ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
یادی شەهیدانی خواکورک و پێنجوێن کرایەوە
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بە مەراسیمێک یادی شەهیدانی خواکورک و پێنجوێن کرایەوە. -
کۆمیتەی پەژاک لە هۆلەند داوای بەرفراوانکردنی کەمپەینی ئازادی رێبەری گەلی کورد دەکات
کۆمیتەی پەژاک لە هۆلەند لەپێناو شکاندنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، داوادەکات لە کوردستان و دەرەوەی وڵات بەشداری لە هەڵمەتی 'ئازادی ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد' فراوانتر بکرێت. -
'ئۆجالان هێمای گەڕان بە دوای راستی، دادپەروەری و یەکسانییە'
پرۆفیسۆری پێشووی فاکەڵتی هونەری زانکۆی دەمەنهور محەمەد ڕەفعەت ئەلئیمام، ڕایگەیاند، بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گرنگ و گونجاوە. -
'سەرهەلدان و وەستانەوە بەرامبەر ستەم، مافە'
حسێن ئەسەن پیری عەلەوی وتی: "دەسەڵاتداران زۆر لەخۆبایین، خۆیان بە باڵادەست دادەنێن، دەست بەسەر مافەکانی خەڵکدا دەگرن". مەلا شوکرو ئاسلانیش سەرنجی خستە سەر مانگرتنەکان لە خواردن و وتی: "سەرهەلدان لە بەرامبەر ستەمدا، مافە". -
لە بێرگامۆ بە درووشمی "شەڕ ڕابگرن، ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆبوونەوە ئەنجامدرا
لە شاری بێرگامۆی ئیتاڵیا بە درووشمی "شەڕ ڕاوەستێنن، ئازادی بۆ ئۆجالان" کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا. -
"هێرشە فاشیستییەکان ناتوانن زمان و چاندەکەمان ئاسیمیلە بکەن"
کۆمیسیۆنی زمان و چاند و هونەری دەم پارتی قەدەغەکردنی کۆنسێرتی نەچەمە و هێرشکردنە سەر ٤ کرێکاری کوردی شەرمەزار کرد و گوتی: "هیچ هێرشێکی فاشیستی ناتوانێت زمان و چاندەکەمان ئاسیمیلە بکات". -
لە لۆزان پەیوەست بە گۆشەگیری ستاند دانرا
لە لۆزان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ستاند دانرا و سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی ڕیسوا کرا. -
کەنەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ ئەنتۆنیۆ نێگری بڵاوکردەوە
کەنەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ فەیلەسووف ئەنتۆنی (تۆنی) نێگری بڵاوکردەوە. -
دایکانی شەممە لە چارەنووسی ئیحسان حارانیان پرسییەوە
دایک/مرۆڤانی شەممە لە هەفتەی مافەکانی مرۆڤدا ٩٧٧ هەمین چالاکی خۆیان ئەنجامدا، لە چالاکییەکدا لە چارەنووسی ئیحسان حارانیان پرسییەوە کە ٢٤ ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٤ بێسەروشوێن کرا. -
باقرخان: شکاندنی گۆشەگیری بۆ ئێمە گرنگییەکی ژیانیی هەیە
تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ، سەرنجی بۆ مانگرتن لە خواردن ڕاکێشا و وتی:"شکاندنی گۆشەگیری بۆ ئێمە گرنگییەکی ژیانیی هەیە، گەلی کورد بۆ سەدەیەکی دیکە خۆی لە ئازادی بێبەش ناکات. -
لە سەنگەری چەتەکاندا گوێنی دامەزراوە فەرمییەکانی دەوڵەتی تورک دەبیندرێت
دەم پارتی پرسی بوونی گوێنێ دەزگای دۆخی لەناکاو و فریاگوزاری خێرای دەوڵەتی تورک (ئافاد) لە ناو سەنگەری چەتەکانی بەناو سوپای سوریای ئازاد، دەباتە پەرلەمان. -
لە ئەنبار هێرشکرایەوە سەر بارەگای سەربازی ئەمریکا
جاڕێکی دیکە هێرشکرایەوە سەر بارەگای سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنباری عێراق. -
لە بەرلین دژی گۆشەگیری خێمە دانرا
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چالاکی دانانی خێمە بەڕێوەچوو. -
لە مانهایم بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی خێمەدانان ئەنجامدرا
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی خێمەدانان ئەنجامدرا. -
چوارەم ژمارەی بوڵتەنی گۆشەگیری دەرچوو
چوارەم ژمارەی "بوڵتەنی گۆشەگیری" ئۆهەدە دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەرچوو. -
ئێشکگریی دادپەروەری دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بەردەوامە
بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامەد و وان و ئیستەنبوڵ و ئەدەنە و مێرسین، ئێشکگری دادپەروەری بەردەوامە. -
لە بێلینزۆنا کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرایەوە
ڕۆژانی خوێندنەوەی کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بێلینزۆنای سویسرا، بەردەوام بوو. -
تولای حاتەم ئۆغۆللاری: پێویستە دەمودەست گۆشەگیری هەڵبگیرێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغۆللاری سڵاوی لە بەرخۆدانی مانگرتنی زیندانیان کرد و گوتی: "گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە، پێویستە دەمودەست هەڵوەشێتەوە". -
شاندی ژنانی نێونەتەوەیی: پێویستە دەمودەست عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت
ئەندامانی شاندی ژنانی نێونەتەوەیی کە لە ئامەد و ئیستەنبوڵ کۆبوونەوەیان کرد، ڕایانگەیاند، پێویستە دەمودەست ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت. -
بنەمالەی عەبدۆڵلا ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتن داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆڵلا ئۆجالان و زیندانیانی تری ئیمراڵی، داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتیی بورسا و بەرێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد. -
یادگار عەلی: ئەم هەڵبژاردنە، ڕاپرسییە لە سەر کوردستانی بوونی ئەو ناوچانە
یادگار عەلی، چاودێری سیاسی و ڕژنامەنوس، باس لە گرنگی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی (کەرکوک، موسل، دیالە، سڵاحەدین) دەکات، ئاماژەی بەوەکرد؛ "ئەم هەڵبژاردنە، ڕەهەندێکی نەتەوەیی هەیە بۆ کورد، دەبێت کورد بە هۆشیارییەوە مامەلی لەگەڵ بکات." -
بارودۆخی زیندانی نەخۆش سەیفەدین دەمهات مەترسیدارتر دەبێت
دۆخی زیندانی نەخۆش سەیفەدین دەمهات ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. شەنگوڵ مارتی کە یکێکە لە ئەندامەکانی بنەماڵەی دەمهات دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورک لە زیندانەکاندا تاوان ئەنجام دەدات و داوای کرد کە ئەم تاوانانە بوەستێندرێت. -
پارتی چەپی کەسک سەرلە نوێ دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند
پارتی چەپی کەسک کە هەدەپ بە لیستەکەی ئەوان چووبوو بۆ ناو هەڵبژاردنەکان، سەرلە نوێ دامەزراندنەوەی خۆی ڕاگەیاند. -
تەڤگەری ئازادی هەڵوێستی خۆی بۆ دەنگدانەکان بە لیستە کوردییەکان ئاشکرا دەکات
دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستی حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە تایبەت لە پارێزگای کەرکووک ئاشکرا کرد. -
لە ئۆپەراسیۆنێکی کوشتنی سیاسیدا لە ئەستەنبۆڵ سێ گەنج دەستبەسەر کران
لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵی هاوڵاتیان، سێ ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دیموکراتیک لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کران.