کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
'ژیان تەنیا لەسەر خاکەکەم تامی هەیە'
وەفا فەیسەڵ کە دوای ماوەیەکی زۆر گەڕاوەتەوە شەنگال رایدەگەیەنێت، "هیچ شوێنێک لە زێدی مرۆڤ خۆشتر نییە. هیچ شوێنێک هێندەی زێدی ئێمە خۆشتر نییە. داوامان ئەوەیە کە هەموو کەس بگەڕێنەوە سەر خاکەکەیان". -
٢٤٠ رۆژ بەسەر رفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە تێپەڕبوو
ماوەی ٢٤٠ رۆژە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە رفێندراوە و دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ پارێزەرانی توانیبوویان لە زیندانی ئاسایشی پەدەکە لە دهۆک چاویان پێی بکەوێت. -
ژمارەیەک گەنج بۆ تێکۆشان دژی گۆشەگیری بەشدارییان لە ریزەکانی گەریلادا کرد
کۆمەڵێک گەنج بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوون گوتیان: "ئیدی نامانەوێت لە ژیانێکی بێ ڕێبەرێتیدا بین. یادی هاوڕێیانمان کە نوێنەری ڕۆحی تێکۆشانی ژنان و گەنجان دەکەن ڕێپیشاندەرمانن." -
خەون و ئاواتی ڤیان ئەوەبوو کە رۆژێک لە جودی گەریلایەتی بکات
ڤیان مەزڵوم (گوڵێ جمۆ) لە عەفرینەوە دەیویست لە جودی ببێتە گەریلا. دەیویست دوای پراتیکی مەتینا و رۆژئاوا ئەو خەونە لە بۆتان بهێنێتەدی. ڤیان تا ئەو کاتەی شەهید بوو، بە پێشەنگایەتی دەلال ئامەد شەڕی کرد. -
گەریلا لەسەر هێڵی زیلان تێکۆشان بەڕێوەدەبات
گەریلای هەپەگە شەڕزان جودی و گەریلای یەژا ستار دیجلە نورەڵا، یادی گەریلای پەکەکە زەینەب کنجاجیان کردەوە کە لە ساڵی ١٩٩٦دا لە دێرسیم چالاکیەکی فیدایانەی ئەنجامدا و گوتیان: "لەمڕۆدا لە کوردستاندا لەسەر هێڵێ بەرخۆدانی زیلان تێکۆشان ئەنجام دەدرێت." -
هێرشی پاکتاوکردن لە ماوا: ٢ کەس کوژران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوێنێ لە هەرێمی ماوا هێرشی داگیرکاری دەست پێ کرد. لە هێرشەکەدا ٢ کەس کوژران و ٢ کەس بریندار بوون. -
تەڤگەری ئازادی: دەسەڵاتی خۆسەپێن هۆکاری خنکانی پەنابەرە کوردەکانە
تەڤگەری ئازادی دەربارەی نقوومبوونی یەختی پەنابەران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، هاوخەمی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی پەنابەرەکان دەربڕی و گوتی: "ھۆکاری سەرەکیی و ڕاستەوخۆ دەسەڵاتی خێڵەکیی و خۆسەپێن و قۆرغکارە". -
دیسان بناری قەندیل بۆردوومان کرا
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی گوندی سلێی لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد. -
"بەرخۆدانمان دژی دەستبەسەراگرتن بەردەوام دەبێت"
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند بەرخۆدانیان دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە جولەمێرگ بەردەوام دەبێت و لە ئیستەنبوڵ گردبوونەوەیەکی مەزن ئەنجام دەدەن. -
سوپای تورک لە حەسکیف و ئاگری هێرشی داگیرکاری دەست پێ کرد
هێزەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی ماوای سەر بە ناوچەی مێژوویی حەسکیف لە باکووری کوردستان و چیای ئارارات-گلداغ و هەرێمەکانی تر، هێرشی داگیرکاری دەست پێ کرد. -
تەرمی گەریلای هەپەگە سەلمان یالڤاچ بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە سەلمان یالڤاچ کە لە شەڕدا لە جۆلەمێرگ شەهید بوو، لە سلۆپی بەخاکسپێردرا. -
ئەو ئاگرەی لە مەتینا کەوتووەتەوە هێشتا بەردەوامە
دوای ئەوەی فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندەکانی کانێ و سگێرێیان کرد لە بناری مەتینا. بە هۆی بۆردوومانەکەوە لە دوێنێەوە ئاگر کەوتۆتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە و سروشتی ناوچەکە دەسوتێت. -
تەرمی بەرزانی قالەی خەڵوز بە خاکسپێردرا
ئەمڕۆ تەرمی هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین بەرزانی قالەی خەڵوز لە گۆڕستانی ئابڵاخی شاری سلێمانی بەخاکسپێردرا. -
بێریتان ئامەد: هەمیشە هێڵی بەرخۆدان لە کوردستاندا سەردەکەوێت
گەریلای یەژا ستار بێریتان ئامەد باسی لەوەکرد کە فرۆکە سیخوڕی و جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک لە ئاسمانی کوردستاندا یەک بە یەک لە لایەن گەریلاوە دەخرێنە خوارەوە و ئاماژەی بەوەدا هەمیشە هێڵی بەرخۆدان لە کوردستاندا سەردەکەوێت. -
ئێشکگری ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ٦٦ هەمین بەردەوامە
ئێشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەگەڵ گرووپی ٦٦ هەمین بەردەوامە. -
فەرهاد دێرک و هاوڕێکانی لە شوێنی شەهیدکردنیان یادکرانەوە
بە ئامادەبوونی وڵاتپارێزان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادی و پارت و ڕێکخراوەکان، لە مەراسیمێکدا فەرهاد و دێرک و هاوڕێکانی لە شوێنی شەهیدکردنیان یادکرانەوە. -
بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکەوە دارستانەکانی بناری قەندیل ئاگریان گرتووە
بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دارستانەکانی بناری قەندیل ئاگریان گرتووە و هێشتا نەکوژاوەتەوە. -
بناری قەندیل بۆردوومان کرا
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگی چەند گۆڕەپانێکی لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد. -
لە وان زیندانیەک چارەسەری بۆ نەکرا، بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا
مەجید یەڵماز لە زیندانی داخراوی جۆری تی لە وان رۆژی دووشەممە گواسترایەوە بۆ بنکەی تەندروستی و لەوێ چارەسەری بۆ نەکرا و گەڕێندرایەوە بۆ هۆڵی زیندان. یڵماز بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا. -
گەریلا لە چەندین ناوچە لە داگیرکەرانیدا
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ، مەتینا، خواکورک و گەڤەر لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر چەندین چالاکییان ئەنجامدا. -
لە مەتینا فیداییەکان چارەنوسی شەڕ دیاری دەکەن
گەریلاکان لە مەتینا بۆ پاراستنی خاک و شکۆی گەلی کورد، هەموو رۆژێک بە چالاکیەکانیان گورزی قورس لە سوپای تورک دەوەشێنن. -
گەریلای هەپەگە کورەیشان: ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن
گەریلای هەپەگە قەندیل کورەیشان باسی لەوەکرد دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناتوانێت ئیرادی گەریلا بشکێنێت و وتی: "هەرچەندی هاوکاری لە کوردانی خاینەوە وەرگرێ، پشتگیری لە ناتۆشەوە بکرێت، هیچ کاتێک ناتوانێت بەرامبەر گەریلا بوەستێتەوە." -
هۆزات: شەڕی قڕکردنی کوردان سەرچاوەی هەموو لێکترازان و داڕووخانەکانی تورکیایە
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات وتی، شەڕی قڕکردنی کوردان سەرچاوەی هەموو جۆرە پێشێلکاری، نادادی و داڕووخانێکە و جەختی کردەوە تا ئەو هۆکارە چارەسەرنەکرێت، تورکیا ناکەوێتە سەر راستەڕێ. -
بانە؛ بەهۆی مین و تەقەمەنیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەی شەڕەوە لە سنووری شاری بانە، گەنجێک گیانی لەدەستدا. -
کارکەر: ئەوانەی ئایین بەکاردەهێنن دەبێت لە هەموو شوێنێک ئاشکرا بکرێن
میرخان کارکەر، ئەندامی کۆمیتەی گەلان و بیروباوەڕییەکانی کەجەکە، جەژنی قوربانی لە گەلی کورد و جیهانی ئیسلامی پیرۆزکرد و وتی: "ئەمڕۆ ئەوانەی ئایین بەکاردەهێنن گوتار و ژیانی جیاوازتریان لە قسەکانیان هەیە. پێویستە ئەم دوژمنانە بە باشی بناسین و ئاشکرایان بکەین