردەوامە. -
٣٤ مانگە هیچ هەواڵێک لە عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە: داواکاری نوێ بۆ دیدار پێشکەش کرا
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی کە ٣٤ مانگە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەبارەیانەوە نازانرێت، داواکاری نوێ بەرزکرایەوە. -
'هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەهۆی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەییە بەردەوامن'
دەولەتی تورک بە سەردەستەیی ئەردۆغان درێژە بە پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەدات. ئەو رەفتارانەی کە پێشێلی بنەما یاساییە نێونەتەوەییەکانە، رووبەڕووی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بووەتەوە. -
بە شێوەیەکی جەماوەری ماڵئاوای لە فریاد هیرانی کرا
ئەندامی کەنەکە فریاد هیرانی، کە لە ئەڵمانیا گیانی لە دەستدابوو، لە بەرلین بەشێوەیەکی جەماوەری تەرمەکەیان ڕەوانەی باشوری کوردستان کرد. -
کوردانی سویسرا دەچنە پاریس
لە سویسرا کارەکان بۆ گردبوونەوەی ناوەندی ٦ ی کانوونی دووەم لە پاریس بەردەوامە. پاسەکان لە ٥ ی کانوونی دووەمەوە لە چەند شارێکەوە بەڕێ دەکەون. -
دەمیرتاش: دەوڵەت بەدەستی مەهەپەیە و هاوکارە بچوکەکەی ئاکەپەیە
سەڵاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند، ئاکەپە-مەهەپە و ئەرگەنەکۆن پاش سەرکەوتنی هەدەپە لە هەڵبژاردنی ٧ ی حوزەیران هاوپەیمانییەکیان دامەزراند و گوتی: "دەوڵەت ئێستە بەدەستی مەهەپەیە، ئێستە مەهەپە دەسەڵاتدارە". -
داوی ٣٠ ساڵ ئازادبوو: دەبێت بەرخۆدان گەشتر بکەین
محمەد یەڵدەم داوی ٣٠ ساڵ ئازاد بوو، دیاریکرد کە ئازادی بە تێکۆشان پێکدێت و وتی "دەبێت لە ناوەوە و دەرەوە بەرخۆدان گەشتربکەین". -
کۆنگرەی گەل: لەپێناو دادپەروەری، ٦ ی کانوونی دووەم لە پاریس کۆدەبینەوە
کۆنگرەی گەل شەهیدانی پاریسی بیرهێنایەوە گوتی: "بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی هێزە تاریکەکان، پێویستە هەمووان لە ٦ ی کانوونی دووەم لە پاریس کۆببنەوە". -
ئێشکگریی دادپەروەریی بەردەوامە: عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەری ٤٠ ملیۆن کوردە
چالاکوانانی ئێشکگریی دادپەروەری ڕایگەیاند، پێویستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت و گوتیان: "عەبدوڵا ئۆجالان نوێنەری ٤٠ ملیۆن کوردە". -
داوادەکرێت پارێزبەندی لە ٩ پەرلەمانتاری تورکیا بسەندرێتەوە
دۆسیەکانی پەیوەست بە سەندنەوەی پارێزبەندی لە ٩ پەرلەمانتاری دەم پارتی، جەهەپە و تیپ ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرا. -
"ساڵی رابردوو ٢٨٠ رۆژنامەنووس دادگایی کراون و ٥٧ رۆژنامەنووسیش تائێستا لە زیندانن"
بە گوێرەی راپۆرتێکی کۆمەڵەی رۆژنامەوانانی دیجلە فورات لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٨٠ رۆژنامەنووس دادگایی کراون، لەئێستاشدا ٥٧ رۆژنامەنووس لە زینداندان. -
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ دیدار لە ئیمرالی داواکاریی نوێیان تۆمار کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، بە مەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەیەکی زۆرە هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە بەردەست نییە، داواکارییەکی نوێیان پێشکەش کرد. -
هەبەدەهە: ئەمساڵیش لێپرسینەوە دەکەین، شەڕ دەکەین و سەردەکەوین
هەبەدەهە، ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٣جەنگاوەرەکانیان ١٦٠ چالاکییان ئەنجامداوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی سەرکەوتن. -
'شەقامەکانی پاریس دەهەژێنین، لێپێچینەوە لە کۆمەڵکوژیەکان دەکەین'
تەژەکە-فە و جەدەکە-فە سەرنجیان بۆ سەر کۆمەڵکوژیەکانی پاریس راکێشا و رایانگەیاند، " داو لە گەلی کورد و دۆستانمان بەتایبەتی ژنان دەکەین کە شەشی کانونی دووەم شەقامەکانی پاریس بهەژێنن". -
نوێنەری کەژار چووە ناو مانگرتنی بەلوچەکان لەبەردەم مالی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
لە دژی گوشارەکانی حکومەتی پاکستان بۆ سەر بەلوچەکان و گرتنی ژنان و منداڵان، ژمارەیەک چالاکوانی بەلوچ لە بەردەم ماڵی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا مانیان گرتووە و نوێنەری کەژار لەو وڵاتەش پشتیوانی بۆ چالاکیەکە دەربڕی. -
کۆن-مەد: لە ٦ی کانوونی دووەم لە پاریس کۆدەبینەوە
کۆن-مەد، ئەوەروپا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس و بەرزکردنەوەی داوای دادپەروەری، داوای بەشداریکردنی لەو ڕێپێوانەی کرد، کە ٦ی کانوونی دووەم لە پاریس پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.