ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئامانجی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ ٢٠ کورسی پەرلەمانە
کەزبان کۆنوکچو کۆک کاندیدی ژمارە یەکی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ رایگەیاند کە ئامانجی پارتەکەیان ئەوەیە کە لە ئەستەنبوڵ ٢٠ کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن. -
لە ئێران چوار کچ لە خوێندن دوور دەخرێنەوە
ئەنجوومەنی یەکێتیی خوێندکارانی ئێران ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ماوەی شەش مانگ چوار کچە خوێندکاری بەشی سینەمای کۆلێژی ئادابی زانکۆی دامغان لە خوێندن دوور دەخەنەوە. -
لە ناوچەی ئایدی جۆش و خڕۆشی پارتی چەپی سەوز
پارتی چەپی سەوز لە ناوچەی کوشئاداسی، سۆکە و دیدیمی ئایدن ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە. -
تەژەکە- ئە بانگەوازدەکات بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ١٥ ـی نیسان
تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە- ئە) بانگەوازی کرد بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ١٥ ـی نیسان لە شاری دۆسڵدرۆفی ئەڵمانیا و دەڵێت: «با پێکەوە کۆبینەوە لەپێناو ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان». -
پسوڵەی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بڵاوکرایەوە
دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا پسوڵەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاری سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوکردەوە. -
فەد - دەم: بە شێوەی جەماوەرییانە بەشداری لە ڕێپێوانی دوسلدۆرف دا دەکەین
فیدراسیۆنی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە باکوری ئەڵمانیا (فەد - دەم) داوای لە گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد کرد، لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشداری لە ڕێپێوانەکەی شاری دوسلدۆرف دا بکەن. -
لە ئانتالیا بە پاساوی بەشداری لە نەورۆز چوار کەس دەستگیرکران
لە ئانتالیا بە پاساوی بەشداربوون لە ئاهەنگ و مەراسیمی نەورۆز چوار کەس دەستگیرکران. -
پارێزەران بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی جارێکیتر داواکارییان بەرزکردەوە
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، جارێکیتر داواکارییان پێشکەش کردەوە. -
لە دۆیسبورگ نوسینگەی هەڵبژاردن کرایەوە
پارتی چەپی سەوز بە بەشداربوونی سیاسەتمەدار لەیلا ئیمڕەت، ئەحمەد یڵدرم و نوێنەرانی ئاگیف و ئاتیف لە دۆیسبورگ نوسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی کردەوە. -
عومەر ئۆجالان: ڕۆڵی پارتی چەپی سەوز یەکلاکەرەوەیە
یەکێک لە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان، پەرلەمانتاری ئێستا عومەر ئۆجالانە و وتی، پارتی چەپی سەوز لە هەڵبژاردنەکاندا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەبینێت. -
وەزیری دەرەوەی سووریا گەیشتە سعودیە
ئاژانسی (سانا) ـی سووری ڕایگەیاند، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا بە سەردانی کار گەیشتە شانشینی عەرەبی سعودیە، سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی سعودیە بووە. -
جۆشوخرۆشی هەڵبژاردن لە ئەزمیر
هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلچگون ئۆچار لە مەنەمەن لەمیانی کردنەوەی نووسینگەی هەڵبژاردن دووپاتی کردەوە، پارتەکەیان دەبێتە سیمای سەدەی نوێ. -
گۆنەی: لە بورساوە دوو پەرلەمانتار دەنێرینە پەرلەمان
ئەبرو گۆنەی وتەبێژی هەدەپە لە کردنەوەی نوسینگەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوزدا لە بورسا قسەی کرد و وتی، " لە بورساوە دوو پەرلەمانتار دەنێرینە پەرلەمان." -
چالاکوانانی جنێف بانگەوازیان بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی دۆسڵدۆرف کرد
لە چالاکی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا کە لە جنێف ئەنجامدرا، بانگەوازی بۆ بەشداریکردن لە رێپێوانی دۆسڵدۆرف کرا کە بڕیارە ١٥ی نیسان بەڕێوە بچێت. -
کۆنگرەی گەل بۆ بەشداری بەرفراوان لە خۆپیشاندانەکەی دۆسێلدۆرف بانگەوازی راگەیاند
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بۆ گردبوونەوە و رێپێوانی ناوەندی دۆسێلدۆرف کە لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ی نیسان بەڕێوەدەچێت، بانگەوازێکی بەمبەستی بەشداری بەرفراوان لەو چالاکییە راگەیاند. -
جارێکیتر ئازادکردنی زیندانی سیاسی نەخۆش عزەدین سڤیلگەن رەتکرایەوە
بۆ چوارەم جار ئازادکردنی زیندانیکراوی نەخۆش عزەدین سڤیلگەن ڕەتکرایەوە، عزەدین لە زیندانی ئەسپیا تیپی L لە شاری گیرسون بەندکراوە. -
فەد-گەل بانگەوازێکی بۆ بەشداری لە رێپێوانی دۆسێلدۆرف راگەیاند
فیدراسیۆنی گەلانی کوردستانی (فەد-گەل) بەمەبەستی بەشداری لە رێپێوانی ١٥ ی نیسان کە لە پێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری دۆسێلدۆرفی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت، بانگەوازێکی راگەیاند. -
دەمیرتاش: داواکاری نامەی دۆسیەی کۆبانێ بەگوێرەی هەڵبژاردن ئامادەکراوە
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش لەمیانی پێشکەشکردنی بەرگریی خۆی لە لە دۆسیەی کۆبانێدا باسی لەوەکرد کە داڕشتنی دۆسیەکە بە واتای ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار. -
یاوز: دەمانەوێت لە ئەستەنبول ٢٠ کورسیی پەرلەمان بەدەست بهێنین
ڕەمەزان یاوز هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئیستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز وتی، "ئێمە دەمانەوێت ٢٠ کورسیی پەرلەمان لە ئیستەنبوڵ ببەینەوە و دەنگەکانیشیمان بە ڕێژەی سەد لە سەد زیاد بکەین". -
کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا له دەرەوەی وڵات ڕاگەیەندرا
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان، کە لە ١٤ی ئایار لە ناوخۆی تورکیا بەڕێوەدەچن، لە دەرەوەی وڵات لە ٢٧ی نیسان دا دەنگدان دەستپێدەکات. -
ڕەگەزپەرستانی تورک هێرشیان کردە سەر ناوەندەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز
چەند کەس، یان کەسێکی نەناسراو لە ئەنقەرە و ئیزمیر هێرشیان کردە سەر ناوەندەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز. -
حەسەن جەمال: پێویستە پێش هەموو شتێک کێشەی کورد چارەسەر بکرێت
حەسەن جەمال پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان ڕایگەیاند، پێویستە پێش هەموو شتێک کێشەی کورد چارەسەر بکرێت و وتی: "سیستەمێکی خراپ و داتەپیو هەیە. دەبێت ئێمە ڕژێمی تاک پیاوی بڕوخێنین و بە کۆمارێکی دیموکراتی وڵات سەرلەنوێ بونیات بنێینەوە." -
بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە دویسبۆرگ سەکۆیەک دانرا
لە دویسبۆرگ، مەجلیسی ژنانی ئاسیا یوکسل سەکۆیەکیان کردەوە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. -
جەندرمە هاوڵاتییەکی کورد دەکوژێت
لە گوندی چیڤلاری سەر بە چاناککالە، جەندرمە هاوڵاتییەکی کورد بەناوی سلێمان جابیر دەکوژن. -
لە هەورامان تەقینەوەیەک ڕوویدا
لە شارۆچکەی تەوێڵەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، بەهۆی تەقینەوەی گولەهاوەنێکەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و هاوڵاتییەکی تر بریندار بوو.