ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
نەورۆزی مانیسا: ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانمان دەوێت
لە گۆڕەپانی لالەی مانیسا بە بەشداری هەزاران کەس بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'،'بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' و ' لێرەوە هەزاران سڵاو لە عەبدوڵلا ئۆجالان' نەورۆز پیرۆزکرا. -
نەورۆزی ئەستەنبوڵ: ئاییندەیەکەی ئازاد بنیات دەنێین
لە نەورۆزی ئەستەنبوڵدا سیاسەتی شەڕ و گۆەگیری ئیمڕالی شەرمەزارکران و راگەیەندرا کە ئاییندەیەکی رۆناک و ئازاد بنیات دەنێن. -
لە ئەستەنبوڵ هەزاران کەس بۆ نەورۆز کۆدەبنەوە
نەورۆزی ئەمساڵ لە مەیدانی یەنی کاپیی ئەستەنبول پیرۆز دەکرێت. ئاهەنگی پیرۆزباییەکە بە پێشەنگایەتیی هەدەپە، هەدەکە بەڕێوەدەبرێت. هەزاران کەس بەرەو گۆڕەپانی نەورۆز دەڕۆن. -
نووسینگەی یاسای سەدە بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد سەردانی دادگای دەستووری کرد
داواکارییەکان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و میزاجیانە ڕەت دەکرێنەوە. لەبەر ئەوەش ئەمجارە پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار سەردانی دادگای دەستوورییان کرد. -
کەنەکە سەرەخۆشیی لە قەسەدە کرد
کەنەکە بەبۆنەی شەهیدبوونی ٩ شەڕڤانەوە سەرەخۆشی لە هێزەکانی قەسەدە، یەپەژە و یەکینەکانی دژە تیرۆر کرد. -
لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا ئاگری نەورۆز کرایەوە
کوردستانیان لە لایپزیگ لەگەڵ دۆستەکانیان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و سووربوونی خۆیان بۆ بەرزکردنەوە و بەهێزکردنی تێکۆشان نیشاندا. -
هەزاران کەس لە سویسرا بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز کۆبوونەوە
هەزاران کوردستانی لە شاری فرایبورگ لە سویسرا لەگەڵ دۆستەکانیان کۆبوونەوە و جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد. -
لە شاری گراتس ئاهەنگی پێشوازی لە نەورۆز بەڕێوەچوو
لە شاری گراتس-ی نەمسا، کوردستانیان لەگەڵ هاوڕێ نەمساییەکانیان ئاهەنگی پێشوازییان لە نەورۆزیان ئەنجامدا. -
لەدژی نەژادپەرستی و فاشیزم رێپێوانێکی درێژمەودا لە لەندەن ئەنجامدرا
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە هەزاران کەس بە بانگەوازی ' Stand Up to Racism ' و کۆنگرەی سەندیکاکانی سکۆچیا کۆبونەوە و لەدژی ئیسلام فۆبی، ئەنتی سەمیتیزم و فاشیزم و راستڕەوی رادیکاڵ رێپێوانیان ئەنجامدا. -
یادی شەهیدانی مەتینا لە بریمین کرایەوە
یادی کاراسونگور کانیرەش (زوبەیر تەیمورئۆغلۆ) گەریلای هەپەگە و هەڤاڵانی کە لە مەتینا شەهید بوون لە بریمین کرایەوە. -
دۆسیەی سەندنەوەی پارێزبەندی لە سێ پەرلەمانتاری هەدەپە و تیپ رەوانەی پەرلەمان کرا
دۆسیەی سەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی هەدەپە هودا کایا و موسا پیرئۆغڵو و پەرلەمانتاری تیپ باریش ئاتای رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی لە رێگەی پارێزەرانیانەوە داوایان کرد، مافی چاوپێکەوتنیان لە ئیمڕالی پێبدرێت. -
لە لۆزان کۆمینی شەهید تیرێژ تۆڵهەڵدان راگەیەندرا
لە شاری لۆزانی سویسرا کۆمینی شەهید تیرێژ توڵهەڵدان راگەیەندرا و لەژێر چەتری کۆمینەکەدا کۆمەڵێک کۆمسیۆن پێکهێنران. -
ئاگری نەورۆز لە ئەنقەرە کرایەوە
ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە یەکەم ئاگری نەورۆزیان لە ئەنقەرە کرایەوە و بانگەوازی بۆ ئاهەنگی گەورەی نەورۆز لە ١٩ی ئازاردا کرا. -
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بڕیاریدا بە ناوی هاوپەیمانێتیەکەوە بەشداری لە هەڵبژاردندا بکات
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بریاریدا لەژێر ناوی هاوپەیمانێتیەکە بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات و وتی، " هەڵوێستی خۆمان لە ماوەیەکی نزیکدا بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی لەبارەی کاندیدی سەرۆکایەتی ئاشکرا دەکەین." -
دەوڵەتی ئێران ئەمساڵ ١٣٨ کەسی لەسێدارەداوە
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە، تەنها لە ١٥ رۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا ٢٩ کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێدارە دراون و کۆی گشتی ئەو کەسانەیشی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەسێدارەدراون و گەیشتونەتە ١٣٨ کەس. -
لە زوریخ یادی قوربانیانی بوومەلەرزەکە کرایەوە
پردی خوشک و برایەتیی زوریخ – ئامەد، لەبەردەم پەرلەمانی کانتۆنی زوریخ کۆبونەوە و بۆ یادی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەی مەرەش دا گیانیان لەدەستداوە مۆمیان داگیرساند. -
دەوڵەتی تورک لە ئەستەنبوڵ ٩ گەنجی بەهۆی پۆستی بابەت لەسەر شەڕی کۆبانێ زیندانیکرد
٩ ئەندامی ئەسەپە، سەگەدەفە و سەکەمە بەهۆی بڵاوکردنەوەی پۆست لە میدیای دیجیتاڵی دا لەبارەی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش لە کۆبانێ و نووسین لە دژی چەتەکانی داعش، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە ئەستەنبول زیندانیکران. -
گەنجان چالاکیی ئەم هەفتەیەی ئێشکگریی ئازادی بەڕێوەدەبەن
ئێشکگریی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە گۆڕەپانی بەردەم دام و دەزگاکانی ئەوروپادا ماوەی ٥٦٠ هەفتەیە بەڕێوەدەچێت. ئێشکگریی ئەم هەفتەیە لەلایەن دەستەیەک لە گەنجانەوە بەڕێوەدەچێت، کە لە شاری سۆلۆتۆرنی سویسراوە ڕۆیشتن ئەنجامدانی چالاکییەکە. -
هاوپەیمانیی پارتە چەپەکانی فەڕەنسان پشتگیرییان لە هەدەپە کرد
هاوپەیمانیی پارتە چەپەکانی فەڕەنسا (NUPES) و پێکهاتەکانی لە هاوپەیمانی (LFI) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش پشتیوانیان لە هەدەپە کرد. -
لە ئەستەنبوڵ ٢٠ خۆپیشاندەر بە لێدان و توندوتیژی دەستگیرکران
لە ئەستەنبوڵ ٢٠ کەس لە ئەسەپە، سەگەدەفە و کالدراچ ، کە چالاکیی ناڕەزایەتییان رێکخستبوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە بە توندوتیژی و لێدان دەستگیرکران. -
کلیچدار ئۆغڵو ١٨ی ئازار سەردانی هەدەپە دەکات
کەمال کلیچدار ئۆغڵو کاندیدی سەرۆک کۆماریی هاوپەیمانیی میلەت ڕۆژی ١٨ی ئازار سەردانی ناوەندی گشتیی هەدەپە دەکات. -
هەدەپە داوای کرد دۆزی داخستنی حیزبەکەیان بۆ دوای هەڵبژاردن دوابخرێت
هەدەپە جارێکی دیکە داوای لە دادگای دەستووری کرد، کە دۆزی داخستنی هەدەپە بۆ دوای هەڵبژاردن دوا بخرێت. -
قەرەسونگور کانیڕەش لە لەندەن بەبیرهێنرایەوە
لە شاری لەندەن مەراسیمی یادکردنەوە بۆ گەریلای هەپەگە قەرەسونگور کانیڕەش، کە لەمەتینا شەهید ببوو، سازکرا. -
لە دەریای ناوەڕاست بومەلەرزە روویدا
لە دەریای ناوەڕاست بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٣ بە پلەی رێختەر روویدا.