کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
'گه‌لانی كورد و ئه‌رمه‌ن هاوچارهنوسن، تێكۆشانی هاوبه‌ش به‌هێزتر ده‌بێت'
وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌جه‌كه زاگرۆس هیوا باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌لانی كورد و ئه‌رمه‌ن خاوه‌ن یه‌ك چارهنوسن و سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی ٢ شۆڕشگێڕه‌كه وتی، "ئه‌و رووداوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تێكۆشان له دژی فاشیزم به‌هێزتر بكرێت". -
هاوپەیمانیی کوردستانیی حزبەکانی باکوور هێرشەکانی ئێرانیان بۆ سەر حزبەکانی رۆژهەڵات ئیدانە کرد
پارت و ڕێکخستنە کوردییەکانی باکوری کوردستان هێرشەکانی ئێرانیان بۆ سەر بنکە و بارەگای هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشووری کوردستان، ئیدانە کرد. -
له هێرشه‌كانی ئێران‌دا ١٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا، یه‌كێكیان ژنێكی دووگیان بوو
به‌پێی ئاماره‌كان له هێرشه‌كانی ئێران به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و موشه‌ك بۆ سه‌ر باشوری كوردستان ١٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا، كه یه‌كێكیان ژنێكی دووگیان بووه. لانیكه‌م ٥٨ كه‌س برینداربوون. -
لە شرنەخ تاڵان‌کردنی دارستانەکان بەردەوامە
لە هەرێمی بەستا و جودی و گابار لە ژێر چاودێری سەربازەکان و لەسەر دەستی بەکرێگیراوان بڕینەوەی دار بەردەوامە. -
تەڤگەری ئازادی هێرشەكانی ئێران ریسوا و شەرمەزار دەكات
تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان سەبارەت بە بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان رایگەیاند: "ڕژێمی ئێران بۆ داپۆشینی شكستەكانی لەبەرامبەر شەپۆلی ناڕەزایەتییەكانی گەلانی ئەو وڵاتە خوازیارە بەو هێرشانە ڕای گشتی چەواشە بكات". -
پەژاك: هێرشی فاشیزمی رژێمی ئێران بۆ سەر كۆیە و زەرگوێز بەتوندی ئیدانە دەكەین
پەژاك لەراگەیەندراوێكدا سەرەرای شەرمەزاركردنی هێرشی رژێمی داگیركەری ئێران بۆ سەر كۆیە و زەرگوێز لەباشوری كوردستان، جەخت لە بەردەوامی تێكۆشان و سەرهەڵدان لەدژی زۆڵم و ستەمی نەیاران دەكاتەوە. -
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان: ده‌سه‌ڵات دوژمنكارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی زیندانیانی نه‌خۆش ده‌كات
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان كه له ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریدان رایانگه‌یاند، "ده‌بێت زیندانیانی نه‌خۆش ببنه بابه‌تی سه‌ره‌كی په‌رله‌مان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك به هۆی مردنهكانهوه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێناوه". -
هه‌په‌گه: ٢١ داگیركه‌ر سزادران
له تۆڵه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی سوپای توركی داگیركه‌ر شه‌هیدكراون، چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامدران. له‌چالاكیه‌كاندا ٢١ داگیركه‌ر سزادران، سه‌نگه‌رێك، حه‌فاره‌یه‌ك، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و ئامێرێكی هه‌واگۆڕكێ تێك‌شكێنران. -
له هێرشه‌كانی ئێران‌دا تائێستا ٩ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه، ٣١ كه‌سیش برینداربووه
له ئه‌نجامی هێرشی رژێمی ئێران به درۆن و موشه‌ك بۆ سه‌ر باره‌گا و بنكه‌كانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تائێستا ٩ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣١ كه‌سیش برینداربوون. -
له هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر باشوری كوردستان ٢ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا
راگه‌یه‌نرا كه له ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی رژێمی ئێران بۆ سه‌ر باره‌گای هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له باشوری كوردستان لانیكه‌م ٢ كه‌س ژیانیان له ده‌ستداوه و ٧ كه‌سیش برینداربوون. -
له مه‌خمور یادی شه‌هید شوكری سه‌رحه‌د به‌رزراگیرا
یادی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه شوكری سه‌رحه‌د له مه‌خمور به‌رزراگیرا. -
ناوەند و بنکەی پارتەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور بۆردومان دەکرێن - نوێکرایەوە
ڕژێمی ئیسلامی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک بنکە و بارەگای حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک شاری سلێمانی بۆردومان دەکات. -
ناوەند و بنکەکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور بۆردومان دەکرێن
ڕژێمی ئیسلامی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکە و ناوەندی حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک شاری سلێمانی بۆردومان دەکات. -
پەدەکە رێگەی نەدا لێکۆلینەوە لەبارەی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بکرێت
شاندێکی ئەوروپی ویستی لە باشوری کوردستان لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی لێکۆلینەوە بکات، پەدەکە رێگری لە شاندە ئەوروپیەکە کرد. -
دەوڵەتی تورک لە جودی دەستی بە دار بڕینەوە کردەوە
دەوڵەتی تورک ئەم جارە لە هەرێمی گردی چۆلیای جودی بە دەستی جاشەکان دەستی بە دار بڕینەوە کردەوە. -
چالاکیەکانی ئێران بەردەوامن: بە دەیان کەس کوژراون و بە هەزاران کەس دەستگیرکراون
چالاکیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە دەیان شار بڵاوبووەتەوە. راگەیەنراوە کە بە دەیان کەسی دیکە کوژراون و بە هەزارانی دیکەش دەستگیرکراون. -
كۆمیته‌ی دیپلۆماسی په‌ژاك: هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئاسۆس به‌ڕێكه‌وت نییه
كۆمیته‌ی دیپلۆماسی په‌ژاك هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ئاسۆسی شه‌رمه‌زار كرد و له چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی رژێمه فاشیسته‌كانی ئێران و توركیا له دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی گه‌لی كورد هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و هێرشانه كردووه. -
هه‌په‌گه: ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران
له چالاكی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستاندا ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران، خێمه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناوبرا. داگیركه‌ران كه له به‌رامبه‌ر گه‌ریلا شپرزه و بێچاره‌بوون ١٦ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی هێرشیان ئه‌نجامداوه. -
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی ئاشكرا كرد كه به چه‌كی كیمیایی شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له شاخی جه‌هه‌ننه‌می زاپ به چه‌كی كیمیایی شه‌هید بوون. راشیگه‌یاند، "له دژی هێرشه‌كانی دوژمن دڵ و جه‌سته‌ی خۆیان كرده سه‌نگه‌ر و به شێوه‌یه‌كی مێژوویی خۆڕاگرییان كرد". -
یه‌ره‌كه: له هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ٢٦ی ئه‌یلولدا هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانمان نه‌كه‌وتووه
فه‌رمانده‌یی یه‌ره‌كه سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ٢٦ی ئه‌یلول بۆ سه‌ر هه‌رێمی ئاسۆس راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. یه‌ره‌كه باسی له‌وه‌كردووه، هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانیان نه‌كه‌وتووه. -
پاژک: ژنانی خۆڕاگر و تەڤگەرەکەمان سەردەکەون - ٢ -
دەستەی بەڕێوەبەری پاژک ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی دگایرکەری تورک و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا کرد و وتی، "تەڤگەرەکەمان بەهێزی بەرخۆدانی ژن، گەلی کورد و ئایدۆلۆژیای تێکۆشانی ئازادی سەردەکەون." -
دیمه‌نی نوێی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه
دیمه‌نی نوێ ئاشكرا كران، كه تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت ده‌وڵه‌تی تورك له گۆڕه‌پانه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی گه‌ریلا گازی كیمیایی و چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێنێت. -
پاژک: ژنانی خۆڕاگر و تەڤگەرەکەمان سەردەکەون - ١ -
کۆردیناسیۆنی پاژک ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی دگایرکەری تورک و بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا کرد و وتی، " تەڤگەرەکەمان بەهێزی بەرخۆدانی ژن، گەلی کورد و ئایدۆلۆژیای تێکۆشانی ئازادی سەردەکەون." -
فڕۆکەکانی تورکی داگیرکەر چیای ئاسوس و ناوچەی شارباژێری سلێمانیان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆردوومانی چیای ئاسۆس و ناوچەی شارباژێڕ دەکەن و تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراوە. -
هەپەگە: لە چالاکیەکانی گەریلادا ٢ داگیرکەر سزادران
هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ٢ داگیرکەر سزادران.