ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
هاوکاری تورک – فەرەنسا شەرمەزارکرا
لە شاری بریستی فەرەنسا هاوکاری تورک – فەرەنسا شەرمەزارکرا. -
وڵاتپارێزی کورد تاهیر سەرحەد لە رووسیا گیانی لەدەستدا
وڵاتپارێز و یەک لە زەحمەتکێشانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان تاهیر سەرحەد لە شاری سۆچی رووسیا بە هۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا. -
لەبەر ئەوەی لە تاقیکردنەوەدا پرسیارێکی لەبارەی هەدەپەوە هێنابووەوە مامۆستایەکی زانکۆ دوورخرایەوە
پرۆفیسۆری یاریدەدر د. بوڵەنت یوجەل کە لە کۆلێژی یاسای زانکۆی ئانادۆل مامۆستایە لەبەر ئەوەی لە تاقیکردنەوەدا پرسیارێکی لەبارەی داخستنی هەدەپەوە هێنابووەوە، بۆ ماوەی ٣ مانگ لە زانکۆ دوورخرایەوە. -
کارتاڵی ڕۆژنامەنووس لەسەر وێنەیەک زیندانیکراوە، کە هێشتا دەستەی دادوەری پەسەندی نەکردووە
رۆژنامەنووس سزگین کارتاڵ لە ١٠ی کانوونی دووەم لە کاتی کاری ڕۆژنامەنووسیدا دەستگیرکرا. دوای چوار ڕۆژ لە دەستگیرکردنی، لەبەر وێنەیەک، کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا گیراوە و هێشتا دەستەی دادوەری وێنەکەی پشتڕاستی نەکردوەتەوە، زیندانیکرا. -
رۆژنامەوان سەزگین کارتاڵ زیندانی کرا
رۆژنامەوان سەزگین کارتاڵ کە لە لێپرسینەوەی داواکاری گشتی کۆماری ئیستەنبوڵ لە ١٠ی کانونی دووەم لە رۆژی رۆژنامەوانانی کارا دەستگیرکرابوو، زیندانی کرا. -
سیاسەتمەداری کورد پەکەرمان بووە سەرۆکی کانتۆنی باسەلی سویسڕا
سیاسەتمەداری کورد بوڵەنت پەکەرمان بووە سەرۆکی کانتۆنی باسەلی سویسڕا. -
بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد. -
گەنجانی کورد چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا
گەنجانی کورد لە کەناڵێکی هەواڵی یۆنان چالاکی نافەرمانی مەدەنییان ئەنجامدا و باسیان لە تاوانەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە کارگەیەکی فاشیستەکانیان سووتاند
جەنگاوەرانی هرانک دینکی هەبەدەهە لە ئەنقەرە کارگەیەکی مادەی سووتێنەری فاشیستەکانیان سووتاند. -
لە گرتووخانەی ئەسپیەی گرێسون زیندانیان ئەشکەنجە دەدرێن
راگەیەندرا کە لە گرتووخانەی ئەسپیەی گرێسون، پاسەوانەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ژووری زیندانیانی سیاسی و هەڕەشەیان لێکردوون: دوو لە زیندانیان کەلەپچەکراون و بە ئەشکەنجە لە ژوورەکە براونەتە دەرەوە. -
پەرلەمانتارانی هەدەپە: پێویستە بە زوترین کات چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ئەنجام بدرێت
پەرلەمانتارانی هەدەپە کە لەدژی گۆشەگیری دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردوو وتیان، " پێویستە بە زوترین کات دەنگی بەڕێز ئۆجالان ببیسترێت، تاوەکو چاوپێکەوتن ئەنجام نەدرێت، لە هەموو شوێنێک چالاکی ئەنجام دەدەین." -
سێ مانگی دیکە سزای قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بەسەر رێبەر ئۆجالاندا سەپێندرا
گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رۆژ بە رۆژ قورستر دەکرێت. جارێکی دیکە سزای سێ مانگ قەدەغەکردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بەسەر رێبەر ئۆجالاندا سەپێندرا. -
پارێزەران بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ریبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد. -
'تا ئەوکاتەی دیدار ساز دەکرێت چالاکییەکەی ئێمەش بەردەوام دەبێت'
چالاکی پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. نوران ئیمری هەدەپەیی رایگەیاند، تا ئەو کاتەی دیدار ئەنجام دەدرێت چالاکییەکەی ئەوانیش بەردەوام دەبێت. -
لەبەردەم بینای کونسوڵخانەی فەرەنسا لە شتوتگارت تاجەگوڵی رەش دانرا
کوردان و دۆستانییان بە بۆنەی ١٠هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس و کۆمەڵکوژی ٢٣ی کانونی کە هەر لەو شارە ئەنجامدرا، تاجەگوڵی رەشیان لەبەردەم بینای کونسوڵخانەی فەرەنسا لە شتوتگارت دانا. -
لە مارسیلیا لە دژی گۆشەگیریی چالاکی ئەنجامدرا
لە مارسیلیا بە پێشەنگایەتیی گەنجان بۆ بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ڕێکخرا. -
فینانجی دوای ئازادبوونی: ئەم تێکۆشانە کۆتایی نایات
سەرۆکی دەستەی ناوەندی تەتەبە شەبنەم کپرور فینجانجی لەگەڵ هاتنەدەرەوەی لەزیندان ئاماژەی بە راستی کرد و وتی، "ئێمە بۆ رێگریی لە هەموو چەکەکان، بۆ قەدەغەکردنیان بۆ نەهێشتیان، چیمان لەدەست بێت دەیکەین". -
بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی چالاکییەکی بەرفراوان لە ئەڵمانیا ساز دەکرێت
دەستەی هاوکاری هاوبەشی هێزە چەپ، دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان بۆ پاڵپشتی لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی/ئاڵمانیا-کۆڵن لە ٢٨ی ئەم مانگەدا رێپێوان و گردبوونەوەی جەماوەری بۆ پاڵپشتی لە سەرهەڵدانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدات. -
پەرلەمانتارانی هەدەپەیی: دەبێت دەستبەجێ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت
ئێشکگریی پەرلەمانتارانی هەدەپە لە دژی گۆشەگیری بەردەوامە. پەرلەمانتاران رایانگەیاند، "لەپێناو چارەسەری دیموکراتیک دەبێت دەستبەجێ دیدار لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان ئەنجام بدرێت". -
سزای ٢ ساڵ و ٨ مانگ زیندان بەسەر شەبنەم کۆرور فینجانجیدا سەپێندرا
سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورک شەبنەم کۆرور فینجانجی سزای ٢ ساڵ و ٨ مانگ و ١٥ رۆژ زیندانی بە شێوەی هەڵپەسێردراو بەسەردا سەپێندرا و ئازاد کرا. -
٧٦ ڕێکخراو لە دژی داخستنی ژمارە بانکییەکانی هەدەپە، پشتیوانییان لە هەدەپە کرد
هاوکارییەکانی خەزێنەی گشتی بۆ هەدەپە دەستی بەسەردا گیرا و لە دژی ئەوەش ٧٦ ڕێکخراو و ٢ هەزار و ٣٩٣ کەس پشتگیرییان هەدەپە کرد. -
عومەر ئۆجالان: تا گۆشەگیری کۆتایی نەیەت ئێشکرگییەکەمان بەردەوام دەبێت
عومەر ئۆجالان پەرلەمانتاری هەدەپەی ڕحا وتی، تا کۆتایهاتن بە گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوام دەبن لە چالاکیی ئێشکگرییان. -
پەرلەمانتارێکی پێشووی ئەڵمانیا لەسەر "بڵاوکردنەوەی وێنەی کورد" دادگایی کرا
میشێل براندت پەرلەمانتاری پێشووی ئەڵمانیا بە تۆمەتی ئەوەی لە خۆپیشاندانێکدا "هێما قەدەغەکراوەکان"ی بەرزکردووەتەوە دادگایی کرا. دانیشتنی دادگای پیاداچوونەوە لەسەر ئەو دۆزە سبەی لە کارلسروه ئەنجام دەدرێت. -
لە شاری لیۆن بە چالاکیی پۆستەر هەڵواسین دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا
چالاکوانانی ئینتەرناسیۆنالیست و فێمینیستی فەرەنسی بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس و ئیدانەکردن و ریسواکردنی دەوڵەتی تورک، پۆستەریان لە مەیدانی هەڤرین خەڵەف ھەڵواسی. -
لە لوبیک یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە
لە شاری لوبیکی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژییەکانی پاریس شەرمەزارکران و یادی شەهیدان کرایەوە.