ڕۆژانە
دوایین ھەواڵ
-
چەتەکانی داعش لە دیالە هێرشیان ئەنجامدا
چەتەکانی داعش لە گوندی ئەلویقفی دیالەی عێراق هێرشیان ئەنجامدا. -
بهرگی دووهمی "مانیفیستۆی شارستانیهتی دیموكراتیك" وهرگێڕدرایه سهر زمانی ئیتالی
بهرگی دووهمی بهرههمی مانیفیستۆی شارستانیهتی دیموكراتیكی عهبدوڵا ئۆجالان رێبهری گهلی كورد به ناوی "شارستانیهتی سهرمایهداری: "سهردهمی خوداوهندە بێ دهمامك و پادشا رووتهكان" بۆ سهر زمانی ئیتاڵی وهرگێڕدرا و چاپ و بڵاوكرایهوه. -
کۆمەڵکوژییەکانی گورگوم و رۆبۆسکی ئیدانەکران
لە پاریس کۆمەڵکوژییەکانی گورگوم و رۆبۆسکی بە ڕێپێوانێکی جەماوەری ئیدانە کران. -
"تورکیا بۆ درێژەپێدان بە داگیرکارییەکانی گەلانی ناوچەکەی پارچەپارچە کردووە"
فوئاد مستەفا نوێنەرێکی باڵیۆزخانەی فەلەستین لە عێراق، لە کۆنگرەی (بەرەو دیالۆگی عەرەبی-کوردیی سەرکەوتوو) داوا دەکات گەلان یەکبگرن بۆ ڕووبەربوونەوەی ووڵاتانی داگیرکەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. -
پەرلەمانی نەمسا پشتگیری خۆی بۆ هەدەپە دەربڕی
دوو پەرلەمانتاری سۆسیاڵ دیموکراتەکان پێشنیاز بڕیاری (دۆزی داخستنی هەدەپەی) پێشکەش بە پەرلەمانی نەمسا کرد و پەرلەمانیش بە یەکدەنگی پێشنیاز بڕیارەکەی پەسەند کرد. پەرلەمانی نەمسا داوای لە حکومەت کرد هەوڵ بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا بکات. -
خانەوادەکان داوایان کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە ئیمڕالی، پارێزەران و خانەوادەکان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسەیان کرد. -
لە ئەستەنبوڵ تیرۆری دەوڵەت لەدژی هەدەپە: ١٢ کەس دەستگیرکران
لە ئەستەنبوڵ لە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا ١٢ ئەندام و بەڕێوەبەری هەدەپە دەستگیرکران. -
لە تورکیا لە ماوەی ١١ مانگدا ٢ هەزار و ١٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە
ئەنجومەنی پاراستنی کار و تەندروستی کرێکاران لە تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ١١ مانگی ئەمساڵدا لانیکەم ٢ هەزار و ١٧ کرێکار گیانیان لەدەستداوە. -
کەجەدەکە – ئەوروپا جەژنی ئێزدی پیرۆز کرد
کەجەدەکە ئەوروپا جەژنی ئێزی لە کوردانی ئێزدی پیرۆز کرد و بۆ ستاتۆی شەنگال بانگەوازی لە دەزگا و ناوەندەکانی ئێزدی کرد کە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن. -
هونەرمەند ئیچلی گۆرانی بۆ بازەکانی زاگرۆس چڕی
هونەرمەند سیدار ئیجلی (سیدار ئامەدی) کە بەشداری لە چالاکی ستراسبۆرگی فەڕەنسا کرد کە ١٦ رۆژە بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، گۆرانی 'بازەکانی زاگرۆسی' چڕی. -
زیندانیەکی دیکەی سیاسی کە بەهۆی نەخۆشیەوە ئازادکرابوو گیانی لەدەستدا
ساڵح تۆرگول زیندانی سیاسی کە لە دەرەوەی زیندان لەژێر چاودێری پزیشکدابوو، لە نەخۆشخانەی مێرسین گیانی لەدەستدا. -
پارێزەران داوایان کرد چاویان بە ڕێبەر ئۆجالان بکەوێت
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانی داواکاری کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالی کرد. -
'ئهگهر مافی هیوا نهبێت ئهوە دهبێته ئهشكهنجه'
پارێزهر كامیل تهكین سورەك باس لهوهدهكات 'مافی هیوا'، كه ئەنجوومەنی ئەوروپا له بڕیاری ئۆجالان-٢ دا باسی لێوهدهكات، دهبێت بۆ ههموو كهسێك پهیڕهو بكرێت. -
زیندانیانی سیاسی ٧ مانگە لە زیندانی لە بافرا نابرێن بۆ نەخۆشخانە
بەندکراوانی سیاسی لە زیندانی جۆری تی لە ناوچەی بافرای پارێزگای سامسۆن بەلایەنیکەمەوە ٧ مانگە لە مافی بردن بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانیان بێبەشکراون. -
"لە رێگەی دیالۆگەوە دەتوانین تەواوی ململانێکان یەکلابکەینەوە"
لە کۆنگرەی (بەرەو دیالۆگی عەرەبی - کوردیی سەرکەوتوو) داوا دەکرێت لە رێگەی دیالۆگەوە تەواوی ململانێکان یەکلا و چارەسەر بکرێت. -
بیچهر: گۆشهگیركردن ئهشكهنجهیه و نابێت كهس گۆشهگیر بكرێت
پرۆفیسۆر د. ئومید بیچهر ئهندامی دهستهی بهڕێوهبهری وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ/ TIHV) رایگەیاند، غهریبه گهزهر پێشتریش ههوڵی دابوو كۆتای به ژیانی بهێنێت و سهرباری ئهوهش خرابوه ژووری تاكهكهسییهوه و ئهوهش ئهشكهنجهدانه. -
عەبدولڕەاق شویور چارەسەرنەکرا و بەهۆی نەخۆشیی قورسەوە لە زیندان گیانی لە دەستدا
عەبدولرەزاق شویور لە زیندانی جۆری تیی شاکران لە راگیرابوو. بەهۆی ئەوەی ڕێگەی پێنەدراوە چارەسەری بۆ بکرێت، گیانی لەدەستدا. -
ڕێپێوانی درێژ مەودای گەنجان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ لە پاریس بەردەوامە
گەنجان لە ناوچەى درانسیی پاریس دەستیان بە رێپێوانە درێژ مەوداکەیان کرد و دوێنێ گەیشتنە وێستگەی ڤیلینۆڤ سەینت جۆرجیس. -
کەنەکە ئەنجامی کۆبوونەوەی دەستەى بەڕێوەبەری بڵاوکردەوە
ئەنجامی کۆبوونەوەی دەستەى بەڕێوەبەری کەنەکە ڕاگەیەندرا. بەپێی ئەنجامەکە پلان دانراوە لە داهاتوودا هەڵمەتێکی دیپلۆماسی لە ئەمریکاوە بۆ ڕووسیا و لە ئەوروپاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەببەن. -
دانیشتنی دۆزی کۆمەڵکوژیی قۆنیا دواخرا
لە دانیشتنی دادگا بۆ دۆزی کۆمەڵکوژیکردنی بنەماڵە کوردەکە لە ناوچەی مەرامی قۆنیا، داوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئازادکراو ڕەتکرایەوە. دانیشتنەکەش دواخرا بۆ ٨ی شوبات. -
دەستپێشخەری “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان” لەگەڵ بەرپرسانی CPT دیداری ئەنجامدا
دەستپێشخەری “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان” لە چوارچێوەی هەنگاوی کات کاتی ئازادییە، لە ١٤هەمین ڕۆژی چالاکیەکانیدا دیداری لەگەڵ بەرپرسانی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە (CPT) ئەنجامدا. -
لە زانکۆی ئەنقەرە بەلێدان خوێندکاران دەستگیرکران
لە زانکۆی ئەنقەرە، گروپێک خوێندکار ویستیان پانێلێک ئەنجام بدەن، بەڵام بە لێدان لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران. -
پارێزەران داواین کرد سەردانی ئیمڕالی بکەن
پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن بکەن، سەردانی داوکاری کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەری زیندانی ئیمڕالیان کرد. -
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر بۆ شەنگال چالاکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، وەک وڵامێک بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر شەنگال، کارگەیەک، تەنکەرێکی سوتەمەنی و کەشتیەکیان سووتاندووە. -
ئێشكگرانی ئهم ههفتهیه له باسلهوه هاتوون
'ئێشكگری ئازادی'، كه له ستراسبورگ بهردهوامه، پێی ناوهته ههفتهی ٤٩٥همین. چالاكوانانی ئهم ههفتهیه، ئهندامانی ناوهندی جڤاكی دیموكراتیکی كوردن له شاری باسل-ەوە.