کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
عومەر شارستانی: هاوکاران ئێمە ڕادەستی بکوژان دەکەن!
مەلا عومەر شارستانی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدانی دوکان قسەی کرد، ناڕەزایەتی بەرامبەر هێرشەکە نیشاندا و گوتی: "هەتا کەی دەبێت ڕێگە بدەن ئاوا داگیرکەران، خوێنڕێژان و کاسەلێسەکانیان بەم جۆرە پلانمان لەسەر بگێڕن؟". -
بەشێوەی جەماوەریی سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە سەرحەد گوزەل کرا
بەشێوەی جەماوەری سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە سەرحەد گوزەل کرا کە لە قلەبان شەهید بوو. -
سۆران عومەر: داوامان لە عێراق کردووە، سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی تورکیا دابنێت
پەرلەمانتاری عێراق، سۆران عومەر بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەرمەزارکرد و گوتی: "بە فەرمی داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنرێت". -
دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکی بە ئامانج گرت و ٣ کەسی تێدا شەهیدبوو- نوێکرایەوە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچەی شارباژێری پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی بە ئامانج گرت و لە ئەنجامدا ٣ شەهیدی لێکەوتەوە. -
کۆنسێرتی هونەری مەخمور: بە هونەر و مۆسیقاوە لە دژی گۆشەگیری دەوستینەوە
خوێندکارانی ناوەندی هیلالی زێڕین و ناوەندی کولتوور و هونەر لە مەخموور کۆنسێرتێکی هونەرییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشە داگیرکارییەکان بە هونەرمان تێدەکۆشین. -
کەجەکە بانگەوازی ئاراستەی بەغدا کرد: لەو هەڵەی کردووتانە پاشگەز ببنەوە
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە ئاماژەی بەوەکرد، کە رێککەوتنی نێوان ئەنقەرە و بەغدا بە واتای 'رێککەوتنە لەگەڵ داعش' و داوای لە حکومەتی عێراق کرد دەستبەجێ لەو هەڵەیە بگەڕێنەوە و پاشگەز ببنەوە. -
'ئەرکی گەریلا ڕێگریکردنە لە قڕکردنی کورد'
ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژا ستار شەڕدا مەزڵوم گابار ئاماژەی بەوەدا گەریلا تاکە هێزە بووەتە بەربەست لە بەردەم قڕکردنی گەلی کورد و وتی: "گەر بەتەنهایش بمێنینەوە، ڕێگە بە دووژمن نادەین لە کوردستاندا." -
ڕۆڵەی بوێری شۆڕش؛ ئارارات تۆڵهەلدان
ئارارت تۆڵهەڵدان لە وڵاتی بەرخۆدان و سەرکەوتن لە کۆبانێی خۆڕاگر لە دایک بوو. دڵی پڕبوو لە ڕووناکی، ڕۆحی بەرەو ئازادی باڵیگرت. ڕۆڵەی شۆڕش بوو و دڵی پڕبوو لە ڕۆحی شۆڕش. -
بزووتنەوەی گۆڕان: وڵات و میللەتەکەمان لە مەترسیدایە
بزووتنەوەی گۆڕان شەهیدکردنی سێ هاوڵاتی بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکەوە شەرمەزارکرد و داوا دەکات هەرچی زووە یەکێتی و تەبایی ناوخۆیی بێتەدی بۆ ڕێگرتن لە مەترسییەکانی سەر گەلی کورد. -
تەرمی ٢ شەهید لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیرایەوە
تەرمی شەهیدانی هەپەگە زەمانی ئامانۆس و یەڵماز دێرسیم کە ١٨ ی ئابەوە لە نەخۆشخانەی حکومیی شەرناخ ڕاگیراون، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیرایەوە. -
دەوڵەتی تورک گوندی گوهەرزی بۆردوومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی گوندی گوهەرزی سەر بە ناوچەی ئامێدی بە سەختی بۆردوومان کرد. -
چەند زیندانییەک بەهۆی ئەنجامدانی هەڵپەڕکێ سزادران
بە پاساوی فیکەلێدان و چەپڵە و هەڵپەڕکێ، سزای ژووری تاکەکەسی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بەسەر ١٥ زیندانی لە زیندانی جۆری M ی ئێلح سەپێنرا. -
لە هێرشەکەی دووکاندا باوکێک و دوو کوڕی شەهیدبوون
لە ناوچەی دوکانی سلێمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئۆتۆمبێلێکی بۆردومان کرد. راگەیەندرا کە لە هێرشەکەدا باوکێک و دوو کوڕی شەهیدبوون. -
هەپەگە: لە بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە
هەڕێمەکانی پاراستنی مەدیا چوار رۆژە لە زەوی و ئاسمانەوە بە دەیان جار بۆردومان کراون. هەپەگە رایگەیاند، "لە بۆردومانەکاندا هیچ زیانێکی گیانی بەر هێزەکانیان نەکەوتووە". -
ئێشکگری لە مەخمور لە رێگەی گروپی ٨١ەمینەوە بەردەوامە
چالاکی ئێسکگری لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور کە بۆ شکاندنی گۆشەگیری دژوار و لەپێناو ئازادی جەستیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکراوە، لە رۆژی ٤١١هەمیندا لە رێگەی گروپی ٨١ەمینەوە بەردەوامە. -
هەپەگە: تا کۆتا فیشەکیان بە شێوەی فیدایی شەڕیان کرد
هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی بۆتانی ئاشکرا کرد و ورایگەیاند، "هاوڕێیانمان بە قارەمانێتی شەڕیان کرد، دوایین فیشەکیان بۆ خۆیان هێشتەوە و بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەکەونە دەست دوژمن بە گیانبازیەوە شەهیدبوون". -
کاڵکان: پەدەکە دەستی چووەتە خوێنی هەزاران شەڕڤانی ئازادییەوە
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان وتی، سەرچاوەی زانیاری هەواڵگری بۆ هێرشی سەر شەڕڤانانی ئازادی لە باشور بە تەواوەتی پەدەکەیە و ئەوەی خستەڕوو، کە لە سەرجەم هێرشەکانی شەش ساڵی رابردوو پەدەکە دەستی هەبووە. -
تەرمی شەهید خەبات جودی و سەرحەد ژیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا
تەرمی گەریلاکانی هەپەگە خەبات جودی و سەرحەد ژیان پانۆس لە نەخۆشخانەی حکومی شەرناخ ڕاگیرابوو، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی، لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە وەرگیراوە. -
بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک لە دەڤەری برادۆست ژنێک شەهیدبوو
ڕێکخراوی سی پی تی ڕایگەیاند بەهۆی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کوێستانی سنین لە شارۆچکەی سیدەکان، ژنێک شەهید بوو. -
بافڵ تاڵەبانی: بێ ئۆکەی یەکێتی، مەسرور بارزانی نابێتە بەڕێوەبەری گشتییش
سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند پاش هەڵبژاردن بەبێ ڕەزامەندی حزبەکەی مەسرور بارزانی نابێتە بەڕێوەبەری گشتییش. -
دوای سێ ساڵ تەرمی گەریلا موراد ئەحمەد پور ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا
تەرمی گەریلای هەپەگە موراد ئەحمەد پور حەیدەرانلو دوای سێ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکی کرا. -
شاندێکی حکومەتی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالیان کرد
شاندێک لە حکومەتی ئەڵمانیا سەردانی شەنگالی کرد و ڕایانگەیاند کۆچبەری چارەسەری نیە، وە بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال ١٥ ملیۆن یۆرییان تەرخان کردووە. -
'دەوڵەتی داگیرکەری تورک مێشک و بڕبڕەی پشتی کورد بە ئامانج دەگرێت'
ناڕەزایەتییەکان لە بارەی تیرۆرکرنی ڕۆژنامەنووسانی ئازاد بەردەوامە، لەم بارەیەوە بنەماڵەی شەهیدان و میدیاکاران وتیان: " ئەم هێرشانە مانای شکستی دەسەڵاتی کوردییە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڕبڕەی پشتی کورد بە ئامانج دەگرێت". -
دەوڵەتی تورک شەوی رابردوو ٢٤ جار باشووری کوردستانی بۆردومان کرد
ئەندامی تیمی ئاشتیپاڕێزی کۆمەڵایەتی (سی پی تی)ی ئەمریکی کامەران عوسمان رایگەیاند، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو لانیکەم ٢٤ خاکی باشوری کوردستانی بۆردومان کردووە. -
هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئابی راگەیاند: ٥٦ داگیرکەر بەسزاگەیەندراون
هەپەگە ئاماری شەڕی مانگی ئابی ئاشکرا کرد. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ئاسمان و زەویەوە ١٥٢ چالاکییان کردووە. لە چالاکییەکاندا ٥٦ داگیرکەر بە سزاگەیەندراون و ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی سەربازیش لەناوبراون.