ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ناوی هەر سێ شەهیدەکەی پاریس بڵاوکرایەوە
هاوسەرۆکانی کەجەدەکە-ئە ڕایانگەیاند، یەکێک لە شەهیدەکانی پاریس پێشەنگی بزووتنەوەی ژنانی کورد ئەڤین (ئەمینە کارا) بووە، لە بزووتنەوەی رۆشنبیریش میر پەروەر و عەبدوڵا کزل شەهید بوون و داوای بەشدارییان لە چالاکییە گەورەکەى ئەمڕۆدا کرد. -
ماکرۆن: هێرشێکی ناپاکانە کرایە سەر کورد
سەرۆککۆماری فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی شەرمەزارکرد، کە تیایدا سێ کەس شەهید بوون و لەوبارەوە رایگەیاند، "بە هێرشێکی خائینانە و ناپاکانە کراونەتە ئامانج". -
پۆلیسی فەرەنسا هێرشی کردە سەر جەماوەری بەردەم کۆمەڵەی کولتوری
بەهۆی هێرشەکەی سەر ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیک لە پاریس، لەبەردەم ناوەندەکەدا گەل کۆبوونەوە. پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشی کردە سەر جەماوەرەکە. -
ئایدار: بڕیاری هێرشەکەی پاریس لە ئەنقەرەوە دەرچووە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار رایگەیاند، ئەنقەرە بڕیاری هێرشەکەی سەر کۆمەڵەی کوردان لە پاریسی دەکردووە و داوای هەڵوێستی لە کوردستانیان کرد بۆ ئەوەی هێرشەکە شەرمەزار بکەن. -
ژمارەی شەهیدەکانی هێرشەکەی پاریس بۆ ٣ کەس بەرزبووەوە
لە هێرشە چەکدارییەکەی سەر کۆمەڵەی کولتوری کورد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ژمارەی شەهیدەکان گەیشتە ٣ کەس. گەلی کورد چوونە بەرەم کۆمەڵەکە. وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، کە دەچنە شوێنی رووداوەکە. -
کەجەدەکە-ئە: لەدژی هێرشەکەی پاریس ئێمە داوا لە گەلەکەمان دەکەین، دەستبەجێ بڕژێنە گۆڕەپانەکان
کەجەدەکە-ئە رایگەیاند، "داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییەی ئەمڕۆ لە پاریس ئەنجامدرا دەستبەجێ بڕژێنە شەقامەکان و چالاکی شەرمەزار کردن ئەنجام بدەن". -
لە پاریس هێرشی چەکداری کرایە سەر کۆمەڵەی کوردان: ٢ کەس ژیانیان لەدەستدا- نوێکراوەتەوە
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا هێرشی چەکداری کرایە سەر ناوەندی کولتووری کورد. راگەیەندرا کە لە هێرشەکەدا ٢ کەس ژیانیان لەدەستداوە، چەندین کەسیش برینداربوون. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بتوانن چاویان پێیان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد. -
ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی: لە ئەستەنبوڵ ٧ کەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سیاسیدا لە ئەستەنبوڵ ٧ کەس دەستگیرکران. -
کەجەکە پەیامێکی بەبۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی فیلیپین بڵاوکردەوە
کەجەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی خۆسێ ماریا سیسۆن سەرۆکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی فیلیپین پەیامێکی بڵاوکردەوە. -
بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە
پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل پەرلەمەمانتاری هەدەپەی ئامەد لە دەستەی گشتی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران هەڵوەشێندرایەوە. بڕیارەکە لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە. -
تاهیر کۆچەر ئەندامی کەنەکە لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا
فیدراسیۆنی گەلانی کوردستان ڕایگەیاند، پۆلیسی ئەڵمان هەڵیکوتاوەتە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد و کوردانی وڵاتپارێز لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیا و تاهیر کۆچەر هاوسەرۆکی پێشووی ناڤ-دەم و کۆن-مەد دەستگیرکراوە. -
پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵوەشێندرایەوە
پەرلەمانتاری سەمرا گوزەل پەرلەمەمانتاری هەدەپەی ئامەد لە دەستەی گشتی پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران هەڵوەشێندرایەوە. -
شاندێکی هەدەپە سەردانی لیبیای کرد
پارتی بزوتنەوەی دوارۆژی لیبیا هەدپەی بانگهێشت کرد. هەدەپە سەردانی لیبیای کرد و لە کۆبانەوەکەدا پەیمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتن درا. -
پارێزەران بەمەبەستی سەردان بۆ ئیمڕاڵی داواکارییان بەرزکردەوە
پاڕێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئەوەی بتوانن موەکیلەکەیان ببینن سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورساو بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕاڵییان کرد. -
ژنانی پرشنگی خۆر لە پۆلیس و پاسەوانانیاندا
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر رایگەیاند، ئەوان لە پۆلیس، پاسەوانان، کارگە و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانی ئاکەپەیان داوە. -
پەرلەمانتارانی هەدەپەیی لەبەردەم وەزارەتی دادەوە: با پارێزەران بچنە ئیمڕاڵی!
پەرلەمانتارانی هەدەپەیی لە پێناو ئەوەی دیدار لە گەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت، ئەمڕۆش لەبەردەم وەزارەتی داد کۆبوونەوە. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیزمیر ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیان دا
جەنگاوەرانی یەکەی موراد ئۆردەکچیی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە ١٨ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسیان داوە. -
جموجۆڵی داعش لە عێراق زیاتر دەبێت
جموجۆڵی چەتەکانی داعش لە ناوچە جێ ناکۆکەکان زیاتر بووە. لە هێرشەکەی شەوی رابردوودا بۆ سەر سەرگەڕانی قەرەچوغ لانیکەم ٣ سەرباز کوژراون و ٢ی دیکەش برینداربوون. -
سکاڵایەک لەبارەی دروشمی نەژادپەرستانە لە خوێندنگەیەکی بورسا رەتکرایەوە
داواکاری گشتی کۆماری بورسا بانگەشەی ئەوەی کرد کە دروشمی "یا بە تورکی قسە بکە یان قسەمەکە' لەسەر پلیکانەی خوێندنگەیەک ناوەندی شارەکە تاوان نییە و بڕیاریدا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە نەکات. -
دیفێند کوردستان لە ناوەندی پارتی سەوز لە نەمسا چالاکییەکی ناڕەزایەتیی مەدەنیی ئەنجامدا
چالاکوانانی دیفێند کوردستان (کوردستان بپارێزە) لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا لە ناوەندی پارتی سەوز چالاکییەکی نافەرمانیی مەدەنییان ڕێکخست. -
لە مارسیلیا گۆشەگیری ئیدانە کرا
ئەندامانی تەجەشە لە مارسیلیا لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکیان ڕێکخست. -
لە دۆسێلدۆرف یادی تایلان کاهرامان کرایەوە
تایلان کاهرامان کە بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، لەو شوێنەی چالاکییەکەی ئەنجامدابوو بەبیرهێنرایەوە. -
گۆشەگیری لە ئەسینا شەرمەزار کرا
لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەمەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا. -
فەدا: پیری ئێمە مستەفا ئاسڵان کۆجی دوایی کرد
فەدا رایگەیاند، "پیری ئێمە مستەفا ئاسڵان کۆجی دوایی کرد. سەری بنەماڵە و عەلەوییەکان ساغ بێت".