ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
ئەشیک سەردانی هەدەپەی کرد
شاندێکی پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانی (ئەشیک) سەردانی ناوەندی گشتی هەدەپە کرد و لەگەڵ پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە کۆبووە. -
چانکایا: ئەوەی لە پاریس تاوانی کوشتنی ئەنجامدا ئاکەپە-مەهەپە بوون
سەرۆکی شانازی فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی نەمسا محەمەد عەلی چانکایا یادی شەهیدانی پاریسیکردەوە رایگەیاندکە بکوژ دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەیە. -
مەراسیمێک بۆ شەهیدانی پاریس بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ مەراسیمی ماڵئاوایی و بەڕێکردن بۆ تەرمی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، لە بزوتنەوەی کولتوری میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزڵ بەڕێوەدەچێت کە لە پاریس تیرۆر کران. -
سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' ١١٠ رۆژە بەردەوامە
دەوڵەتی ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' سەرکوت بکات، بەڵام سەرهەڵدانەکە بێ پسانەوە بەردەوامە. بە گوێرەی بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ لە ١٦ ئەیلولەوە تائێستا لانیکەم ٥١٦ کەس کوژراون. -
ئێشکگری پەرلەمانتاران بەردەوامە: گۆشەگیری کۆتایی بێت، دیموکراسی دەچەسپێت
پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی بەردەوامن لە چالاکی. پەرلەمانتار ئیمام تاشچیەر لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، کە گۆشەگیری بەربەستە لەبەردەم دیموکراسی و دەبێتە هۆی قەیرانی ئابووری. -
ئەو کوردانەی دەیانویست لە لەندەنەوە بڕۆن بۆ پاریس دەستگیرکران
٥ کەس لە لەندنەوە بەرێکەوتن بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی پرسەی ٣ چالاکوانی کورد لە پاریس، بەڵام لەلایەن پۆلیسی بەریتانیاوە دەستگیرکران. -
سەربازانی تورک لەسەر سنور بەرهەڵستکارانی ئێران ئەشکەنجە دەدەن
چالاکوانان و بەرهەڵستکارانی دەسەڵاتی ئێران کە هەڵدێن، لەسەر سنووری وان دەکرێنە ئامانجی سەربازانی تورک و ئەشکەنجە دەدرێن. -
شاندێکی راین ویستفالیای باکوور سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی دووەمی پاریس-یان کرد
شاندێک لە ویلایەتی راین ویستفالیای باکوور (NRW) لە وڵاتی ئەڵمانیا پێکهاتوو لە پەرلەمانتار بێریڤان ئایماز و دەزگا جۆراوجۆرەکان سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی ئەحمەد کایا کرد و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەکان کرد. -
زیدانیانی زیندانی ئافیۆن دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن دەکەن
زیندانیانی زیندانی ژمارە یەکی پیتی تی ئافیۆنی کاراهیسار، لە سبەینێوە لەمەرامبەر پێشێلکاریەکان دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن. -
بۆ چالاکی ٣ و ٧ی ئەم مانگەی پاریس بانگەوازی بەشداریکردن دەکرێت
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژیەکانی پاریس لە ١٠ساڵ لەمەوبەر و ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، ٣ و ٧ی مانگ رێورەسم ئەنجام دەدرێن. -
پۆلیسی تورک دوو کەسی بریندار کرد
پۆلیسی تورک لە ئەستەنبوڵ بە ئەنقەست هێرشی کردە سەر دوو گەنج و هەردوو گەنجەکە بریندار بوون. -
تورکدۆغان: ئەگەر کوشتنی ساکینە جانسز ڕوون بکرایاتەوە ئەم کۆمەڵکوژییە ڕووی نەدەدا!
ئۆزتورک تورکدۆغان هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) ڕایگەیاند، پێویستە لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس بکرێت و وتی: "ئەگەر کوشتنی ساکینە جانسز ڕوون بکرایاەوە ئەم کۆمەڵکوژییەی تر ڕووی نەدەدا". -
ئیتکسیباریتا: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان بتوانێت پارێزەرەکانی ببینێت
ئۆیهانا ئیتکسیباریتا ئەندامی 'ئی ئێچ بیلدو' لە پەرلەمانی هەرێمی خۆبەڕێوەبەری باسک ڕایگەیاند، پێویستە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بتوانێت پارێزەرەکانی ببینێت و داوای لە دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا کرد، کە گوشار بخەنە سەر تورکیا. -
سەرۆکی شارەوانیی مانتس لا ژولی بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس سەردانی 'دی کەی تی ئێم'ی کرد
ڕافایل کۆگنێت سەرۆکی شارەوانی مانتس لا ژولی سەردانی کۆمەڵەی گەلی نۆرماندی کرد و کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی شەرمەزار کرد و وتی، ئەوەی بکەوێتە سەر شانیان بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییە ئەنجامی دەدەن. -
گەنجانی هەدەپە لە ئیستەنبول چالاکییان بۆ ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژییەکانی رۆبۆسکی و پاریس ئەنجامدا
ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە کاگیتخانی ئیستەنبول پۆستەرێکیان هەڵواسی، کە لەسەری نووسرابوو "گەنجان لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژییەکانی رۆبۆسکی و پاریس دەکەن". -
لە ئەستەنبوڵ پرسە بۆ گەریلای هەپەگە عیسا کورتای دانرا
لە ناوچەی باشاکشەهیری ئەستەنبوڵ پرسە بۆ گەریلای هەپەگە عیسا کورتای (سەفکان ئادار) دانرا کە لە هێرشێ چەکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون. -
گۆشەگیری لە ساڵی ٢٠٢٢دا قورستر بوو
ساڵی ٢٠٢٢ کە هیچ چاوپێکەوتنێک لەنیوان خانەوادە و پارێزەران لەگەڵ رێبەری گەلی کورد ئەنجامنەدران، تاوەکو ئێستاش گۆمان لە سەردانەکەی سی پی تی هەیە. -
لە بۆردۆ یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە
لە بۆردۆ رێورەسمێک بۆ ئەڤین گۆیی، عەبدولرەحمان کزل و میر پەروەر سازکرا کە لە ناوەندی کەلتوری ئەحمەد کایا لە پاریس شەهید کران. -
'ئازادیی ئۆجالان دەبێتە هەنگاوێکی گەورە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا'
ئاراتز ئیستۆندا لە ڕێکخراوی ئەسکاپێنای باسک ڕایگەیاند، وڵاتی باسک لەگەڵ گەلی کورددایە و وتی "ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوێکی گەورە دەبێت بۆ دیموکراتیزەبوونی تورکیا". -
سەرۆکی شارەوانیی پاریس سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەحمەد کایای کرد
ئانی هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس سەردانی ناوەندی ڕۆشنبیری ئەحمەد کایای کرد و وتی: "دەمانەوێت کارێک بۆ ئەو هەڤاڵانەمان بکەین، کە ژیانیان لە دەستداوە، تاوەکو هەمیشە لە یاد و بیرماندا بمێننەوە... -
لە میونخ یادی رۆبۆسکی کرایەوە
کوردستانیان لە میونخ یادی ئەو ٣٤ هاووڵاتییە کوردەیان کردەوە، کە لە رۆبۆسکی کۆمەڵکوژکران و داوایانکرد تاوانباران سزا بدرێن. -
نیاز حامید: گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان بۆ درێژە پێدانی شەڕە
نیاز حامید چاودێری سیاسی پێیوایە: "گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان لە زیندان لە لایەن تورکیاوە بۆ بەردەوامکردنی سیاسەتی شەڕ و نە ناسینی پرسی کوردە لە تورکیا." -
کەنەکە بە هیوای سەرکەوتن ساڵی نوێی ٢٠٢٣ی پیرۆز کرد
دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بە بۆنەی ساڵی نوێی ٢٠٢٣ەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. -
لە ئەسینا لە دژی کۆمەڵکوژی پاریس و هێرشە کیمیاییەکان چالاکی ئەنجامدرا
بزوتنەوەی گەنجانی کورد تەجەشە لە ئەسینای پایەتختی یۆنان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژی پاریس کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمدا ئەنجامدرا و هەروەها هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلاکانی کوردستان، چالاکیان ئەنجامدا. -
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمڕاڵی داواکارییان بەرزکردەوە
بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەکانی زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی بە مەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.