ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
زریانی خۆڵ لە عێراق دەیان کەسی تووشی نەخۆشی کردووە
بەشێکی زۆری عێراق بووە بە ژێر زریانی خۆڵەوە و دەیان کەس بەهۆی دروستبوونی کێشە لە هەناسەدانیاندا گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان. -
ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا بە تاوانی ھاوکاریکردنی تورکیا سزا درا
دادگای تاوانەکانی پارێزگای نەینەوا بە تاوانی خەرجکردنی بودجە بە شێوازێکی نایاسی بۆ گروپێکی چەکداری سەر بە تورکیا، بڕیاری ٧ ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئەسیل نوجیفی پارێزگاری پێشووتری نەینەوا دەرکرد. -
لە ٩ شاری ئەڵمانیا داگیرکاری و خیانەت شەرمەزار کرا
لە شارەکانی کیل، هانۆڤەر، دوسلدۆرف، برێمێن، بەرلین، فرایبێرگ، شتوتگارت، ساربروکن و هامبورگی ئەڵمانیا بە ڕێکخستنی چالاکیی جۆراوجۆر داگیرکاری و خیانەت شەرمەزارکرا. -
کۆمپانیا نەوتیەکانی نزیک لە بارزانیەکان ٤٠٠ هەزار پاوەنیان بەڕاوێژکاری پەرلەمانتارێکی بەریتانیا داوە
رۆژنامەی تێلگرفی بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆمپانیا نەوتییەکانی باشوری کوردستانی سەر بە بارزانییەکان ٤٠٠ هەزار پاوەنیان داوە بە ڕاوێژکاری پەرلەمانتارێکی بەریتانیا. -
چالاکی بۆ هەفتەی قارەمانی لە بۆردیو بەڕێوەچوو
بنەماڵەی شەهیدان بەبۆنەی هەفتەی قارەمانێتییەوە لە شاری بۆردۆی فەرەنسا کۆبوونەوە. -
کتێبخانەی گەڕۆکی عەبدوڵلا ئۆجالان لە نورنبورگە
کتێبخانەی گەڕۆی عەبدوڵلا ئۆجالان لە نورنبورگێ ئەڵمانیایە و کتێبەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی لەنێو خەڵکیدا بڵاوکردەوە. -
لە بێرن بۆ شەهید کاڤاک پرسە دانرا
لە بێرن بۆ دەڤریم کاڤاک (شۆڕش ئامەد) گەریلای هەپەگە پرسە دانرا. -
رێگه‌ی سێهه‌م دادپه‌روه‌ری ده‌سته‌به‌ر ده‌كات
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په میتحات سانجار رایگه‌یاند، رێگه‌ی سێهه‌م دادپه‌روه‌ری بۆ توركیا ده‌هێنێت و وتی، "كات كاتی به‌رخودان و بونیاتنانه". -
له ئێشكگریی دادپه‌روه‌رییدا كۆشتنی سه‌ڤینچ شه‌رمه‌زار كرا
له‌و وتارانه‌ی له ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریدا پێشكه‌ش كران، سه‌رنج بۆ سه‌ر كوشتنی زیندانییه‌ك به ناوی محه‌مه‌د سه‌ڤینچ راكێشرا و باس له‌وه‌كرا، "هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به زیندانیانی نه‌خۆش سیاسیه". -
ته‌رمی زیندانی سیاسی سه‌ڤینچ كه كوژرا به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی زیندانی سیاسی محمد سڤینچ كه له زینداندا كوژرا سه‌رباری هه‌موو رێگرییه‌كانی پۆلیس به‌خاكسپێردرا. -
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه ئۆتۆمبێلێلهكانی كاری شاره‌وانی ئاكه‌په‌یان سوتاند
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له ئیسته‌نبوڵ ئۆتۆمبێلێلهكانی كاری شاره‌وانی ئاكهپهییهكهیان ئاگر تێبه‌ردا. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکەی ئیمڕالی، بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد. -
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستنەبوڵ بە بۆنەی ٤ی نیسان چالاکیان ئەنجامدا -
بوڵدان: ئێمە بەهێزی خۆمان داهاتووی خۆمان بۆنیاد دەنێین
هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە پەروین بۆڵدان لەكۆبوونەوەی هاوسەرۆكانی ژن لەشارەكاندا ئاخاوت و رایگەیاند:"ئێمە پشت بەهێزی خۆمان دەبەستین، ژن داهاتووی رووناكی خۆیان بۆنیاد بنێین". -
یادی شەهید سارا دۆرشین لە بەرلین کرایەوە
لە شاری بەرلین یادی شەهید سارا دۆرشین لەسەر گۆڕەکەی بە شیعر و گۆرانی کرایەوە کە لەساڵی ٢٠١٩دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید ببوو. -
دەمیرتاش: عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ ئاشتی تێکۆشاوە
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی گشتی پێشووی هەدەپە لە قسەکانیدا لە دادگادا رایگەیاند، لە پرۆسەی چارەسەریدا هەوڵیاندەدا ئاشتی بەرقەڕار ببێت و وتی، " عەبدوڵلا ئۆجالانیش بۆ ئاشتی تێدەکۆشا." -
تەرمی محەمەد سەڤینچ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە
تەرمی محەمەد سەڤینچ کە لە زیندانی ئاکهیسار بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستدابوو رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. -
بەشتاش: لە زیندانەکان تاوانی کوشتن هەیە
مەڕال دانش بەشتاش سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، لە پەرلەمان باسی کە گیانلەدەستدانی محەمەد سەڤینچ زیندانی سیاسی کرد لە زیندانی ئاکهیساری مانیسا و وتی، " ئەمە گیانلەدەستدان نییە بەڵکو تاوانی کوشتنە." -
پارێزەران داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی سەردانی ئیمڕالی بکەن، داواکاریان پێشکەشی داواکاری کۆماری بورسە و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی کرد. -
ئیشکگری دادپەروەری ئیزمیر: دەوڵەتی تورک هیچ یاسایەک ناناسێت
خانەوادەی زیندانیان لە ئیزمیر کە نزیکەی ٢ مانگە دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەروەری کردووە، ناڕەزایەیان لەبەرانبەر کردەوە نامرۆڤانانەی دەوڵەتی تورک پیشاندا. -
گوونەی: ملیۆنان كەس چاوەڕوانی كردنەوەی دەرگای ئیمرالین
وتەبێژی هەدەپە ئەبروو گوونەی رایگەیاند؛ سیاسەتی گۆشەگیری قەیرانی ئێستا قووڵتر دەكات و راشیگەیاند؛ ملیۆنان كەس رایانگەیاند كە ناونیشانی چارەسەری پرسی كورد، ئیمرالییە و گەل چاوەڕوانی كردنەوەی دەرگای ئیمرالین". -
لۆیەرس فۆر لۆریەس: پێویسته دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌نجام بدرێت
لۆیەرس فۆر لۆریەس (پارێزه‌ران بۆ پارێزه‌ران) ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان نیشاندا و داوای كرد كه پێویسته به‌په‌له دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالاندا سازبكرێت. -
محه‌مه‌د سه‌ڤینچ له ژووری تاكه‌كه‌سیدا كوژرا!
زیندانییه‌ك به ناوی محه‌مه‌د سه‌ڤینچ كه له زیندانی ئاكحیسار تووشی خوێنبه‌ربوونی مێشك ببوو، ژیانی له‌ده‌ستدا. -
دۆسیەیەكی تری گەندەڵیی بنەماڵەى بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بڵاو كرایەوە
لەچوارچێوەی بڵاوكردنەوە و ئاشكرابوونی دۆسییەكانی گەندەڵیی بنەماڵەی بارزانی، ئەمجارەش دۆسیەكی تری گەندەڵی نێچیرڤان بارزانی لە رۆژنامەیەكی ئەمریكی، لە ئەمریكا و دوبەی ئاشكرا دەكرێت. رۆژنامەكە بڵاویکردووەتەوە، بارزانی زیاتر لە ٣٠٠ موڵكی بەناوی هاوڕێ .... -
ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر كارگه‌یه‌ك و چه‌ندین ئۆتۆمبێلیان سوتاند
ده‌ستپێشخه‌ری رۆڵه‌كانی ئاگر كارگه‌یه‌ك، دوو بارهه‌ڵگر و چه‌ندین ئۆتۆمبێلیان سوتاند.