ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
'دەوڵەت هەوڵ دەدات عەلەویەکان بتوێنێتەوە'
هاوسەرۆکی دادی ئەنقەرە مستەفا کارابوداک باسی لەوەکرد کە دەسەڵات ناتوانێت لە رێگەی کۆمەڵکوژییەوە عەلەوییەکان لەناو ببات، هەربۆیە هەوڵ دەدا لە رووی کولتورییەوە بیانتوێنێتەوە. -
بانگەوازی جەدەکە – س و یەژەکە –س بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی درێژ مەودا دا
جەدەکە – س و یەژەکە –س بانگەوازی بەشداریکردنیان لە ڕێپێوانی درێژ مەودا دا بڵاوکردەوە، کە لە ٦-١١ی شوبات لەلایەن ئینتەرناسیۆنالیستەکانەوە بەڕێوەدەبرێت. -
گەنجان بڵاوکراوەیان لە دژی پیلانگێریی ١٥ی شوبات دابەشکرد
ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە لە دژی پیلانگێریی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکراوەیان دابەشکرد. -
ئاشکرابوو کە پاسەوانێکی کەمپی پەنابەران سیخوڕی میتە
ئاشکرا بوو کە عارف.ئەی کە کارمەندی ئەمنی و پاسەوانی کەمپی پەنابەرانە لە شاری گرێڤینبرۆیچی ئەڵمانیا سیخوڕی میتە. -
'لەپێناو ئاشتی و دیموکراسیدا پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن'
چالاکوانانی دەستپێشخەری دادپەروەری بۆ کوردان بانگەوازیان ئاراستەی یەکێتی ئەوروپا کرد و رایانگەیاند، "لەپێناو ئاشتی و دیموکراسیدا پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن''. -
خانەوادەکان داواکاریان بۆ سەردانی ئیمڕالی پێشکەش کرد
بۆ بینی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی، خانەوادەکان داواکاریان پێشکەش کرد. -
پەرلەمانتارانی هەدەپە کۆتاییان بە ئیشکگری هێنا و بەشداری لە رێپیوانی بەرەو ئیمڕالی دەکەن
ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە ئیشکگری دژی گۆشەگیریدا قسەی کرد و وتی، " دادپەروەری دادپەروەریمان و رێپێوانی بەرەو ئیمڕالی و رێپێوانی قۆسەر و گەڤەڕ یەکدەگرن." -
دەوڵەتی تورک لە ماوەی مانگێکدا ١٠ هەزار پەنابەری دیپۆرت کردەوە
لە تورکیا هەم فشار، ئیشکەنجە و سووکایەتی بەرامبەر پەنابەران زیاد بووە و لە هەمان کاتدا دیپۆرت کردنەوەی پەنابەران زیادی کردووە. -
کەجەدەپە: لە مانگی رابردوودا لە تورکیا ٣١ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون
بەگوێرەی راپۆرتی مانگی کانونی دووەمی کەجەدەپە، لە تورکیا ٣١ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، ٢٥ ژنیش بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانیان لەدەستداوە. -
ئینتەرناسیۆنالیستەکان بۆ رێپێوانی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ئامادەن
زیاتر لە ١٥٠ چالاکوانی ئینتەرناسیۆنالیست لە چەندین وڵات بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان دەکەن و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا لە جنێفی پایتەختی سویسرا، کۆنفڕانسێک بۆ هەمان مەبەست ئەنجام دەدەن. -
دادگای ئەوروپا بەهۆی کوشتنی پەنابەرێک لەسەر سنور هەنگاریای سزادا
لە ساڵی ٢٠١٦دا پەنابەرێکی سوری هەوڵیدا لە سڕبیاوە بچێتە هەنگاریا، بەڵام لەلایەن پۆلیسی هەنگاریەوە کوژرا، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەوهۆیەوە، سزائ ٤٠ هەزار یۆرۆی بەسەر بەڕێوەبەری بوداپێشتدا سەپاند. -
' پێویستە سی پی تی و تورکیا راپۆرتی ئیمڕالی و زیندانەکان ئاشکرا بکەن'
شاندی نێودەوڵەتی دژی گۆشەگیری لە رۆما کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا. شاندەکە رایگەیاند، دەوڵەتی تورک خاڵی سییەمی دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای پێشێل کردووە و وتی، " پیویستە سی پی تی و تورکیا راپۆرتی ئیمڕالی ئاشکرا بکەن." -
سزای زیندانی ٦ سال و ٣ مانگ بەسەر دوو هاوسەرۆکی شارەوانی هەدەپەدا سەپێندرا
دادگای تورک سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر نیلوفەر ئەلیک ییڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر و گوڵستان ئونجو هاوسەرۆکی شارەوانی ستەورێدا بڕێ. -
بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێر لە ئەستەنبوڵ و وان چالاکی ئەنجامدا
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر ( دەگەهە) لە ئەستەنبوڵ و وان چالاکی ئەنجامدا. -
پارێزەران داواکاریان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئەسرین بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داواکاریان پێشکەش کرد. -
بەرخودانی 'ژن، ژیان، ئازادی' سەرباری گوشارەکانی دەوڵەت بەردەوامە
چالاکی و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و رۆژهەڵآتی کوردستان سەرباری گوشارەکانی دەوڵەت بێ پسانەوە بەردەوامە. -
لە زوریخ و هیلدسهایم بە مەشخەڵ یادی ڤیان سۆران کرایەوە
بە پێشەنگایەتی تێکۆژن لە زوریخ رێپێوانێک بە مەشخەڵ سازکرا. -
چالاکوانانی ژنێڤ بەڵێنیان دا بەرخۆدان لە دژی گۆشەگیری بەهێز بکەن
ئەرداڵ ئاتاسۆی هاوسەرۆکی (DKTM) لە ژنێڤ وتی: " جگە لە شکاندنی گۆشەگیریی هیچ ڕێگا چارەیەکی تر بۆ کورد نییە". ئاتاسۆی داوای بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ٥ی شوبات و ئەو ڕێپێوانەدا کرد، کە لە ٦ی شوباتەوە دەستپێدەکات. -
بۆ بەشداری لە رێپێوانی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بانگەواز راگەیەندرا
لە ئیزمیر ئەندامانی هەدەکە، هەدەپە، دەبەپە، تەژەئا و ئەگە توهای-دەر لەپێناو ئەو رێپێوانەی کە لە گەملیک بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ساز دەکرێت، بانگەوازیان راگەیاند. -
شاندی نێونەتەوەیی ژنان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئەوروپا لەسەر گۆشەگیری کۆبوونەوە
دەستەیەک لە شاندی نێونەتەوەیی ژنان سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەردانی ئەنجومەنی ئەوروپایان کرد. -
سەربازگەی زیلکان-ی سوپای تورک بۆردوومان کرا
ئەم بەیانییە سەربازگەی زیلکان-ی سوپای تورک لە موسڵ بە مووشەک بۆردومان کرا. -
ئینتەرناسیۆنالیستەکانی گاسپی بۆ رێبەری گەلی کورد رێپێوان ئەنجام دەدەن
ئینتەرناسیۆنالیستەکانی شاری گاسپی کەنەدا لە ٦-٧ی شوباتدا بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوان ئەنجام دەدەن. -
بۆ پەکەکە سێ ملیۆن واژۆ رادەستی کۆنسەی ئەوروپا کران
بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی 'رێکخراوە تیرۆریستیەکان'ی یەکێتی ئەوروپا، سێ ملیۆن واژۆ کە کۆکرابوونەوە، رادەستی کۆنسەی ئەوروپاکران. -
کۆردیناسیۆنی ئەوروپا و دەرەوەی وڵاتی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پێکهێنرا
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆردیناسیۆنی ئەوروپا و دەرەوەی وڵاتی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پێکهێنرا. -
جارێکیتر لە بەشێکی شارەکانی رۆژهەڵات و ئێران هاوڵاتیان رژانە شەقام
وەك پێشتر بانگەواز بۆ بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتی سەرتاسەری کرابوو، لە بەشێك لە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران خۆپیشاندان و گردبوونەوە، بەڕێوەچوون، هاوکات گوشارەکانی دەسەڵاتیش بۆ سەر چالاکوانان تا دێت چڕتر دەکرێتەوە.