ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
چەتەکانی داگیرکەر لە جەندریسە دوو هاوڵاتی دەڕفێنن
چەتەکانی داگیرکەری تورک دوو هاوڵاتی لە شارۆچکەی جەندریسە لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو بەرەو شوێنێکی نادیار دەڕفێن. -
یەپەسە لە ئەنتاڵیا دژی گۆشەگیری چالاکی ئەنجامدا
تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەلال ئامەد سەر بە یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) ڕایگەیاند، ٨ ئۆتۆمبیلی هاوکارانی ڕژێمی فاشسیتیان سوتاندووە، دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی. -
کۆنگرەی ستار جەژنی قوربان پیرۆز دەکات
کۆنگرەی ستار بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، تێیدا هیواخوازە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ژنان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ قەیرانی سوریا و سەرتاپای ڕۆژهەڵاتی ناوین. -
مەردان یانارداغ بەهۆی ڕەخنەی گۆشەگیرییەوە دەستگیرکرا
بەهۆی ڕەخنەکردنی گۆشەگیریی ئیمراڵییەوە، بەڕێوەبەری (TELE 1) دەستگیرکرا. -
هەدەپە و پارتی چەپی سەوز بە بۆنەی جەژی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاوکردەوە
هەدەپە و پارتی چەپی سەوز بە بۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و جەژنیان پیرۆز کرد. -
نوسینگەی یاسایی ئەسرین: دەبێت ئەشکەنجەی نێو ئیمراڵی کۆتایی بێت
نوسینگەی یاسایی ئەسرین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "پێویستە نەبوونی زانیاری و ئەشکەنجە کۆتایی بێت". -
کەجەدە: پێویستە هێزە دیموکراتیکەکان دەنگی خۆیان هەڵبڕن دژی گۆشەگیری
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) ناڕەزایەتی دەربڕی سەبارەت بەوەی ٢٨ مانگە زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەست نییە و گوتی: "پێویستە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخستنە مەدەنییەکان و هێزە دیموکراتیکەکان هەڵوێست وەربگرن دژی گۆشەگیری". -
داگیرکەری تورک لەپێناو بنیاتنانی بارەگای سەربازی زۆزانی شێنێ وێران دەکات
دەوڵەتی تورک دەستی داوەتە وێرانکردنی دارستانەکانی نێوان ئامەد و موش لەپێناو بنیاتنانی بارەگای سەربازی لە زۆزانی شێنێ. -
مەردان یانارداغ بەهۆی ڕەخنەکردنی گۆشەگیرییەوە دەستگیرکرا
بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی "TELE1"، مەردان یانارداغ، بەهۆی ڕەخنەکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستگیرکرا. -
یاردم: کرێکاران باجی قەیرانەکە دەدەن
سکرتێری کاروباری ناوەندی ژنانی ئەیتم-سەن سیمگە یاردم رایگەیاند کە بەهۆی تێچوونە لەرادەبەدەرەکانی دەسەڵات و سیاسەتی ئابووری هەڵەوە، کرێکارانی باجی دۆخەکە دەدەن. -
ئەنجامنامەی دووەمین کۆنفڕانسی پژاک لە ئەوروپا ڕاگەیەندرا
ئەنجامنامەی دووەمین کۆنفڕانسی پژاک لە ئەوروپا کە لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی مانگی ٦ی ئەمساڵ لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەچوو، بە کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەوە ڕاگەیەندرا. -
بنەماڵەی شەنیاشار: بەبێ دادپەروەری، ئازارەکانمان سوک نابێت
بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامن لە ئێشکگریی دادپەروەری لەپێناو کەسوکاریان کە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕحا کوژران، ڕایدەگەیەنن، بەبێ دادپەروەری، ئازارەکانیان سوک نابێت. -
دوای زیاتر لە ٦ کاتژمێر شەڕو پێکدادان، چوار چەتەی داعش لە کەرکوک کوژران
لە گوندی ترکەڵانی باشوری کەرکوک بۆ ماوەی زیاتر لە شەش کاتژمێر شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی عێراق و چەتەکانی داعش بەردەوام. -
، بەهۆی گەندەڵیەوە بەڕێوەبەری سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەبەری سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە بەهۆی تێوەگەڵاندنی بە گەندەڵیەوە. -
بەهۆی سیاسەتی ئاکەپە قەیرانەکانی تورکیا قوولتر بوونەتەوە و نرخی گازی شل زیاد دەکرێت
بەهۆی سیاسەتی ئاکەپە-مەهەپەوە، قەیرانەکانی تورکیا بەتایبەتی قەیرانی ئابوری زیاتر بووە، بەو هۆیەوەش لە باکوری کوردستان و تورکیا نرخی گازی شل زیاد دەکرێت. -
هەسەدە شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) شەهیدبوونی شەڕڤان ماجدی ڕاگەیاند بەهۆی نەخۆشی دڵەوە. -
هەواڵگری عێراق: لەماوەی یەک هەفتەدا سەدان تیرۆرست و بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کراون
بەپی ڕاگەیاندروای ئاژانسی هەواڵی عێراق: "لەماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی ٤٠٠ تیرۆریست وبازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون وەهەروەها 22 کلیۆ کریستاڵیش دەستی بەسەردا گیراوە . -
جەنگاوەرانی سەما یوجەی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ چالاکییەکی سابۆتاژیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی سەما یوجەی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئیستەنبوڵ لە دژی فاشیستێک 'چالاکی سابۆتاژ'یان ئەنجامداوە. لە ئیزمیر و سێواسیش چالاکی دروشمنوسینیان کردووە. -
پاژک: پێشەنگایەتی بە شێوەی زیلان، ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکات
دەستەی بەڕێوەبەریی پاژک بە رێزەوە یادی زەینەب کناجی (زیلان)ی بەرزڕاگرت و رایگەیاند: "پێشەنگایەتی قۆناغەکە بە شێوەی زیلان، تێکشکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەرایەتی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە". -
لە ڤییەنا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا
کوردستانیان لەبەردەم پەرلەمانی نەمسا کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک و بانگەوازیان کرد بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا. -
دەسەڵاتی ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ ٧ گەنجی کورد دەرکرد
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای کرد دەستوەردانی خێرا بکرێت لەپێناو ئەو ٧ گەنجە کوردەی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە بە پاساوی بەشداریکردن لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی". -
دایکانی شەممە سەرلەنوێ دەستگیرکرانەوە
کاتێک دایکانی شەممە دەیانویست بچنە گۆڕەپانی گالاتەسەرای، پۆلیسەکان ئەوانیان دەستگیرکرد. -
ژان زیگلەر: دەبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە تێکۆشانی پەکەکە بکەن
هاوڕێی چی گیڤارا و یاریدەدەری سەرۆکی لیژنەی راوێژکاری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ژان زیگلەر داوای لە کۆمەڵەگەی نێونەتەوەیی کرد کە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی کورد بکەن کە لەلایەن پەکەکەوە بەڕێوەدەچێت. -
هەژاری لە کوچوک بازاڕی ئیستەنبوڵ لەهەڵکشاندایە
هەژاری لە ئیستەنبوڵ بە تایبەت لەهەندێک گەڕەک و ناوچەی لە هەڵکشاندایە. کوچوک بازاڕیش شوێنێکی بەو جۆرەیە. -
لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا هێرشەکانی سەر رۆژئاوا شەرمەزار کران
لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کران.