کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کۆنگرەی گەل بەبۆنەی کۆچی دوایی حاجی ئەحمەدییەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند حاجی ئەحمەدی دڵسۆزی گەلەکەی بوو، بۆیە لە دڵی گەلی چوار پارچە جێی گرت، ڕایگەیاند خاوەنداری لە یاد و ئامانجەکانی دەکەن. -
کەنەکە: نەورۆز ڕۆژی بەرخۆدان و سەرکەوتنە بەسەر ستەمدا
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "نەورۆز ڕۆژی ڕزگاری، ڕۆژی بەرخۆدان، ڕاپەڕین و سەرکەوتنە بەسەر ستەمدا". -
نەورۆزی چەولیگ: ئەو یاسایەی دان بە شوناسی ئێمەدا نانێت، ناچار بە گۆڕانکارییە
چیدەم کلچگون ئوچار لە مەراسیمی نەورۆزدا قسەی کرد و وتی: "ئەو یاسایەی دان بە گەل و شوناسی ئەم وڵاتەدا نانێت دەبێت بگۆڕدرێت." -
دەستەی عەشاری شەنگال داوای کشانەوەی هێزەکانی عێراقی کرد لە شارەکە
بەرخۆدانی گەلی شەنگال لە دژی گەمارۆدانی هێزەکانی سوپای عێراق بەردەوامە و دەستەی عەشایەری شەنگال لە دژی ئاڵۆزی و گەمارۆکانی سوپای عێراق لەناو شەنگال، داوایان کرد هێزی فرقەی ٢٠ـی سوپای عێراقە پێویستە لە ناو شەنگال بکشێنەوە. -
سوپای عێراق هێرشی کردە سەر شەنگال: خەڵک بەرەنگاری بوونەوە
شەوی ١٨ی ئادار سوپای عێراق هێرشی کردە سەر شەڕڤانانی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە). لە بەرانبەردا گەل بەرەنگاری هێرشەکان بوونەوە. -
پەیامی پرسە و سەرەخۆشی کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی ئەحمەدی
کەجەکە بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی ئەحمەدی پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ "بێ گومان ژیانێکی بەنرخی بەسەر برد، لە بەرامبەر ئەو ژیانە بەنرخەیدا سەری ڕێز دادەنوێنین، جارێکی دیکە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵانی و گەلی وڵاتپارێز دەکەین. -
پەژاک بە بۆنەی کۆچی دوایی هەڤاڵ عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
پەژاک بەبۆنەی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری دیاری کورد عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەی و گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند: "پەژاک لەسەر هێڵی تێکۆشانی هەڤاڵ عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی ئازادی گەلی کورد بەدی دەهێنێت." -
لە نەورۆزی موش درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەنگی دایەوە
هەزاران کەس بەشداری نەورۆزی موش بوون، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" و "نەورۆز پیرۆز بێت" بەرزکرایەوە. -
بایندەر: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر گوتی: "لەم گۆڕەپانە پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بەڵام دەمانەوێت بە شێوەیەکی جەستەیی لێرە ببینین." -
لە شڕناخ نەورۆز پیرۆز کرا
لە شڕناخ ئاگری نەورۆز کرایەوە و دایکان بە ئیرادەوە پەیامی بەردەوام بوون لە تێکۆشانیان دووپات کردەوە. -
پۆستەری گەورەی ڕێبەر ئاپۆ لە نەورۆزی وان هەڵواسرا
لە نەورۆزی وان کە بە هەزاران کەس گۆڕەپانەکەی جۆشدراوە، پۆستەرێکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەن گەنجانەوە هەڵواسرا. -
ئاگری نەورۆز لە وێرانشار کرایەوە
لە ناوچەی وێرانشاری رحا بە دروشمی “ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک” و “نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی” نەورۆز پیرۆز کرا. -
بناری قەندیل بۆ نەورزۆی ئازادی ئامادەیە
هەموو ئامادەکارییەکانی نەورۆزی بناری قەندیل بۆ پێشوازیی کردن لە میوانان تەواو بووە و کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی بناری قەندیلیش، بانگەوازی لە تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەن بە مەبەستی بەشداریکردن لە نەورۆزی ئەمساڵی بناری قەندیل. -
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەورۆز بە شێوەیەکی مێژووی پیرۆز دەکرێت
نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو جێگەیەک بە کۆبوونەوەی هەزاران کەس بە شێوەیەکی مێژووی پیرۆز دەکرێت. -
سلێمانی بە چالاکی جۆربەجۆرەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گشتووگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند لە سبەینێ ٢٠ی ئادار لە شاری سلێمانی بە هۆی نەورۆزەوە چەندین چالاکی ئەنجام دەدرێت. -
لە کرماشان گردبوونەوەیەک لە دژی سزای لە سێدارەدان ڕێکخرا
لە سنووری شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئازادیخوازان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسیی دژی سزای لەسێدارەدان گردبوونەویەک ئەنجامدرا و تێیدا داوای هەڵوەشاندنەوە و ڕاگرتنی سزای لە سێدارەدان کرا. -
گرژی و ئاڵۆزییەکانی شەنگال بەردەوامە
خەڵکی شەنگال بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دوێنێ شەوی سوپای عێراق لە دژی شەڕڤانانی یەبەشە، گردبوونەوە و ویستییان ڕێپێوان بکەن. بەهۆی ئەو ڕێگریانەی لە بازگەی هێزەکانی سوپای عێراق ئەنجامدرا، گرژی و ئاڵۆزی درووستبووە. -
گەریلاکانی ئازادی نەرۆزیان پیرۆز کرد
گەریلاکان نەورۆزی گەلانیان پیرۆزکرد و گوتیان: "دوورین لە گەلەکامانەوە، بەڵام بە دڵ و ئیرادەوە لەگەڵییانداین و هیوامان گەورتر دەبێت. هیوامان گەورەیە بۆ ئەوەی نەورۆزی ٢٠٢٦ لەگەڵ ڕێبەر و گەلەکەماندا پێکەوە لەسەر دیوارەکانی قەڵایی ئامەد پیرۆز بکەین." -
نەورۆز لە تونێلەکانی بەرخۆدانی گەریلاوە پیرۆز کرا
لە تونێلەکانی بەرخۆدانی گەریلا نەورۆز پیرۆز کرا. لە پیرۆزبایەکەدا یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە عەگید ڕەشید گوتی: "دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت." -
پەیامی نەپەگە بۆ نەورۆز: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گەریلا ئەرکی خۆی جێبەجێ دەکات
فەرماندەیی نەپەگە نەورۆزی ئەمساڵی پیرۆز کرد و گوتی: "گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لەم قۆناغە مێژوویەدا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە گوێرەی ڕوحی سەردەمی لەسەر هێڵێکی درووست ئەرک و بەرپرسیارێکی خۆیان پێکدێنن." -
ئامەد بۆ نەورۆزی گەورە ئامادەیە
هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ئامەدی دەم پارتی گوڵشەن ئۆزەر ئاماژەی بەوەدا ئامادەکارییەکانی ئاهەنگی نەورۆزی ٢١ی ئادار تەواو بووە و گوتی: "لە گۆڕەپان لەگەڵ گەلەکەمان داوای ئاشتی دەکەین." -
بەهۆی هێرشی سوپای عێراقەوە سێ شەڕڤانی یەبەشە بریندار بوون
ڕاگەیاندرا شەوی ڕابردوو سوپای عێراق لە ناوەندی شەنگالدا هێرشی کردووەتەسەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی یەبەشە و لە ئەنجامدا سێ شەڕڤانی یەبەشە بریندرا بوون. -
یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەژاک حاجی ئەحمەدی کۆچی دوای کرد_نوێکرایەوە
یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) حاجی ئەحمەدی (٨٤ ساڵ) لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەری لێ وەردەگرت، کۆچی دوای کرد. -
لە وان بەجۆشوخرۆشەوە نەورۆز پیرۆزکرا
گەنجانی وان بە هەڵگرتنی مەشخەڵ و ئاڵای پەکەکە و بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، پۆستەری ڕێبەر ئاپۆیان لە گۆڕەپانەکەدا دانا و دەوری پۆستەرەکەیان بە ئاگری نەورۆز ڕووناک کردەوە. -
سبەی لە سنە بە ئاهەنگێکی مەزن نەورۆز پیرۆز دەکرێت
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەل بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازی لە جەژنی نەورۆز دەکەن، بڕیارە سبەینێ لە سنە ئاهەنگێکی مەزن بەڕێوەبچێت.