ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
لە بارسلۆنا کۆنسێرتێک بۆ پشتیوانی لە عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت
کۆنسێرتێک بۆ پشتیوانیکردن لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی لە بارسلۆنای پایتەختی کەتەلۆنیا بەڕێوەدەچێت. -
لە شاری هاگنی ئەڵمانیا گۆشەگیری ئیدانە کرا
لە شاری هاگن لە ئەڵمانیا بە رێکخستنی گردبونەوەیەک گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ئیدانە کرا. -
بانگەوازی کۆلێکتیڤی ژن ژیان ئازادی بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانە گەورەکەی لەندەن
کۆلێکتیڤی ژن ژیان ئازادی، بانگ لە هەمو تاکێکی ئازادیخواز دەکات بەشداری لە چالاکیی ۲۸مانگ دا بکەن لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا. -
بە هەزاران کەس لە مارسیلیا دژی گۆشەگیری رێپێوانیان ئەنجامدا
لەسەر بانگی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی مارسیلیا بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانی جانابیری کۆبونەوە و دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا. -
میر حازم تەحسین بەگ بۆ چرا تی ڤی: بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا گرنگە
میری ئێزدییەکان میر تەحسین حازم بەگ بڕیاری پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا لە بارەی بە جینۆساید ناساندنی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ی شەنگالی وەک بڕیارێکی ئەرێنی هەڵسەنگاند و داوای کرد ببێتە مایەی چارەسەرکرنی کێشەکان لە شەنگال. -
شەڕڤانی ئیتالیایی یەپەگە بەخاکسپێردرا
ئینترناسیۆناڵیستی ئیتاڵی ریکاردۆ نیکۆدانۆ کە لە رۆژئاوا لە دژی داعش دەجەنگا، ١٣ی کانونی دووەم کۆچی دوایی کرد. نیکۆدانۆ دوێنێ لە پۆمبیا بە خاکسپێردرا. -
کەنەکە بانگەوازی ئاراستەی سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا کرد: کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن
دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە داوای لە سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا کرد کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و کۆتایی بە گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بهێنن و دەرفەت بۆ دیدار بڕەخسێنن. -
لە زانکۆی لۆزان چالاکیی دژ بە گۆشەگیری بەڕێوەچوو
ئەندامانی تەجەشە و تێکۆژن بۆ سەرنج ڕابکێشانە سەر گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زانکۆی لۆزان چالاکییان ئەنجامدا. -
کەجەدەکە-ئە بۆ بەشداری لە چالاکیەکەی ستراسبورگ بانگەوازی کرد: ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ!
کەجەدەکە-ئە بەمەبەستی بەشداری لە چالاکی دانیشتن لە نێوان ٢٣-٢٥ی کانونی دووەم لە ستراسبورگ کە بە دروشمی ' ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' ساز دەکرێت، بانگەوازی راگەیاند. -
زیندانییەکی سیاسی لەبەر ئەوەی نەچووە بۆلای مەلای زیندانەکە ئازاد نەکرا
زیندانی سیاسی موسلم جەواهیر ڤوروجو کە لە زیندانی ئاسایشی بەرزی ژمارە ١ی خارپێتدایە، بە پاساوی ئەوەی نەچووەتە لای مەلای زیندانەکە ئازاد نەکراوە. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی بۆ ئەوەی بتوانن چاویان پێیان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمڕالی کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەدەنە بە مۆلۆتۆف چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی تیمی شەهید بوبۆی هەبەدەهە لە ئەدەنە لەدژی مارکێتێک بە مۆلۆتۆف چالاکیان ئەنجامدا. -
ئەڵمانیا: رێگەمان نەدا ٢٤ کەس بەشداری لە رێورەسمی یادکردنەوەی پاریسدا بکەن
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا دانی بەوەدانا کە لە ٧ی کانونی دووەمدا رێگەی نەداوە ٢٤ هاوڵاتی ئەڵمانیا بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی پاریسدا بکەن و لەسەر سنوری ئەڵمانیا و فەڕەنسا رێگریان لێکراوە. -
لە زانکۆی مۆزارت چالاکیەک بۆ پشتگیری بۆ گەلانی ئێران ئەنجامدرا
لە زانکۆی مۆزارتی شاری سالزبورگی ئوستوڕالی چالایەک بۆ پشتگیری لە گەلانی ئێران ئەنجامدرا. -
پەرلەمانتارانی هەدەپە: پێویستە هەموو دیموکراتەکان دژی گۆشەگیری بوەستنەوە
پەرلەمانتارانی هەدەپە رایانگەیاند، تاوەکو گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایی نەیەت، دیموکراسی جێگری نابێت و وتیان، " پێویستە ئەرکی سەرەکی هەموو کەسانی دیموکرات ئاشکراکردنی سیاسەتی گۆشەگیری بێت." -
پەرلەمانى ئەڵمانیا کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند
بەزۆرینەى دەنگی ئەندامەکانى پەرلەمانى ئەڵمانیا دەنگی لەسەر بەجینۆساید ناساندنی ئێزیدییەکاندا و بەوەش ژمارەی ئەو وڵاتانەى ئێزیدیەکانى بە جینۆساید ناساندووە گەیشتە ١٢ وڵات. -
ئیپەکیوز: دەبێت دەستبخەینە دەستی یەکەوە
پەرلەماننتاری هەدەپە نەجدەت ئیپەکیوز وتی، "رۆژی ئەوەیە کە دەست بخەینە دەستی یەکەوە. ئەوانەشی ئێمە بە نەبوو دادەنێن با بزانن کە لێکدانەوەکانیان سەروژێر دەبنەوە". -
'سەرۆکمان شکۆمانە و پێویستە هەموو کەسێک بۆ ئازادییان تێبکۆشێت'
چالاکیی ئەم هەفتەیەی ئێشکگریی ئازادی لەلایەن ٥ کەسەوە لە فرایبورگەوە بەڕێوەدەچێت. ئایتاش ئۆزڤەرەن بە ناوی چالاکوانانەوە وتی، هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە و داوای لە هەمووان کرد، چییان لەدەست دێت بۆ ئۆجالانی ئەنجام بدەن. -
کوردستانیان سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ دۆسیەکیان ڕادەستی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ کرد
کوردستانیانی دانیشتووی شاری بێرنی پایتەختی سویسرا بەمەبەستی سەرنج ڕاکێشانە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان چالاکییان ئەنجام دا و دۆسیەکیان لەسەر ئەو گۆشەگیرییە ڕادەستی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) کرد. -
چالاکوانان لە جنێڤ یادی تاش و ئاکاریان بەرزڕاگرت
چالاکوانانی جنێڤ وەیسی (بوبۆ) تاش و محەمەد ئاکاریان بە بیرهێنایەوە کە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگرییان لە جەستەیان بەردابوو. -
پەرلەمانتارانی هەدەپەیی: دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە
پەرلەمانتارانی هەدەپە کە لە دژی گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکی ئێشکگریی دادپەروەریدان، رایانگەیاند، کە بەردەوامبوونی گۆشەگیری دەبێتە هۆکاری ئەوەی قەیران لە وڵاتەکەدا قوڵتر بێتەوە و وتیان: "دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە". -
لەئێران سەرباری گوشارەکان، بەرخودان درێژەی هەیە
چالاکییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، سەرباری بەردەوامی هێرش و گوشارەکانی دەوڵەت بەردەوامن. -
بەشتاش: وڵاتەکە نوقمی هەژارییە و دەسەڵات تەنیا بیری لای هەڵبژاردنە
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) مەرال دانش بەشتاش وتی، "وڵاتەکە لەناو هەژاریدایە و لە پێناو زیندوومانەوەدا خۆڕاگری دەکەن. لەهەموو بوارێکدا وڵاتەکەدا شکست هەیە، بەڵام ئەوەی بابەتی سەرەکی جەمسەری دەسەڵاتە بریتیە لە مانۆڕی هەڵبژاردن". -
بۆ بەرزراگرتنی یادی شەهید محەمەد ئاکار چالاکی ئەنجامدرا
هەڵۆکانی گەورەشاران بەمەبەستی یادکردنەوەی محەمەد ئاکار کە لە ئامەد شەهید بوو، چەند چالاکییان ئەنجامدا. -
ژنانی پرشنگی خۆر لە دژی گۆشەگیری چالاکی ئاگرتێبەردانیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر لە بەرامبەر گۆشەگیری لە ئیمراڵی ئۆتۆمبێل و کارگەی فاشیستەکانیان سوتاند.