ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
دوای کۆنگرە پولیس هێڕشی کردە سەر گەنجان و بەلایەتی کەمەوە ٣٠ گەنج دەستبەسەر کراون
لە ئامەد دوای کۆتایی هاتنی کۆنگرەی گەنجانی دەم پارتی، پۆلیس هێڕشی کردە سەر گەنجان و بەلایەنی کەمەوە ٣٠ گەنج دەستبەسەرکراون. -
دەوڵەتی ئێران ڕێگری لە مەراسیمی ماتەمینی شەهید ئاریان ئارێ کرد
داوا کرا کە بۆ یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەژە بە ناوی ئاریان ئارێ لە گوندی ئەشناخ مەراسیمێکی ماتەمینی دابنرێت. هێزەکانی دەوڵەتی ئێران گوندەکەیان گەمارۆ دا و ڕێگریان لەو کەسانە کرد کە دەیانویست سەردانی بنەماڵەکەی بکەن. -
چالاکی نۆبەتی دادپەروەری: تاکۆتایی بە گۆشەگیریەکان دەهێندرێت بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان
چالاکی نۆبەتی دادپەروەری کە بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان دەستپێکرا، لە زۆربەی شارەکان بە بریارداری بەردەوامە. -
هەبەدەهە: ئێمە بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی یەکگرتوومان لێپرسینەوە لەکۆمەڵکوژی مەرەش دەکەین
هەبەدەهە ڕایگەیاند، کە کۆمەڵکوژی مەرەش یەکێکە لە پڕۆسە تاریکەکانی مێژووی کۆمەڵکوژییەکان و وتی "بە تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی یەکگرتوومان داوای لێپرسینەوە لەم کۆمەڵکوژییە دەکەین." -
کۆنگرەی ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی: ئەم ئیرادەیە گۆشەگیری دەشکێنێت
لە کۆنگرەی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی کە بە هەزاران گەنج ئامادەی بوون، راگەیەندرا:"خۆمان بەدەستەوە نادەین، ئەم ئیرادە و بڕوایە دەبێتە هۆی شکاندنی گۆشەگیری و لەناوبردنی فاشیزم." -
لە ستۆکهۆڵم یادی شەهیدانی پاریس بەرزڕاگیرا
سەکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئەڤین گۆیی، عەبدولرەحمان کزڵ و میر پەروەر کە لە پاریس تیرۆرکرابوون، لە ستۆکهۆڵم یادیان بەرزڕاگیرا. -
چالاکوانانی تەجەشە لە برێمێن رێپێوانیان کرد
چالاکوانانی تەجەشە بە رێپێوانێک سڵاویان لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کرد. -
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە ٦ سەربازی تریان مردوون
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە لە شەڕی ئەمڕۆی هەڕێمەکانی پاراستنی میدیادا، ٦ سەربازیان کوژراون. -
هێزەکانی ئێران کۆلبەرێکی تریان بە سەختی بریندار کرد
زانراوە کە لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. -
هەبەدەهە لە ئەدەنە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی کردە ئامانج
هەبەدەهە رایگەیاند کە بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردن کە لە پێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکراوە، لە ئەدەنە لە دژی هێزی میلیشیاییەکانی تورک بە نارنجۆک چالاکیان ئەنجامداوە. -
سیاسەتمەدار و ڕۆشنبیران ستایشی پەیماننامەی کۆمەڵایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکەن
"ئەم پەیماننامەیە دەبێتە سەرەتای هەنگاوێک لەسەر بنەمای ئاشتەوایی نەک تەنها لە نێوان گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەڵکوو لەنێوان هەموو گەلانی سوریاشدا." -
کۆماو: بە خاوەنداری لە شەهیدان لێپرسینەوە لە بکوژان بکەن
بەڕێوەبەری کۆماو شەهیدانی دووەم کۆمەڵکوژی پاریسی بەبیر هێنایەوە و داوای لە هەموان کرد بۆ لێپرسینەوە لە بکوژان، بەشداری کارا و بەرچاویان لە چالاکی و خۆپیشاندانەکاندا هەبێت. -
" ئەڤین و باگەر، ئێوە خۆشەویستی و گەردەلولی شۆڕشەکەمانن"
شەڕڤانێکی ئینتر ناسیۆناڵیست لە رۆژئاوای کوردستان یادی ئەڤین گۆیی و باگەر نوژیان گەریلای ئینتر ناسیۆناڵیست بەرز دەنرخێنێت کە هەردوکیان لە مانگی کانوونی یەکەمدا شەهید بوون. -
هەزار ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان نییە #TecridiKırmakİçinKartGönder
بە بلاو کردنەوەی هاشتاگی “#TecridiKırmakİçinKartGönder” داوا کرا کە دەستبەجی کۆتایی بە گۆشەگیریەکان بهێندرێت. -
نۆبەتی دادپەروەری: دەبێت هەموو کەسێک بە ئەرکی خۆی هەڵسێتەوە
لە چالاکی نۆبەتی دادپەروەریدا کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، بەرخۆدانی زیندانیان سلاو کرا و داوا لە هەموو کەسێک کرا کە بە بەرپرسیارەتی نزیکی ئەم پرسە ببێت. -
کەجەدەکە-ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی ساڵڕۆژی شەهیدانی کۆمەڵکوژی پاریس بانگەوازی راگەیاند
کەجەدەکە-ئەوروپا یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی پاریسی بەرزڕاگرت و بۆ ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژییەکان بانگەوازی راگەیاند. -
زیندانیانی سیاسی:هەتا بەڕێز ئۆجالان ئازاد نەکرێت، هەر جۆرە چالاکیەک ڕەوایە
زیندانیانی سیاسی لە زیندانی کرکلار لە بوجای دەڵێن"هەتا عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەکرێت هەموو جۆرە چالاکیەک ڕەوایە". -
بنەماڵە و پارێزەران بەمەبەستی سەردانکردنی ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵە و پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد. -
بانگەواز بۆ بەشداری لە خۆپیشاندان و چالاکیەکانی پاریس راگەیەندرا
هاووتەبێژی دیوانی کەجەدەکە-ئە موراد جەیلان و نوێنەری تەژەکە-ئە زۆزان سەرحەد بەمەبەستی بەشداربوون لە چالاکیەکانی ٢٣ی کانونی یەکەم و ٦ی کانونی دووەم لە پاریس بانگەوازیان راگەیاند. -
هاوسەرۆکی دەم پارتی لە هەزۆی دەستبەسەرکرا
هاوسەرۆکی دەم پارتی عومەر ئەمەن لە هەزۆی دەستبەسەرکرا. -
نەورۆز ئویسال: گوێ لە هێز، دەنگ و حەقیقەتی عەبدوڵلا ئۆجالان بگرن
نەورۆز ئویسال، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان لە شرناخ، لە وتارەکەیدا سەبارەت بە بودجەی وەزارەتی داد لە پەرلەمان، لە بەرامبەر گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کاردانەوەی نیشاندا. -
نۆبەتی دادپەروەری: تا ئەو کاتەی کە دەگەین بە ئامانجەکەمان، بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان
چالاکی نۆبەتی دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان دەستپێکرا و تا ئێستاش بەردەوامە. -
ساڵێک بەسەر کۆمەڵکوژی پاریسدا تێدەپەرێت: گەلی کورد چاوەرێی دادپەروەرییە!
ساڵێک بەسەر هێڕشەکەی پاریسدا تێدەپەرێت، لە بەرامبەر ئەو هێڕشەدا داوای دادپەروەری کرا. لێپرسینەوەیەکی سەخت بەڕێوەدەچێت، پرسیارێکی زۆر چاوەرێی وڵامە. بەڵام لەبەرئەوەی داواکاری گشتی فەرەنسا لێپرسینەوەکانی دوادەخات، پرسیارێکی تر دەوروژێندرێت. -
گەنجێکی کورد ڕفێندرا و بە ئەشکەنجەدان هەوڵدرا سیخوڕیکردنی بەسەردا بسەپێنن
لە تورکیا سیاسەتی ڕفاندن، هەڕەشە و سیخوڕی دژی کوردان بەردەوامە. لە ئیستەنبوڵ لە ١٧ی کانوونی یەکەم، گەنجێک بە ناو کەرەم ئیمراکی تەمەن ٣٢ ساڵ لەلایەن هەندێک کەسەوە کە خۆیان بە پۆلیس ناساندووە ڕفێندرا، و داوای سیخوڕییان لێکردووە. -
'لە بەرامبەر گۆشەگیریەکانی سەر ئیمراڵی، دەبێت چالاکییەکانمان بەهێزتر بکەین'
کۆردیناسیۆنی چاودێری زیندانەکانی مێرسین، بۆ ئەوەی لە چالاکی مانگرتن لە خواردندا کەس گیانی لەدەست نەدات، داوای کرد کە داواکاری زیندانیان قبوڵ بکرێت و لە بەرامبەر گۆشەگیریەکانی سەر ئیمرالی هەڵوێستی نیشاندا.