ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
پارێزەران داواکاریان بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئەسرین بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داواکاریان پێشکەش کرد. -
جێرمی کۆربین: بە ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ئاشتی بەدی دێت
جێرمی کۆربین سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە کۆنفرانسی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' باسی لە پرۆسەی ئاشتی بە ئازادی ماندێلا لە ئەفریقای باشوور کرد و وتی، "هەتا عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان بێت، ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا بەدی نایەت". -
ئیمسەیتئۆغڵو: تەرمەکان لە گۆڕستانی بێکەسان بە خاک دەسپێرن
سوبحی ئیمسەیتئۆغڵو کە نەیتوانیوە چارەنووسی کەسوکارەکەی کە لە بومەلەرزەدا رزگاری بووە بزانێت، باسی لەوەکرد، کە بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکان تەرمەکان لە گۆڕستانی بێکەسان بە خاکدەسپێرن. -
لەپێناو ئازادی عەبدوڵا ئۆجالاندا لە ئۆسلۆ دیدار لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی نەرویج ئەنجامدرا
کوردستانیان و دۆستانیان کە لە بەردەم وەزارەتی دەرەوەی نەرویج لە ئۆسلۆ کۆبوونەوە، دیداریان لەگەڵ بەرپرسی بەشی تورکیای وەزارەتەکە کارل. پ. سالیکاس، ئەنجومەنی ئاشتی نەرویج و سەندیکای لۆ ئۆسلۆ کۆبوونەوە. -
گەنجانی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا: ئارامیمان لێبڕاوە!
گەنجانی کورد لە ستراسبۆرگ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێدەنگیی پەرلەمانی ئەوروپا لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە ناو بینای پەرلەمانی ئەوروپا و دوای چاوپێکەوتنێکی ٣ کاتژمێری دۆسیەیەکیان ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمان کرد. -
پیڵانگێریی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە چەند شارێکی ئەوروپا شەرمەزار کرا
بەبۆنەی ٢٤ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات کوردستانیان و دۆستانیان لە چەند شارێکی ئەوروپا بە چالاکی جیاجیا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو پیلانگێڕییە، داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. -
نوسینگەی یاسایی سەدە راپۆرتی ساڵی ٢٠٢٢ ی ئیمراڵی بڵاوکردەوە
نوسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند ٢٣ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە و باسیان لەوەشکرد، "لەبارەی سەلامەتی و ئاسایشی موەکیلەکانیانەوە نیگەرانن". -
پەیامی ئێشکگریی ئازادی: ئازادیی ڕێبەرمان ئازادیی گەلەکەمانە
زولفو بینگۆل لە کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکی ئێشکگریی ئازادیدا وتی: "تێکۆشانمان تا ئازادیی ڕێبەرەکەمان بەردەوام دەبێت، چونکە ئازادیی گەلەکەمان پەیوەستە بە ئازادی ڕێبەرەکەمانەوە" و سڵاوی لە هەموو ئەو کەسانە کرد، کە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردووە. -
سانجار: بڕیارەکەی کەجەکە گرنگە
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ستایسی راگرتنی شەڕی لەلایەن کەجەکەوە کرد و ڕایگەیاند، پشتیوانی کردنی ئەو بڕیارە دەرگا بەڕووی ئەگەری نوێ و ڕێگای نوێدا دەکاتەوە. -
دایکی ئاشتی دایە پیرۆزە ئەرگین کۆچی دوایی کرد
دایکی ئاشتی دایە پیرۆزە ئەرگین بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. -
لە هاملنی ئەڵمانیا یادی نوپەل تێکۆشەر شەڕڤانی یەپەژە کرایەوە
شەڕڤانی یەپەژە نوپەل دێریک، کە لە ١٨ی کانوونی دووەم لە شاری عەین عیسای لە تۆپبارانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بریندار بوو، لە ٧ی شوباتدا شەهید بوو و لە هاملنی ئەڵمانیا یادی کرایەوە. -
دایکی ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە کۆچی دوایی کرد
دایە عوبەیدە ئولکو دایکی ساڵیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی دەبەپە لە نەخۆشخانە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. -
گولوم پەرلەمانتاری هەدەپە: هەوڵ دەدەن هاتای لە خەڵک چۆڵ بکەن
زوڵێخا گولوم پەرلەمانتاری هەدەپە لەسەر دۆخی ئەم دواییەی هاتای ڕایگەیاند، لە هاتای کاولبوون و خاپووربوونێکی جدی هەیە. بیناکان بەپێی بەرگەگرتن لەسەر هێڵی بومەلەرزە دروست نەکراون.... -
گەنجان لەسویسرا و ئەڵمانیاو فەرەنسا بە پەرۆشییەوە بەشداری لە کەمپەینی هاوکاری بۆ بومەلەرزە لێدراوان
کاتژمێر ١٩:٠٠ی ئێوارەی دوێنێ لە شاری سەینت گالێن-ی سویسرا، ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) پۆستەری کەمپەینی هاوکارییەکانی مانگی سووری کوردستانیان بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکە، بەسەر هاووڵاتییان دا دابەشکرد. -
لە ستاڤراپۆل پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات ئیدانەکرا
ژنانی کورد لە شاری ستاڤراپۆلی ڕوسیا پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتییان ئیدانە کرد، کە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرا. -
لە هاتای مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەنفلۆنزا و پەتا وەرزییەکان زیادیکردووە
لە هاتای لە ڕۆژی حەوتەمی بومەلەرزەکەدا بۆنی تەرمی ژێر داروپەردووەکان لە هەندێک ناوچەوە دێت. ناڕەزایی خەڵکیش بەرامبەر بە دەوڵەت ڕووی لەزیادبوون کردووە. -
"زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لە دەستداوە"
بەگوێرەی سەرچاوەیەک، کە ناوی ئاشکرا نەکردووە، زانیاریی لە بەرپرسێکی ئاکەپەوە بەدەست گەیشتووە، کە ژمارەی گیان لە دەستدانی بومەلەرزەکە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسە. -
نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە دوو ئەوەندە زیاد دەکات
بوومەلەرزە ٧.٨ پلەیەکەی ڕۆژی دووشەممەی مەرەش، کە چەندین ناوچەی باکووری و ڕۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریاشی گرتەوە... -
'ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسە'
بە وتەی سەرچاوەیەک کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە، زانیاری ئەوەی لە بەرپرسێکی ئاکەپە وەرگرتووە، کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە بومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسە". -
کەمال بولبول: بۊنەو دماکەوتەیۊ تراژیدیاێوە گەورە قۊمیا
پەرلەمانتاروو هەدەپەی "کەمال بولبول" ئەرەیاوناش، بۊنەو ئانەیۊ وەختوو وێشەنە و زوو نەلۍ دەمشاوە، چێروو بینا وڕیایەکانە تراژیدیاێوە گەورە قۊمیا. -
بوڵدان: ئەمە وێنەی ئاکەپەیە!
پەروین بوڵدان باسی ئەوەی کرد کە ئەم وێنەیە، وێنەی دەسەڵاتی خراپی ئاکەپەیە. حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە گەلیان بەجێهێشت. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە چۆن وڵات بەڕێوە دەبەن." -
لە رێپێوانی درێژمەودادا باڵی 'گەنجان' و ' ئینتەرناسیۆنالیستەکان' بەیەک گەیشتن
باڵی گەنجان و ئینتەرناسیۆنالیستەکانی رێپێوانی درێژمەودا بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد یەکیان گرت و ئەمڕۆ لە شاری فریبورگی ئەڵمانیا رێپێوانەکە بەردەوامی پێدەدەن. -
ئامارەکانی بومەلەرزە سات بە سات لە هەڵکشاندان- رووماڵی راستەوخۆ
پێنج رۆژ بە سەر ئەو بومەلەرزەیەی لە باکوری کوردستان روویدا تێدەپەڕێت. بەهۆی سیاسەتەکانی ئاکەپە-مەهەپەئاماری زیانە گیانیەکانی سات لە دوای سات قورستر دەبێت. بە دەیان هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە. -
رێپێوانی درێژمەودای ئینتر ناسیۆناڵیستەکان کۆتایی هات
رێپێوانی درێژمەودای ئینتر ناسیۆناڵیستەکان کە لە پێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو لە چوارەم رۆژدا کۆتاییهات. -
هێزەکانی دەوڵەتی تورک ٣ زیندانییان لە زیندانی هاتای کوشت
لە زیندانی هاتای بەهۆی بومەلەرزەوە زیندانیان ڕاپەڕێن و هێزەکانی دەوڵەتی تورکیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیندانیان تەقەیان لێکردن و ٣ زیندانییان کوشت.